کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە رانیە لە یادى ماملێ، میزێكى مەشڕوب بۆ ئیهانەى حكومەت و پارتى رازایەوە

Saturday, 31/01/2009, 12:00


ئەوەى جێگاى سەرسوڕمان و تێفكرینەو مرۆڤ دەحەپەسێنێت ، كلتورێكى نوێى سەنتەرە كلتوریەكانە ، كە هیچ خزمەتێك بە بوارى ڕۆشنبیرى و بزاوتى هونەرى ناكات ، ئەوانەى بەم كردارە هەڵدەستن بە ڕۆشنبیرى و رەفاهیەتى ژیانى خۆیانى دەزانن ، ئەویش ئەو پرۆسەیە كە پاش هەموو چالاكییەكى سەنتەر و بنكە ڕۆشنبیرییەكان دەست دەكرێت بە خواردنەوە و سەرخۆشبوونى ڕۆشنبیرەكان ، لە كاتێكدا گەر چالاكییەكە دوو كاتژمێر بخایەنێت ئەوا دانیشتنەكە سێ كاتژمێر دەخایەنێت ، پێشموانیە مەسرەفى چالاكییەكە ئەوەندەى خوانەكەى تیبچێت !

ڕۆژى 26 / 1 ، سەنتەرى ڕوناكبیرى ئاسۆس لە رانیە بە یارمەتى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر سازدانى یادى گەورە هونەرمەند و جوانپەروەرى كورد (محمدى ماملێ) ى كردەوە .. ئەوەیان نەخشێكە و پێویستە بینەر لە روانگەكەى خۆیەوە دەستخۆشى بكات هەرچەندە دەیوایە زیاتر بۆ محمدى ماملێ كرابایە چونكە شایەنى زیاترە .

سەنتەرى ئاسۆس پاش ئەو چالاكییەى باسم كرد خوانێكى پڕ مەشروب و چەورى و خواردنەوەى بە پارەى دەسەڵات سازدا و پاش سەرگەرم بوون لە دانیشتنەكەدا جنێو بەدەسەڵات دراو سوكایەتى بە قودسیەت و پیرۆزى ئەزموونى كوردى كرا ، لە ناویاندا شاعیرى كورد (محمد عمر عوسمان)ى ژەنەڕاڵى ئۆپزسیۆن، بە سەرگەرمى دەكەوێتە سوكایەتیكردن و جنێو بە پارتى و بە دەسەڵات.

زۆرن ئەوانەى جنێو بە دەسەڵات دەدەن جا ئەوە بە هەر بیانوێك بێت حەقیان بێت یان نا ، بیرو رایان واقعى بێ یان نا ، بەڵام سەیرە دانیشتنێك بە پارەى دەسەڵات سازبدرێت و جنێویش بە دەسەڵات بدرێت! بە تایبەت ئەو مەشڕوبخۆرانەى كە لەوێدا دانیشتبن زۆریان كادیر و ئەندامى پارتى بن و بۆ كارى حیزبێك تێبكۆشن كە بەشدارە لە دەسەڵاتى سیاسى !

پێویستە وەزارەتى ڕۆشنبیرى چاوێك بەم خوە نەگریس و ناشایستانەدا بخشێنێت و لە چارەسەركردنیان هەڵنێیەت ، لە كاتێكدا هەر ئەو خوە سەرشێتانەى بە ناو ڕۆشنبیرەكانە لە ناو بازنەى كارگێڕى و كارى ڕۆشنبیرییەوە ئیستیغلالى تواناكانى وەزارەتى ڕۆشنبیرى دەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە