ئاوارەکانی کەمپی ئەڵتاش کراونەتە پارچە ئەڵماس زیاتر لە 33ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان بازرگانی یان پێوە دەکەن
Sunday, 12/02/2012, 12:00
بەهمەن ژاوەرۆی وتەبێژی ئاوارەکانی کەمپی ئەڵتاش لە وڵاتی دانیمارک
ئێمە وە کوو ئاوارە کانی کەمپی ئەڵتاش کە زیاتر لە ٢ مانگە خەریکی کاروچالاکین لە وڵاتی دانیمارک وە حەفتەێک خۆپێشاندان لە بەردەم پەرلەمانی دانیماک لەشاری کۆپێنهاگن وە لە ڕێگای میدیا کوردیەکانەوە تێکۆشاوین بۆ ئەوەی چی دی دوای ٣٣ ساڵ کەمپ نشینی نەکرێینە قوربانی بەرژەوەندیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەڵام زۆر بەداخەوە وەزارەتی کۆچ و کۆچ بەرانی دانیمارک سورە لە سەر ئەو ڕێکەوتن نامەیە کە لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیمزایان کردوە بۆ ئەوەی مافی پە نابەرێتی سیاسی بە ئاوارەکانی کەمپی ئەڵتاش نەدرێت لە وڵاتی دانیمارک
لە هەمان کاتدا وەزارەتی کۆچ و کۆچ بەرانی دانیمارک ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هۆشتاری ئەوە مان پێ ئەدات ئێوە وە کوو ئاوارەکانی کامپی ئەڵتاش دەبێت سنورداشتی عیراق تان دە کەینەوە چونکە ئەو حەق و مافەی هاوڵاتیێکی ئەرۆپای هەیەتی ئێوەش حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆتانی دابین کردوە لە کوردستانی باشور
لە حاڵێکدا هەموو ئەمانە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دانیمارکی باس کردوە دورە لە ڕاستیەوە
ئێمە وە کوو ئاوارەکانی کەمپی ئەڵتاش کە زیاتر لە٣٣ ساڵە لە عیراق لە کەمپ نیشتە جێین پرسیارمان بەرام بەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە ئەو حەق و مافەی کە باسی لێ دەکات کە گوایا ئێمە وە کوو هاوڵاتێکی ئەرۆپای هەموو حەقوو مافێکمان بۆ دابین کراوە ئەوو حەق و مافانە لە کوێ یە بۆ 33 ساڵە ئەو حەق و مافانەمان نە بینیوە پێمان خۆشە بزانین لە کوێ یە ئەو حەق و مافانە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لێ وە دەکات با ئێمەش وە کوو ئاوارەکانی کەمپی ئەڵتاش بۆنێکی ئەو حەق و مافانە بکەین دوای 33 ساڵ کەمپ نشینی ؟
ئێستا لە وڵاتی دانیمارک کە زیاتر لە 50 کەس لەم پەنابەرانەی کەمپی ئەڵتاش کە لە کەمپە کاتیە کانی دانیمارک نیشتە جێن باری دەرونیان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕو بە خراپی دەڕوات لە وانە ٢ کەس لەم پەنابەرانە کە نە یان ویست لە بەر خانەوادەکانیان کە لە کەمپەکانی کوردستانی باشور نیشتەجین ناوە کانیان ئاشکرا بکەین تا ئێستا بە چەندین جار هانایان بۆ خۆ کوشتن بردوە لە بەر ئەو وەزعە ناخۆشو نالە بارە کە زیاتر لە 33 ساڵە تیای دا ژیانی تەدریجی بەسەر دەبەن وە هەر وەها دوای ئەوەی زیاتر 2مانگە لە ڕێگای سەرجەم ڕاگەیاندنە کوردیە کانەوە داوامان لە لایانە پەیوەندی دارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردوە بۆ ئەوەی بێن بەدەم داواکاریەکانمانەوە بۆ ئەوەی لەسەر مێزی دیالۆگ کێشە کانمان چارەسەر بکرێت بەڵام زۆر بەداخەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەتا ئێستا بێدەنگی خۆی نواندوە لەو مەسەلەیە وادیارە حکومەتی هەرێمی کوردستان وە لایانە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لێ یان تێک چوە بەناوی حکومەتی فیدرالیزم و دیمۆکراسی وڵات بەڕێ وە دەبەن ئێمە وە کوو ئاوارەکانی کەمپی ئەڵتاش پێمان خۆش لەو دەسەڵاتە تێ بگەین ئایا ئەو حکومەتە حکومەتی فیدڕالیزم و دیمۆکراسیە یان خود بە پێ چەوانەوە یە لەوانە داواکاریمان ئەوەیە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زوترین کات لە گەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچ بەرانی دانیمارک دانیشتنێک بکات بە بەژداری لایانی ٣هەم کە ئەویش ئێمە وە کوو ئاوارەکانی کامپی ئەڵتاش ڕوبەروی هەردولایان بینەوە لە سەر مێزی دیالۆگ لە گەڵ حکۆمەتی هەرێمی کوردستان وە هەروەها وازارەتی کۆچ و کۆچ بەرانی دانیمارک بۆ ئەوەی بە پێ بەڵگەو دێکۆمێنت وە ئەو حەقایەقانەی کە بەسەر ژیانی تەدریجی ئێمەدا هاتوە لە ماوەی ئەم ٣٣ ڵە لە کەمپ بیان خەینە بەر چاو تە نانەت ئامادەین شایەت حاڵیش بروات لە کەمپەکانی کوردستانی باشور وەزعی هەموو ئەو ئاوارانەی کەمپی ئەڵتاش ببینن لە نزیکەوە با بزانین ئەو حەق و مافانە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لێ وە دەکات کامەیە بۆ تا ئێستا نە مان بینیوە
ئێمە وە کوو ئەو ئاوارە کوردانەی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان کە ناسراوین بە ئاوارە کوردەکانی کەمپی ئەلتاش لە ساڵی١٩٧٩ لە دەسپێکی شەڕی ئیران عیراق ئاوارەی عیراق بوین وە دوای ئەوەی زیاتر لە ٣٣ ساڵ لە عیراق بە هیچ حەق و مافێکی خۆمان نە گەیشتوتین ئەوەش وای کرد کە بە دەیان کەس لەم ئاوارانەی کەمپی ئەلتاش وڵاتی عیراق بە جێ بێلین ڕو لە وڵاتی ٣هەم بکەین کە ئە ویش وڵاتی دانیمارک بۆ وەر گرتنی مافی پەنابەرێتی سیاسی .
نوسەرو وتەبێژی ئاووارەکانی کامپی ئەڵتاش لە وڵاتی دانیمارک بەهمەن ژاوەرۆی
ڕێکەوتی/١٢/٢/٢٠
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست