کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عەدنانى حەمەى مینا لە خەیاڵ ئەندامى سەركردایەتیە .

Friday, 07/08/2009, 12:00


لەدواى ئەو شكستە گەورەییەى لیستى كوردستانى و بەتایبەت یەكێتى لەپارێزگاى سلێمانى و گەرمیان تووشى بوون . ئیتر هەر ڕۆژەو بەرپرسێكى یەكێتى لە سایت و ڕۆژنامەو وتیڤى یەكانەوە . هەرێكى بە جۆریك باسى دۆڕاندنى خۆیان دەكەن .

بەتایبەت .. وایان لێهاتووە .. هەندێك جار پلەو پۆستى خۆیان بیر چووەتەوە . بۆنموونە . یەكێك لە بەرپرسە كانى یەكێتى (عدنانى حمەى مینا) . كە لەكاتى هەڵمەتى بانگەشەى هەلبَژاردن ئەندامى لیژنەى بانگەشەى لیستى كوردستانى بوو لە گەرمیان . لە كەلار و كفرى و دەربەندیخان . بۆیە لەو كاتەدا كە بۆ ڕۆژنامە و سایتەكان قسەى دەكرد . جارێك وەكو وەزیر خۆى دەناساند .جاریك وەكو ئەندامى سەركردایەتى و جاریك وەكو كادرى باڵاى یەكێتى . جگە لەو پێشبینیانەى كە دەى كرد زۆر نا واقیعى بوون . چونكە دەى زانى كە لیستى گۆڕان لە سلێمانى و گەرمیان بەهێزە . بەڵام . ڕاستى نەكرد لە گەڵ مامەى خۆى هەروەك چۆن مەلا بەختیار و مەلا سەعید و حمە چاوجوان و حمە قاشتى) خەیاڵە كەیان وا دەرنەچوو. لیستى كوردستانى لە گەرمیان دووەمى بەدەستهێنا . بۆیە ئێستا عدنانى حمەى مینا . لە سایتى چاودێر خۆى بە ئەندامى سەركردایەتى ناساندووە . دۆڕاندنەكەى گەرمیان ئەوەندە كاریگەرى كردووەتە سەرى بۆیە لە بیرى چووەتەوە كە لەكۆنگرەى 2001 ى یەكێتى بە ئیحتیاتى سەركردایەتیش دەرنەچوو . ئیتر نازانم سایتى چاودێر و عدنانى حمەى مینا . ئە سەركردایەتیەیان لە كوێوە هێنا .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە