خۆتان واتانکرد بە یەکیەتی،ئێستەش چۆن چاکی ئەکەنەوە

Sunday, 06/10/2013, 12:00




لەو ڕۆژانەی کە بەعس .گیان هاڵاوی مەرگی بوو، خەڵک زۆر دڵخۆشبوون بەوە. بەڵام ئەگەر یەکێک ئاقڵ بوایە ئەیزانی دوای ڕووخانی عێراق دنیا چی بەسەر دێت.
من لێرەدا باسی خۆم ناکەم ،بەڵام زۆر جار پێش بینی وەزعی کوردستانم ئەکرد ،کە ئەم حزبانە دێنە خوارەوە ،دنیا چی لێ ئەقەومێت،هەندێک جار ئەو هاوڕێیانەم لێم زویر ئەبوون ،وایان ئەزانی کەمن حەز ئەکەم بەعس هەر بمێنێت.بەڵام کارەکە وا نەبوو حەتمیەەتی مێژووبوو ، من تا ڕادەیێک دەرکم پێ ئەکرد.
ئینتیفازە کرالەلایەن خەڵکانی کوردستانەوە.با درێژەی پێنەدەین بەعس ترۆ کراو. سلێمانی رۆژێکی نوێ دەستی پێ کرد ،ئینجا ئەم حزبانە هاتنە خوارەوە شەکەتی برا کوژیان هێشتا پێوە دیار بوو. خێرا دەستیان کرد بە دابەش کردنی ماڵووموڵکی حکومەت ،کە لەسەریان ئەنووسی ئەمە گیراوە بۆ فڵان حزب.
بەڵام هەروەکو جاران یەکیەتی هەر باڵا دەست بوو لە سلێمانی. بە شێوەیێکی عشوائی دەست کرا بە حوکم کردنی سلێمانی .ئەوە مەگەر هەر خوا خۆی بزانێت چۆن بوو.
من هەوڵئەدەم هەر باسی خۆم بکەم لەم نوسینەدا،بۆئەوەی شتەکان وەکوو ڕاستێک بیخەمە بەردەمی خەڵک.
من هەندێک لە مەسوولەکان هاوڕێم بوون. بۆ نموونە جەمالی حاجی محەمەد کەئێستا لە بەرەی گۆراندایە مەسوولێکی شاری سلێمانی بوو. زۆرجار پێکەوە دا ئەنیشتین قسەمان ئەکرد. من هەوڵم ئەدا هەندێک شتی پێ بڵێم کە وابکات یان وا نەکات، بەڵام سەرانی ی.ن.ک دایمە هەر پێکەنینیان بە قسەی بەرامبەرکەیان ئەهات. رۆژێکیان زۆر غرووریەتی پێوە دیاربوو. منیش پێم ووت کاکە دنیا هەر وانابێت.ئێستە ئێوە هاتونەتو خوارەوە.وەکو خۆتان ئەڵێن دنیا دنیای هەڵبژاردنە، ئێوە دەستان کردوە بە خەڵک کوشتنوو فەخریشی پێوە ئەکەن.یان دەستتان کردوە بە تیرۆر کردنی ئافرەتان کە گوایا ئەمانە بێ ئەخلاقن،ئەمە تاسەربۆئێوە ناچێتە سەر،یان تۆمەت بۆ خەڵکانی پاکوو خاوێن ئەدۆزنەوە بۆئەوەی لێتان دووربکەونەوە. بۆ نموونە فلانەکەس جاشە یان فڵانەکەس بەعسیە،یان فلانەکەش ئەمنە.............هتد.ئێوە وەکوو خۆتان ئەڵێن یاساتان هەیە،هەر کەس گوناه بارە ڕادەستی یاسای بکەن،با یاسا بڕیاری تاوانەکەی بدات ،لە کونوو کەلەبەرا خەڵک سارد مەکەنەوە.دوایی بڵێن ئێمە سۆشیال سیمۆکراتین کورە هـــــــــائەم ئیشانەتان لەسەرتان ئەکەوێت
حزبە بەرامبەرە کانتان سوود لەم ئیشانەتان وەر ئەگرن،ئێستە ئیمڕٶ ئێوە هەڵۆی ساحەکەن بەڵام ئەگەر وا بکەن ڕۆژێک ئەبێت .....کاڵەک بە ئەژنۆ ئەشکێنن...کورە ئاگاتان لە خۆتان بێت. بەڵام هیچ گوێی بۆ نەگرتم.هەتا وا ئێستە کاڵەک بە ئەژنیخۆیان ئەشکێنن،من هەر گیز لەو باوەڕەدا نیم جارێکیتر ی.ن.ک بێتەوە جێگاکەی جارانی. بەڵام گوناه باری یەکەم هەر خۆیانن.
لەمام جەلالەوە بیگرە هەتا چایچی مەقەڕەکانیان هەموو دەستیان هەیە لە گەیاندنی ی.ن.ک بەم رۆژەی کە ئەوانی تیان.
هەر دێمە سەر باسی خۆم کە ی.ن.ک چی کردوە بە تەنها بەمن. گوێتان لەم چیرۆکە ڕاستیە بێت.کە بەسەر مندا هاتوە.
من ئەو کاتە مامۆستای پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆسیایان بووم لە کارێزە وشک.کە سیروان نووری بەڕێوە بەری بوو
رۆژێکیان،خەریکی تاقی کردنەوەکانی سەری ساڵ بووین ١٩٩١.مامۆستایێک لە قووتابیێک توورەبوو وتی .سەیری هاوڕێکەت مەکە ،ئەگینا فەسڵت ئەکەم، قوتابیەکەش لەوەڵاما وتی،جامامۆستا تۆ فەسڵم ئەکەیت بە پارە دەر ئەچم، منیش ئەم قسەیەم لا سەیر بوو.هەر لە مێشکمدا مایەوە.
من چوونکە پەیوەندیم باشبوو لەگەڵ قوتابیەکانا ،ئەوانیش وەکو براو مامۆستا لەگەڵ من ئەدوان. جەژن هەندێک قوتابی هاتن بۆ ماڵەوە بۆلام. منیش پێم وتن کوڕینە ئەو ڕۆژە ئەوەم لە قوتابێێ بیست ،ئەوە تا چ ڕادەیێک ڕاستە شتی وا هەیە
کەخەڵک بە پارە دەرچێت.؟....یەکێکیان ووتی بەڵی مامۆستا وەڵلا ڕاستە منو رەنچ پار بە بەرتیل دەر چووین..منیش
واقم وڕما.ووتم بەرتیلی چۆن وتیان بە تەنەکەیك ڕۆنی {ڤــــــیتا} بردمان بۆ {........} و{.........}.دەریان چاندین
درێژی بردنەکەیان ،بۆ گێڕامەوە.چۆنیان بردوە.
منیش پێم وتن ئەم قسانە ئەتوانن لەبەردەم مەسوولیدا بیان کەن؟ وتیان بەڵێ مامۆستا. منیش بەیانی هاتم بۆ مەعهەد کۆڕێکی کەرکوکیمان لابوو تازە هاتبوویەوە مەسوول بوو ناوی {عەبدووڵڵا دلێر بوو} من ئەوسا بە کورێکی باشم دەزانی بەڵام هەر واش بوو. ..وتم کاک عەبدوڵڵا قوتابیێک هەیە حکایەتێکی وای پێوتووم ئەتوانی تۆش گوێی لێ بگریت بۆ ئەوەی باوەڕم پێ بکەیت؟ ئەویش وتی باشە .کوڕەکەم برد وردوو درشتی حکایەتەکەی بۆ گێڕایەوە کە چۆن بە تەنەکە ڕٶنێک درچووبوون پار.ئیتر وتم کاک عەبدووڵلا من لێرەدا ئەوە بە تۆ ئەسپێرم،ئەویش وتی باشە پاش ماوەیێک وتیان لیژنە دامەزراوە بۆ لێکۆڵینەوە بۆ ئەوشتە،منیش وتم باشە چیتان لە من ئەوێت ،وتیان تۆش وەرە
منیش چووم کووڕەکان{قوتابیەکان}بانگکرد بۆ لیژنەی لێکۆڵینەوەکە هەر هەمان قسەیان کرد کە بۆ منو کاک عەبدوڵڵا دلێریان کردبوو،وتیانپار بە بەرتیلدەرچووین بۆ فڵانو فڵانمان بردوە{جا قسە دێت قسە ئەبڕێت ئەم دوو برادەرە بەرتیل خۆرە هەردووکیان یەکیەتی بوون.ئیتر من هاتمە دەرەوە وتم ئیشتان بەمن هەیە ،وتیان نەخێر فەرموو بڕۆ،ئیتر رۆژ هاتو رۆژ چو ..رۆژێکیان چوم بۆ پەیمانگا وتیان نقڵ بوویت بۆ ناوەندی جمهوری
منیش وتم بــــــــــــــــۆ؟خۆ من داوام نەکردوە. یەکێک لە هاوەڵەکانی خۆم پێی وتم تۆ نەقڵیتو دزەکانیش بۆخۆیان لێرەن. بٶ چوونکە ئەوان یەکیەتی بوونوو منیش هیچ، دزەکان جوونکە یەکیەتی بوون،تاوانەکەی ئەوانیان خستە سەر من...... قسە دێت قسە ئەبرێت ڕۆژێکیان کاک نەوشیروان مێگفی هات بۆ لامان بۆ پیەیمانگا ٣٠٠٠سێ هەزار دیناری سویسری ئەو کاتەی بەخشیە پەیمانگا، دواتر من هەواڵم پرسی وتم ئەرێ ئەو٣٠٠٠سێ هەزار دینارەی کاک نەوشیرروان چی بەسەر هات ،خۆیان کەڕ کرد وەڵامیان نەدامەوە.
منیش چووم بۆ لای بەرێزکاک جەمیل هەورامی کە هاوڕێی منداڵیم بوو شتەکانم لەسەرەوە بۆ گێرایەوە
کە ئەو ئەو نا هەقیە قبووڵ نەکا .ئەوە ئەو هێشتا ماوەو منیش ماوم هیچ وەڵامی نەدامەوە.
ئەمە من ئەم شتانە ئەنووسم بەسەر خۆما هاتوە کە یەکیەتی لەگەڵ مندا کردوویەتی. باشە ئەبێت یەکیەتی بەتەمای چی بێت لەمن؟ کەمن یەکێکمو ئەم هەموو شتەم بەرامبەر کراوە.
منیش دوای ئەوە بڕیارم دا کە ئیتر بە یەگجاری سلێمانی بەجێ بهێڵم بۆ یەکیەتیو .....................کانی
سەری خۆمم هەڵگرتوو هاتم بۆ هۆڵەندا. هەتا ئەم چرکە ساتەی کە ئەم نوسینە ئەنووسم هەر لە هۆڵەندام دەر بەدەرم
یەکیەتیش ئەیەوێت کێ ئاشت بکاتەوە؟ئە وەندە برینیان کردوەتە خەڵک کە هەرگیز چاک بوونەویان نیە، ئەمە منم ئەتوانم ملیۆنەهای وەکو منیان تۆراندوە ،ئەی ئێستە چیان ئەوێت؟ هەر گیز نایبینن جارێکی تر وا لە خەڵک بکەن
سزای مێژوویی خۆیانیان وەرگرتوە.....ئیتر با ملیۆنەهای هەڵەیتر کە کراوە خەڵک ئەزانێت
ئەوەتائیستە کاڵەک بە ئەژنۆیخۆیان ئەشکێنن.تازە کەسیشتان پێ ئاشت ناکرێتەوە
گلەیش لە کەس مەکەن هەموو خۆتان یەکیەتیتان هەڵدێرا




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە