کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانە شانۆگەریەکەی جمهوری بەناوی ئیسلامی ئەرکیێکی نیشتیمانیە‏

Monday, 27/02/2012, 12:00





سڵاو حورمەت بۆ ئێوەی ئازیزو شوڕشگێر کوردستان پۆست ئۆمێدەوارم سەرکەوتوبن لە شۆڕشە مەزنەکەتان بۆ بڵاو کردنەوەی ئەرکە نیشتیمانیەکانتان .

من وەکوو گەنجێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وە هەروەها وەکوو ڕۆژنامەوانێک بە توندی هەڵببژاردنەکانی مەجلسی شورای بەناوی ئیسلامی دەورەی نۆهەم بایکۆت دەکەم وە لێرەدا پێویست دەکات مشتێک لە خەروارێک لە سیاسەتە غەڵە تەکانی جمهوری بەناوی ئیسلامی ئێران بێنمەوە بیری هەموو ئەو شێرە کوڕە ئازایانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە هەردەم بە درێژای مێژوی میلەتی کورد نیشانی دەدات کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەمیشە کانگا و خەبات و شوڕ‌شی بێ وچانی ئەنجام داوە بۆ بەدەست هێنای مافە ڕەواکانی گەلی کورد بەگشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی
چەند نمونەێک لە سیاسەتە غەڵەتەکانی جمهوری بەناوی ئیسلامی، هەروەک دەزانین کۆماری ئیسلامی بە درێژای مێژوە گڵاوەکەی کە سات لە دوای سات خەریکی قەتڵو عام کردنی گەلی کوردە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وە هەروەها لەوانە لە سەرەتای هاتنە سەر کاری فەتوای خومەینی بەناوی جیهاد فەرمان بە سپای پاستاران دەدات کە هێرشێکی نامرۆڤانە دور لە هیچ مرۆڤایەتێک هێرشی کردە سەر گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وە لە درێژەی سیاسەتە غەڵەتەکانیدا لە ساڵی ١٣٦٧ فەتواێکی تری نا مرۆڤانە دەر دەکات بۆ سەرجەم زندانیەسیاسیەکان کە ٢٥٠٠ بۆ ٥٠٠٠ هەزار زیندانی سیاسی لە زۆربەی زیندانەکانی ئێران ئعدامی کردن وە لە نێوان ئەو جینۆسایت کردنە زۆربەیان ڕۆڵەکانی گەلی کورد بون لە ڕۆژ هەڵاتی کودستان وە هەروەها بە ئیدامەی سیاسەتە فاشیزمەکانی ڕۆژانە ڕۆڵە تێکۆشەرە کانمان زیندانی و قەتڵو عام دەکات کە لە ئاماری ئعدامەکان بۆمان دەر کوتوە زۆربەی زۆریان ڕۆڵە ئازیزەکانی ئایەندە سازی گەلی کوردن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، جارێکی تر لە ناخی کانگای دلمەوە هاوار دەکەم هاوار دەکەم من وەکوو گەنجێک وەهەروەها وە کوو ڕۆژنامە وانێکی کوردی ڕۆژهەڵات داوا لە سەرجەم هەموو ئەو ڕۆڵە ئازیزانەی جیلی ئەمڕۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات ئەوەیە دوای ٣٣ساڵ لەژێر ئەودەسەڵاتە دیکتاتۆرەی بەناوی ئیسلام با بە خۆمانادا بچینەوە تاکەی بێ دەنگی بنوێنین بەرام بەر بەو ڕێژیمە دیکتاتۆرە زیاتر لە ٣٣ساڵە مافەڕەواکانی گەلی کورد پێشێل دەکات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەژداری نەکردنی ئێمەی گەنجانی جیلی ئەمڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەڵبژاردنە کانی مەجلسی دەورەی نۆ هەم ئیسباتی دەکات بۆ ڕێژیمە کۆنەپەرەستەکەی جمهوری بەناوی ئیسلامی کە ئێمەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چیدی زڵموو زۆر وە دیکتاتۆریەت قەبوڵ ناکەین وەهەروەها ئیسبات دەکات کە ئێمەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساحێبی مێژوێکی پڕ لە بەهاو پڕ لە عیلمو زانستین بەڵام بەهۆی سیاسەتەکانی وڵاتە زلهێزەکان بە هۆی بەرژەوەندیەکانی خۆیانەوە ئێمەیان پارچە پارچە کردوە وە زیاتر لە ٥٢٧ساڵە لە ژێر دەسەڵێتانێکی دیکتاتۆر وە رەگەز پەرەست وە فاشیزمەوە مافمان پێشێل دەکرێت بە هەموو شێوەێک
شێرە کوڕەکانی جیلی دووهەم ئایەندە سازانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەرن با ئێمە تجروبە وەر بگرین لەو مێژوە گڵاوەی جمهوری بەنای ئیسلامی ئێران وە هەروەها با تەجروو بە وەربگرین لەو هەموو/ مێژوەی ڕابوردوی میلەتی کورد کە بە درێژای زیاتر لە ٥٢٧ساڵە مافەڕەواکانی گەلی کورد پێشێل دەکرێت کە لە حاڵیکدا مێژوو ئیسباتی دەکات کە میلەتی کورد ساحێبی وڵاتی خۆیەتی ساحێبی عیلموو زانستوو کەلتوروو ئینسانیەت وە ساحێبی مرۆڤایەتی وەسەرجەم مافەڕەواکانی ئینسانیەت بون وە هەن
ڕۆڵە شیرینەکانی جیلی ئەمڕۆ ئایەندەسازانی کوردستانی ڕٶژهەڵات بەژداری نەکردنتان لە هەڵبژاردنەکانی مجلسی شورای بەنای ئیسلامی دەورەی نۆهەم ئیسبات دەکات کە گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەندەش بێئاگا نیە لە قەتڵو عام کردنی ئە کۆڵبەرانە کە ڕۆژانە بە چاوی خۆتان دەی بینن لە سەر مەرزەکان چۆن لە لایان ڕێژیمە کۆنبەرەستیەکەی جمهوری بەنای ئیسلامیەوە چۆن دەدرێنە بەر دەست ڕێژی گولە تەنها لە بەر ئەوەی کە ئەم کۆڵبەرانە ئەو کارە دەکەن ئەویش بۆ بەدەست هێنای بژێوی ژیانی ڕۆژانەی ماڵو منداڵیان کە ئێواران هەرکام لەو کۆڵبەرانە رولە ماڵەکانیان بکە نەوە بەدەستی خاڵی روخساری منداڵە بێنازەکانیان نەبینن پرسیار؟ لێرەدایە ئایەندەسازانی ڕۆژهەڵێتی کوردستان با ئێمە هیچ نە بێت تۆزێک بە خۆماندا بچی نەوە تاکەی ئەم زڵموو زۆریە قەبوڵ بکەین تاکەی بێدەنگی بنوێنین من لێرەدا مسالێک دێنمەوە هەم بە دینی ناو دەبرێت هەمیش بە واقعی مەنتق وە ئەڵێن لە من حەرەکەت لە خودا بەرە کەت یانی بە ماعنای زۆر شتی تر کەواتە هەتا وەکوو ئاواها بێدەنگی بنوێنین بەرام بەر بەو ڕێژمە دیکتاتۆرە کۆنەپەرەستیە جمهوری بەناوی ئیسلامی ڕۆژێک زیاتر مافەڕەواکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشێل دەکرێت وە قەتڵوعام دەکرێین
برا ئازیزەکانم ڕۆڵە شیرینەکانی جیلی دوو هەمی ئەمڕۆ ئایەندەسازانی کوردستانی ڕۆژهەڵات هەر لە ئێستاوە باس لە سیاسەتە غەڵەتەکانی جمهوری بەناوی ئیسلامەوە بکەین کە بە درێژای ٣٣ساڵە بەرام بەر بە گەلی کورد ئەنجامی داوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیچ کات دوای نایەت من لەم هاوارە بێ پایانەم دا وەکوو گەنجێک و وەکوو ڕۆژنامەوانێک ئەو واقع یەتەتان بیر ئەخەمەوە هەر تاکێکی کورد بەگشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وە بەتایبەتی ئێمەی جیلی ئەمڕۆ وە ئایەندەسازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەگەر بێتو بەژداری ئەم ئینتخاباتانەی دەورەی نۆهەم بکەین کە واتە ئەی سەلمێنین بۆ جمهوری بەناوی ئیسلامی کە ئێمەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەموو ئەو زڵموو زۆروو قەتڵوو عامانە قەبوڵ دەکەین وە هەر وەها دەستگیر کردنی گەنجەکانمان ڕۆژانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بە بەهانەی ئەندام بونیان لە حزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
نوسەرو ڕۆژنامەوان/بەهمەن ژاوەرۆی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە