کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کورد دوژمنی کێیە؟

Sunday, 22/01/2017, 20:28


 زۆر جار سیاسەتمەدارەکانمان ،،یان خۆدی خۆمان ،خەڵک تۆمەتبار  ئەکەین ،کە گوایا حەقمان ئە خورێت لە لالەی دوژمنانی کوردەوە لەڕاستیا ئەمە هاوکێشەیێکی زۆر ناڕاستو زۆر نا ئەکادیمییانەی،یان دورە لە زانستی مێژوەوە،،.من ئەم بابەتە ئەنووسمەوە دوژمنی کەس نیم و ئەوەشی،دەنکە جۆیێکی ئەم خەڵکە ستەم دیدەیەینخواردبێت هەر گیز دۆستی نابم، ئەگەر لەسەر رێش بەرەو ڕووی بڕۆم بەشێوەیێک لەشێوەکان پێی ئەڵێم ئەو چی کردوە،ئەی ئاخریەکەی چی بەسەر دێت بۆ یەکێک کە خەیانەت بکات،    بۆچی ژیان ئەوە دەهێنێت مرۆڤ خۆی ڕسوابکات بۆ پارە  یان کورسی.....مهاتماغانی باوکی ڕۆحی هەموو مرۆڤایەتی
هەموو جهان، ئەزانن سەروەتەکەی چەند بووکە دڕندەترین و بەهێز ترین دوژمنی ئەو سەردەمەی ڕاوناکە ئینگلیز بوو،..٦پارچە قوماش کە وەکو
جلوبەرگی  خۆی ئەیپۆشی،  ٧ئامێری ساکاری....ڕستن و چنین بۆ پێداویسیتیەکای خۆی لە جلوبەرگ درووست بکات...هەروەها یەک خاولی ،لەگەڵ یەک قووتووی شیری بزن...خانووی نەبوە!؟
بەوشێوەیە ئێستە لەهەر کۆنجێکی دنیادا تاڕادەی پەرستن ڕێزی لێ ئەگرن.
لەم هۆڵەندەداکە ئێمەی تیائەژین زۆرشوێن هەیە بەناوی ئەوەوە ناو نراوە هەروەها پەیکەری لەشوێنە گشتیەکاندا هەیە و بۆکراوە
هەتا ئەو رۆژەی ئەم دنیایە لەسووڕ ئەکەوێتو تەواو ئەبین ئەم پیاوە هەر نەمرە. 
   زۆر جار ئاواتم ئەخواست خۆزگەئێمەی گەلی کورد کەزۆر جار چێوەی تایەی مێژوومان سووڕاندوە یەکێکی وەهامان تیاهەڵکەوتایە.
بەڵام بە پێچەوانەوەهەزارەها شتی ئابڕووبەرمان هەیە، لە مێژوودا کە خۆمان بە ماندێللا ناگۆڕینەوە ئەمە تەنها لەلایەن ماستاوچیەکانەوەو ئەوانەی کە سیاسەت بوەتە پیدا کردنی پارووی ژیانیان ئیتر هەر هەرچۆنێک ئەبێت وڵات چی بەسەر دێت
هیچ گرنگ نیە بەلایانەوە.....بەڕای من کرۆکی ئاریشيی میللەتەکەمان ئەمانەن...کە کاسبن نە سیاسەت مەدار.
لە کوردستانپۆستی بەڕێزبابەتێم خوێندەوە نەیارانی ڕژێمی شا بەبێ شەرم دوایان کردوە کوردانی نەیاریان تەسلیم بەبێئەخلاقترین ڕژێمی دنیا  بکەنەوە
ئەویش بەڕێزسلێمانی موعینی یە.
بەڕاستی ئەگەر سەیری ئەو ڕووداوەو هاوشێوەکانیان بکەیت ،مرۆڤ ئارەقەی شەرم بە لەشیادێتە خوارەوە.
من نازانم ئەوجۆرە کەسانەی کەناوی خۆیان ناوە،سیاسەتمەدار، چۆن ئەتوانن بژین؟ چۆن ئەتوانن قاچ بخەنە سەر ئەم زەویە کەپێی ئەوترێت کوردستان،،،چی بەخەڵک ئەڵێن کێن ئەو گێلانەی کە هەتا ئێستاش مەسینەیان بۆ هەڵئەگرن.فڵان ماڵوو فڵان باخوو
فڵان ،.....
دوو شتی بچووکم هەیە ئەیخەمە بەردەمی خەڵکانی بەویژدانوو هەست زیندوو،،،هەر وەهامن کە ئیشەکەم {دیرۆک}ە مێژوو بە ئامانەتەوە ئەیخەمە بەردەستتان.
عیسا پژمان سەر بە ساوواکی ئێران  و ڕژێمی شای ئێران، ووتی، بەشای ئێرانم ووت هەندێک چەکو تفاقی جەنگی جهانی دووەم. لەناو هەمارەکانداماوەتەوەو بوەتە بار بەسەرمانەوە ،گیرمان،خواردوە بە دەستیانەوە، بۆچی نەیاندین بە مەلامستەفای بەرزان،هەتا لەدوژمنەکەمانی بدات هەر کاتێکیش ویستمان وەکو بەلۆعەیێک ئەیگرینەوە.
ئەڵێ شا ووتی ئینجا ئێمە دوێنی کۆماری  مهاباتمان ڕووخاندوەو،تاروو مارمان کردوون؟!ئایا ئەوان ئیمڕۆ باوەڕ بە ئێمە ئەکەن ؟ئەڵێ ووتم ئەوە جێ بهێڵە بۆ من،
ئەڵێت هاتم بۆلای بارزانیو پێم ووت شتێکی واهەیە؟ ئەڵێ بەبێ سيیدوو قبووڵی کرد وە بێتە ژێر ڕکیفی اعدام کەری دوێنێی قازی محەمەد بەـشێوەیە شۆڕشی کورد کە پێیان ئەوت شۆڕش سویجەکەی بەدەست خۆمانەوەبوو
من زیاتر نانووسم بەڵام ،بەکوررتی شتێک وەبیر خوێنەران ئەهێنمەوە وەکو تەسلیم کردنەوەکەی بەڕێز سلێمانی موعینی
بەڕاستی هەرکەس ئەم شتانە ئەخوێنێتەوە ئاوات ئەخوازێت کورد نەبێت،،،،،،وا نەبێت کوردزیرەک نەبێت توانای جسمی لەهەرکەسێک کەمتر بێت، نیشتمانی دەوڵەمەندی نەبێت کە دنیا ئاواتی بۆ ئەخوازن.بەڵام ئەی خەلەلەکە لە کوێیە؟!
بەکورتی ئەم ڕووداوەتان بۆ ئەنووسمەوە کە خۆم تیایا،زیندوو بووم مناڵیش بووم بەڵام دڵی بە تووندی ئەیێشانم
من خەڵکی تەوێڵەم تەوێڵە ڵانکەی بەناو شۆڕش بووە ناوەندی هێزی خەبات بوو{مەقەڕی هێز}.
هەموو ئەو هێزە تەنها یەک سەیارەیان هەبوو ئەویش ئیسعافێکی خەسەخانی سلێمانی بوو فرانبوویان ئیشیان پێ ئەکرد بۆ
هێزی خەبات، سایەقی ئیسعافەکە خزمێکی من ىوو هەموو شەوێک ئەهاتەوە لە ماڵی ئێمە ئەخەوت خۆزگەی بە کورد نەبوونی ئەخواست...
ووتی ئەندامیکی سەرکردایەتی حزبی دیمۆکراتی ئێرانمان بردەوە کە تەسلیم بە ساواکی ئێرانی بکەین{من ئەو کاتە بە مەلا ئاوارە
تێگەیشتم}بەڵام لەشوێنێکیتر برادەران وتیان یەکێکی تر بووە گرنگ ئەندامێکی سەرکدایەتیانە بە دوژمنی کورد ئەکەنەوە؟ من هیچ لە گیانی خۆم ناترسم بەڵکو من تەنضیمەکانی ناوەوە ی  ئێران هەموو ئەناسم لەوانەیە بەرگەی لێدانو ئەشکەنجەیان نەگرم خەڵکم بۆ پێ ئەدەن بە لەسێدارەدان؟ لێرە خۆتان بمکوژنو تەسلیم بەوانمم مەکەنەوە.ئەڵێ وتیان بەدەسی ئێمە نیە فەرمانی سەرەوەیە...ئەڵێ زۆری ووت هیچ سوودی نەبوو سەرۆکی هێزەکەش فاضل سۆرانی بووئەوکاتە ئامربەتالیۆن بوو...ئەڵێ لەم قسەو باانەدا نزیک بووینەوە لە ملەکەی نێوان حدوودی شۆشمێو تەوێڵە هەر ئەوەندەیمابوودەستی بدەنە دەستی ساواکەکانی ئێرانەوە. لەپڕ ووتی کاک فاضل من شتێکم هەیە  با پێتی بڵێم پێش ئەوەی بکەومە  دەستی ئەوان....فاضلیش ووتی باشە فەرموو وتی ئامانەتێکم هەیە لە ئێراق با تەسلیمی تۆی بکەم. قۆڵیکرد بە قۆڵی فاضلداو شتەکەی تەسلیم بکات تۆزێک هاتنەوە بە دیوی ئێراقدا چەند هەنگاوێک ڕۆیشتنو پەلاماری فاضل سۆران دا کە تفەگەکەی لەدەست بستنێتو هەموان بکوژێتولەوێوە بۆی دەرچێت...بەڵام چەکەکەی بۆ لێ نەسەنراوفاضل هاواری لێ هەڵساکەفریای بکەون ئەوەتا کوژرام بەوشێوەیە گەیشتبوونە سەریو کوشتبوویان. بەڵام نزیکەی ١٠٠مەترێک هەموویانی ڕاکێشا بووتالەدیوی عێراق کوشبوویان .من بۆ خۆم بەیانی ڕۆیشتم بۆ ئەو شوێنە کە نزیک بوو لە باخی ئێمەوە شوێنی ڕاکێشانوبگرەو بەردەی پێوە
دیار بوو هەتا پارەی وردەی ئەو کاتەشم دۆزیەوە کە لە گیرفانی پێشمەرگەکان کەوتبوو کە تل بووبوونەوە بەدوای ئەو پیاوەدا کە تەسلیم بەئێرانی بکەنەوە.بەڵام خۆشبەختانە لەوێ گیانی سپاردوو تەسلیم بە ڕژێمی شا نەکرایەوە..ووتی هەتا گیانی سپارت هەر جمێنی بە ...............ئەدا....جا بەڕێزم ئەمە بخەرە بەرچاوی خۆت تۆ برات تەسلیمی دوژمنت بکاتەوە هەستت چییەئەبێت ئێمە بەتەمای چی بین لەسەر ئەوەشەوە هیچ کەس نەتوانێت قسە بکات ئەمانە کۆردایەتی پێ ئەفرۆشن...نازانن ڕێژیێکی زۆریان لە بێکاری پێشمەرگایەتیان کردوەتە پیشە نە نیشتمان پەروەری.
ئەم نووسینەم دژی هیچ کەس نیە بەڵکو ئەلێم با هەموومان بیر بکەینەوە ئەم بەهەشتەی کەخواداویەتی بە ئێمە پێکەوە تیایا بژینوو بخۆین نەک یەکێک بخواتوویەکێک سەیر بکات ...دڵنیاشم هەر کەسێک غەدر لە میللەتی کورد بکات کۆتایی باش نابێت
ئەوەسەیری هەواری بۆمیدیەن بکە سەرۆکی جەزائیر کە سەدامو شای ئێرانی ڕێک خست لەسەر کورد هەروەها شاچۆن بە شێر ۆەنجە لە میصر تۆپی..........و..........و من پێتان ئەڵێم کوردستان بە ئێوە ناخورێت...ئەو مەسینە هەڵگرانە بە هەڵدێرتاندا نەبەن
من سەرم بەرزە کە کەس ناتوانێت دەستی گۆمانم بۆ درێژ بکات لەوەو دەوڵەمەندترم کە دەرگای خانوەکەی چەندین ملیار دیناری خەڵکی تێچوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە