کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با دوور لەسیاسەتەوە باسێکی هەورامان بکەم بۆئەوانەی مەبەستیانە بیناسن

Friday, 18/10/2013, 12:00





ئەم باسە ،ویستم بە شێوە زاری هەورامی بینووسم،بەڵام چوونکە خوێنەرانی کوردستان پۆستی بەڕێز هەموو
شێوە زاری هەورامی تێناگەن،پەشیمان بوومەوە کردمەوە بە شێوە زاری سۆرانی.
ئەوەنەبێت، کە بڵێم من خۆم هەورامیم و،وەسفی هەورامان ئەکەم. بەڵام ئەوەی کە من ئەمەوێت بە بەڕێزتانی بنووسم زۆر دوورە لە عاتیفەوەو،هەموی ڕاستیەو،هیچ کەموو زیادی نیە. چوونکە لەهەر سووچێکەوە، باسی هەورامان بکەیت جێگەی فەخرەبۆکوردستان،کە ئێمەش بەشێکی هەرە گرنگین لێی،
ئەوەی کە ئەمەوێت باسی بکەم ،زۆر بە گرنگی ئەزانم ،حوکومڕانیە لە هەوراماندا ، چوونکە من خۆم خەڵکی تەوێڵەم و لەوێ لە دایک بووم،هەوڵ ئەدەم سەرنجتان بۆ تەوێڵە ڕا بکێشم.کەوەک نموونەیێک.
وەکوو هەموو شوێنەکانی کوردستان .پێش ئەوەی میری یان تیا باڵادەست بێت، یان شێخ یان بەگ حوکمیان کردوە،
بەڵام ناوچەی هەورامان ،لەم بەسەشدا هەر جیاوازیێکی زۆری ەبوە ،لە بەشە کانی تری کوردستان. من بۆ نموونە باسی،حوکم ڕانی قادر بەگ ئەکەم کەخەریکە لە هەوراماندا لەیادی ئەکەن،بەڵام گرنگێکی تایبەتی پێ نەدراوە.
قادر بەگ و حوکمڕانیەکەی لە تەوێڵەدا
لەسەر، داواکاری خەڵکی تەوێڵە ،داوا لە جافر سوڵتان کراوە،کە کوڕێکی بنێرێت تا حوکمی تەوێڵە بکات،ئەویش ڕازی بووە بەوە.
قادر بەگ کێیە؛- قادر بەگ کوڕی جەعفەر سڵتانە،کەمرۆڤێکی زۆر بەناو بانگی ناوچەی هەورامانە. من بیستوومە کە ئەیانووت ئەوەندە داوێن پاک بوە .بەنەخوێنیان بردوە بۆسەر ژنی زەیستان لەکاتی مناڵ بوونیا هەتا زوو مناڵەکەی لێ بێتەوە،ئەمە بیروو باوەڕێکی کۆنە کە کوایا مۆڤی داوێن پاک بەنەخوێنی بۆ ئەوە باشە کە زەیستان زوو مناڵەکەی لێ بکەوێتەوە. ئینجا من نازانم،ئەمە ڕاستەو یان درۆیە لە ناحیە زانستیەکەیەوە ، بەڵام ئەوە ئەزانم لە ناحیەی دەروونیەوە کارێکی زۆری هەیە بۆ ڕەحەت دەر هاتنی ئەو دایکە کە مناڵەکەی لێ بێتەوە
ئەم پیاوە کە هاتوە بۆ تەوێڵە،لەوێ حوکمڕانی بکات،وەکوو بەگەکانی کوردستان نەبووە. کە هەموومان شارەزاین بەگەکانی شووێنەکانی تری کوردستان چۆن حوکمڕانیان کردوە.
ئەمیش هەر وەکوو باوکی جەعفەر سڵتان داوێن پاکوو بێگەرد بووە،هەقی ئەوەیهەیە ئێستە لەناو تەوێڵەدا هەیکەلێکی بۆ بکرێت.
من لێرەدا هیچ {وپیقەیك}ی نوسراوم پێنیە،ئەوەی من شارەزامو بیستومە ،زۆر دڵنیام لێی وەکو شارەزایێکی مێژوو بە ئامانەتەوە ئەیخەمە بەردەستی خوێنەری ببەڕێز.
ئەو ئیشانەی کە ئەو کردوونی بە کورتی باسیان ئەکەم چونکە باسەکە ئەتوانرێت ئەتروحەیێکی دکتۆرای لەسەر بنووسرێت،.
١-نەیهێشتوە هیچ کەس بێ ئیش دانیشێت،هەروەکو وڵاتە سۆشیاڵ دیمۆکراتەکانی ئێستەی ئەورووپا، هەر کەسێک بێ ئیش بووبێت بانگی کردوەو قسەی لەگەڵ کردوەو ئیشێکی بۆ دیاری کردوە،کە بکات بۆ بژێوی ماڵوومناڵی.
بۆنموونە پارەی داوەتێ وتوویەتی بڕۆ هێسترێک بکرەو بۆ خۆت ئیشی پێ بکە، بە بێئەوەی هیچ قورسایێکی خستبێتە سەری،وتوویەتی کەی پارەکەت ههەبوو لە ماڵوو مناڵت زیاد بوو ئەوسا بۆم بهێنەرەوە.
٢-رێک خستنی نۆرە ئاوی ئەو باخانە لەگەڵ ئێراندا،کە هەتا ئێستەش هەر ئیشی پێ ئەکرێت بە بێ موشکیلە
٣-پاراستنی هەر خەڵکێکی تەوڵەی لە دەست درێژی کردنی خەڵکانی ترەوە.
٤-هاندانی ئیشی هەرەوەز ،کە هەرکەسێک ئیشێکی هەبووبێت خەڵکانی تەوێڵە هەموویان یارمەتیان داوە کە بە ماوەیێکی کەم ئیشەکە تەواو کراوە. بەشێوەی {دەسەوام} ئەم وشەیە هەورامیە ،یانی ئیمڕۆ من دێم بەئیشی تۆ یارمەتیت ئەدەم سبەینێ منیش ئەگەر هەر ئیشێکم هەبو تۆش ئەبێت یارمەتی من بدەیت.
٥-نەهێشتنی تاوانو تەعەدا کردنە سەر کەسانی بێتوانا بە هیچ شێوەیێک،ئەگەر کەسێکیش وای کردبێت بە توند ترین شێوە سزادراوە
٦-نەبوونی دزی بەشێوەیێکی تەواو من بیستومە ئەڵێن خەڵک ئەوەندە دڵنیا بوون دەرگایان دانەخستوە کە نوستون.
ئەگەر تاکە تاکێکیش دز هەبووبێت گشت کات لە ژێر کۆنترۆڵدابوون کە نەیان توانیوە ئەو ئیشە بکەن
٧-هەرگیز سەرانەوشتی لە خەڵک نەسەندوە.
٨- لەساڵی ١٩٢٣دا خۆی هاتوە بۆ دائیرەی معاریفی ئەو کاتە بۆ ئەوەی قوتابخانە بهێنێتە تەوێڵەوە،بۆ ئەوەی خەڵک خوێندەوار بێت. خەڵک پێیان وتوە ئەم ئیشە مەکە دوایی خەڵک ڕۆشنبیر ئەبن بۆ خۆت خراپە ،وتوویەتی خوا ئەکات
ئەوان خوێندەوار ئەبن ،قەیناکا بامن لێرە دەرکەن.
٩-کەڕۆشتوە بۆ دائیرەی معاریفی ئەوسا .وعدیشی داونەتێ کە خۆی لەسەر مەسرەفی خۆی قوتابخانەیان بۆ دابین بکاتو
خۆیشی کرێکەی داوە.
١٠-یەکەم مامۆستا کە نێرراوە بۆ تەوێڵە مامۆستا گۆرانی شاعیر بووە.کە بۆ ییەکەم سەفەری شیعرە بەناو بانگەکەی
کۆمەڵە شاخێک سەختو گەردن کەش ئاسمانی شینی گرتوەتە باوەش وتوە
ئەم هۆنراوەیەی لەوسەفرەدا وتوە کە رۆشتوە بۆ تەوێڵە، جا شوێنی دانیشتنیشی هەر لەگەڵ قادربەگ خۆیدا بوە هەمو مەسرەفێکیشی.
ئەوسا کانی ژنان بوە ژنان چوون لە کانی ئاویان هێناوە بەلۆعە نەبوە ،هەر کەسێک لەسەر رێی ژنان وەستابێتو قسەی ناشیرینی بەرامبەر کردبن ،بە توند ترین شێوە زسا دراوە
لەهەرشووێنێک ئەگەر دزیێک کرابێت ئەو خێرا دزەکەی دۆزیوەتەوە نەیهێشتوە شەوی بەسەرا بڕوات شتە دزراوەکانی گەرانگوەتەوە بۆ خاوەنی
ئەم پیاوە بەرێزە هەقی ئەوەیە گشت کات یاد بکرێتەوەو هەورامیەکان بەتایبەتی تەوێڵەییەکان یادی بکەنەوە.
ئەو کەڵە پیاوەی کە پێیان ئەوت حەکیمەکەی یەکیەتی{ئازاد هەورامی}لە بنەمالەی ئەوە. کە وەکو مام جەلال باسی کرد جارێک لە یادەکەیدا وتی بە تەمەن زۆر مناڵ بوو لەناومانا ،بەڵام هەر گرێ کوێرەیێک کە بە کەس نەکرایەتەوە ئەومان ئەنارد خێرا و بە ئاسانی چارەسەری ئەکرد.
١١-لەزەمانی ئەودا ،تەوێڵە قەیسەری تیابووە کە من بەچاوی خۆم دیومە، ئەوکاتە تەوێڵە ٤٠دووکانی ئاوریشمی تیابووە،تەنها کەسێکیش بێئیش نەبوە قادر بەگ نەیهێشتوە،.
ئەمە دڵۆپێکە لە حیکمەتەکانی هەورامان ،ئەگەر توانیم بابەت بە بابەت باسی هەمو بوارەکانی ئەکەم ،با خوێنەری بەرێز بزانێت،کە کوردستان چەند دەوڵەمەندە بە کەڵتورو شتی شانازی پێوە بکرێت،




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە