کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مافی پەنابەری سیاسیی بۆ کوردەکانی دانیمارک

Tuesday, 27/12/2011, 12:00


ناوم بە همەن ژاوەرۆی من وەکو وتە بێژی کاتی کۆمەڵێک لە ئاوارە کوردەکانی کەمپی ئەڵتاش لە وڵاتی دانیمارک کورتەێک لە مێژووی ئەمئاوارانە تان پێ ڕا ئەگێنم بۆئەوەی باشتر تێ بگەن لە کێ شەوو گرفتەکان لە ١٩٧٩ کاتێک کەشەری خوێناوی نێوان ئیران عیراق دەستی پێکرد وە هەر وەها شەڕی داسە پاوی سوپای پاستاران بەسەر گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وە ئەندام بونیان لە حزبە کوردیەکانی ڕۆژ هەلاتی کوردستان کۆمە ڵە وو دیموکرات وە لایانەکانی تر ئەمانە بە گشتی هۆکار بون بۆئەوەی دانیشتوی سەرسنوری دەست دروستی نێوان ڕۆژهەڵات وو باشوری کوردستان ژیانیان تێک بچێت بە تای بەت زۆرینەی ئەو خەڵکانە سەربە پارێزگای کرماشان بوون ناچار کران ئاوارە ببن وەک روداوەکانی دیکەی مێژووی کورد ئەم جارەش ئەو خە ڵکانە بوونە سوتەمەنی گڕو ئاگری دوژمنانی داگیر کەرانی خاکی کوردستان پاش ٢ ساڵ لە ئۆردگا دروستکراوەکانی ڕێژیمی بەعەس لەناوچەکانی باشوری کوردستان لە بەر ئەوەی داواکاری دەزگای سیخوری ئیستیخباراتی ڕێژیمی بەعس یان ڕەد کردەوە ئامادە نەبون چەک بەرام بەر بە کورد هەڵگرن وەک شێوە ئەنفالێک وەتەمێکردنێک هەموو ئەوو خڵکە کۆ کرانە وەو گوازرانەوە بۆ شوێنێک بەناوی ئەڵتاش لەنزیک پارێزگای الانبار ١٢٠ کیلۆمەتری خۆرئاوای شاری بەغداد
دوای روخانی ڕێژێمی بەعس لە بەر نە بونی وەزعی ئەمنی ئالۆزی عیراق دوای ئە وەی بە چەندین کە سمان لە رۆمادی وو دەوو روو بەری بە دەستی عە رەب وو تیرۆ ریستەکان کوژران کەمپی ئەڵتاش مان بە جێ هێ شتوو چند خا نە وادێکمان رویان لە سنورە کانی عیراق ئۆردن سوریا کرد وە هەر وەها ئەو
بە شە ئاوارەکانی تریش رویان لە هەرێمی کوردستان کرد لە ٣ کەمپ نی شتە جێ بون بە ناوەکانی باریکە سەر بە پارێزگای سلێمانی کاوە سەر بە پارێزگای هەولێر شێرەوانە سەر بە قەزای کەڵار


ئێمە دوای ئەوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵە لەعیراق لەکەپ نیشتەجێین بەهۆی ئەوەی کە بەهیچ حەقومافێکی خۆمان نە گەیشتوین ئەوەش وای کرد کە بە ١٠یان کەس لە ئەوو ئاوارانە عیراق بە جێ بێڵن روو لە ولاتی ٣ هەم بکەن کە ئەویش وڵاتی دانیمارک بۆ وەگرتنی مافی پەنابەری بە ڵام بە ر لە کۆتای مانگی ٦ی ٢٠١١ وەڤدێک لەلایان دانیمارکەوە سەردانی کوردستانی کرد بۆ ئەوەی زیاتر لا ئێ شو ئازارەکانی ئەو ئاوارانە تێ بگات لە نزیکەوە بەڵام بە داخە وە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەستاوە بە ئیمزا کردنی ڕێکەوتنامەێک کە گوایا لە ئە روپا چی حەقو مافێکیان دەدەنێ ئێمەش بە هەمان شێوە ئەوو حە قوو مافەیان بۆ دابین ئە کەین لە حاڵێکدا ئێمە زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە کەمپ نیشتە جێن لە عیراق هیچ شتێکمان بۆ نەکراوە تا نا نەت نە بوی نە تە ساحێبی پێناسێک کە بتوانین خۆمانی پێ بناسێنین
ئێمە وەکوو ئاوارە کوردەکانی کەمپی ئەڵتاش گەوو رەترین زڵمان لێکراوە با چەند نموو نەتان بۆ باس کەم ئێمە دوای ئە وەی زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە کەمپ نیشتە جێین لە عیراق ناتوانین ١ مەتر زەوی بکەین بە ناوی خۆمانەوە وە هەر وەها بە ١٠یان گەنجی وەکوو من کە خوێندن تە واو ئە کەن ناتوانن لە هیچ دامو دەزگاێکی حکومی دابمەزرێین بۆ نموونە ئە گەر کەسێکمان زوڵمی لێ بکرێت بمانەوێت دیفاع لە حقی خۆمان بکەین
دادوەر دادگای باڵای حکومەتی هەرێم حەقە کەمان دەفرۆشێت بە کەسی بە رام بەر چونکە ئێمە بە ئێرانی ناوزەد دەکرێیین لە لای ئە وان
ە هەر وەها کەسێکمان بی یەوێت ژیانی هاسەری پێک بێنێت لە دادگای باڵا عەقد زواجمان بۆ ناکەن چونکە بە ئێرانی ناوزەد دەکرێین تەنا نەت ناتوانین سیمکارتێکی هێڵی تەلەفۆنیش بکەینە ناوی خۆمانەوە نموو نێکی گرنگ تر لەوانە کاتێک کە ئێمە لە ژیر دەسەڵاتی حکومەتی بەعس دا بوین ئەوو کات پێناسێکیان بۆ کردبوین لا پێناسەکەدا نوسرابوو ئەم پە نا بە رانە بۆیان نیە لە سنوری پارێزگای الانبار بڕۆنە دەرەوە ئیستا لە هەرێمی کوردستان بە هەمان شێوە ئەوو پێناسەی بۆ ئێمە کردوە لە پێناسە کەدا نوو سیویانە ئەم پێناسە تەنها لە سنوری پارێزگای سلێمانی کاری پێ دەکرێت پرسیارمان بەرام بەر حکومەتی هەرێم ئەوەیە جیاوازی پێناسەکەی خۆی کە بۆمانی کردوە لە گەل ئە وەی ڕێژێمی بە عەس چیە ؟
ئێمە وەکوو ئاوارە کوردەکانی رۆژهەلاتی کوردستان کە ناسراوین بە ئاوارە کوردەکانی کەمپی ئەڵتاش دوای ئەوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە کەمپ نیشتەجێین لە عێراق مافمان خوراوە چ وەکوو کورد چ وەکوو پەنابەرێکی سیاسی

پرسیارمان بەرام بەر بە حکومەتی هەرێم ئەوەیە کە ناتوانێت هیچ شتێکمان بۆ بکات دوای ئەوو هەموو نەهامەتیەی کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە تیای دا دەژین وە بە دەیان کەسمان توانی لە ساتە مەرگی رێگای قاچاخی خۆی دەر باز بکات وە خۆیان بگێنە ئەروپا لە وڵاتێکی وەکو دانیمارک دوای مافی پەنابەری سیاسی بکەن بۆ ئە وەی چیتر نە بنە قوربانی بەرژە وە ندیەکانی حکومتی عیراقی بە گشتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی کەواتە چی دەوێت لێمان بۆ رێکەووتن نامە ئیمزا دەکات لە گە ڵ دانیمارک دەڵێت مافی پەنابەری سیاسی بەوو کۆمەڵە ئاوارانە مەدەن بیان نێرنەوە بۆ کوردستان
؟باشە ئێمە بە چی ئۆمێدوو ئارەزوێک بگەڕێنەوە بۆ کوردستان
دوای ٣٠ساڵ کەمپ نشینی نە توانرا هیچمان بۆ بکەن کەواتە ئێمە تاکەی بکرێینە قوربانی بەرژەوەندیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئەوو ڕێکەووتن نامەیە کە لە نێوان حکومتی هەرێم وو دانیمارک ئیمزا کراوە بۆ ئەوەی مافی پەنابەری سیاسی بە ئێمە نەدرێت لەم وڵاتە لەکوتای مانگی٦ی ٢٠١١ ئیمزا کراوە
ئەتوانن بەم ژمارە مۆبایلە پەیوەندیم پێوە بکەن بۆ ئە وەی زانیاری زیاترتان بدەمێ 004571585692 بەهمەن ژاوەرۆی ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە