تاکەی هێڵێکی سوور بۆئەم شەمشەمەکوێرانە ناکێشین؟

Saturday, 26/10/2013, 12:00




لەوڵاتی ئێمەدا هەندێک شت ڕووئەدا زۆر پێکە نیناویە ئەقڵ قبوڵی ناکات و جێگەی شەرمەزاریە،
ئەم بەیانیە گۆڤاری لڤینم کردوە داوای لێبوردنەکەی بەرێز کامەران نەجمم تیا بینی، کەداوای لێ بوردن لەوانە ئەکات کە لێی زویر بوون ،بە هۆی ماچێکەوە؟! من نازانم کێن ئەوانەی بە ماچ زویر ئەبن؟ باشە خەڵکینە ،خوای گەورە کە مرۆڤی درووست کردوە، ماچیش یەکێکە لە شتە جوانەکانی مرۆڤ نیە؟ هەتا ئێستا کەس ناتوانێت وەسفی ماچوو لەزتی ماچوو ، ماچ چیە ،بکات،بەڵام ماچ نەک هەر لە مرۆڤدا بوونی هەیە بەڵکو زۆر لە گیانلەبەرەکانی تریش ،بە شێوەیێک لەشێوەکان ئەکەنوو وجودی هەیە.
ئەبێت ئەم بەرێزە چ تاوانێکی کردبێت وا داوای لێ بوردن ئەکات. من پێم وانیە ئەو کەسەی
یەک تۆز هەستی مرۆڤایەتی تیا بێتو خوا بناسێت، ماچ بەتاوان بداتە قەڵەم،
کێ هەیە بەتەواوی بتوانێت وەسفی ماچ بکات .کە نیعمەتێکەو خوا بە مرۆڤی بەخشیوە ماچ هەستێکی خواییە کە مرۆڤ زۆر شتی پێ دەر دەبڕێت ،لەکاتە جیا جیاکاندا،
یانی لەکوردستانا هیچ تاوانێکی تری تیا ناکرێت ،هەتا ئەو ماچە بە تاوان بخەمڵێنرێت،سەروەتی ئەم هەموو خەڵکە بەدیار چاومانەوە ،بە ئاشکرا ئاوەدیو ئەکریت ،تا ئێستا ئەوانەی بۆ ئەو ماچە هاتوونەتە دەنگ،فزەیان لێوە نەهاتوە ، توخوا ئەوانە شەرمەزاری نایان گرێت .کە مدەعی عام ئاگادار ئەکەنەوەو،ئەیانەووێت داوا بنوسن؟
پێویستە گەلی کوردوو گەلانی جهان ، گەلانی جهان خەتێکی سور بۆ ئەم شەمشەمە کوێرانە ڕاکێشنو پێیان بڵێن،{ستۆپ}بوەستن بەسیەتی یاری کردن بە قورئانی پیرۆزوو،بە دینی ئیسلام
بۆمەبەستە گڵاوەکانتان..
زۆر نموونەی پێکەناوی هەیە کە ئەم شەمشەمە کوێرانە کردوویانەو،بەردەوامیش ئەیکەن بۆ خاتری مانەوەی خۆیان لەناو ساحەی ژیاندا. نازانن عەقڵی مرۆڤ بەردەوام لە پێش کەوتندایەو .ئیتر پێویستی بە تەفسیری ئێوە نیە بۆ کتێبە ئایینەکان.خەڵک خۆی قورئان ئەخوێنێتەوەو راستیەکان ڕاستەو خۆ لە خواوەندی مەزنەوە وەر ئەگرێت،پێویست بە ئێوەی شەمشەمە کوێرە نیە،لە هەر شوێنیک دەستان بڕواتو باڵا دەس بن ژیان نە مانای تیایە نە لەزەتی تیایە ،چوونکە ئێوە هەموو نیعمەتە جوانەکانی خوای گەورە حەرام ئەکەن ، بەڵام هەر کاتێک خۆتان رەخسالە کەنار لەبەرچاوی خەڵک ،ملی خۆتانی بۆ ئەشکێنن. بەڵام بۆ خەڵک حەرامە.
من ئەمەوێت ،چەند نموونەیێکی زیندوتان بخەمە بەردەست کە ئەم شەمشەمە کوێرانە پێیهەڵئەسن .
لەساڵانی شەستەکانا کە{ یۆری گارگارین} ی ڕووسی چوە ئاسمانو چوە ناو مانگ. بەڕێکەوت ، من ئەوسا لە قوتابخانەی سەرەتایی بووم، مامۆستایێکمان هەبوو ناوەکەی ناهێنم، شەو لە هەواڵەکانی دەنگی ئەمەریا گوێی لێ بوو بوو لە رادیۆ وتبوویان کە ئەوەتا مرۆڤ چوەتە سەر مانگ، ئەم قسەیە کەوتەوە بەر گوێی شەمشەمە کوێرەکان، ئیتر دنیایان تێکو مەکاندا وتیان مامۆستا فڵانەکەس کفری کردوە وایوتوە، ئەوسا زەمانی پێشمەرگە لەوێ حوکمی ئەکرد شکاتیان کرد لە مامۆستاکە کە گوایا کفری کردوەو وتویتی مرۆڤ چوەتە سەرمانگ،بڕیاریاندابوو کە ئەبێت خەڵک کۆ بکرێتەوەو ئەم مامۆستایە بهێننوو بەدیار ئەم هەموو خەڵکەوە بیخەنە ناو ئاوی حەوزەکەی مزگەوتەوە،با حەیای بچێت. بە هەزار ئەمسەروو ئەوسەر ئینجا وازیان لە مامۆستاکە هێنا.نەیخەنە ناو حەوزەوە.باشە ئەوان ئەگەر ئاگایان لە گەورەیی خوا هەبوایە ،نە ئەبوو ئەوان ئەوە بڵێن کە خوای گەورە مرۆڤی دروست کردوەو عەقلێکی وا مەزنی پێ بەخشیوە هەتا بتوانیت بچێتە سەر مانگ؟ئایا ئەمە ڕاستیەکەی نیە ،گەورەیی خوا لەوەدا دەر ناکەوێت کە ئەو مێشکەی مرۆڤی دروست کردوە ئەتوانیت بە سەر ئەوهەموو بەربەستانەدا سەر بکەووێت کەدێنە ڕێگەیو دەچێتە سەر مانگ چەندەها هەزار کیلۆمەتر لە ئێمەوە دوورە؟
نموونەیێکی پێکەنیناوی تری ئەمانە . جارێکیان کابرایێک تەڵاقی کەوتبوو، ڕۆیشتبوو بۆ لای مەڵا {...} وتبووی ئەم تەڵاقە زۆر خراپ کەوتوە و بە چواردە دینار جاک ئەکریتەوە. چواردە دیناری زەمانی شەستەکان،ئەو پیاوەش قۆشمەو خۆشە ،وتبووی یانی بە چواردە دینار کەمتر جاک ناکرێتەوە؟ئ ەویش وتبووی نەخێر، وتبووی باشە با بچم بۆت پەیدا بکەموو شەو هەندێک پیاو ماقووڵان دێنمە لاتو پارەکەت بۆ ئە هێنمو بۆم چاک بکەرەوە. وتبووی باشە.ڕۆیشتبوو بە هەزار حاڵ چواردە دیناری لەملاو لەولا کۆکردبوویەوە بە قەرزو قۆڵە. شەو چەند کەسێکی بردبوو لەگەڵ خۆیداو ڕۆیشتبوونە مالی {....} دانیشتبوونو بەدیار خەڵکە کەوە چواردە دینارەکەی دەر هێنابوو کە {...} جاوی لێ بوو بووخستبویە ژێر دۆشەکەکەی ژێریەوە. کە گوایا ئەوە پارەکەیەو تەسلیم کراوە. وتبووی دە فڵانەکەس فەرموو تەڵاقەکەم بۆ چاک بکەرەوە،ئەویش بە هەر فێڵوو فەرەزێک بوە تەڵاقەی جاک کردبوویەوە.. وتبووی مامۆستا یانی تەڵاقەکەم ئێستا چاک بووەتەوەو هیچ غەشی تیانیە؟ بێخەم بم؟ مامۆستاش وتبووی بەڵی زۆر بێخەمبە.ئەویش یەواش یەواش مامۆستای خڵافاندبوو تا چاوی خافڵ بکات لە جێگاکەی ئەو. یەواش یەواش دەستی بردبوو لە ژێر دۆشەکەکە چواردە دینارەکەی دەر هێنا بوویەوەو خستبوویەوە ناو گیرفانی. ئینجا دووبارە وتبوویەوە یانی مامۆستا ئێستا تەڵاقەکەم چاک بوەتەوە؟ ئەویش وتبووی بەلی بێخەم بە. هەڵسابوون لەگەڵ هاوڕێکانیا بڕۆنەوە .ئەو بە پەلە پەل ڕای کردبویەوە بۆماڵەوەو ژنەکەی بانگ کردبوو وتبووی تەڵاقەکەم چاک کردوەتوەو وەرە با{.....} ئشی خۆی کردبو
کە ئەوان ئەچنەوە مەلا خۆشی خۆشی ئەچێت دۆشەکەکە هەڵ ئەداتەوە. کە چواردە دینار دەر بهێنێت ئەوسا بەشی زۆری ئەکرد. بۆ نموونە کیلۆیێک گۆشت لەو زەمانە بە ٢٥٠ فلس بوە یانی ڕوبعە دینارێک . سەیر ئەکا پارەی تیانیەو ئەملا ئەوڵا ئەگەڕێت هیچ نادۆزێتەوە. خێرا خەبەر ئەنێرێت بۆ {.....} ئەڵێت پێی بلێن هیچ نەکات تەڵاقەکەی چاک نەبوەتەوە...ئەویش خەبەر ئەنێرێت ئەڵێ بلێن بە مامۆستا تا خەبەرەکەی تۆم پێ گەیشت بەخوا دووسەرەئاوم کردوە
مامۆستا هیچ سوودی نیە...بەوشێوەیەو {....} خەڵەتانبوو
جاوەرن سەیرکەن لە ئەقڵیەتی ئەمانە بە هەوەسی خۆیان چۆن یاری بە ئەقڵی خەلک ئەکەنوو لە خوایش ناترسن
نموونەیێکی تر. لەزەمانی پێش کەوتنی {نەهزەی}ئەوروپی کە چەندەها زانای گەورە گەورە دەرکەوتن بوونە هۆی پێش کەوتنی ئەورووپاو ئینجا دنیاش.
کە یەکیک لەوانە {گــــالیلـــۆ}ی مەزنی فەلەک ناس کە بۆ یەکەمین جارئەوکەشفی کرد کەزەوی خڕەو بەدەوری خۆیداو بە دەوری خۆردا ئەسووڕێتەوە. کە شەمشەمە کوێرەکانی کەنیسە بەمەیان زانی {پاپا}کان یەکسەر بانگیان کردە کەنیسەو مەحکەمەیان بۆ دانا، کە گوایا گالیلۆ کفری کردوە وتویەتی زەوی خڕوەو. ئەسووڕێتەوە، حوکمیاندا بەسەریا کە بیسووتێنن، ئەگەر پەشیمان نەبێتەوە ،لەو کفرەی کە کردویەتی. ئەویش ئاقڵانە لە بێ مێشکی ئەوان تێ گەیشتوو وتی ئەمانە بشم سووتێنن هیچ ڕوو نادات. چوونکە خەڵک نەزانەو باوەڕیان پێ ئەکات و منیش تیا ئەچم ،نەوەڵڵا بابڵێم پەشیمان ئەبمەوە و باوازم لێ بهێنن. پەشیمان بوو بوویەوە لەبەر چاوی ئەوان
دوایی وتبووی ئیتر من بڕۆم تەواو؟ وتبوویان بەڵێ بڕۆ،ئەویش هاتبوویە بەر دەرگای ددرەوە،سەیرێکی ئەملاو ئەوڵای خۆی کردبوو بزانێت کەس چاوی لێی نیە کە چی ئەڵێت؟
سەیر ئەکا هیچ کەسی لێ نیە...ئەویش ئەڵێ وەڵڵا {هەر ئەسووڕێت}. ئەمە سەر گوزشتەی ئەمانەیە کە ملیۆنەها شتی وایان کردوە بە ناوی دینەوە.
ئەمانە ئەبێت خەتیکی سووریان بۆ بکێشرێتو چیتر بەناوی دینەوە مەبەستی گڵاوی خۆیان نەسەپێنن بەسەر خەڵکدا .هەر کەسێک ئەیەوێت لە گەورەیی خوای گەورە تێ بگات ئەوە قورئان خۆت بیخوێنەرەوە تێ بگە،ئەزانیت ئەمانە چیان کردوە لەمەو پێش. یان کە ئەتەوێت گەورەیی خوای مەزنت بۆ دیار بکرێت هەر هیچ نا سەرنجێکی لەشی خۆت بدەو بزانە هەر پارچەیێکی لەشت چۆن ئیش ئەکات؟
بۆچی نایێنە دەنگ بۆ شەمشەمە گوێرەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کە {جهادی متعەیان بۆ خۆیان حەڵاڵ کردوە} بە جارێک چەندەها کەس ئەچنە لای یەک ئافرەت لە رۆژێکدا یان جەند سەعاتێکدا ئایا ئەوە حەرام نیە. پێم بڵێن بزانم لە کوێی قورئاندا نوسراوە؟ من لە ١٥ جار زیاتر قورئانم تەواو کردوە،شتی وام نە دیوە.
جهادی متعە یانی{کچان لەوڵاتە عەرەبیەکانەوە ئەجنە سووریا با برا مجاهیدینەکانیان {.....}
بە کۆمەڵ کە گوایا ئەوانیش بە جهاد بۆیان حسێب ئەکرێت تۆ وەرە سەیری ئەم مەهزەلەیە بکە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە