بەڕێزان بزوتنەوەی گۆران بۆ بێدەنگن؟

Monday, 07/10/2013, 12:00







ماوەیێک لەمەو پێش ، پێش هەڵبژاردن، تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان،هەواڵێکی تیا بڵاو کرایەوە کە گوایا
هەندێک ،لە سەرکردایەتی گۆڕان کە گوایا ،خانە نشین کراون،بە پلەی وەزیر،بەبێ ئەوەی تەنها یەک ڕۆژ وەزیریەتیان کردبێت،بەبڕی مانگانەی ٦٠٠٠٠٠٠شەش میلۆن دینار. ئەم بەڕێزانەش ئەم ناوانەی خوارەوەن.
١-بەڕێز عومەری سەی عەلی
٢-بەرێز قادری حاجی عەلی
٣-بەڕێز ئاواتی شێخ جەناب
٤-بەرێز عەباس چاوشین. بەرێوەبەری پۆلیسی پێشوی پارێزگای سلێمانی
بەڕاستی خەڵک چاوەڕوانی، وەڵامی ڕاستەو خۆی ئێوەبوون، کە ئەو هەواڵە پشت ڕاست بکەنەوە،ئایا ئەمە ڕاستە
یان نا ؟.کەچی هەتا ئەم دەقیقەیە ،ئێوە بێ دەنگیتان هەڵ بژاردوە .جا نازانم ئەو بێدەنگیە هی ئەوەیە کە هەواڵەکە ڕاستە
یان نا ئەگەر ڕاستە ،بە هیچ شێوەیێک ئەوە بۆ بزووتنەوەی گۆڕان گونجاو نیە، شتی وا قبووڵ بکات.کە خۆی تەپڵ بۆ گەندەڵان لێ ئەدات.کەچی خۆی ئەوانەی تیابێت ئاوەها مەعاشێکی بێ بنە ما وەر بگرنو، خۆشیان کەڕ بکەن. لەم کاتەدا کە خەڵکانی کوردستان بەتەمای هیمەتی بزووتنەوەی گۆڕانن هەقی خوراویان لە دەمی شێردا بۆ دەربهێنن. تکایە خەڵک چاوەڕوانی وەڵامتانە ،ئایا ئەوەڕاستە یان نا؟ ئەگەر ڕاستە ئەوە عەیبەیێکی زۆر گەورەیە بۆ بزووتنەوەی گۆڕان
ئەبێت بە زووترین کات وەڵامی خەڵکی کوردستان بدەنەوە. ئەگینا بەر نەفرەتی ئەم شیعرە ئەکەون:-
لا تنهی عن خلق و انت تێتی بمپلە عار علیک اژا فعلت عڤیم
بەکوردیەکەی ؛یانی
بەخەڵک مەڵێ ئەوشتە مەکە کە خۆت ئەیکەی زۆر عەیبە بۆتۆ ئەگەر شتێکی زۆر گەورەش بکەی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە