نامەیێکی کراوە بۆ بەڕێز وەزیری تەندروستی

Thursday, 21/11/2013, 12:00




هیچ کەس گومانی لەوەنیە کە بەڕێزت ،لەو کاتەوەی ئەم وەزارەتەت پێ سپێراوە،بە نیەتیکی باشەوە قۆڵت لێ هەڵماڵیوەو ئەتەوێت بە هەموو هێزو تواناتەوە،دوور لە قازانجی شەخسی خۆت کار ئەکەیت، وە کارەکانیشت ئێستە لەناو کوردستان بەرجەستە کراون و، زۆر بەڕوونی هەستیان پێ ئەکرێت، وەکو کەم بوونەوی دەرمانی ئیکسپایر لەبازاڕەکانداو،دەسکەوتنی دەرمان بە شێوەیێکی سووکو ئاسان،تۆ کەدەستت کرد بە ئیشەکەی خۆت ئەوەی پێشوی تۆ ،زەڵکاوێکی، زۆر قوڵی بۆ بەجێ هێشتبوویت،کە دەرچوون تیایا زۆر قورس بوو،بەڵام بەڕێزت بە بوێرانەو ئازایانە هەر خێرا زاڵ بووی بەسەریداو،ئەو گەندەڵیانەی پێش خۆتت بنبڕ کرد،خەڵکی کوردستان هەموو شاهێدی ئەوەن، بەڵام وابزانم مەعالیوەزیری پێشوی تۆ ،لە کوردستانا کەسی دەسنەکەوتبو بیکات بە سکرتێری خۆی بێجگە لەبراکەی نەبێت وەزارەتەکەی کردبوویە وەزارەتی بنەمالە.
ئەوەی لێرەدا من ئەمەوێت ،بە بەڕێزتی بڵێم ئەوەیە کەچەند خالێک دیاری ئەکەم،بۆ بەرەو پێشەوەی،درووستی هاو وڵاتیان.
هەرچەندە من پسپۆڕنیم لەم بوارەدا .بەڵام بەسەرهاتەکانی ئەم دنیایە هەندێک شتی فێر کردوین،جائێمە هەموومان پێویستە لەسەرمان هاوکاربین،بۆبەرەو پێش بردنی وڵاتمان کە تازە خەریکە گەشە ئەکاتوو ،بوەتە بە جێگەی سەرنجی دنیا لە ماوەییکی کەمدا ،بە هیمەتی هەندێک دڵسۆزی ئەم وڵاتە.
بەگوێرەی تواناو هزری ئەقڵی خۆم چەند خالێکئەخەمە بەردەمی بەڕێزت،لەوانەیە ئەگەر بکرێن سوودێکی زۆری هەبێت بۆ خەڵکانی کوردستان.
١-دانانی حەدێک بۆ ئەو دکتۆرانەی، کە قۆڵیان هەڵمالێوە بۆ خاڵی کردنەوەی ،گیرفانی هاو وڵاتتیان، ئەمانەش شاراوە نین لای خەڵکی،زۆرباش ئەناسرێن،کەچی ئەکەن بە خەلکی ڕەشوو ڕووتی ئەم وڵاتە.
٢-چاودێری کردنی ئەو دکتۆرانەی کە بە سێ سێ وچوار چوار نەخۆش ئەبەنە ژوورەوە بۆ ئەوەی فریای زۆرترین نەخۆش بکەون بیان بیننو گیرفانیان بەتاڵ بکەنەوە بە بێ شەرم،بەتایبەتی دکتۆری ژنان.
٣- ئەو دکتۆرانەی کە خۆیان خەسەتە خانەی تایبەتیان هەیەو ،خەڵک ناچار ئەکەن بۆ ئەوەی بڕۆنە خەستەخانەکەیان ،چارەسەری بکەن ،ئەویش بەشێوەیێک لە شێوەکان،کە خۆیان پسپۆڕن تیایا،چوونکە چەندین ساڵە ئەوە ئیشیانە بەبێ ئەوەی لە یەک چرکەدا خوایان لەبیر بێت.
٤- هەر هەمان ئەو دکتۆرانە کە بەو ئیشە هەڵئەسن،بەوەش تیرناخۆن لەگەڵ موختەبەرەکان و سۆنەرەکانو دەرمانخانەکان رێک کەوتون بۆ ئەوەی نەخۆشیان بۆبنێرن، هەتا وای لێهاتوە بۆ هەر جێ نەخۆشیێک بچیتە لایان ئەتنێرن یان بۆموختەبەر یان بۆ سۆنەر،یان ئەبێت بە هەوەسی ئەوان دەرمانەکان لە چ دەرمان خانەیێک بکڕیت.بەڕاستی ئەمە دزیێکی زۆر بێشەرمانەو، بە بەر چاوی هەموو خەڵکەوە، بێگومانبە ئەگەر بەڕێزیشت چاو پۆشیان لێ بکەیت بە جۆریک لە جۆرەکان ئەبیتە هاو بەشیان.
٥-بۆچی لەوڵاتی ئێمەدا هەرکەس نەخۆش ئەکەویت ،ڕاستەو خۆ ئەبێت بنێررێتە دەرەوەی وڵات؟ ئایا ئەمە کاریسەیێکی ئابوری نیە بۆ ولات ،کە ئەم هەمو دراوە کاشەی بڕواتە دەرەوە؟
٦-بۆچی ئەبێت لە وڵاتانی دەرەوە چارەسەر هەبێت، ئەی بۆ لەوڵاتی ئێمە چارەسەر نە بێت،ئایا نابێت بیری لێ بکرێتەوەو چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە؟
٧-ئەوخەڵکانەی کە لەدەرەوەی وڵات چارەسەری ئەو خەڵکانە ئەکەن مرۆڤ نین؟ ئایا لە مرۆڤی کورد زیرەک ترن؟ بێگومان نەخێر. ئەی ئەو جهازانەی کە ئەوان بەکاریان ئەهێنن،ئێمە ناتوانین بیان کڕین؟
٨-ئەی ئێمە پارەمان نیە بیان کڕین.بێگوومان پارەمان زۆرە ،کەواتە بۆ ئەبێت نەیان کڕین؟
٩-ئەودکتۆرانەی کە ئەو ئیشانە ئەکەن لە دکتۆری کورد زیرەک ترن؟ بێگوومان نەخێر.ئەگەر مرۆڤی کورد زروفی بۆ بڕەخسێت شتی مستەحیل ئەکات،.کەواتە بۆ ئەبێت ئێمە ئەم ڕێگە چارانە نەگرینە بەر
یانی وڵاتی ئوردن لەئێمە باشترە؟ لە ئێمە زیرەکترن ،لەئێمە دەوڵەمەند ترن؟.
بۆجی ئەبێت پارە نەڕژێنینە بەردەم ئەو دکتۆرە زیرەکانەی کە توانایان هەیە ئشی باشبکەن،بنێرێنە دەرەوەی وڵات دەورات ببیننو بزانن نهێنی پێشکەوتنی ئەو وڵاتانە چییە؟ ئایا ئەوە تەعەدا نیە بۆ دکتۆروو مرۆڤی کورد کە خەڵکانی تر بازیان بەسەردا ئەدەنو ئەچنە بۆ وڵاتانی تر چارەسەر ئەکەن
ئەی کەواتە مەحەلی ئەوان لە ئیعرابا چیە؟،نابێت بە سفری پاس فاریزە،تاکەی ئیهانە کردنی ئەو دکتۆرە دڵسۆزانە قبووڵ ئەکەن، کە ئەیانەوێت خزمەت بکەنوو یارمەتی نادرین..بەلام هەندێکیشیان هەر پێویستە لە خەستە خانەکان دور بخرێنەوە ئیتر گیرفان بڕینی خەڵکی بەسیەتی!.
١٠-بەڕێزتان،لەم ماوەیەدا دەرتخست کە گوایا ،جهازی کوالیتی کۆنترۆڵی دەرمانتان کڕیوەو ئیتر لەمەو لا هەموو شتیک لە جێی خۆیدا ئەبێت ،چەند بە فەخرەوە باست ئەکرد ،چەند دڵی خەڵکانی کوردستانت خۆش کرد،ئایا ئەوە شایانی سوپاسو ڕێز نیە بۆ بەڕێزتان! شەوو ڕۆژت خستوەتە سەریەک هەتا گەندەڵیەکانی پێس خۆت وەلا بنێیت.
ئێستە لەهەموو کاتێکی تر خەڵک زیاتر هەست بە دڵنیایی ئەکات. بەڵام ئێمە نابێت بلێن ئیتر بەسەو تەواو ،زەوی ئەسووڕێتو دنیا پێش ئەکەوێتو. زانست بەردەوام لە ڕۆیشتندایە ئەبێت ئێمەش فریای بکەوین..ئەگینا بەرێزت مەسوولیت لە هەر دواکەوتنێک.
١١-شتیکی تری گرنگ کە لە هەندێک دکتۆردا دەر ئەکەوێت.ئەویش رۆح زلیەو ئەیانەوێت خەڵکی بیان پەرستێت ،ئەمە چیە ئەوان دکتۆرن.ئەم تەسەڕوفە ناشیرینە زۆر گرنگە بگۆڕرێت.هەندێک وا بیر ئەکەنەوە کە ئەوان لە ئەستێرەیێکیترەوە هاتونو ئەبێت جیاواز بن.
خەڵک چەندی پێخۆشە کە بەڕێزت بە شێوەیێکی سادەو ئاسان لە شووێنان دەر ئەکەویتو هیچ خۆ بە زلزانینت پێوە دیارنیە بەڵکو کە بوویشی بە وەزیر زیاتر تەوازوحت پێوە دیارە. ئایا ئەمە گەورەیی نیە بۆ بەڕێزت..بێگومان بەڵی. من لەوڵاتی هۆڵەندام٢٠١١عەمەلیاتێکی قورسی سەریان بۆ کردم .کاسەی سەرمیان هەدایەوە.ئەو دکتۆرەی کە عەمەلیاتەکەی بۆ ئەکردم.بردمیە ژوورەکە کە تیایا بخەوم .وەڵڵا کاتی خۆ گۆڕینم دکتۆرەکە خۆی قۆنەرەکانی لە پێم داکەند کاتی خۆ گۆڕین.رەنگە ئەوە غەریب بێت لە لای هەندێک کەس.بەڵام ئەوە ڕاستیەو دکتۆرەکەس ناوی{هۆفت مان }بوو
هیوادارین هەموومان بیر بکەینەوە بۆ بەرەو پێش بردنی وڵاتمانوو خزمەتکردنی مرۆ ڤایەتی،لەباتی ئەوەی کە ئێمە نەخۆشەکانمان بچنە دەرەوە چارەسەر بکەن ،با لە لای خۆمان چارەسەر بکرێنو،هەوڵیش بدەین لە وڵاتانی دەوروو پشتەوە خەلک بێت بۆ کوردستان جارەسەر بکات. وڵاتی ئێمە هەموو ئەو پێویستیانەی تیایە کە بچینەڕیزی وڵاتانی پێشکەوتوی دنیاوە. ئەگەر سەرنجی دنیا بدەین پیاوەگەورەکانی دنیا بەشێ شێری بەر کورد ئەکەوێت. کەواتە بۆ نەیکەین؟ .ئەگەر نەیکەین یانی .ئیهمالیمان کردوە،دوا رۆژ مێژوو لێمان ئەپرسێتەوە.چۆن پێش تۆ کوردستان پڕبوو لەدەرمانی ئیکسپایەرو بەسەرچوو چوە دوو توێی مێژوەو هەروەهاش ئیشە باشەکانی بەڕێزت ئەچنە دوو توێی مێژوەوە..سەروەت ئەوەیە کە مرۆڤ دەسی بڕوات خزمەتی خەلکی بکاتوو نەمری دەستەبەر بکات بۆ خۆی.


ناســـــــرهەورامی
هۆڵەندا/لاهای

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە