منیش شتێک بۆ نوسینەکەی بەرێز کاک ساڵەح ژاژڵەی زیادئەکەم کە لە قوتوی هیچ خەستە خانەیێکی دنیادا نیە

Thursday, 07/11/2013, 12:00



پێشەکی من زۆر رێزو حورمەتم هەیە بۆبەرێزکاک ساڵەح ژاژڵەی، بۆ ئەو بابەتە گرنگو بەسودەی کە ورووژاندوویەتی، بەڕاستی ئەمە ئەنفالێکی بێدەنگە کە هەندێک بەناو دکتۆری بێ ویژدان پێی هەڵئەسن، لەڕاستیا هەندێک خەتای خەڵکی لای خۆمانیشی تێدا هەیە ،کە خۆش باوەڕنو بەشتی پڕووپووچ باوەڕ ئەکەن، هەروەها بۆ ئەم وەزیرە تازەیەی تەندروستی ،کە هەمووکەس ئەزانێت ،خەریکی ئیشی باشەو، هەر خەریکی پاک کردنەوەی ئەو دووساڵەی پێش خۆیەتی پاکی ئەکاتەوە.
بەڵام هەقی وایە بەردەوام ئاگای لەم جۆرە کارە ناڕەوایانە بێت ئەم جۆرە کارانە ئەنفالێکی بێدەنگەو کەم کەس هەیە
دەرکی پێ بکات. من ناتوانم بڵێم هەمو دکتۆرەکان کاری خراپ ئەنجام ئەدەن بەڵام زۆرکەمیان هەن کە بە شێوەیێکی
زانستی دزی گیرفانی هاووڵاتیان نەکەن، ئەم جۆرەدزیانە من نامەوێت دووبارەییان بکەمەوە چونکە بەرێز کاک
سالح ژاژڵەیی ئاماژەی بۆ کردون هەر لە خەستە خانە ئەهلیەکانەوە بیگرە هەتا مختەبەرەکان هەتا ئیشاعەکان هەتا ێیدەلیەکان سۆنەرەکان هەموویان خۆیان شەریکن لەگەڵیان، هاووڵاتیان بۆ ئەنێرن هەتا فەحسی بکەن بە بێئەوەی کە پێویستی پێبێت، ئەمانە لەوانە کەمترن کە شەوان ئەچنە سەر ماڵانو تاڵانیان ئەکەن .هەر چۆنێک بێت دز بەشەو ئەچێتو
بەڵام ئەمان بە ڕۆژی ڕووناک گیرفانی نەخۆش ئەبڕنو بە بەرچاوی خۆشیەوە
نموونە زۆرن بۆ ئەو تاوانانەی کە ئەمانە ئەیان کەن. بەڵام من لێرەدا تاوانێکتان بۆ ئەگێڕمەوە کە دکتۆرێک کردوویەتی ەلی حەسەن مەجید کەمتر نیە. جا ئەگەر وڵاتێک یاسای تیابێتو سەروەربێت ئەبێت ئەمانە جێگایان قەفەزی تاوانی مەحکەمە بێت. چوونکە ئەمە خیانەت کردنە لە کاری پزیشکی و تاوانیشە چوونکە کاتی خۆی هەموو پزیشکێک سوێند ئەخوات کە تاوان نەکاتوو بەباشی مهنەکەی بەکار بهێنێت..
ئەم ڕووداوەیکە من ئەینووسم دکتۆرێکی کورد کردوویەتی بە هەموو هێزێکی عەقڵی خۆیەوە لەسەرەتای ئیشەکەشیەوە.
دکتۆرێک واڕێکئەکەوێت ،کە براکەی توشی نەخۆشی شێرپەنجە ئەبێت جوابی ئەکەنو ماوەی تا ساڵێکی بۆ دائەنین بۆ ژیان ئیتر لەوەو لا ناتوانێت بژیت. ئەم برا دکتۆرەشی هەڵئەسێت بە ئەم جەریمەیەی کە بۆتان باس ئەکەم،
سوور ئەزانێت براکەی تا سالێکیتر ژیانی ماوە.هەڵئەستێت کچێکی خێزانێکی فەقیری بۆ ئەهێنێت، بۆ ئەوەی مناڵێکیان بۆ بخاتەوە لە جێگەی باوکی بگرێتەوە،. بەبێ ئەوەی خاوەن ماڵ وکچە بزانن ئەم کوڕە نەخۆشەو تەنها تەمەنێکی کورتی ماوە. کچە ئەدەن بەم کوڕەو بەبێ ئەوەی ئەم بەناو دکتۆرە سەیری پاشە ڕۆژی ئەم کچەگەنجە بکات کە چی بەسەردێت. هەر وەها ئەو مناڵەیکەلەدایک ئەبێت، ڕاستەو خۆ بە هەتیوی لەدایک ئەبێتو بەبێ باوک گەورە ئەبێت، ئەی باشە پاشە ڕۆژی ئەم مناڵەو ئەم کچە گەنجە چ جەهەننەمێک چاوەڕوانیان ئەکات. با من زۆر درێژەی نەدەمێ کچەیان هێنا بۆ کوڕەو ، کجە سکی پڕ بوو، منالێکی بوو کە کوڕ بوو. بەڵام پاش سالەکە کوڕە مرد. نەو یانی دایکی ئەو کوڕە ئەو بەبێ مێردو ئەمیش بە بێ پیاو مایەوە. دەوەرن سەیری ئەم نموونانە بکەن بەبێ ئەوەی هیچ سەرنج بدەیتە ژیانی کچێکی گەنچ کە خوا ئەزانێت چەندین خەوی بینیبێت بە ژیانی داهاتوویەوە .ئەم بەناو دکتۆرە یەکسەر حوکمی پێوەژنی بدەیت بەسەراو کوڕەکەش حوکمی هەتیوی بدەیت بەسەردا،هەتا دنیا دنیایە.
جا ئەبێت حکومەتی هەرێمیکوردستان خەتێکی سوور بۆ ئەم جۆرە میکرۆبانەی ناو کۆمەڵ بکێشێتو دادگایی بکرێن بۆ ئەوەی بەناوی زانستەوە هەڵنەستن بە چەندین جۆری تاوانو .ئینجا سەیرو سەمرە ئەوەیە کە ئەمانە ئەشیانەوێت لە ناو کۆمەڵدا جیاواز بنو کۆمەڵ بیان پەرستێت، جوونکە دکتۆرن
یان هەیانە سێ سێوچوار چوار نەخۆش ئەباتە ژووەوەو بۆ ئەوەی فریای زۆرترین نەخۆش بکەوێت ڕووتیان بکاتەوەو ئێوارە جانتاکەی دەستی بە پڕی بباتەوە بۆ ماڵەوە ،بە بێ ئەوەی یەک زەڕڕڕە ویژدانی محاسەبەی بکات.
لێردا منیش دەنگی خۆم ئەخەمە پاڵ دەنگی بەرێز کاک ساڵح ژاژڵەیی و داوا کارین لەوەزیریتەندروستی خەتیکی سور بۆ ئەم جۆرە دزانە بکێشێت
هیوادارم خوێنەرانی بەرێزئەو نوسینەی کاک ساڵح ژاژڵەیی لە کوردستان پۆستی بەرێزادا بخوێننەوە کەلەژێر ناوو نیشانی زانستی پزیشکی لەنێوان هەستی مرۆڤایەتیو دەسکەوتی تایبەتیدا.

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=231605d8




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە