دکتاتۆرەکانی دنیا وەکو یەک بیر ئەکەنەوە

Tuesday, 31/12/2013, 12:00


غاندی ئەفەرمویت ،دکتاتۆرەکانی دنیا،هەموویان بەدەستی گەل کۆتاییان پێ دێت، بەڵام کاتەکەی دیاری نیە.

لەم رۆژانەدا کتێبێکی ڕەزا شای ئێرانم بەدەستەوەبوو بەناوی{وڵامێک بۆ مێژوو}، کە بەڕێز سەمیر حسین وەری گێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.

ئەگەر خوێنەرێکی شارەزاو پسپۆڕوو ئەکادیمی،سەرنجی لێ بدات ،بێجگە لەقسەی پرووپووچوو،بیرەوەری،کە وەکوو خۆی باسی ئەکا،هیچ تری تیانیە بێجگە لەخەڵک خەڵەتاندن. ئینجا سەیرووسەمەرە لەوەدایە،ئەم دکتاتۆرانەئەوەندە خوا سەریان لێ ئەشێوێنێت

باوەڕ بەقسەکانی خۆیان ئەکەن و، لەوانەشە لەناخی خۆیاندا پێیان پێ بکەنن.لەم کتێبەدا باسی سەرکەوتنەکانی خۆی ئەکات،کە لە ئێراندا کردونی. بیری چوەتەوە ژنەکەیو {فەرەح دیبا}لەگەڵ خەسووی بەشێوەیێک لە شێوەکان باسی هەموو گەندەڵیەکانی ئەکەنوو ،ئەوەی لە ژێر بەرەدایە ئەیخەنە سەر بەڕەکە لە یاداشتە کانیاندا، ئەگەر خوێنەری بەڕیز بتوانێت بیان خوێنێتەوە شتیکی خراپ نیە.چوونکە ئێمە ئەبێت زۆر شارەزابین لە ژیانی دوژمنە سەرسەختەکانمان،لە مێژوودا،بەڵام بە قودرەتی خوا خوای گەورە،بە جۆرێک تۆڵەیان لێ ئەسێنێت هەر یەکێکیان بە جۆرێک ئەبن بە پەندی مێژو...زۆر شتی تیایە کەخۆیی لێ بوە بە دۆنکیشۆت، بەڵام ئەوەی زۆر سەرنج ڕاکێش بوو لەلام باسی ئەو تەڵەیە بوو کە بۆ شۆڕشی کوردیان نایەوەو،زۆر بەئاانیش باسی ئەکەن،جا لێرەدا تەواوی نوسینەکەی شای گۆڕ بەگۆرتان بۆ ئەنووسمەوە وەکوو خۆی.

لەژێر ناوو نیشانی هەوڵدان بۆ ئاشت.ی

{لە کۆنفراسی نەوتی جەزائیر لە ساڵی١٩٧٥ هەلێکم بۆهەڵکەوت، کە بەدووروودرێژی لەگەڵ سەدام حسین سەرۆک کۆماری

عێراقی ئێستای عێراق دانیشتن بکەم.ئێمە توانیمان لەسەر هەموو پرسەکان بگەینە ڕێککەوتن،بەوپەڕی نیەتێکی باشەوە کە لەلایەن هەردوو لاوەهەبوو.کۆتایی بهێنین بەو ناکۆکیە کۆنانەی کە لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەبوون و ئەوخراپ تێگەیشتنانەی کە

لەسەردەمیداگیر کاریدا مابوونەوە بۆمان.

وەکو ڕێککەوتنی چارەسەر کردنی پرسی شەتو العەرەب،لەسەر بنەمای یاسا جهانیەکان.}

جا خوێنەری بەڕێز تۆ سەیری ئەم بێ موبالاتیەی کە شای گۆڕ بەگۆڕ هەیەتی ئەو باسەی خولقاندوەو وا ئەزانێت نە مێژوو هەیەو نە حەقی نەتەویێکی بەشمەینەت.وەکوو کورد لەم کتێبەدا درۆکانی ریز ئەکا.

بە بێ ئەوەی ئاماژەبکات بە بەشمەینەتی، میللەتێلی وەکو کورد.

جا من ئەمەوێت ،هەندێک شتتان بۆ بنوسم کە بەسەر ئەم گۆڕ بەگۆرەدا هاتوە. زۆربەیان لە یادشتەکانی ژنەکەیەوە و خەسوویەوە وەرم گرتوە.

ئەم گۆڕ بەگۆرە شەرواڵ پیس ترین دکتاتۆربوە بە قسەی ژنەکەی..ئەڵیت هەر کەسێکی بکردایە بو وەزیر یان بە بەر پرسێکی باڵا لە پێشەوە،هەولی ئەوەی ئەدا کە تەعەدا لە خێزانی ئەو کەسە بکات،،،جا چ ژنی بێت یان کجی بێت یان هەر کەسێکی نزیکی، ژنەکەی ئەڵی..ت باشە بۆ وائەکەیت؟ ئەڵێ لەوەڵاما ئەیوت ئەوە زۆر باشە، ئەمە لە دکتاتۆری فلیپینەوە فێر بووم، بۆ ئەوەی وا ئەکەم ئەو کەسەی کە ئەیکەم بە وەزیر یان شتێکی گەورە بزانم پیاوە؟ رۆژێک لە ڕۆژان غەدرم لێ ئەکا،تاقی ئەکەمەوە تەعەدا لە ناموسی ئەکەم تا بزانم تا چ ڕادەیێک پیاوە ئەگەر قبووڵی کرد و قسەی نەکرد ئەوە بە بێ سێو دو دایئەنێم ئەگەر پایاو بوو غیرەتی هەبوو قبوولی نەکرد ئەوە دووری ئەخەمەوە...یانی سەیری بکەن ئەم دکتاتۆرە تا چەند بێ ئەخلاق بوە. جا دوایی بۆتان باس ئەکەم چۆن تەعەدایان لە ژنەکەی خۆیشیان کردوە لە پەناما لە لایەن نۆرتیگاوە سەرۆکی ئەو ولاتە.

هەر بە هەمان شێوە لەم کتێبە دووروو درێژەدا ئاماژەی بۆ هیچ نەتەوەیێک نەداوە.کە لە ئێراندا ئەژینو هەموویان هەقیان لێ زەوت کراوە.بەڵام با ئەوش بزانین نەتەوەی فارس کەمایەتیە لە ئێراندا.جا ئەم نەتەوانەش کە لەئیراندا ئەژین،وەکو؛- ١-کورد ٢تورک

٣- بلوش ئازەریەکان٤-عەرەب.کە ئەمانە هیچ حەقوو حقووقێکی نەتەوایەتیان نیە لە ئێراندا هەتا ئێستاشی پێوەبێت.

لێرەدا ئەوە رنگە باسی لێوە بکەم ،ئەوەیە کە ئەم دکتاتۆرە جۆن کۆتایی پێهات،ئەبێت ئەوەش بزانین کە ڕووخا جەیشی ئێران پێنجەم جەیشی بەقوەت بوو لە جهاندا لەو کاتەدا. وای لێهاتبوو ئەوەندە غەڕرا بوو بوو جارێکیا من لەسالی ١٩٧٨ گوێم لێی بوو

لە قسە کردنێکیدا ووتی:-{ئەبێت ئەمەریکا گوێ بگرێت بۆ ئامۆژگاریەکانی ئێمە}.کەچی پاش یەک سالی رێک هەر بە فیکە لەئێران کردیانە دەرەوە.هەروەها کە وەختێکیش لە ئێران دەربەدەریان کرد،دیسان گوێم لە وتەیێکی ڕادیۆی مۆنتیکارلۆ بوو وتی

:-{شای ئێران کە جاران بۆنی گووڵوو عەتروبە لووتیا ئەهات ئێستە لە فرۆکە خانەی مهر ئابات لەباتی ئەو بۆنە خۆشانە چڵم بە لووتیا دێتە خوارەوە} مەگەر هەر خۆم بزانم کە ئێمەی کورد چەند دڵخۆش بووین بەو بەڵایەی کە نەجاتمان بوو لێی.

بەو شێوەیە ڕاویان ناو ڕۆیشتە درەوەی ئێران بەڵام کۆنە مشکی لێ بوو بووبە قەیسەری هیچ وڵاتێک وەرینە ئەگرت لەبەر دروست نەکردنی ئاریشە لەگەل ڕژێمی تازەی ئێرانا.بەڵام یەکەم جار رۆیشت بۆ مەغریب، مەگەر کتێبەکەی بخوێنیتەوە بزانیت

تووشی چ دەردی سەریێک بوە. پاش ماوەیێکی کورت توشی نەخۆشی شێر پەنجە بوو مەگەر خوا خۆی بزانێت، بە چ دەردی سەریێک تۆپی.لە میسر تۆپیو لەوی گۆڕ بەگۆڕ بوو،.ئینجا ژنەکەی باسی ئەوە ئەکات لەیاداشتەکانیا کە چٶن بوون بە مەخسەرە جاڕی ئەمەریکا چوونکە ڕێگەیان نە ئەکردەوە..لەوێوە ناردیان بۆ پەناما،ژنەکەی ئەڵێت نۆرتیگا تەماعی تێ کردبووم.کە {.......}

وەکو خۆی ئەلێت کە نەیتوانیوە ئەوە بکات بەڵام من گومانم هەیە کە نۆرتیگا گۆڵی خۆی کردوە...هەروەهاش ئەم دانووستانە لە لایەن گۆڕ بەگۆڕ هەواری بۆمیدیەن رێکخرا کە پەیمانی ١٩٧٥ لەسەر حسابی کورد رێک بخەن،هەروەها ئەویش ،بە شێر پەنجە

گۆڕ بە گۆڕ بوو.ئەوەش سەددام کە هەموو دنیا بینی کە بە چ شێوەیێک تۆپی.

ئایا لێرەوە ناتوانین بلێین ئەوەی غەدر لە کورد بکات ئایندەی لەم گۆڕ بەگۆرانە باشتر نابێت بەڵام ئێمە ئەبێت چاوەڕوانی کات بین

خوا یاربێت میللەت خۆش بێت بەدوای هەموویانەوە پێ ئەکەنین.

مامۆستا ناسر هەورامی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە