کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرزو پیرۆز بێت ڕۆژی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن نا بۆ پێشێل کردنی مافەڕەواکانی ژنان

Thursday, 08/03/2012, 12:00



 



من وەکوو ڕۆژنامەوانێک ٨ی مارس ئەو ڕۆژە پیرۆزە بەرز ڕادەگرم وە هەروەها پیرۆز بای ئەم ڕۆژە پیرۆز لە سەرجەم ژنانی ئازادی خوازی دونیا بەتایبەتی ژنانی ئازادی خوازی میلەتی کورد پیرۆز بای یان لێ دەکەم ، بە توندی مەحکوم دەکەم ئەو هەموو زڵمو زۆرو ستەمەی کە بەرام بەر بە ژنان دەکرێت لە نێو کۆمەڵگەی میلەتی کورد دا بە تایبەتی هەروەک ئەزانین لە باشوری کوردستان وەهەروەها لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژانە ژنان دەکەونە ژێر ئەشکەنجەو زڵمو زۆرو ستەم وە لە ژیانی تەدریجی دا ژیان بەسەر دەبەن ، زۆر بەداخەوە تاکەی دەبێت کۆمەڵگای میلەتی کورد دژ بە مافەڕەواکانی ژن بە خۆماندا نە چێنەوە باشە تاکەی ئێمەی میلەتی کورد گۆڕانکاری بەسەر کۆمەڵگا کەماندا دروست نەکەین باشە ئەبێت تا کەی ژن بکرێتە قوربانی دەسەڵاتە کۆنە پەرەستە کانی دەرەبەگایەتی ئاغایەتی باشە تاکەی ئەبێت مافی ژن بە هەموو شێوێک پێشل بکرێت باشە بۆ ئەبێت ئێمەی پیاوان هەمیشە هەموو مافێک بۆ خۆمان بە ڕەوا بزانین بەڵام بۆ ژنان بە حەرام بزانین مەگەر ئێوە ناڵێن ئەگەر ژنان تەواو کەری ژیانن ئەگەر ژنان نەبن ژیان بێ ژن نابێت کەواتە وەرن با لە خۆمان بپرسین ؟ ئەی کۆمەڵگای کوردی ئەی پیاوان، ژنان چەندە پیرۆزن لە ناو کۆمەڵگای ژیانی هەموو پیاواندا ، ژنان پێش هەموو شتێک ئەوانیش ئینسانن وە کو پیاوان بە بێ جیاوازی لە ڕوانگەی هەموو حەقو مافەکانی ئینسانیەوە ئەتوانین بڵێین لە ڕوانگەی ژیانی سروشتی نێوان ژنانو پیاوان ژنان ئەرکی زیاتر هەمیشە بەسەر شانیانەوە دەسپێردرێت بە تای بەتی لە نێو کۆمەڵگای کوردی هەمیشە زیاتر ئەو ئەرکە دەسپێردرێت بە ژنان، ژن ژیانە ژن تەواو کەری ژیانی سروشتی ژیانی هەموو کۆمەڵگاو ئەو پیاوانە یە کە لەسەر ئەم سەرزەمینەی پەروەردگاردا ژیان بەسەر دەبەن ژنان تەواو کەری ئایەندەسازی پیاوانن ژنان دایکانو خوشکانی ئێمەی پیاوانن ژنان هەموو نمو نەی جوانیەکانی ژیانی پیاوانن ژنانن ئایەندەسازی ئەمڕۆ سبەی پیاوانو کۆمەڵگا ن
ئۆمێدەوارم ئۆمێدەوارم ئێمەی میلەتی کورد ئێمەی کۆمەڵگای کوردی ئیمەی پیاوانی میلەتی کورد لە چوار پارچی کوردستان بە تایبەتی باشورو ڕۆژهەڵاتی کوردستان با بە خۆماندا بچینەوە پێشێل کردنی مافەڕەواکانی ژنان بەسە هیچ نەبێت ژنانیش وە کوو ئێمە ئینسانن با گۆڕانکاری لە ژیانو ناو کۆمەڵگاکەماندا دروست بکەین با بیسوتێنین ئەو عەقڵیەتە کۆنە پەرەستیەی دەرەبەگایەتی و ئاغایەتی زڵمو زۆرو ستەم دیکتاتۆریەت ئیمەی میلەتی کورد ئیمەی کۆمەڵگای کوردی ئێستا لە قەڕنی ٢١ دا دەژین لە ساڵی ٢٠١٢ دا دەژین با لا پەڕێکی تازە هەڵدەی نەوە لە ژیانی ئەم ڕۆی کۆمەڵگا کەماندا بە سە چی دی زڵمو زۆرو ستەموو پێشێل کردنی مافەڕەواکانی ژنان ، ژن ژیانە ژن هەموو ئەو ڕەوشتە جوانانەیە کە ئێمەی پیاوان بە خۆمان دا دەنازین بێ ژنان ناکرێت ژیان

نوسەرو ڕۆژنامەوان/ بەهمەن ژاوەرۆی/رێکەوتی ٨/٣/٢٠١٢

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە