ئەرێ خەڵکینە ئەمە دکتۆرە یان یەکسانە بە عەلی کیمیاوی

Saturday, 05/07/2014, 12:00


ئەم نوسینەی کە من ئێستا ئەینوسم،نە فەنتازیایەو نەدرووست کراوی چیرۆک نووسێکە، بەڵکو ڕاستیێکەو من ئەینوسمەوە
بەرپرسیارم لە وشە بە وشەی. تکایە خوێنەری بەرێز بیخوێنەرەوەو ڕی خۆتی لەسەر بدە.
ئێمە لەم دنیاجەنجاڵەدا زۆر شتی سەرسوڕهێنەر ڕووئەدات،خەریکە ئەقڵی مرۆڤ باوەڕی پێ ناکات،بەڵام ئەمە ڕووداوێکی سەر سوڕهێنەرە، کارەکترەکانیشی ماونوو بیجگە لە یەکێکیان ئیتر هەموویان لە ژیاندانوو ماون.
لەساڵەکانی هەشتاکاندا{بەناو دکتۆرێک}کە گوایا دکتۆرە،براکەی تووشیی نەخۆشی شێر پەنجەی{غودەی دەرەقی}ئەبێتو لە بغداد دکتۆرەکان جوابی ئەکەنوو،ماوی ئەوپەڕی ساڵێکی بۆ دائەنێن کە ژیان بەرێتە سەر، بە ئاگداری برا دکتۆرەکەی.
جـــــــا گوێ بگرن بزانن ئەم بەناو{دکتۆرە} چ بڕیارێکی داوە،بێ ئەوەی بیر لە دواڕۆژی چەند کەسێیتر بکاتەوە.
ئەم بەناو دکتۆرەکە من ئێستە ناوەکەی نانووسم لەبەر چەند هۆیێک.....{بەڵام لەکاتی خۆیدا ئاشکرای ئەکەم وەشاهێدیشم بەسەریەوە. تا بزانین ئەگەر لە وڵاتێکدا یاسای تیایە چ بڕیارێک بۆ ئەم بەناو دکتۆرە ئەدات.
ئەم دکتۆرە بڕیار ئەدات کە ژن بهێنێت بۆ ئەم برا نەخۆشەی...کە تەنها ساڵێک ژیانی ماوە.ئەچێتە ماڵێکی فەقیرێک کە هیچ ئاگایان لەم نەخۆشیەی ئەم کوڕە نیە. کچە داوائەکەنوو ماڵە فەقیرەش زۆر بەخۆشیەوە کە ئەبن بە خزمی دکتۆرێک .ئەرێ ئەکەن
بۆ داواکاریەکەی ئەم ماڵە دکتۆرە. من نامەوێت زۆر درێژەی بدەمێ بەکورتی ئەینووسم،چوونکە ئەم دکتۆرە شتی زۆری هەیە من ئەمەوێت بیخەمە بەردەمی خەڵکی بە ویژدان،با هەر هیچ نەنێت بیناسن ئەم کەسە کێیە کە خۆی بە ئیفلاطونی حەکیم ناگۆڕێتەوە.
بەڵێ موافەقەت کراو ژنە درا بە برای دکتۆر کەناوی{.........}ە گوازرایەوە،بەڵام ماڵی بووکە ئاگایان لە مەحموودی بێزەواد نیە
کە زاوایان نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە....ئەگینا چۆن ئەرێیان ئەکرد کچیان بدەن بە یەکێک کە ماوەیێکی کەم ئەژی،چەند مانگێک
کچە گوازرایەوە،زاوا چوویە لایو هەموو شتێک تەواو...ژنە سکی پڕبوو،خوای گەورە کووڕێکی پێدان،جا من نازانم کوڕە کە لەدایک بوو باوکی مابوو یان کۆچی،کردبوو..گرنگ ئەوەیە زاواهەرزو ئەمری خوای بەجێ هێنا. ژنە بەبێ ئەوەی کەسگوێی بداتێ بەبێوەرژنی لەماڵی باوکی دکتۆرە مایەوە،کوڕەگەورەبووبەبێ باوک،ژنە بێوەژن کەوت،بەبێ ئەوەی هیچ کەس خەمێکی بخوات...ژنە ماوەیێکی زۆر لەماڵی باوکی دکتۆروو دکتۆر کەوت بەبێ ئەوەی کەس بڵێ ئەرێ ژیانی ئەم کچەگەنجە کێ لێی بەر پرسیارە.وەکو ئیشکەرێک مایەوە بەدیار کوڕەکەیەوە بەخێوی کرد.کوڕەکە ئێستە ماوەو زانکۆشی تەواو کردوە.
بەڵام دایکە هەر بەبێ هاوسەر مایەوە شتی زۆریتریش هەیە من نامەوێت بیان نووسم..ژنە هەر بەو شێوەیە مایەوە بەبێ ئەوەی مشوورێکی بخۆن.یان بێڵن شووبکاتەوە،کە وەکوو بەشەر نەبێتوو ژیانی نەوێت. من بەتەواوی نازانم لم ساڵانەی دوای.شوویکردوو وەکوو ڕاکردنێک لە ماڵی دکتۆر دەرچوویە دەرەوە.بەڵام ماڵی دکتۆر شووکردنەکەیان بە تاوان لە قەڵەم ئەدا
جاخەڵکینە ئەم وڵاتەی ئێمە ئەمە حاڵی دکتۆری بێت ئەبێت بەتەمای چی بین تیایا.من ئەمە ئەنووسم لای خەڵک ناوم شاراوە نیەو
لە خواریشەوە ناوم ئەنووسمو بەر پرسیاریشم لە هەموو وشەیێک کە ئەینووسم....بەڵام ئەم نووسینە بەمە کۆتایی نایێت
چەندین بابەتی ترم هەیە بۆ جەنابی بەرێز دکتۆر بۆ خەڵکیان ئاشکرا ئەکەم....لەکاتی گونجاوی خۆیا. هەر کەسێکیش بیەوێت زیاتر بزانێت من ئامادەم زۆرتر شتی بۆ ڕوون بکەمەوە. ئەگەر زانیم پێویست ئەکات.

میژووناس
ناسرعەزیز هەورامی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە