تکایە حکومەتی هەرێم خەڵکی مەکەن بە مشە خۆر

Wednesday, 30/10/2013, 12:00




لە ڕۆژنامەی ڕووداودا نوسراوێک بڵاو کرابوویەوە کە گوایا ئابووری کوردستان بەرەو سەربەستی ئەچێت
وە هاو وڵاتیان لە سالێ ٢٠١٥ بەدواوە پارەی نەقدوەر ئەگرن. ئەمە لەلایێکەوە جێگای نیگەرانیە لەوانەشە هەندێک کەس بە باشی بزانن. بەڵام وانیە.بۆ ئەو کەسەی کەسەرەواوێکی زانستی ئابووری لە مێشکیدا بێت.
هەرچەندە ئێمە تەنها ئاڵاکەمان لە نەتەوەیەکگرتوەکاندا نیە،ئەگینا بەهەموو حوکمێک هەرێمی کوردستان رێزی لە نێوان وڵاتانی دنیا هەیە، هەموو کەس هەستی پێ ئەکاتوو حسابی لە دەوڵەت زیاتریشی بۆ ئەکرێت. ئەو کەسانەی کە ئەم رێزەیان پیدا کردوە،یان پەیوەندیەکانیان بەستووە دیارنوو مێژووی کوردستان هەرگیز ئەوانەی بیر ناچێت.هەر چەندە هەنێک کەس گلەیوو گازندە ئەکەن کە گوایا ئەو پەیوەندیانە هەڵەن ،بەڵام ئەوە ،نەتیجەکەیانە کە ئێستا کوردسیانیا کردوە بە وڵاتێکی ئاوەها هەموو کەس لە عێراقی جیا ئەکاتەوە کە لە ساڵی ١٩٢١ وە دەوڵەتە،ئێمە فەخروو شانازی ئەکەین بە کوردستانمانەوە. ئەگەر تۆزێک گلەییو گازندەشمان هەبیت،بەڵام ئەوە زۆرگرنگ نیەو بە ڕۆیشتنی کات چاک ئەبیت.
بەرێزێک بەناوی ک.ن.ن....کۆمێنتێکی لەسەر نوسیبوو بەڕاستی جێگای سەرنج بوو،کە وتبووی ئەم پارە دابەش کردنە لە گەندەڵی خراب ترە،بەڕاستی منیش هەر هەمان بۆ چوونم هەیە.
ڕاستە ئێمە خوای گەورە وڵاتێکی دەوڵەمەنی پێ بەخشیوین لە تەواوی دنیا بەغیلیمان پێ ئەبەن،بەڵام مەسەلەیێکی کوردی هەیە ئەڵێت خوا ئامۆژگاری کەرمان لێ نەسێنێت.لەو نووسینەدا نوسراوە کە خەڵکی کوردستان هەموو پارەی نقد وەر ئەگرن لەساڵی٢٠١٥وە بە بێ ئەوەی هیچ ئیشێک بکەن ،بەراستی ئەمە کاریسەیە،تۆ خەڵک لەماڵی خۆیا دابنیشێتوو بتوانێت ئیش بکات تۆپارەی بەلاشی بدەیتێ.ئەمە بە هەموو مانێیکیەوە هەڵەیێکی گەورەیە. هەرچەند من پسپۆڕی ئابووری نیم و
هیچیشی لێ نازانم بەڵام لەوڵاتێکدا ئەژیم کە هیچی وایان نیەو هەر بە زیرەکێ خۆیان باشترین دەوڵەتی ئابوورین لە جهاندا، کە مەزەندە کراوە بە پێنجەمین ئابوری جهان. بۆ چوونکە هەرکەس ئیشی خۆی ئەکاتو سەر ناخاتە سەر یەکێکی تر کە ئیشی ئەو نەبێت یاساش بەرقەرارە.
ئێمە ئەو هەموو سەروەتەی خوا پێی داوین ئەگەر بزانین چۆن لەگەڵی بجوڵێینەوە بە ماوەیێکی کەم کوردستان ئەبێت بە یابانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لێرەدا هەوڵ ئەدەم هەندێک خاڵ دیاری بکەم کە ئەبێتە ،هۆی پێش کەوتنی هەر وڵاتیک، کوردستان ئەقڵی تیایەو سەروەتیشی تیایە ئەم دووشتە هۆی سەرەکین بۆ پێش کەوتن.
ئەو پارەیە بەتەمان بیدەن بە خەڵک. ئایا ناتوانن بیکەن بە کارگەو شت بەرهەم ب‌ێنێتوو خەڵکیش تیایا ئیش باکات بێ ئیشی نەمێنیت گەنجەکان لەسەر جادەکان نەسووڕێنەوە؟کارگە کانیش شت بەرهەم بهێنن.
ئایا ئێمە ساڵانە چەند نەخۆشمان پەرەوازە ئەبن بۆ وڵاتەکانی دنیا بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشیەکانیان؟بێگومان بەڵی
باشە بۆ ئەو وڵاتانە ئەتوانن چارەسەری نەخۆشەکانمان بکەن ؟ ئەی خۆمان بۆ ناتوانین.؟ئایا مرۆڤی ئاقڵوو داناو زیرەکمان نیە؟بێگوومان نەخێر. ئایا ئەو جهازانەی کە ئەوان ئیشیان پێ ئەکەن ئێمە پارەمان نیە بیان کرێن؟
ئێمە بۆ خەڵکە زیرەکەکانمان نەنێرینە دەرەوە بخوێنن؟! ئەی بۆ خۆمان لەباتی ئەوپارەیە بە بەلاش دابەش بکەین بەسەر خەڵکاو فێری تەممەڵی ببن .بٶ نەیدەین بەو جهازانەی کە ئەو وڵاتانە کریویانە. بۆچی خەڵکی خۆمان نەنێرینە دەرەوە با ڕاهێنان بکەن لەسەر ئەو جهازانەو چۆنیەتی بەکار هێنانیان؟! ئەوسا با نەخۆشەکانمان لە وڵاتی خۆمان چارەسەر ئەکرێنو ئەو هەموو پارە نەقدە{العملە الێعبە} بۆ بچێتە گیرفانی خەڵکی بێگانەوە ،بێگوومان ئەوە کارێکی داڕن ئەکاتە سەر ئابووری وڵات.
ئەوەشمان بیر نەچێت هەزاران قوتابێ کورد لە دەرەوەی وڵات خوێندوویانە پسپۆڕن پێویستان بە یەکێکەو دەستیان بگرێتو بێنەوە،کوردستان خزمەت بە وڵاتی خۆیان بکەن.
ئێمە ئەووڵاتەی هەمانە بەهەشتێکی سەر زەمینە بە گوێرەی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەگەر دەشتی شارەزووربەشێوەیێکی زانستی بێتە بەرهەم،ئەتوانرێت هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ،لە برسیەتی پێ ڕزگار ئەکرێت،بەڵام ئایا ئەوە کراوە؟ بێگومان نەخێر! ئەی بۆنایکەین؟ ئەقڵمان نیە؟ پارەمان نیە؟ ناتوانین ئامێر بکرێن بیدەینە جوتیارەکان ئیشی پێ بکەن؟ ئایا پسپۆڕمان نیە کە دەستی جوتیارەکان بگرنوو فێریان بکەن چۆن کشتوو کاڵ ئەکرێت
شەرم نیە بۆ ئێمە خاوەنی دەشتی شارەزورین و دەشتی بیتوێنین دەشتی سەندین و دەشتی هەولێرین،هەموو میوەو سەوزەیێک هاوردە بکەین؟ ئەو پارە کە ئەتانەوێت دابەشی بکەن بەم ئیشانا خەرجی بکەن.
بێینە سەر خوێندنو پەروەردە کە چەند گرنگە بۆ هەر وڵاتێک....من لێرەدا نموونەیێک ئەهێنمەوە.کاتێک کە ئەمەریکا سەفینەی ،چالنجەری ناردبۆ ئاسمانوو لە ڕێگا تەقیەوەو پارچە پارچە بوو فەشەلی هێنا، پاش ماوەیێک من خۆم گوێم لە دەنگی ئەمەریکا بوو کە گوایا بۆ ئەم سەفینەیە کەوت؟ ئەبێت خەلەلێک هەبێت ئایا ئەو خەلەلە لە کوێدایە،چۆن چارەسەر بکرێت،یەکێک لەو چارەسەرانە وتیان ئەبێت بچینەوە بە مەنهەجێ پەروەدەدا لە رەوزەی مناڵانەوە هاتا بەرز ترین ئاستە کانی زانکۆکان. باشە ئێمەی نەزان ئەڵێن باشە کەوتنی چالنجەر لە کوێ و رەوزە وقوتابخانەکان هەقیان چیە بەسەرە وە،بێگومان پەویوەندی ڕاستەو خۆیان هەیە،بەڵام منیش نازانم بۆتان ڕوون بکەمەوە،هەروەها چوونەوە بەسەر
مەنهەجی پەروەردەو زانستدا هەتا دەست بخەنە سەر هەڵەکان.
ئەگەر سەیری پەروەردە بکەیت لە کوردستانا ئایا تەواوە؟ قوتابخانەی تەواومان هەیە؟ کە هەموو مەرجێک خوێندنی تیابێت؟ ئایا بەزستانا قوتابێ بە قەمسەڵەکەیەوە لەسەر کورسیەکەی دانانیشی؟ قەمسەڵەکەی داکەنێ رەق ئەبێتەوە لە سەرمادا هەروەها لە گەرماشا. ئایا پۆلێک چەند قوتابێتێدایە؟ لەم وڵاتەی کە منی تیا ئەژیم پۆل ١٥-٢٠ قوتابی هەیە لە پۆلێکدا. کە قوتابیش دێتە ناو قوتابخانەوە ڕاستەوخۆ قەمسەڵەکەی هەڵئەواسێت چوونکە ناو قوتابخانە گەرموو گووڕە قوتابی هیچ موشکیلەی سەرماو گەرمای نیە.ئایا قوتابخانەکانی ئێمە وان؟ بێگومان نەخێر.ئایا ناتوانرێت ژەمە خواردنێک پڕڤیتامینوو باش بدرێت بە قوتانێ لە قوتابخانە وەکو نەرویج؟
ئایامامۆستا وای لێهاتوە کە هیچ موشکیلەی ژیانی نەبێتو مەعاشەکەی بەشی هەموو شتێک بکات؟ ئایا ئەو مامۆستایانەی کە دەرس ئەڵێنەوە هەمویان شیاوی مامۆستایین؟بێگومان نەخێر،ئێستە مامۆستای وا هەیە بەری بدە هەرچی موشکیلەی ماڵەوەیان هەیە ئەڕێژێتە سەر قوتابیەکان .ئەگەر مەجالی بۆ بڕەخسێت قوتابخانەکە ئەکاتە ئەمنە سوورەکە.
ڕێگاو بانی هەر وڵاتێک ئەو وڵاتەی بێ ئەپێورێت کە تا چەند پێشکەوتوە؟ ئایا ئێمە لە کوردستانا،ئەو ڕێگاو بانانەمان هەیە؟
ئایا ئەو سێ پارێزگایەی کە بە کردار بەدەستمانەوەیە جادەی خێرامان هەیە؟ئەبوایە هەر هیچ نەبوایە بە جادەی خێرا
ئەوسێ پاێزگایە ببستراوانەتەوە بەیەکەوە. ئەی بۆ نایانکەین؟پارەمان نیە، ئەقڵمان نیە پسپۆڕمانیەیە ئەگەر ههەمانە بۆ نایانکەین. ئایا رۆربەی نێوان شارەکانمان پێیان ناوترێت جادەی مەرگ وەکو نێوان عەربەتو سلێمانی یان دەبەنیخانو عەربەت.مانگ هەیە رووداوی دڵتەزێنی تیا ڕونەدا. بۆچی ئەم پارەیە لەمەدا سەرف نەکەین.
پۆلیسی هاتوو چۆ. بەتایبەتی سلێمانی،ئایا هەموو ئەوانەی لەسەر جادەن یاسای هاتووچۆ ئەزانن،کە پێویستە زۆر بەباشی بیزانن.
نموونەیێکتان بۆ بهێنمەوە. من کە هاتم بۆ ئەم وڵاتە هۆلەندا کە قەرەباڵغ ترین وڵاتە یاسای هاتوو چۆی زۆر قورسەو بە ئاسانی ناتوانیت موڵەتی شۆفێری دەر بێنیت. برادەرێکم لەگەڵ بوو کە وەختی خۆی مودیری مروری یەکێک لەو سێ پارێزگایە بووە ،بەقسەی خۆی ئەیوت من ٦٠٠٠٠شەست هەزار ئیجازەی عمومیم بۆ خەڵک ئیمزا کردوە داومە بە خەڵک...باوەڕم پێ ئەکەن هەر هەمان مودیری مرور کە باسی ئەکەم ،تاقی کردنەوەکەی {نڤریە}کەی نەیتوانی دەر بهێنێت ئاخرەکەی کابرایێکی مەغریبی یارمەتی دا بە پارە بە تەزویر دەری هێنا!!!!!!!!!!
مۆڵەتی هۆڵەندا لە تەواوی دنیا ئەخوات ئەتوانی سەیارەی پێ لێ بخووریت، بەڵام کە دێیتەوە بۆ شارە حەیاتەکە بۆ ماوەی مانگێک ئەڵێن ئەبێت بچیت تەرجوومەی بکەیت؟! ئەلێیت بۆچی لە وەڵامدا ئەڵێن هەندێ پلیسمان هەیە ئینگلیزیان نە خوێندوە؟ باشە ئەگەر ئینگلیزی نەخوێندوە چۆن دامەزراوە؟ ئینجا شتێکی تریش پۆلیسی سلێمانی وا ئەزانن ئیشەکەیان فیکە لێدان و مەمنوع مەمنوعە و خۆ فشکردنەوە بەسەر هاو وڵاتیانا و غەرامەنووسین. زۆر دڵخۆش ئەبن هەندێکیان بە غەرامە کردنی خەڵک چوونکە نەفسی نەخۆشی خۆیان وا بە سەرکەوتو ئەزانن.
ئەی ئەویاسایەی کە بۆهاتو چۆ بەکار ئەهێنرێت لە هێ وڵاتی پەتریپۆت ئەچێت،چوونکە یاسای هاتو چۆی دنیا هەر یەک یاسایە کە تۆ مۆڵەت وەر ئەگریت بۆت هەیە لە تەواوی دنیا سەیارە لێ بخوڕیت ئەبێت یاساکە شارەزا بیت.
بۆ ئاوو کارەبا من هیچ گلەیم لە حکومەت نیە لێرەدا هاو وڵاتیان خۆیان گەندەڵنوو نازانن ئاو کارەبا چۆن بە کار بهێنن
وڵاتی ئێمە خاوەنی ئەو هەموو غازەیە کە وەکوو خۆتان ئەڵێن لەسالی ٢٠٢٠ کوردستان ئەبێتە یەکەم وڵاتی دنیا غاز برهەم هێنانوو یەدەک. ئایا ئێستە لە بەنزین خانەکاندا غازهەیە؟بۆ سەیارە؟ یان یاسای ماڵان کە خۆیانی پێ گەرم ئەکەنەوە
غازە؟بێگوومان نەخێر هەر سۆپاکەیەو نەوت،کە هەرچی بەخۆشیو دەرد هەیە بەو غازەوەیە کە لە سۆپاکەوە دەرئەچێت ئەچێت بە قووڕگی دانیشتواندا ،ئیتربێجگە خراپێ بۆ ژینگە...ئایا ناتوانرێت یاسای غاز پەیڕەو بکرێت بۆ گەرم کردن
ئەو هەموو بەنزینوو نەوتە بۆ ژینگەی کوردستان باشە. ئایا ناتوانن بە بۆری غاز بگەیێننە ماڵان،زۆر قورسە ئەو
پارەیە لەمانە سەرف بکەن با خەڵکیش تیایا ئیش بکاتو بجووڵێتو، قەڵەو نبن هەمو خەڵکی کوردستان ئەڵێی دابەسەتن چوونکە کەم ئەجووڵین،وەرزش ناکەن.
من ئەم چەند دڵۆپەم خستە بەردەمتان کە بیکەن.
لە باتی پارە دابەش کردنەکە.ئەمەیان باشترە،هەر چەند ئێستا خەڵکێکی زۆرتان کردوە بە مەعاش خۆر هەر ئەخۆنوو ئەنون،کە ئەمە دەردێکی زۆر خراپە. من دڵنیام کوردستان خەڵکی دڵسۆزی تیایەو ئەیانەوێت ئیش بکەن ،پێویستایان
بە ئامۆژگاری کەر هەیە ،هەروەها ناشزانن لە کوێوە دەست پێ بکەن.
ئەو هەموو بینایانە کە چوون بە ئاسماندا با نیوەیان کارگەی بەرهەم هێنان بوونایە. بۆ ئەوەی خەڵکیش ئیشی تیا بکاتوو مشەخۆر نەبێت
هەروەها بنبڕ کردنی گەندەڵی شتێکی زۆر سەرەکیو گرنگە بەڵام ئەوانەی کە کار بەدەستن ئەبێت لە خۆیانەوە دەست پێ بکەن. پشت بەوا ئەگەر ئەمانە بکەن ،بۆ ماوەیێکی کەم وڵاتمان ئەچێتە ڕیزی وڵاتە پێش کەوتوەکانەوە.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە