وەڵامێکی کوردی و کورتی بۆ شانازئیبراهیم

Wednesday, 16/10/2013, 12:00





مرۆڤی مەردوو ئازا، ئەو کەسەیە،کە زۆر بە ئاسانی ڕاستیەکان ببینێتوو،وەکو خۆی بەدەمیش بەرجەستەیان بکات نەک بیەوێت بەقسەکانی دوور لە ڕاستیەە\وە،خەڵک بگەوچێنێ.
ئیمڕٶ دنیا دنیای عەولەمەیە،ئەم دنیایە بوەتە لادێێکی بچووک. لە هەموو چرکەیێکدا ئەتوانیت ،خەبەری دنیا بزانیتوو خەڵکان بناسیت. زانستو زانیاری هێندە پێشکەوتوە، خەریکە ئەقڵی مرۆڤ باوەری پێناکات،
هەموو کەس ئەزانێت ئیمڕۆ ینک توشی {شکستێکی}گەورە هاتوە، من ٣٤ ساڵ لەمەو پێش ئەندامێکی ئەم حزبە بووم بەڵام هەر خێرا کە زانیم دەنگی دەهۆڵ لەدورەوە خۆشە وازم هێناو،کەنارم گرت.
زۆرجار بە هاوڕێکانی ناو ئەم حزبەم وتوە .کە ڕٶژیک دێت ،لە نەتیجەی کارە هڵەکانتانا توشی شکستێکی گەورە ئەبن کەمن حەزم لە شکستی هیچ کوردێک نیە. بەڵام ئێوە وەکوهەموو کاتیک گوێ لەکەسناگرن،بە ئە‌قڵی خۆتان شادن،
با درێژەی نەدەمێ .من تا ئێستا نە تۆم دیوەو نە ئەتناسموو .نە شتی خراپیست بۆ ئەخوازم،بەڵام لە میدیاکانەوە دەنگو باسی ڕێکخستنەکانی ینک ئەبیستم لە بریگانیا،هەر بەو شێوەیە کۆدەنگێکم لە لا گەڵاڵە بووە.نامەوێت باسی بکەم چوونکە ئەوە موشکیلەی من نیە.
بەڵام یەکێک ئەبینم کە شتێکی ناراست بڵێتوو بیەوێت بەرامبەرەکەی باوەڕی پێ بکات.لە سەرەتای سەدەی ٢١دا یەکسەر چاوم ئەچێتە پشتی سەرم، ئەو خەڵکە بە سەر لێشێواو ئەزانم.بیەوێت هەڵە بکات بەڕاست.
بەڕێزتان لەگەڵ کاک هاوار حاجیدا خەڵک دەنگوو باستان ئەبیستێت لە بریگانیا چۆن مەسوولیەتی خۆتان ئەبەن بە ڕێوە.ئەوە لای خەڵکی کورد شاراوەنیە،ڕوونە وەکو مانگی چواردە. بە چاکوو بە خراپ.
من لە کەناڵی کوردسات چاوپێکەوینەکەی تۆو کاک هاوارم بینی تۆزێک، بەڵام ڕاستەو خۆ کۆنترۆڵەکەم گرت بەدەستەوەو گۆڕیم ،چوونکە من ئەمزانێ ئێوە مەبەستتان چیە؟
ئێوارە بە ڕێکەوت پارچەیێک لە قسەکانی بەڕێزتم بینی گوێم لێ گرت لە پەیجی ڕۆژ گووڵ لە فەیس بوک
جەنابتان ئەتان فەرموو.
وشەی شکست بۆ یەکیەتی لە هەڵبژاردنا، ووشەیێکی هەڵەیە .ووشەی شکست بۆ جەنگ بە کار دێت. ئەمە بێجگە لەوەی تۆ ئەتەوێت خۆت ڕازی بکەیتوو بیسەروو بینەرێش بگەو جێنی ،هیچیتر نیە،.
بەڕێزم ئیمڕۆ،هەڵ بژاردن پێشکەوتوو ترین ڕێگەی جەنگە،کە مرۆڤایەتی پێی گەیشتوە،هەڵبژاردن چەنگی
مەدەنیانەیە ،کەخەڵکانش سووپاکەین، بەدەنگەکانیان،ئەی چی شەرە؟ سەیری گەورەترینو پێشکەوتو ترین وڵاتی دنیا کە ئەمەریکایە،هەر چوار ساڵ جارێک لەنێوان حزبی جمهوری ودیمۆکراتدا هەڵبژاردن ئەکرێتو دەسەڵات ڕادەستی براوە ئەکرێت. کە بەهێز ترین وڵاتی دنیایەبە بێ بەرامبەر. بەڕێزت باسی هێزی ینک ئەکەیت ! ئێستە زەمانی هێزی عەزەڵاتو لولەی تفەنگ نەماوە.شەر شەری سندووقی هەڵبژاردنە. ئەگەر بەرێزت دان بە ڕاستیەکاندا بنێت باشترە
لەوەی بتەوێت خەڵک بگەوچێنی. دان نان بەڕاستیدا هەر لە مرۆڤی مەردو ئازاوە دەر ئەچێت.
هیوادارم. بە ڕۆحێکی ریازیەوە ئەمەم لێ وەر گریت بیر لە شتی تر نەکەیتەوە،چوونکە من هیچم لەگەڵ بەڕێزت نیە ،تەنها ئەوەنە بێت خەڵک بە تەواوی گوێ بۆ قسەکانت ڕا بگرن نەك.............
ئەگەر لەگەڵ کاک هاوارا تۆزێک خۆتان بدەنە بەر بیرکردنەوە بزانن ینک بۆچی وای لێهات .نەک عەزەڵاتی ینک بۆ خەڵک باس بکەن.ئێستە زەمان زەمانی عەزەڵاتی مێشکە نەک مەچەک،
بیرت نەچێت خوای گەورە هیچ نا عەدالەتیێک هەتا سەر لەکەس قبووڵ ناکات ،ئینجا نازانم تۆ باوەڕت پێی هەیە یان نا بگەڕێن بە دوای برینەکانتاناو چارەیان بکەن. خەڵک لەمەو لا بۆکەس ناخەڵەتێت ئەم هەڵبژاردنە ئێوە واتان لێ هات لەوانەیە لە هەڵ بژاردنی داهاتوو،نۆرەی خەڵکانی تر بێت، ئەگەر لە ئێوەوە دەرس وەرنەگرن.

ناسر هەورامی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە