گه‌نجانی ده‌ڤه‌ری شینکایه‌تی له تاراوگه پاڵپشتی خۆیان بۆ لیستی ژماره 329ی گۆڕان دوپات ده‌که‌نه‌وه
Wednesday, 03/03/2010, 12:00
ئه‌مڕۆ پۆلێک له گه‌نجه کانی ده‌ڤه‌ری شینکایه‌تی له تاراوگه په‌یوه‌ندیه کرد به لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له باکوری به‌یتانیا که له په‌یوه‌نیدیه‌که‌یاندا ئه‌وه‌یان ڕونکردۆته‌وه که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7/3 2010 که بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق ساز ده‌کرێت، و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به لیستێکی تایبه‌ت به‌ژداری تێدا ده‌کات ، پاڵپشتی خۆیان دوپات کرده‌وه و ده‌نگده‌ده‌ن به لیستی 329 لیستی گۆڕان ، هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی دوپات کردۆته‌وه که ئاماده‌ن به هه‌مو شێوه‌یه‌ک هاوکاری بکه‌ن..
ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه ده‌ست خۆشی له‌و پۆله گه‌نجه نیشتمان په‌روه‌ر و به ئه‌مه‌که ده‌که‌ین و هیواخوازین نمونه‌ی هه‌ڵوێست نواندنی به‌رزی لاوان له تاراوگه بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆران له زیاد بون و له په‌ره‌پێداندا بێت هه‌تا سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگده‌ن..
ئاراسی حاجی ڕه‌سوڵ ڕه‌شید قامیشی ، سه‌رجه‌م پشتیوانیه‌کانی پشت ڕاست کردۆته‌وه‌و گوتی به‌ڵێ ئێمه به دڵنییاییه‌وه ده‌نگده‌ده‌ین به بزوتنه‌وه‌تی گۆڕان و هیواخوازین سه‌رجه‌م ڕه‌وه‌ندی کوردی له تاراوگه ده‌نگ بده‌ن به لیستی ژماره 329 لیستی گۆڕان..
تێبینی؛ ڕۆژانه له‌لایه‌ن چه‌ندین که‌س و گروپ و ناوچه‌ی جیاجیاوه په‌یوه‌ندنی به لیژنه‌که‌مانه‌وه ده‌کرێت و هاوڵاتیانی تاراوگه به تایبه‌تی پاڵپشتی خۆیان بۆ بزوتنه‌وه و لیستی گۆڕان دوپات ده‌که‌نه‌وه ..
هه‌ردی ئه‌حمه‌د
لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندنی لیستی گۆڕان له باکوری به‌ریتانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست