کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌تری ئازادی هۆڵه‌ندا له‌ شاری ئه‌مستردام خۆپیشاندان ساز ئه‌کات

Friday, 04/03/2011, 12:00





چه‌تری ئازادی هۆڵه‌ندا، به‌ بۆنه‌ی 20 بیسته‌مین ساڵیادی ڕاپه‌ڕینه‌وه‌، وه‌ بۆ پشتیوانی له‌ جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی کوردستان‌و هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ مانگرتنی سه‌رانسه‌ری که‌ ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی سلێمانی داوایکردووه‌، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ئایینده 6 مارس‌، له‌ مه‌یدانی سه‌ره‌کی شاری ئه‌مستردام ناسراو به‌ (دام) خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری سازئه‌کات. چه‌تری ئازادی به‌م بانگه‌وازه‌ ڕه‌وه‌ندی کوردی دانیشتووی هۆڵه‌نداو سه‌رجه‌م حزب‌و لایه‌ن‌و گروپ‌و ڕێکخراوه‌کان داوه‌ت ئه‌کات بۆ به‌شداری له‌و خۆپیشاندانه‌دا.

چه‌تری ئازادی ڕایئه‌گه‌یه‌نێت، که‌ ئامڕازێکه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگی‌و هاریکاری‌و پێکه‌وه‌ هه‌ڵسووڕانی گشت ئاراسته‌و پێکهاته‌ سیاسی‌و که‌لتووریه‌کانی هۆڵه‌ندا، به‌ ئامانجی پشتگیری کردن له‌ خرۆشان‌و خواست‌و داوا ڕه‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان تا سه‌رکه‌وتن.

چه‌تری ئازادی چوارچێوه‌و مینبه‌رێکی سه‌ربه‌خۆو ئازاده‌و هه‌موو لایه‌نێک‌و ڕێکخراوو گروپێک ئه‌توانن ئازادانه‌ وه‌ به‌ شێوازی خۆیان به‌ پێشکه‌شکردنی ووتارو به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشم‌و پلاکاردی تایبه‌ت به‌شداری ئه‌م خۆپیشاندانه‌و هه‌ر چالاکیه‌کی سیاسی دیکه‌ش بکه‌ن.

کات‌و شوێنی ئاکسیۆنه‌که‌:

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 6 مارس 2011
کاتژمێر 13.00 هه‌تا 15.00
شوێن؛ مه‌یدانی ناسراوی (دام) له‌ ناوه‌ندی شاری ئه‌مستردام
له‌ سێنتراڵ ستاشیۆنه‌وه‌ به‌ ڕێڕۆشتن که‌متر له‌ 5 ده‌قیقه ڕێگایه‌

بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بگرن له‌گه‌ڵ ئه‌م ته‌له‌فۆنانه‌:
گۆران ڕه‌شید: 0624714212
جه‌لال سۆفی : 0684540084
مه‌ریوان ڕه‌حیم: 0641846583
 
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە