کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پشتیوان سادقى پەراوێزكراو لە لقى دوو

Sunday, 05/04/2009, 12:00


پشتیوان سادق گەرچى خۆى لەهەرەمى دەسەڵاتى هەولێر بینیوەتەوە وەك بەرپرسى حزبى شارێك كە هەولێرى پایتەختە بەڵام ئەم دەسەڵاتەى ئەو مێشكى سەرمانى كاس كردووە، قابیلە جەنابت چیت بۆ ئەم شارە كردووە لەغەیرى بەلاڕێدانى گەنجەكان بە ئیتیجاهى بزركردنى ناسنامەو شێواندن و هەڵاوساندنى رەهەندى ژیانیان لەپاڵ ئەمەش وەلانانى ئەوانەى دەزانن واقیعى ئیمڕۆى كوردستان چى گەرەكە ، دڵسۆزى و لەخۆبوردووییان بۆ گۆڕان و دەربازكردنى خەڵك لەم قەیرانە بەش مەینەتیە، ئەجینداى تۆ چیە پشتیوان سادق بۆ گۆڕینى ئەم واقیعە نالەبارە، چەمكەكانى هاوڵاتیبون لاى تۆ چى ئەگەیەنێ، سیاسەتى تۆ لەسەر بنەماى واقیعبینى بنیاد نەنراوە بەلكە لەسەر بنەماى دیماگۆجى و بەلارێدان سەرچاوەى گرتووە ، ئەشڵێى من حاكمى شارم، گەر تۆ حاكمى شاربى ئەى چى بەوانیتر بڵێین، پارێزگار سەرۆكى حكومەت وەزیر چیتر؟ جەنابى پشتیوان پشتت بەچى قاییمە مەگەر بەو چەقبەستوییەى جەماوەر كە تۆ ئەتەوێ ، روانگەیەك لەتۆ نیە لەسەر ئەم مەنگیەى كە لە تۆدا هەیە پڕوپاگەندەش بڵاو دەكەیەوە گوایە لە هەڵبژاردنى داهاتودا تۆ ئەكەن بە پارێزگار یان وەزیرى ناوخۆ، بۆ زانیارى تەواوت ئەم دیعایەیە تەنیا لەنێو بارەگاكەى خۆت دەرناچێ و جەماوەریش پێى فریو نابن چونكە دڵیان پێت خۆشنیە ، بەكام خزمەتت بەكامە ئیشوكارت داواى ئەم پۆستە دەكەى، بەكام زیرەكیت، تۆ چى ئەزانى، كورد وتەنێ چۆلەكە خۆى چیە تا شۆرباى هەبێ، تۆش هەر بەو خەیاڵە سەر بنێوە، ئاگاداریش نى كە چۆن پەراوێز كراوى هەر مەمنونبە تا نەتكەنەوە بەرپرسى رێكخراوى پێشوى خۆت، حاكمى شارى چى و تەڕەماشى چى، دڵگران مەبە پشتیوان سادقى پەراوێزكراو هەر لە خەونەكەى خۆت بگەوزە كە حاكم و پارێزگارى هەولێرى پایتەخت بى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە