کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


[ئاخ]

Friday, 04/06/2010, 12:00


ئەوەى كەدەیبینن لەسەرەوە ئاخ هەڵكێشان نیە بۆئەوەى عاشق ومەعشوق بم بە كچێك یان بەپرادۆى ژنى بەرپرسەكان.لەپشتەوەى ئەم ئاخە زۆر شت خۆیان حەشارداوە.جا زۆر داواى لێبوردن دەكەم ئەگەر لەهەندێك شوێندا زمانى ئەدەب ونوسین بەكارنەهێنم.ئاخر هەرجارێك لەبۆنەیەكدا یان لەشوێنێكدا گوێم لەمارشى نیشتمانى(ئەى ڕەقیب دەبێت)هەموو موەكانى سەرم گرژ دەبنەوەو گریانم دێت بۆئەم خاكەو بۆئەم گەلە كۆڵەوارو ستەم دیدەیە.ئاخر چى گەلێك لەژمارەو لەقوربانى دا ئەوەندەى ئەم گەلە ستەمى لێكراوە.كەچى تازە بەتازە خەریكى خۆفرۆشین,ڤاتیكان بەهەموو خەڵكەكەیەوە ناگاتە 10هەزار كەس كەچى خاوەنى خاك و نیشتمانن.بۆچى گەلەكەم ژمارەى چل ملیۆنكەس زیاتر دەبێت وحیسابێكیشمان بۆناكرێت.من دەپرسم لەسەركردە گەوادو خۆفرۆش وكورد فرۆشەكانمان بۆچى و تاكەى هەرخەریكى كورد فرۆشتنن.تاكەى خەریكى نۆكەرى وبێگانە پەرستین.دوێنێ كەلەسەر شاشەى تەلەفزیۆنەكەوە بینیم ابو عودەى لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى توركیا خەریكى پلان گێڕان دژى پەكەكە خەریك بوو دڵم لەسینەمەوە بێتە دەرەوە.ئاخر دەپرسم كوڕى مەلا مستەفاى كورد فرۆش ناتوانیت لەترسى بەرژەوەندیەكانت قسەبكەیت لەگەڵ توركیا و بەئارەزوى خۆیان لەناو هەولێردا هاتوچۆ دەكەن بۆچى گورز لەو بزاڤە رزگاریخوازە دەدەیت كەبۆخاترى ئێمەى ڕۆڵەى ئەم خاكە شەڕدەكەن.لەبیرمە كاتێك كە ئۆجەلان گیرا نەنكم مەڕیكى كرد بەخێر بۆئەوەى ئازاد بكرێت,باشە خۆ نەنكى من هیچ بەرژەوەندیەكى نیە لەگەڵ ئەم كارە بەڵام بۆچى ئەم كارەى كرد؟دڵنیام كەسێكى كورد پەروەر بوو هەرئەویشە كەئێمەى بەو شێوەیە پەروەر دەكردوە.كورد دەڵێت:گیا لەسەر بنجى خۆى دەڕوێت.ئێمە نەنكمان بە وشەى كورد وكوردستان گەورەى كردوین,بەڵام لەلایەكیشەوە ناحەقى تۆناگرم باوكى ڕەحمەتیت تۆى لەئیسرائیل و لەناوجەرگەى سیخوڕان گەورە كردوە.تۆ پەروەردەى دەستى دەزگاى سیخوڕى مۆسادى ئیسرائلیت. ئەو دەزگایەى كە ئۆجەلانى ڕادەستى توركیاكرد.ئاخر شەرم بتگرێت هەى ڕوو زەرد توركیا هەتا ئێستاش وەكو سەردەمى دەوڵەتى عوسمانى لەگەڵ كێشەى كورددا مامەڵە دەكات.لەملاشەوە ئێران وەكو دەوڵەتى سەفەوى مامەڵە لەگەڵ دۆزى ڕەواى كورد دەكات.باشە ئەى تۆ تاڵەبانى بێ غیرەت و چاوشۆڕ بۆچى خەریكە ئایەتوڵاو ئاخونەكانى ئێران ئەنێیتە بان هێرۆخانەوە بۆئەوەى بەرژەوەندییە باڵاكانى بنەماڵەكەت بپارێزیت.سوێند بەخوا كاتێك گوێم لەتۆنى دەنگى مسعود وجەلال تاڵەبانى دەبێت حەزئەكەم دوو پارچە لۆكە بئاخنمە ناگوێكانمەوە.بەڵام ناچارم گوێ لەدوژمنەكانیشم بگرم.برادەرێكم بۆى گێڕامەوە ووتى:خزمێكمان عەسكەر بوو ملازمەكەیان هەموو هەفتەیەك بۆ ووتارى هەفتانەى سەدام حوسین كۆیانى دەكردەوە بۆئەوەى گوێى لێبگرن.هەموو ئەوانەى لەوێدا بوون بێزارى بەئاشكرا بەڕوویانەوە دیاربوو ملازمەكە بەئاشكرا هەستى بەمەكردبوو بەهەموویانى ووتبو:منیش لەئێوە زیاتر بێزارم بەڵام ناچارم گوێ لەدژمنەكەشم بگرم بۆئەوەى پەند لەقسەكایان وەربگرم.بۆیە هیچ گومانم لەوە نیە كەئێوە نەك هەر دڵسۆزى ئەم خاكە نین بەڵكو دەمێكە ئەم خاكەتان فرۆشتوە.هەرجەنابت بویت لە31ى ئابدا دەبابەكانى سەدامت هێنایە ناو شارى هۆلاكۆ بەزێنەوە.ئاخر تاوانە تۆ لەهەمان ئەو گەلە بیت كە ڕۆڵەى وەكو سەلاحەدینى ئەیوبى پەروەردە كردووە.تاوانە لەنێو ئەو شارەدا كۆبونەوە بكەیت كەهۆلاكۆى تێدا بەزێنراوە.كاكەمسعود حەزناكەم مناڵەكانیشت وەكو خۆت چاو شۆڕبن بۆ دوژمن.ئەزانى مەبەستم چیە ڕوونە چونكە ئەو كەسانەى سیخوڕ بوونە زۆر زوو لەشت تێدەگەن.تاڵەبانى لەبەر ورگ وەستاو بەسە ئیتر نۆكەرى دڵنیابە كات هێشتا زووە بۆئەوەى پەشیمان بیتەوە.كورد دەڵێت:زەرەر لەنیوە بگەڕێتەوە قازانجە.ئەوەى دژى ئەم میللەتە كردوتە هەر هیچ نیەئەگەر لێى پەشیمان بیتەوە.ئێمە میللەتێكین سینەسافین و دڵمان پاكە و زوو شتمان لبیر ئەچێتەوە.ئەو كردەوانەى تۆش وەكو شتەكانى تر لەبیر ئەچنەوە.من نایەم لەپەل و پۆى ئەو دارە بدەم كەئێوە بوونەتە كرمى بەڵكو دەچم بۆ ڕەگ وڕیشەكەى.ئێوە بەرپرسى یەكەمن لەهەر شتێك بەسەر ئەم میللەتەدا بێت.ئەو هەموو دەزگا سیخوڕییەى كەئێوە بەڕۆژى ڕوناك مۆڵەتى ئەوەیان پێدەدەن بەئارەزو خۆیان بەناو هەولێرو سلێمانیدا هاتوچۆو كۆبونەوە بكەن و پلان بۆكوشتنى ڕۆلەكانى ئەم میللەتە دابڕێژن لەئەستۆى ئێوەدایە.بۆیە ڕووى دەمم دەكەمە ئێوە.لەكۆتایدا داواتان لێدەكەم ئەم ئاخەى من بەشێكە لەوهەموو ئاخەى كەڕۆژانە هەزاران دایك وباوكى ئەنفال وكیمیاباران وشەهیدانى شەڕى ناوخۆ هەڵیدەكێشن.بەسە ئیتر كوردفرۆشتن.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە