لەگروپى گەنجانى هەڵەبجەوە بۆ ئەكبەر ئێناخى!!!
Thursday, 03/03/2011, 12:00
ماوەى چەند رۆژیكە كۆمەڵێك چەتەى بەكرێگیراو بەلیس و دارەوە بەفەرمانى ئەكبەرى سانە ناسراو بەئەكبەر ئێناخى بەردراونەتە نیو بازارى هەلەبجەو تەواو دیمەنى بازاریان شیواندوەو بەم كارە قیزەونەیان هەزارجار ڕوى بەعسیان سپى كردوە ئەكبەر ئێناخى ڕوى دزیوى لاى هەموو خەڵكى هەڵەبجە ئاشكرایەو پیویستى بەناساندن نیە كەچەند فیتنەو ئاژاوە گێڕو ترسەنۆك و جەبانە! ئەكبەر هیچ ڕۆژێك بەبێ ئاژاوە نایكرێت ئەم كارەشى ئەچێتە ئەو چوار چیوەیەوە بەڵام ئەمجارەیان كوڕانى شارو گەنجانى ئازاو بوێر ناهێڵین بەسەریەوە بچێت لێرەوە بەئەكبەرى سانە ئێناخى دەڵێیین ئەگەر منداڵێك خوێن لەلوتى بێت كەسێك ئازار بدرێت بەدەستى داربەدەستەكانى تۆ سوكایەتى بەهاوڵاتیەك بكرێت تۆ بەرپرسى یەكەم و ئاخیریت و لە ئێستاو پاشەرۆژداو بەهیچ شێوەیەك لێت خۆشنابین و ڕیسواى دنیاو قیامەتت دەكەین! لێروە داوات لێدەكەین واز لەفیتنەیى و ئاژاوەگێڕى بهێنە واز لەئەڵقە لەگوێی جاش ئیتلاعاتێكى وەك حمەى حمەسعید و عدنانى حمەى مینا بێنە دڵنیابە لەوەى ئەمانە فریات ناكەون تكایە خۆت لەوە سوك و ڕیسواتر مەكە ئەوەش بزانە ئێستا هەموو خەڵكى هەڵەبجە نەفرت لەخۆت و كارە ناشیرینەكانت دەكات ئازاردان و ڕاونانى خەڵك هەروا كارێكى ئاسان نیە ئەكبەر ئاگاداربە ئەو كارەى تۆ ئێستا دەستت داوەتێ كارى جەلاد و بەعسیەكانە ئەگەر بەردەوام بیت دڵنیابە چارەنوست لەچارەنوسى بەعسیە گۆڕبەگۆڕەكان باشتر نابێت دڵنیاش بە تۆ ئێستا شەخسیەتت وەك شەخسیەتى (پیچۆ) وایە لاى خەڵكى هەڵەبجە جارێكى تر پێت دەڵێین ئاگاداربە بۆ مێژوو ئەم نامەیەت ئاراستە دەكەین ئاگاداربە تۆ لە ئاغاكانت پیاوترو خۆڕاگرتر نیت خۆت باش ئەزانیت مەبەستم كێیە دەى كەواتە پیاوبە كوردبە وەرەوە بەرەى گەل كاتت زۆر لەبەردەمدا نەماوە ئەگەر بەردەوامیش بویت لەسەر فیتنەییى و ئاژاوەگێڕى باشتر ئاگادارى كارەكانت بە سەردەمەكە زۆر گۆڕاوە... !!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست