ناوەڕۆكى سكاڵاكە بەتاڵە پۆلیسى هەڵەبجە سكاڵایەك لەدژى دكتۆر فایق گوڵپى تۆماردەكات
Thursday, 03/03/2011, 12:00
لەبەروارى 23/2/2011 بنكەى پۆلیسى هەڵەبجە لە ڕێگاى فەرماندەى بنكەكەوە داوایەكى یاسایى لەدژى دكتۆر فایق گوڵپى و كەیوان هەورامى و ناسح عبدالرحیم تۆماردەكات. بە بیانوى بەشداریكردن و ڕێكخستنى خۆپیشاندانى 23/2-2011 هەڵەبجە.
ئەوەى پەیوەندى بە بەرێز دكتۆر فایق گوڵپیەوەیە من وەك پارێزەى دەمەوێت ئەم ڕوونكردنەویە بخەمە بەردەم راى گشتى
یەكەم: لەكاتى تۆماركردنى سكاڵاكە هچ بەڵگەیەك نەخراوەتە ڕوو كە دكتۆر لە رێكخستنى رێپێوانى رۆژى 23-2 بەشدارى كردبێت، بەڵكو تەنها نوسراوە بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى لەبەردەستماندایە. ئێمە دەزانین كە پێویستە دادگا گوێ لەهەر كەسێك بگرێت كە سكاڵاى هەیە و بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بكات لە كێشەكان بەڵام جوڵاندنى سكاڵاى یاسایى لەلایەن پۆلیسەوە بەبێ بوونى هیچ بەڵگەیەك دەبوو لەلایەن دادگاى لێكۆڵینەوەى هەڵەبجەوە گوێیان لێنەگیرایە.
دووەم: دەبوو لە جیاتى تۆماركردنى سكاڵاى یاسایى لەدژى ئەو كەسانە كە لەغەمى شارەكە و خەڵكى هەڵەبجەوەن پۆلیس و داواكارى گشتى سكاڵاى یاساى لەدژى ئەو كەسانەى تۆماربكردایە كە تەقەیان كردووە.
سێیەم: دكتۆر فایق گوڵپى ڕۆژى پێشوتر واتە لەرۆژى 22/2/2011 لە كۆبوونەویەكى جەماوەرى شارى هەڵبجەدا وتارێكى خوێندۆتەوە، نەك رۆژى 23/2/ . وە بەشداریكردنیش شتێكى ئاسایى و یاسایییە
چوارەم : دكتۆر فائیق گوڵپى سەرلەبەیانى رۆژى 23-2-2011 لە ناو شارى سلێمانى بووە و لە نەخۆشخانەى فێركارى- سلێمانى كارى ئاسایى خۆى بەرێوەبردووە،پاش نیوەرۆ لە سلێمانى بووە و لە كلینیكى(عیادەى) تایبەتى خۆى چەندان نەخۆشى دیوە و چارەسەرى كردوون.
پێنجەم: بە ووردبوونەوە لە كێشەكە تێدەگەین ئەو سكاڵایەى كە لە دژى دكتۆر تۆماركراوە ئامانجى سیاسی هەیە، نەك ئامانجى قانونى.
هەر لەو پێناوەدا هەمولایەك لەوە دڵنیا دەكەینەوە ئەوەى لەم ئانوساتەداگوێبیستى دەبین سەبارەت بە بڕیارى بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە، ئەوادەبینین لێكۆڵینەوەلەگەڵ ئەو كەسانە دەكرێت بەرگریكارن لە ماف و خواست و داواكانى خەڵك، نەك ئەوانەى فیشەك بەخەڵكەوە دەنێن و كردەوەى دور لەهەر پێوەرێكى ئینسانى و قانونى ئەنجام دەدەن.
پارێزەر
2/3/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست