چ باسە... لە قوتابخانەى (سەرى بڵند) لە مەسیف سەلاحەددین
Friday, 09/10/2009, 12:00
مامۆستایان*
هەندێك جار دەبێت لە دەرەوەى یاسا كار بكەیت تا دادپەروەرى جێ بەجێ بكرێ !
لە ووڵاتى ئێمە كە پێ ى ئەووترێ كوردستان دادپەروەرى غائبە چ جاى لە قوتابخانەیەك لە مەسیف . بەرێوەبەرانى هەردوو دەوامەكەى قوتابخانەى ناوبراو بەشە نەوتى ساڵى پاریان لە درەنگى شەودا فرۆشتەوە وەك دەڵێن ((شەو قەڵاى مێردانە)) ئێستا بۆتە ((شەو قەڵاى گەندەڵكارانە)) بەشە نەوتى ساڵى پار كە قوتابیان و خوێندكاران لە سەرما دەلەرزین و بەرێوەبەران ناحەقى ئەو سەرماو لەرزەى قوتابینیان بۆ گەندەڵى حكومەت ئەگەرانەوە و ئەیانگووت ((قوتابیە خۆشەویستەكانمان ئەوسەرمایەى كە ئێوە ئەیچێژن ئەوە خەتاى حكومەتەكەمانە كە بەشە نەوتمان نادەنێ تا زۆپاكانى پێ داگرسێنین)) لە كاتێكدا قوتابخانەى سەرى بڵند لە مەسیف بیست بەرمیل نەوتى وەرگرت بەڵام ئەم پاییزە و لە سەرەتاى كردنەوەى دەرگاى قوتابخانە بیست بەرمیل نەوتەكەیان فرۆشتە قاچاخچیەكى دەستگێڕى نەوت و هەر بەرمیلێك بە سەد هەزار دینار ئافێتیان كرد . خەڵكى دەڵێن : گەندەڵى حكومەت لەوەدایە كە ئەم حەقیقەتە ئەزانێت و قسە ناكات بۆ نموونە بەرێوەبەرى گشتى پەروەردەى شەقڵاوە ئاگادارى ئەم گەندەڵیە هەیە ئەگەر خۆى بەشدار نەبێت و بەشى نەبێت بۆ قسە ناكات و هەڵوێستى نیە . بەشە نەوتى هەر قوتابخانەیەك بەشێكى گشتى یە و هەموو سوودى لێدەبینن و لە سەرما گەرمیان دەكاتەوە فرۆشتنى بەشى گشتى و بەكارهێنانى بۆ بەرژەوەندى تایبەتى دەچێتە خانەى گەندەڵیەوە .
بەرێز بەرێوەبەرى گشتى پەروەردەى شەقلاوە ئەگەر دەڵێیت ئاگادار نیم و نازانم ئەوە ئاگادار بوویت و زانیت .. فەرموو لیژنەى تەحقیق دابنێ ! بۆ راست ودروستى ئەم بابەتە بەڵام ئەگەر نەتكرد و ئیهمالت كرد ئێمەش دەڵێین (( مەرحەبا ئەى گەندەڵكارانى پەروەردە ئەى قاچاخچییەكانى بە شە نەوت)) .
تێبینى یەك بۆ بەرێز بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى شەقلاوە :
ئێمە چاودێرى ئەكەین ئەگەر لیژنەى تەحقیق دانەنێیت و لەو گەندەڵیە نەپێچیتەوە كە لە قوتابخانەى ((سەرى بڵند)) ى مەسیف بەشە نەوتى قوتابیانیان فرۆشتووە لە ماوەى پانزە رۆژى دیكە بە لیست ناوى هەر هەموو بەشداران لە فرۆشتنى (نەوتى قوتابخانەكان) وووو گەندەڵى لە (حانووتەكان) ووو فرۆشتنەوەى (كتێب) ووو ((وەرگرتن و كۆكردنەوەى پارە لە باوك و دایكى قوتابیان))وو سەرفكردنیان بۆ كارى تایبەت و وەرگرتنى باج بۆ نەقڵى مامۆستایانوو (شتى دیكەش) كە لەكاتى خۆیدا ئەیزانى لە قووتابخانەكانى ژێر دەسەڵاتى بەرێزتان بە زنجیرە بڵاو دەكەینەوە .. لەگەڵ رێزماندا
*مامۆستا (ئەژى) لەگەڵ دوو مامۆستاى دیكەدا كە جارێ نەیانویست ناوى خۆیان ئاشكرا بكەن.... 9 10 - 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست