چه‌ند سه‌رنجیک بۆ نووسینه‌که‌ی کاک که‌مالی جه‌مالی موختار
Tuesday, 03/05/2011, 12:00
ئه‌مانه به‌ناوی مرۆڤ په‌روه‌رییه‌وه ئه‌و راپه‌ڕینه‌یان له‌بار برد
هه‌رچه‌نده زۆر به‌که‌می له‌م پێگه‌یه‌ی خۆتانه‌وه نووسینتان ده‌بینم، به‌لام ده‌ست خۆشییتان لێ ده‌که‌م، که کورته‌یه‌کتان له مێژووی خۆتان نووسیوه بۆ به‌رچاو روونی من و زۆربه‌ی خوێنه‌ران، که به عه‌مه‌لی له‌ناو هه‌ردوو ئه‌و دوو بزووتهوهیهدا بوویت که سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان ناویان ناوه شۆرش. زۆر به ساده‌یی و جوان ئه‌و میژووه کاره‌سات ئامێزه‌ت تۆمار کردووه، راستبیژی به‌ته‌وێڵی نووسینهکهتانهوه ده‌دروشێته‌وه، ئه‌و خاڵانه‌ی که ده‌ست نیشانتان کردوون ، ترس و به‌رژه‌وه‌ندیخوازی رۆشنبیران و نووسه‌ران، ره‌نگه زۆر هۆکاری تریش هه‌بن، که شاعیرانمان نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانمان هێنده له‌رزۆکن، هێنده به‌رژه‌وه‌ندپه‌رستن . نمونه‌شمان زۆرن هه‌ر له شێرکۆ بێکه‌سه‌وه تا هه‌موو ئه‌وانی تر.
عهبدالا په‌شێو له هۆنراوه‌یه‌کیدا ده‌ڵێت: سه‌رکرده‌کان پێیان وتم شین به شین بووم ووتیان خاو به خاو‌و بووم، ووتیان سور به سور بووم، ووتیان بقیڕێنه ووتم قیر. من ده‌پرسم بۆیه‌که‌م جار میلله‌ت و گه‌نجان داوایان لێ کرد، که ده‌نگی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م شاعیره بێده‌نگی هه‌لبژارد، که‌چی له‌ولاوه خه‌ریکی نووسینی ناوی خۆیه‌تی بۆ کامپینی دژ به تیرۆر کردنی شێرکۆ بیکهس، که له راستیدا، نه‌ک هه‌ر شێرکۆ بیکهس گرنگ نییه به‌لایه‌وه، به‌لکوو له هه‌موو کۆر و کۆمه‌ڵێکیشدا خه‌ریکی شکاندنهوهیهتی و په‌لاماری که‌سایه‌تی ده‌دات. ئایا ئه‌مه ئه‌وه‌مان پێ ناڵێت که هه‌زار سوپاس بنێرین بۆ گۆری ئه‌وه‌ی که ووتی شاعیران ئه‌وه‌ی ئه‌یڵێن به کردار نایکه‌ن، به‌کوردیه‌که‌ی ووتنهکانیان دووره له‌راستیه‌وه. ئه‌ی که‌وایه ئه‌م هه‌موو مزایه‌ده‌یه چیه که به‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه ههژ به‌سه‌ر و بێکهسهیدا ده‌کات؟ ئه‌گه‌ر بچینه سه‌ر ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی که بێده‌نگیان هه‌ل نه‌بژارد و هاتنه مه‌یدان بابزانین ئه‌وان چیان له‌گه‌ل خۆیان هێنابوو. هاتن به‌هه‌موو رۆشنبیران و شاعیران نامه‌یه‌کیان نووسی بۆ تاوانبارترین که‌س، که خۆی خولقێنه‌ری هه‌موو به‌ڵا و نه‌هامه‌تیه‌کانه، به‌دریژایی مێژووی کورد له‌نامه‌یه‌کدا به‌ختیار عه‌لی و ئاراس فه‌تاح و هه‌موو ئه‌وانی تر داوای لی ده‌که‌ن وه‌کوو فریادره‌سێک که ته‌نها ئه‌و ئه‌توانێت چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشانه بکات. ئاخر ئه‌مه کۆمیدیا نییه؟ تۆ داوا له جه‌لادێکی ئاوا بکه‌یت و بیکه‌یته فریادره‌س بۆ حه‌لی هه‌موو کیشه‌کان؟ ئه‌مه زه‌مانی شای ئیرانی وه‌بیر هینامه‌وه. ساڵی 74 کورده‌کانی باشوور به برایانی رۆژهه‌لاتیان ووتبوو ئه‌وه ئێوه بۆ شۆڕش ناکه‌ن؟ ئه‌وانیش ووتبویان تا شا نهفهرموی نایکه‌ین. ئه‌م نامه‌یه‌ی ئه‌وان هه‌ر ئه‌و زه‌مانه‌ی وه‌بیر هێنامه‌وه که کاتێک پاره و ئه‌رزه‌و خه‌لات و به‌رات حوکم ده‌کات، قه‌له‌میش له‌رزۆک ده‌بێت، نه‌بوونی که‌سایه‌تیه‌کی به‌هێز و باوه‌ر نه‌بوون به‌خوود ئه‌م که‌راکته‌ره لاوازه‌ی خولقاندوه، که نه توانیان واز له‌و گه‌نجانه بهینن به‌خوینی خۆیان مێژوویان خولقاند بیگه‌یه‌نه قۆناغ، نه خۆشیان هیج ریسپتێکی چاره‌نووس سازیان پێ بوو، هه‌م گه‌نجانیان سارد کرده‌وه، هه‌م خۆشیان دا به‌ده‌سته‌وه .به‌بێ به‌رنامه‌یه‌کی چڕ و پر هێنایان مۆدێلی میسریان گواسته‌وه بۆ سلییمانی به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی ئه‌وه بکه‌ن، که میسر ئه‌مه‌ریکا فریاد ره‌سی نه‌بووه، وه‌کوو ئێره له راپه‌رینی گه‌نجانه‌وه کردیان هه‌روه‌کوو کاک که‌مال له‌نووسینه‌که‌ی ئاماژه‌ی پێکردوه به برمه و پاقلاوه به‌شینه‌وه. ده‌زگاکانی ئه‌م دوو حیزبه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه فه‌رهاد پیرباڵ و سه‌دان که‌سی تریان نارد بۆ سارد کردنه‌وه‌ی ئه‌و راپه‌ڕینه، فه‌رهاد به‌ته‌نها نه‌بوو، به‌لام به‌داخه‌وه به‌س له‌سه‌ری ئه‌ودا پیلاوهکان نوشتانه‌وه. پاش ماوه‌یه‌کی که‌م کۆمه‌ل و یه‌کگرتوو هاتنه مه‌یدانه‌که‌وه و به‌رده‌می سه‌را بووه شوێنی ته‌راویح و نوێژ کردن بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی، که ده‌سه‌لات خۆی مات داوه و خۆی ئامده ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی چۆن له ناو سه‌رادا ته‌وقیان بکات و بهرۆژیک ده‌ریان بکات. ئه‌و دروشمانهشیان زۆر به‌دڵ بوو، که ده‌وتران نوێژه‌کانیش بۆ ئه‌وه‌ی به دنیای ده‌ره‌وه بڵێن ئه‌مانه جه‌ماعه‌تی قاعیده‌ن خه‌ته‌رن و هاتوون ئه‌یانه‌ویت ئه‌م وه‌زعه تێک بده‌ن . له کۆتایشدا هه‌ر واش ده‌رچوو. کاک ئاراس و کاک به‌ختیار به‌ده‌ستی خاڵی هاتن و هه‌ر به‌دستی خاڵیش رۆیشتنه‌وه، جه‌لال تاله‌بانی هه‌ر بێزی نه‌هات وه‌ڵامیشیان باته‌وه، مه‌لا به‌ختیار له‌جیاتی ئه‌و وه‌ڵامی دانه‌وه.
ئیستا پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا کورد ده‌توانێت بڵێت من خاوه‌نی چێنیکم قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و سه‌ربه‌خۆ و نهکڕدراو؟ با ئه‌مانه له‌و میلله‌ته بگه‌ڕێن له‌و گه‌نجانه بگه‌رین بۆ خۆیان چاره‌نوسی خۆیان دیاری بکه‌ن. وه‌کو کاک که‌مال ده‌ڵێت ئه‌مانه به‌زۆر خۆیان سه‌پاندوه ده‌بیت به‌زۆر ده‌ر بکرێن تکایه خه‌می خوێنی ئه‌وانتان نه‌بێت ئه‌م راپه‌رینه‌ی لاوان له‌رۆژی یه‌که‌م و دووهه‌مدا گه‌ر به‌رده‌وام بوایه، ده‌سه‌لات ئیستا له کوردوستان نه‌مابوو. ئه‌مانه به‌ناوی مرۆڤ په‌روه‌ریی و خوێن نهڕشتنهوه ئه‌و راپه‌ڕینه‌یان له‌بار برد.
بڕوانه ئه‌و نووسینه‌ی خواره‌وه
رابردووشیان وه‌ک ئیستایان بوو، با شانازی پێوه‌نه‌که‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست