کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەسەر وتارێكى لە سایتى كوردستان پۆست فایق گوڵپى بە بڕیارێكى پێشوەختى دادگا سزا درا بە غەرامەكردنى بە یەك ملیۆن دینار

Thursday, 30/12/2010, 12:00


ئەمڕۆ 29/12/2010 دواى نزیكەى ساڵونیوێك لە دانیشتنى دادگا دادگاىكەتنى دووى سلێمانى بڕیارى غەرامەكردنى یەك ملیۆن دینارى سەپاند بەسەر دكتۆر فایق گوڵپى لەسەر وووتارێك كە سایتى ئەلكترۆنى كوردستان پۆست بڵاوى كردبوەوە ووتارەكەى دەربارەى یادى كیمیابارانى سێوسێنان نوسیوە لەژێر ناوى(لەیادى كیمیابارانى سێوسێناندا یەكێتى خۆى كیمیاباران كردەوە) من هیلال ئیبراهیم وەك پارێزەرى دكتۆر فایق گوڵپى ئەو بڕیارەى دادگا بە نادادپەروەرانە دەزانم و جێگاى ڕەخنەو نیگەرانی ناڕەزاییە چونكە دادگا هیچ گوێى لە پەراوى بەرگریكرنەكەى ئێمە نەگرت،چونكە ئەوە بۆ ماوەى ساڵ و نیوێكە دانیشتن لەو كەیسە دەستى پێكردووە ئەوە بوو 26/12/2010 تۆمەت ئاراستەى دكتۆ كرا دواتر سكالاكار عبدولكریم هەڵەدنى بەڕێوەبەرى پێشوى دەزگاى شەهیدان و ئەنفاكراوەكان و پارێزەرەكەى پەراوى بەرگریان(لائحە دیفاع)ى خۆیان پێشكەش بە دادگا كرد منیش وەك پارێزەرى فایق گوڵپى داوام كرد كە مۆڵەتكێكمان پێبدرێت تا من و دكتۆر فایق پەراوى بەرگرى ئامادە بكەین بەڵام ئەمڕۆ دواى ئەوەى دادگا داواى كرد ئێمە بەرگرینامەبخوێنینەوە پاش خوێندنەوەى دادگا بڕیارىدا بە غەرامەكردنى یەك ملیۆن دینار بەسەر دكتۆر فایق گوڵپى. ئەوەى جێگاى سەرنج و نیگەرانى ئێمەیە كە دادگا هیچ حسابێكى بۆ بەرگینامەكانى ئێمە نەكردوە چونكە لە بڕیارەكەدا دادوەر تەنها رۆژى بریارەكەى گۆریوە واتە لە 26 مانگەوە گۆڕیویەتى بۆ 29ئەمەش بەڵگەیە بۆ ئەوەى كە دادگا بریارى پێشوەختى داوە بەسەر دكتۆر فایق گوڵپیدا لەبەر ئەوە سەرەڕایى تەمیزكردنەوەى ئەو بریارەى دادگا بریارماندا هەرچى ڕێگاى یاساى دیكە هەیە بگرینەبەر لە دژى ئەو بڕیارەى دادگا

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=2483b7e7

ژمارە تەلەفۆن:07701414645
com .yahoo@hilali
Hilal Ibrahim: facebook
Ibrahim Hilal : twitter




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە