کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌نابی وه‌زیر دووباره‌ سلاو

Monday, 01/04/2013, 12:00



هه‌رچه‌نده‌ دڵنیابوم یه‌رێزتان ئالیه‌تی وه‌لام دانه‌وه‌تان نیه‌ به‌لام هه‌رگیزئاماده‌نین
ده‌ست هه‌ڵبگرین یاخود بێده‌نگ بین له‌مافه‌ یاساییه‌كانمان ئێمه‌ی كرێكاران خاوه‌نی
كۆمه‌ڵێك ماف وده‌ستكه‌وتین كه‌له‌یاسای خانه‌نشین وده‌سته‌به‌ری كۆمه‌لایه‌تی كرێكاران
ژماره‌ 39ی ساڵی 1971دابۆمان دیاری كراوه‌
ماده‌ی 17
بڕكه‌ی ا
سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران وكارمه‌ندانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كارو ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌لایه‌تی
خولی تایبه‌ت ده‌بینن له‌گشت بواره‌كانی بیمه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان پاش ته‌واوبونی خوله‌كه‌
تاقی كردنه‌وه‌یان پێ ده‌كرێت ئه‌و نمرانه‌ی له‌تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا به‌ده‌ستی دێنن ده‌بێته‌
پێوه‌ر بۆپله‌ به‌رز كردنه‌وه‌وپاداشت كردنیان
بڕگه‌ی ب
به‌رێو به‌رایتی كارو ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایتی ساڵانه‌ خولی تایبه‌ت ده‌كاته‌وه‌
بۆكریكاران سه‌ندیكایی به‌هه‌ما هه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكادا
ته‌نها سه‌ندیكا ناوی ئه‌و كریكارانه‌ دیاری ده‌كات
كه‌له‌خوله‌كاندا به‌شداری ده‌كه‌ن
به‌ڕێو به‌رایتی یه‌كه‌ پابه‌ند ده‌بێت به‌ دابین كردنی كرێی ئه‌و كریكارانه‌ی له‌ خوله‌كاندا به‌شدارن
تاكۆتای خوله‌كه‌
برگه‌ی ج
سه‌ركه‌وتوانی خوله‌كه‌ له‌ فه‌رمان به‌ران و كرێكارانی سه‌ندیكایی ده‌نێردرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات
بۆ زیاتر شاره‌زابوون له‌بواره‌كانی بیمه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
برگه‌ی د
سه‌ركه‌وتوانی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ له‌كرێكارانی سه‌ندیكایی ده‌شێت بكرێنه‌ فه‌رمانبه‌ر
له‌به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ ئه‌گه‌ر مه‌رجی یاساییان تێدابوو بۆسوود وه‌رگرتن له‌ به‌هره‌كانیان
جه‌نابی وه‌زیر راسته‌ ئێمه‌سه‌ندیكایه‌كی كاراو دڵسۆزمان نیه‌به‌لام دڵنیابه‌ هه‌رگیز
سازش له‌سه‌رمافه‌كانمان ناكه‌ین
عومه‌ری نانه‌وا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە