نامەیەک بۆ سەرۆکی حکومەت نێچیرەڤان بارزانی

Monday, 30/12/2013, 12:00


مەسەلە یێکی کوردی لای خۆمان هەیە ئەڵیت :-قسە یان لە شێت یان لە مناڵ وەرگرە.
بەڕێز من خۆت ئەکەم بە سەر پشک:-بە شێتم ئەدەیتە قەڵەم ،یان مناڵ،گەردنت ئازابێت، بەڵام بیرێک لەم نوسینە بکەرەوە
من بێگوومانم ،کە بەڕێزت ئەتەوێت شتی زۆر باش بکەیت ،بۆ خزمەت کردنی خەڵکی کوردستان،شتی زۆر هەیە کە وڵاتی
پێ ئەبرێتە ڕیزی وڵاتە پێش کەوتوەکانی جهان، بەڵام وادیارە ئێوە ،نە لەدوور نە لەنزیک بیرتان لێ نەکردوەتەوە، یان بیریشی لی
ناکەنەوە.کە بەنیسبەت کوردستانەوە زۆر ئاسانەو، تەجرۆبەی هەزارەها ساڵی وڵاتە پێش کەوتوەکان لەبەردەستایەو،ئێمە بە حازری ئەتوانین دەست بکەین بە جێ بەجی کردنی،کەئەوان چەندین ساڵە شەو نخونیان پێوە کێشاوە تا پێی گەیشتوون،ئێمە بە{کن فیکون}
ئەتوانین سودی لێ ببینین بە بێ ماندوو بوون.
هەر وڵاتێک بە چەند شتێکەوە پێشکەوتنوو دواکەوتنی،دەر ئەکەوێت کە ئەمانەن،
١-ئـــــــــــاوو وکارەبا ٢-نەرموو نیانی ڕێگاو بان{مرونه‌ الگرق و المواسلات}..٣-گرنگی دان بە تەندروستی هاووڵاتیان
٤-چاک کردنی پەروەردەو فێر کردن ٥- دروستی شوێنی حەسانەوەی هاو وڵاتیان..ئەویش گرنگی دانە بە بیناو چۆنیەتی گەرم کردنەوە تیایدا. ٦-سەروەری یاسا وپاراستنی ئاسایش....زۆر شتی تر
بەڵام من ئێستە لێرەدا ،زۆنی کامیرا ئەخەمە سەر شتێکی گرنگ،ئەگەر بتانەوێت بیکەن زۆر ئاسانە.
وەکوهەموومان ئەزانین ئێستە،لەم وەزەدا موشکیلەیێکی زۆر گەورەی کارەبا هەیە،،بەڵام خوا هەڵناگرێت حکوومەت لێرەدا بێگووناحە..ئەوەی کە گوناحەو خەتابارە هەموو خەڵکە،کە نازانن چٶن کارەبا بەکار بهێنن، بەڵام حەلکردنی ئەمە زۆر ئاسانە
١-پێوەری زیرەک بۆ ماڵەکان دابنرێت،هەتا کارەبا زیاتر سەرف بکرێت زیاتر سیعرەکەی بەرز بکرێتەوە، ڕێگە نەدرێت خەڵکی نەفس نزم کارەبای نا شەرعی بدزن ، لە دەری پێوەرەکانەوە،هەروەها کارێکی زۆر جدی بکرێت بۆ بەرز کردنەوەی وەعی
هاو وڵاتیانو گرنگی کارەبا.
هەر وەکوو هەموان ئەزانن ئێستە کوردستان خەریکی ناردنی غازە بۆ دەرەوەی کوردستان،کە باشترین جۆری غازە لە جهاندا
هەروەها مەزەندە ئەکرێت کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٠ئەبێت بە یەکەم وڵاتی جهان بۆ غاز بەرهەم هێنانوو بوونی پاشەکەتی غاز
خەریکە پشتی ئێران و کازاخستانو و ڕووسیا ئەشکێنێت.باشە ئایا هەتا ماڵ وەستا بێت مزگەوت حەرام نیە؟
،ئێمە بۆچی یەکەم جار سودەکەی بۆ خۆمان نەبێت...هەتا کەی خەڵکی مەشغووڵ بکەین بە تەقەتەقێ بەرمیلەوەو،بۆگەنی نەوتەوە،داگیرسانی نەوتەوەو
هەڵمژینی ئەو غازە پیسەی کە لە سۆباکانەوە دەر ئەچێت،هەم بۆ تەندروستی مرۆڤو هەم بۆ پیس بوونی ژینگە،بیهێنەرە بەرچاوت
سلێمانی چەند سۆپای تیایە؟رۆژانە چەند نەوت ئەسووتێت،ئەو غازە بۆگەنە ئەچێتە ناو ژینگەی کوردستانەوە؟ئەی بۆچی ئێمە
واز لەو نەوتە نەهێنینوو غازەکەی خۆمان بەکار بهێنینوو بۆ ژینگەش باشەو بۆ تەندرووستی مرۆڤیش باشە هەرزانیشە،
ئەویش زۆر ئاسانە،وەکو هەموو وڵاتە پێشکەوتوەکانی دنیا، کە غازیان بە بۆری ڕاکێشاوە بۆ هەموو ماڵێک، لە تەقوو تۆ‌قی
بگڵە غاز نەجاتیان بوە،بێجگە لەوەی ئەو بووگڵەغازانە ساڵانە چەند کەس ئەکوژن بە تەقینەوەیان.چوونکە ئەو بگڵە غازانە هەموویان ماوەیان بەسەر چوەو بەکەڵی بەکار هێنان نایێن'. هەروەها بەکار هێنانی {سەنتراڵ فێروارمین}کە وەکو ئەوروو پیەکان پێی ئەڵێن،یانی گەرم کردنەوە بە ئاو لەباتی گڕی نەوت ئاوی گەرم دێتە ماڵەکانەوەو هیچ غازیشی نیەو کەسیشی پێ ناخنکێتو بۆ تەندروستیش خراپ نیە،بەشێوەێکی زۆر ئاسان ماڵی پێ گەرم ئەکرێت.ئەوساخەڵکیش پەنا ناباتە بەر هیتەری کارەبا.وڵاتە ئەورووپیەکان چەندین ساڵە سەرجەم ئەم یاسای گەرم کردنەوەیە بەکار ئەهێنن،کە تائێستا مرۆڤ پێی گەیشتوە باشترینە.هەروەها ئێرانی دراوسێمان هەتا لادێکانیشی بۆری غازی بۆ بردوون .بٶ ئێمە ناتوانین؟
ئەگەر ئەمە کرا خەڵکیش،لە شەرەشەقی ڕیزی نەوتو بوتڵەغاز نەجاتیان ئەبێت،نە کەسیش ئەسووتێتو نە بوگڵیش ئەتەقێتەوە بەسەر خەڵکا.ئەمە کارێکی زۆر ئاسانیشە.ئێستە من ئەمەتان بۆ ئەنووسم لە هۆڵەندام کە لەوانەیە نیوەی کوردستان غازیشی نەبێت،بەڵام چەندین ساڵەئەم یاسایە بەکار ئەهێنن،،،هەروەها کۆمپانیاکانیشیان تەجروبەیێکی زۆریان هەیە بە دوو تا سێ ساڵ هەموو کوردستانمان بۆ رێک ئەخەن.ئەوساش موشکیلەی کارەبا هەتا هەتایە چارەسەر ئەکرێت. ئیتر نازانم ئەمە ئەگرنە گوێ یانا،خۆ بۆ ئەوانەیشی ئەیانەوێت یاری گەندەڵی بکەن ئەمە مەجالێکی باشی تیایە ،بەڵام قەیدی نیە لەو کۆتاییدا سوودەکەی هەر بۆ خەڵکە .نەوتەکە با بفرۆشرێت لەسۆپاو پڵیتەو گرگرتنو سوتاندن نەجاتمان ئەبێت،. لەباتی ئەوەی،شقارتە لێدەی ماڵەکە گەرم بکەیت ئەوسا دوگمەیێکە دایئەگیرسێنیتو پلەی گەرمای ماڵەکەت بتەوێت چەند بێت ئەیخەیتە سەر ئەو پلەیە بۆ خۆیی گەرم ئەبێت،نە بۆنی سۆپاو نەبۆنی نەوتونە نەخۆشی سیەکان و شتی تریش نەجات ئەبیت. خوا یارو یاوەربێت ئەمە بکەن خزمەتێکی بێونەیە بۆ خەڵکانی ئەکەن. من بێگوومانم شوێنی دانیشتنی خۆتان لە هەر کوێبن ئەم یاسایەیە،ب خەڵکیش لێی بێبەش نەبێت.

مامۆستا ناسر هەورامی
هۆڵەندا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە