حکومەتی هەرێمی کوردستان تازە ڕەوەندەکەی زەمانی حکومڕانیەکەی تاڵیبانی ئەڤغانیستان مان بۆ پەی ڕەوو دەکات
Tuesday, 13/03/2012, 12:00
پێشوازی کردنی ٨ی مارسی ئەمساڵ لە باشوری کوردستان بە چەندین ڕوداوی توندووتیژی پێشوازی لێکرا بە پێچەوانەی ئەوەی کە باس لە نەهێشتنی توندو تیژی بەرام بەر بە ژنان دەکرێت من وەکوو رۆژنامەوانێک بە ئەرکێکی ئینسانی نیشتیمانی خۆمم زانی کە بابەتێک لەسەر مافە ڕەواکانی ژنان بخەمە بەردیدی کۆمەڵگای کوردی ئەو کۆمەڵگایە کە لە قەڕنی ٢١دا دەژین ئەو کۆمەڵگایە کە لە ساڵی ٢٠١٢ دا دەژین ئەو کۆمەڵگایە کە ئەم ڕۆ لە دنیاێکی پڕ لە تەکنۆلۆژیادا دەژین دنیاێکی دیمۆکراسی بەڵام زۆر زۆر جیگای داخە ئێمەی میلەتی کورد ئێمەی کۆمەڵگای کوردی بەتایبەتی ڕوو لە باشوری کوردستان دەکەم کە ئەم ڕۆ خۆی بە خاوەنی دەسەڵاتێکی فیدرالیزم دەزانێ خۆی بە خاوەنی ئەزمونێکی هەموو مییلەتی کوردوو کوردستان دەزانێت خۆی بە نمونەێک لە دیمۆکراسی دەزانێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە چی هەموو ئەمانە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان باسیان لێوە دەکات کردارەکانی هەتا ئێستا کەس نازانی لە چی کونە ئەش کەوتێکدا گیریان کردوە نایان هەوێت بێنە دەروە جێگای داخە ئەمڕۆ وشەی دیمۆکراسی فیدرالیزم ئەوەندە ئاسانە هەر تاکێکی مرۆڤ پێی خۆش بێت لە خولەکێکدا ١٠٠٠جار بەسەر زاریدا دەیهێنیێت تابگات بەوەی کە حکومەتێک یان دەوڵەتێک چۆن مامەڵە لە گەڵ وەشەی دیمۆکراسی یان فیدرالیزم دەکەن یان چۆن بازرگانی بەسەر لەو جۆرە وشە پیرۆزانەوە دەکەن وشەی وەها پیرۆز پیرۆز پڕ لە بەهرە وەکوو فیدڕالیزم دیمۆکراسی سۆسیالیزم لێبڕالیزم یان خود ئاینی پیرۆزی ئیسلام وە بە دەیانی تر لەم جۆرە بیرو باوەڕە پیرۆزانە کە ئاماژە مان بە ناواکانیان کرد ئەرکی جێ بەجێ کردنی لەو جۆرە وشانە بە هەموو تاکێك یان خانەوادەێك یان حکومەتێک یان دەوڵەتێک بەو شێوە یە ئاسان نیە بەڵکوو ئەتوانین بەڵێن بە ئاسانترین شێوە وە لە کەم ترین کاتدا ناوی لەو جۆرە وشانە کە ئاماژە مان پێکردن ناوەکانیان ناشیرین بکەین، نەك تەنها کەڵک وەرگرتن لە بەکارهێنانی لەوجۆرە وشە ییرۆزانە وەربگرین ناوە کانیان ناشیرین بکەین
دەبینین لە باشوری کوردستان زۆربەی کۆمەڵگا کەمان بە پێچەوانەوە لە مانای ئازادی دیمۆکراسی تێگەیشتون ئەبینین ڕۆژ لە دوای ڕۆژ توندو تیژی لە کۆمەڵگا کەمان زیاتر دەبێت نەك تەنها توندو تیژی بەرام بەر بە ئافرەتان بەڵکوو بە شێوێکی گشتی وە هەروەها بەتایبەتی توندووتیژی بەرامبەر بەژنان چەند نمونێك لەو توندووتیژیانە دەخەمە بەرچاوو لەم دوو ڕۆژەی ڕابردوو دا لە نێوان ٢ بنەماڵەدا لە سەر کێشەی کۆمەڵایەتی لە شاری هەولێر روویدا ١١ کەس لەو دوو بنەماڵەدا کوژران وەهەروەها شەوی ١٢/٣/٢٠١٢ کاتژمێر٩/ تەرمی دایکو کچێک لە هەڵەبجەی تازە دەدۆزرێنەوە لە ڕۆژی ٨ی مارس لە هەمان ڕۆژ لە شاری کەرکوک بەهەمان شێوە تەرمی کسێکی تر دەدۆزرێتەوە بەو جۆرە پێشوازی لە ٨ی مارس کرا لە باشوری کوردستان وە لە چەند ناوچێکی تری باشوری کوردستاندا لەو جۆرە توندوتیژیانە بەرام بەر بە ئافرەتان لە ماوەی ٢حەفتەدا ئەتوانم بەڵێم زیاتر لە ١٠حاڵەت رویانداوە بە بەڵگەوە خوێنەرانی ئازیز باوەرتان هەبێت پێنوسەکەم هاوار دەکات ئەو حاڵەتە نامرۆڤانە کە بەرام بەر بە ئافرەتان دەکرێت لە کۆمەڵگای کوردی دا بە تایبەت لە باشوری کوردستان، پێنوسەکەم پێم ئەڵێت بە بیر هێنانەوەی ئەو حاڵەتانە برینەکانم پێ ئەکولێنیتەوە بەسە لەوە زیاتر برینەکانم مەکولێنەروە لە وڵامی پێنوسەکەمدا داوام لێ ئەکات باسی ئەوە بکە بزانە کە لە ماوەی بەڕێکردنی ٧ کابینەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندیان سەرۆکەکەی ژنان بون ئەپرسین ئایا حکومەتی هەرێمی کوردستان کە باس لە مافی یەكسانی بونی ژنان لە گەڵ پیاوان دەکات ئەی باشە لە دوای ڕاپەڕینەوە هەتا وەکوو ئیستا چەند وەزیری ژنمان هەبوە لە کام کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا سەرۆکی حکومەتەکەمان ژن بوە ئەپرسین لە کام کابینەدا سەرۆکی پەرلەمانەکەمان ژن بوە ، وە بەدەیان نمونەی تر
لێرەدا پێویستە ئاماژە بکەین بە چەند خاڵێکی تر ئەمانەوێت تێبگەین لەو حکومەتە کە باسی فیدرڕالیزمو دیمۆکراسی ئازادی و مافی یەکسانی ئینسانەکان دەکات ئەپرسین؟ ئایا ئەو هەموو توندوو تیژیە دەکرێت بەرام بەر بە ئافرەتان لە نێو کۆمەڵگای ئێمەی کوردی باشوری کوردستان تا ئێستا حکومەتی هەرێم چەند لیژنەی پێك هێناوە بۆ کەم کردنەوەی ئەو توندوو تیژیانەی کە بەرام بەر بە ژنان دەکرێت ئەپرسین تا ئێستا چەند کەس لە بکوژی ئەو ئافرەتانە کە ڕۆژانە دەکوژرێن بە شیوێکی نامرۆڤانە لە باشوری کوردستان لێرەدا ئەپرسین تا ئێستا چەند کەس لەو بکوژانە دراونەتە دادگا یان خود ماف پێشەلکردنی ژنانیش وەکوو ڕۆژنامەنوسەکانیان لێ هاتوە لە باشوری کوردستان کە ڕۆژانە بە چاوی خۆمان دەبینین ئەمڕۆ لە باشوری کوردستان چۆن بێڕێزی بە ڕۆژنامە نوسان دەکرێت لە باشوری کوردستان ، بۆ وە بیرهێنانەوە من ئەگەر لە ژێر ئەو دەسەڵاتەی هەرێمی کوردستان بومایا ئەبوایە ١٢ پاسەوانم بۆ خۆم تەر خان کردایا بۆ پارێزگاری کردن لە خۆم لەسەر بڵاوو کردنەوەی بابەتێكی لەم جۆرە ڕاستیانە بەڵام خۆش بەختانە ئەمڕۆ ئێمەی ڕۆژنامەنوس کۆمەڵێك مان لە ژێر دەستی ئەو گورگانە ناژین ئەگینا ئێمەشیان دەکرد بە پاروێك هەر چەندە ڕۆژنامەنوس هەزار ئەوەندەی تر ڕێگامان لێ بگیرێت هەر کۆڵنەدەرین تا دواهەناسەی ژیانمان تێ دەکۆشین بۆڕێگریکردن لە پێشێل کردنی مافە ڕەواکانی هەموو تاکێکی مرۆڤەکان بەتای بەتی بۆ داکۆکیکردنی لە مافەڕەواکانی میلەتی کورد وەهەر وەها نە هێشتنی توندووتیژی دژی ژنان
بەڵێ هەروەك دەزانین ئەمڕۆ لە نێو کۆمەڵگای ئێمەی میلەتی کورد بەتای بەت باشوری کوردستان لە ژێر ناوی پیرۆزی ئاینی ئیسلام توندوو تیژێكی زۆر بەرام بەر بە ئافرەتان دەکرێت بەڵام بە پێچەوانەوە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینێکی پیرۆزو ڕاستوو دروستە بەڵام کۆمەڵگا کەی ئێمە زۆر جار بە هەڵە لەو ئاینە تێ دەگەن من دەمهەوێت لە مامۆستا ئاینیە کان بپرسم ئایا ئەو ئەرکە پیرۆزە کە بەسەر شانیانەوەیە بۆ ئەمڕۆ زۆربەی ئەو ماموستا ئاینیە بەڕێزانە ئەوەندە وەسفی دوو دەسەڵاتە سەرەکیە کە دەکەن لە باشوری کوردستان، بێن زیاتر دینە پیرۆزەکەی ئاینی ئیسلام شی بکەنەوە بۆ کۆمەڵگاکەمان با کەم لەوە زیاتر توندوو تیژی پەرە بسێنێت لە نێوکۆمەڵگا کەماندا لە خۆلاسەی ئەم چەند دێڕە دا دەپرسم ؟دوای ئەوەی زیاتر لە ٢١ ساڵ ئازادبونی باشوری کودستان هەروەها دوای هەموو ئەو دەسکەوتەمەزنانەی باشوری کوردستان بەتای بەت لە نەمانی ڕێژێمی دیکتاتۆری بەعسی سابق ، وە لەسەروی هەموویانەوە حکومەتەکەمان خۆی بە نموو نەی ڕۆژهەڵاتی ناوین وەسف دەکات کەچی ئەبینین بە پێچەوانەوە ئەم ڕۆ لە زۆربەی وڵاتانی جیهان کار بۆ نەهێشتنی توندووتیژی دەکرێت کار بۆ چاکسازی مافی یەکسانی بون دەکرێت لە بەینی مڕۆڤە کاندا کەچی دبینین ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە باشوری کوردستان تازە ڕەوەندەکەی زەمانی حکومڕانیەکەی تالیبانی ئەڤغانیستان مان بۆ پەی ڕەوو دەکات
نوسەرو ڕۆژنامەوان/بەهمەن ژاوەرۆی ، ڕێکەوتی ١٣/٣/٢٠١٢
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست