شەرمە بۆ کورد کە دەهێڵێت تاریق رەمەزان لە دەرەوەی زیندان بژی

Wednesday, 19/03/2014, 12:00


تارق رەمەزان چۆن بەربوو، چۆن ئازادکراو رێگای پێدرا وڵات بەجێ بهێڵێت و بچێتە ئینگلتەرا، لەسەر ئەمە قسە کراوە و نامەوێت بچمە ناو ئەو بابەتەوە، ئەوە سەر گوزشتەیێکی ئابڕوو بەرەیە هەر دەستی لێ نەدریت باشە، بەڵام ئەگەر کەسێک لاپەرە تازەکانی مێژوو ،هەڵبداتەوەو بگەڕێتەوە بۆ ٦٩ ساڵ لەمەو پێشتر بۆ ڕووداوی جەنگی جهانی دوەم، کە لە نێوان ئەڵمانیاو سوێند خۆرەکاندا بەرپابوو، شتی زۆری تیایە. چوونکە جەنگێکی ماڵ وێرانکەری نزیکەی٦٠٠٠٠٠٠٠شەست ملیۆن کەسی تیا چوو. بەڵام ئەوەی من دەمەوێت باسی بکەم و لێرەدا مەبەستمە قەلاچۆکردنی چولەکەکانی ئەڵمانیایە لە لایەن ڕژێمی نازی ئەڵمانیاوە، کەناسراوە بە هۆلۆکۆست.
پاش کۆتایی هاتنی جەنگ و سەرکەوتنی سوێند خۆرەکانەوە، ئەم باسە هاتە گۆڕێوە، بەشێوەیەکی زیرەکانە، لە قەبارەی خۆی زیاتر گەورەشیان کرد. ئەوانەی کە پێی هەڵسابوون، یەک بەیەکە دادگایی کران، یان کە رایان کردبوو، بۆیان دەگەڕان و کە دەیاندۆزینەوە لە لایەن دەزگای مۆسادی ئیسرائیلیەوە تیرۆر کران. زۆربەی ئەوانە پاش تەواوبوونی جەنگ پەرشوبڵاو بوونەوە بە وڵاتە دوورەد ەستەکانی دنیادا.زۆربەشیان بۆ ئەمەریکای خواروو یان هەر وڵاتێکی دوورەدەست.
بێجگە لەوەی کە سزایەکی زۆردرا بەسەر ئەڵمانیادا. قەرەبووی قوربانییەکانیان لێسەندنەوە، بەڵام بەوەشەوە نەوەستان، لە هەر کون و کەلەبەرێکی دنیا هەیە، هەر ئەڵمانیەکی تاوانبار لەو جۆرە تا ئێستاش دەربکەویت ئەگەر گۆچانیشی بەدەستەوە بێت ئەهێنرێتەوە بۆ ئیسرائیل و دادگایی دەکریت. هەتا ئەم چرکە ساتانەی کە من ئەم دێرانە ئەنووسم هەر بەردەوامە، بە بێ وچان بەدوایایاندا دەگەڕین ، ئیتر قەرەبووکردنەوەی سەرەنجامی ئەو تاوانانە هەر باسی مەکە، کە چەند لەسەر ئەڵمانیا کەوت.
ئێستەش ئەگەر پاکەتێکی جگەرەی مارڵبۆرۆ هەڵ بپچری لە باتی ٢٠ جگەرە، بۆت دەرئەکەوێت. کە ١٩ جگەرەی تیایە، پارەی ئەو جگەرەیە دەدرێت بە قەرەبووکردنەوەی جوولەکەکاندا. جوولەکە چەند بە زیرەکانە ئیشیان بۆ کردوەو، لەهەمانکاتدا هۆڵۆکۆستیان بۆ سوودی خۆیان گەورەتریش کردووە.
لێرەدا منیش ئەمەوێت باسی بکەم، هەڵەبجەیەک، لە چەند سەعاتێکدا ڕژێمی سەددام ئەو قەتڵو عامەی کرد، باوەڕتان هەبێت لە هۆلۆکۆستی جوولەکە، قورستر بوو بەڵام سەرانی کورد نەیان توانی وەکو خۆی پیشانی بدەن تەنها هەر ئەوەندە گرنگیان پێدا هەتا خۆیانیا پێ دەوڵەمەند کرد، دوایی پاڵیان لێدایەوە، نەك هەر ئەوە بەڵکو بکەرەکانیان بەرڵڵاش کرد...ئەوەتا تارق ڕەمەزان کە سەرۆکی {سرب}ی تەیارەکانی هەڵەبجە بووە لە جادەکانی لەندەندا ئەسووڕێتەوە و مێشیش میوانی نییە، لەم لاشەوە حزبەکانمان بۆ گیانی کورد زۆر ئازان و قبووڵی ناکەن هیچ کوردێکی دڵسۆز نە ڕستەیەک، نە باسێکدا لەسەری بنووسێت، ئەگەر بە دڵی ئەوان نەبیت. نموونەمان زۆرە
من پرسیار ئەکەم: ئەگەر ئێمە وەکو کورد کەرامەتمان مابێت، ئایا کەرامەتمان ناکەوێتە ژێر پرسیارەوە کە تارق ڕەمەزان بتوانێت لەم دنیا بەرینەدا بتوانێت هەناسە هەڵمژێت؟
و سەدان نەخۆشی کیمیابارانی هەڵەبجە، بە ئازارەوە هەناسە هەڵبمژێت!؟
با خەلکی هەڵەبەجە فرمێسک برێژن و تاریق رەمەزانیش بۆ خۆی بە ئاسوودەیی بژی. ئیتر من هیچیتر ناڵێم با خەڵکانی بە شەرەفی کورد بۆ خۆیان زیاتر بیربکەنەوە و قسەی لەسەر بکەن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە