ئاخر مەلای نەفام ئەگەر ئەی ڕەقیب کوفرە ئەی چی کوفر نییە

Wednesday, 06/11/2013, 12:00


قورئانی پیرۆز بۆ زۆر زمانی جیهانی وەرگێڕدراوە، بەتاینەبتی بۆ تورکی و فارسی و پاکستانی و ئەندەنوسی و زۆر زمانی تر، بەڵام کاتێک کە کرا بە کوردی، چەند مەلایەکی کورد، پێان وابوو ئەمە کوفرە و دەبێت ئێمەی کورد بە عەرەبی بیخوێنینەوە.

لە رۆژانەی نوسینەکانی، لڤین پرێسی بەرێز خوێندمەوە کە مەلایێک ، لەپەرلەمانی .کوردستان هەڵنەستاوەتەوە لەبەر سرودی ئەی رەقیب. کە گوایا سرودی ئەی رەقیب کوفرە.

بە تەعەدا کردن لە هەموو میللەتی کورد،.کە گوایا ئەمە کوفری تیایە کە بلێن دینمانە ئایینمان هەر کوردستان. باشە ئەی پێغەمبەر {د.خ} نا فەرموێت:-{ حب الوطن من الآیمان} ئێمە وەختێک خوا خەڵقی کردویین هەزارەها سال لەپێش ئیسلام ئەم نیشتمانە ئێمەی گرتوەتە باوەش و بە خێر و بەرەکەتەکەی ئێمە بەخێو ئەکات. دینو ئیمانمان نیە؟ دیانەتی پیرۆزی ئیسلام هەزار و چەند سالێکە هاتوە. بۆچی ئەبێت ئێمە ئەگەر بە شێوەیێک شێوەکان ئەبێت کوفر بێت. ئاخر چۆن بە ناوی دینەوە خۆتان سەپاندوە بەسەر ئەم میللەتەدا. ئاخرهەر ئێوە نەبوون ئەتان ووت دنیا لەسەر پشتی گاوەستاوە، بەبێشەرم ئەمەتان لەسەر میمبەری مزگەوتەکان ئەوتو ئەوتەوە یەکێک نەبوو پێتان بڵێت مەلا بوەستە بەس درۆ بکە بەدەم خواوە، هەتاکەی؟

ئێستە من لێرەدا دوو بارە و هەزار بارەی ئەکەمەوە کە کوردستان دین و ئاینمە، ئایا ئەمە هیچ کار لە موسڵمان بوونی من، ئەکا ؟ من دڵنیام کە خوای گەورەش پێی ناخۆشە ئەگەر یەکێک نیشتمانەکەی خۆی خۆش نەوێتو دوریش نیە گوناح نەبێت.

هەق هەیە میللەتی کورد بێدەنگ نەبن لەم جۆرە قسانە کە ئێوە بە ناوی دینەوە ئەیان کەن.

پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بێدەنگ نەبێت و بتان داتە دادگا. ئەی جەنابت چی ئەفەرمویت کە شەمشەمە کوێرەکانی ئێران . کە تۆش دەستت بڕوات هەروا ئەکەیت، ڕۆژانە گەنجەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەکەن بە دارا ئەی بۆ ئەوە بۆ قسە ناکەیت ،ئەی ئەوە کوفر نیە گەنجانی کورد لەسەر خاکوو ئاوی خۆیان ،بکەیت بەدارا ،بە ناهەق، کە داوای هەقی رەوای خۆیان ئەکەن کە خوا پێی بەخشیون.

من موسڵمانیشم و خوای گەورەش ئەپەرستم و هەر مانگێک یان دوومانگ ،قورئانی پیرۆز خەتم ئەکەم، هەر چەندە کە قورئانی پیرۆز ئەخوێنمەوە،جادووگەریو بێ سەروبەری ئێوەم بۆ دەر ئەکەوێت. ئیتر بەسیەتیو داوای لێبوردن لە خەلکی کوردستان بکەن

لەکۆتاییدا دینمە ئاینمە هەر کوردستان.

دڵنیاش بە کە منو تۆ مردینو لەو دنیا ئەتبینمەوە لە جەهەننەم پیاسە ئەکەیت لەسەر ئەم قسە بێمانایەتان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە