بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


سەرۆک وەزیرانی هەرێم ئایا ئەمە ڕاستە؟

Saturday, 29/06/2013, 12:00


 

بەڕاستی کوردستان بوەتە ،ئەو نیشتمانەی کەشتی زۆر سیرو سەمەرەی تیا ڕووئەدات ،کە هیچ ئەقڵو مەنتیقێک ،قبووڵی ناکات.
من لێرەدا ئەم نوسراوە ئاراستەی نەچیروان بارزانی ئەکەم مەبەستی خراپم نیە .خوانەخواستە بمەوێت یەکێک ئیحراج بکەم،بەڵام وەکو مێژو ناسێک ،ئەمەوێت ئەم شتەم بۆ ڕوون ببێتەوە.چوونکە من نوسینم هەیە ڕۆژانە وەکو مێژوویێکی زیندوو کە خۆمی تیا ئامادەم ئەمەوێت بینووسمەوە بۆ نەوەکانی پاشەڕۆژ،بێگومان ئەوە ئیشی منەو هەڕەمەکی نەنیشتوومەتە سەری، هەروەها دژی هیچ حیزبو لایەنێکیش نیم، من وەکو مێژوو ناسێک سەیری ڕووداوەکان ئەکەم، بە پێویستی نازانم خۆمی بۆ نارەحەت بکەم چوونکە ئەزانم ،مێژوو ڕەحم بەکەس ناکات ،ئیمڕۆنەبێت سبیینێ ڕاستیەکان وەکو خۆیان دەر ئەکەون. بەڵام لەم ڕۆژانەدا شتی وا ئەبیسترێت و ئەبینرێت ،زۆر ستەمە ،عەقڵ باوەڕی پێ بکات ،چوونکە لە چوار چێوەی عەقڵی مرۆڤدانیە، شیکردنەوەشی زۆر گرانە ئایا ئەمە لە ئەقڵی مرۆڤێکی ساغو سەلیمەوە دەر ئەچێت؟ بەڵام مرۆڤی خیانەت کارم ئەوەندە لا قیزەونە کە خیانەت لە نیشتمانەکەی خۆی بکات ،وەکو ئەوە وایە ،داوێنی دایکی خۆی هەڵماڵێت. مەبەستی من ڕقوو ڕقە بەری نیەو ڕاستیم ئەوێت بیزانم هیوادارم دەسم بکەوێت.بێدەنگ بوون ،بەمانای ڕاستی دێت.
لەگۆڤاری لڤینی بەرێزدا لەم ڕۆژانەدا بڵاو کرایەوە، کە گوایا کابرایێکی عەرەبی بەعسی دەرەوەی کوردستان لەسەر بووجەی هەرێمی کوردستان.خانە نشین کراوە،بە بڕی دوومیۆن دیناری عێراقی،بەڕاستی، لەیەکەم جارا هیچ گرنگیێکم پێ نەدا وتم لەوانەیە ئەمە درووست کراو بێتومەسەلەی حیزب حیزبێنەیە،
جائەم عەرەبە بەعسیە ،کە گوایا لەلایەن بەرێز سەرۆک وەزیرانەوەکاک نەچیروان بارزانی خانە نشین کراوە بە واژووی خۆی{ئیمزا}.
بەڵام هەر ڕۆژێک یان دوو ڕۆأ دوای ئەوە سیڤی ئەم پیاوە بەعسیە بڵاو کرایەوە،بە بێ ئەوەی کەس بێتە جواب و بڵێت ئەمە ڕاست نیەو شتی وا ڕوی نەداوە،یان ئەگەر ڕاست نەبوایە ئێستاگۆڤاریلڤینی بەرێز کێش کرابوویە محکەمەو مەحکەمەکاری.کەواتە ئەمە ڕاستیێکی تیایە هەرچەند ئێستەش ئەقڵ باوەڕی پێ ناکات.ئەمەش سیڤی کابرای عەرەبە.

عبدالجبار سلیمان الکبیسی
لەدایک بووی سالی ١٩٤٣
لەساڵی ١٩٥٨تەوە ئەندامی حیزبی بەعس بوە
لەساڵی ١٩٦٧ لەبەیرووت زنکۆی ئەمەریکی تەواو کردوە لە بەشی ئەندازیاریدا
لە ساڵی ١٩٧٦ ڕایکردوە بۆ سووریا
لە ساڵی٢٠٠٤ لەلایەن ئەمەریکیەکانەوە گیراوە لەسەر کاری تیرۆر
لەساڵی ٢٠١١لە پاریس مردووە
لەساڵی٢٠١٣خانەنشین کراوە بە بڕی ٢٠٠٠٠٠٠دووملیۆن دینار.

جا ئەمە ئەگەر ڕاست بێت،من شتێکم بیر کەوتەوە،کە بچمەوە بۆ کوردستان ،بچمە سەر گۆڕەکەی ژڵداری شاعیرو پێی بڵێم کاکە هەڵسە ،بێزەحمەت ئەو شیعری{ئەی ڕەقیبە}کەنوسیوتە وەختی خۆی بیگۆڕەو چوونکە ئێستە باوی نەماوە،لەبەر ئەوە ئەوە بگۆڕە کە نوسیوتە کەس نەڵێت کورد مردوە کورد زیندوە بەڕاستی ئەگەر کورد زیندوو بێت لە کوردستانا ئەم شتانە ڕوونادات...هەندێ شتی تریش هەیە با لیفەی لەسەر هەڵنەدەینەوە،
بەڕاستی بەڕێز کاک نەچیروان بارزانی ئەمە ڕوونکردنەوەی ئەوێت بۆ دۆستیشوو دووژمنیش،بزانین ئەمە ڕاستە یان چۆن چۆنیە.بەتەمای منێ چی بڵێم بە جەنابت کە {شاهەدەی بەکەلۆریۆسم هەیە لە مێژووداو ١٩ ساڵ خزمەتیشم هەیە پارەی خانە نشینیەکەم تەنها ٢٣٨٠٠٠دووسەدو سییوهەشت هەزار دینارە}من محتاجی هیچ نیمو ئەمەش بۆ هیچ نانووسم. بەڕێزیشت عەرەب بە بڕی ٢٠٠٠٠٠٠دینار خانە نشین ئەکەی، بە چ یاسایێک؟
کەس نکوڵی لەوە ناکات، کە بەڕێزت گەنجێکی خوێن گەرمیتوو، حەز ئەکەی خزمەت بکەی، وە زۆر شتیشت پێ ئەکرێتو کردووتەو ،ئەوەی کە بەتۆش ئەکرێت ،بە زۆر کەسیتر ناکرێت.بەڵام لێرەدا چەند پرسیارێک لەناو خەڵکی
ئەم هەرێمەدا ،درووست ەبێت ،ئەگەر ،بەڕێزیشت خەڵکت مەبەست بێتو حسابیان بۆ بکەیت ،هەقی وایە بێدەنگ نەبیتو
وەڵامت هەبێت.ئەگەر حساب بۆ کەسیش نەکەیت ،خەڵکیش بەڕاستی هەمان حساب بۆ بەڕێزت ئەکەن. جا من هیوادارم وەڵامێکت هەبێت بۆ ئەو خەڵکە تووڕەیە کە لە داخانا نققققققەیان لێوە نایێت. منیش کە ئەمەتان بۆ ئەنوسم لە دڵسۆزیمەوەیە. هەرچیشتان ئەوێت بیکەن بەرامبەرم گەردنتان ئازا بێت،وا بزام ئیتر زەمانی بێدەنگی بەسەر چووە.
ئێوە بە خەڵکەوە جوانن، ئەگەر ئەو خەڵکە نەبێت بێگومان بن، دنیا هەتا سەر بە دڵی خۆتان نابێت.....مێژژوووویش زۆر بێڕەحمە،وەکو گووللە وایە شەرمی لەکەس نیە.

میژووناس
ناسر عەزیز هەورامی
هۆڵەندا/لاهای

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە