کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌ر ئه‌ته‌وێت سه‌ر بکه‌ویت وه‌کوو عه‌دنان که‌ریم به‌

Saturday, 17/08/2013, 12:00


هه‌رچی ئه‌بی ببه‌، بی مه‌نغۆل بی خه‌م به‌ ‌ موشکیله‌ نیه‌ ،سه‌ر ده‌که‌ویت ، ره‌خنه‌ مه‌گره‌و بێده‌نگ به‌، حیزب ده‌تکات به‌خاوه‌نی ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێت..ئیمرۆ راده‌ی ئاستی خوێندنی زانکۆکانی کوردستان به‌پیی ئاماری رانکی جیهانی زۆر له‌دوای ئه‌فغانستانه‌وه‌یه‌، به‌لام گه‌ر ره‌خنه‌ بگریت له‌باشترین حاله‌تدا ده‌تکه‌ن به‌په‌نگ.. له‌ لیژنه‌ی هاوتا کردنی بروا نامه‌ی هه‌ریم ،تا بروا نامه‌یه‌کی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا هاوتا ده‌که‌ن چه‌دنمانگی پی ده‌جێت،له‌زه‌مه‌نی رژیمی به‌عسدا ئه‌و خویندکاره‌ی بگه‌رایته‌وه‌ وولات جگه‌ له‌ ریزو ستایسی زۆر خانوو مالو سه‌یاره‌یان پی ده‌به‌خشی له‌ سه‌رده‌می رژیمی دوو حیزبی هه‌ریم ،ده‌تکه‌نه‌ که‌مالی سه‌ی قادر.به‌لام گه‌ر بیده‌نگ بیت ده‌تکه‌نه‌ عه‌دنان که‌ریم،،عه‌دنان ده‌رچووی په‌یمانگایه‌ له‌ سلیمانی .ره‌سمی خوێند ،به‌لام ئیستا له‌ زانکۆی سلیمانی ده‌رسی مۆسیقا ده‌لێته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ بروا نامه‌یه‌کی زانکۆ، .ئایا ئه‌مه‌ موعجیزه‌ نیه؟ گۆرانی وتنه‌که‌شی هه‌ر وه‌کوو شه‌هاده‌که‌ی به‌هه‌مان شیوه‌ له‌ ئاستیکی که‌مدا بردویانه‌ته‌ به‌رزترین ئاست.و مه‌دالیای لقی دوو پارتی باشترین نمونه‌ی خزمه‌تیتی .. وه‌کوو خۆم قه‌ت به‌جدی گویم له‌گۆرانیه‌کانی نه‌گرتبوو به‌تایبه‌ت،بۆ ئه‌وه‌ی بی ویژدان نه‌بم 7سیدیم په‌یدا کردوو دانیشتم گویم پیی دا.جگه‌ له‌ گۆرانیه‌ ووتراوه‌کان که‌ هی هونه‌رمه‌ندانی کۆج کردووه‌کان ، تاکه‌ یه‌ک گۆرانی له‌ میشکما نه‌مایه‌وه‌و به‌ خیرایی گوزه‌ریان کرد، من ده‌پرسم له‌ هه‌ر مرۆڤیکی گویگری خاوه‌ن ویژدان تا ئیستا یه‌ک گۆرانی عه‌دنان که‌ریم لاتان وه‌ستاوه‌؟ مه‌به‌ستم ئه‌وانه‌ نیه‌ که‌ له‌ژیر کاریگه‌ری راگه‌یاندندا زاکیره‌یان له‌ده‌ست داوه‌ به‌لکوو مه‌به‌ستم چاودیره‌ وریاکانی ئه‌و بواره‌یه‌، که‌ ده‌بوو ئه‌وان پێش من ئه‌و قسه‌یه‌یان هه‌بوایه‌ به‌داخه‌وه‌. بۆیه‌ به‌باورو دیدی من گه‌ر ده‌تانه‌ویت سه‌رکه‌وتوو بن له‌ بواری خۆتاندا وه‌کوو به‌ریز کاک عه‌دنان بن.چونکه‌ ده‌سه‌لات له‌ ئاوینه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ خۆی ده‌بینیت بۆیە باشترین نمونه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ن که‌ به‌که‌مترین توانا له‌ بواری خۆیاندا ده‌توانن به‌رزترین پله‌ به‌ده‌ست بهینن،ره‌نگه‌ لیره‌دا جیگه‌ی زۆر نمونه‌ی تر نه‌بیتن له‌ه‌بواره‌کانی تر،نوسین،نواندن،ئه‌ده‌ب،ئه‌ندازیاری،دکتۆری.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە