پێموانییە تاڵەبانیى مرۆڤــ كوژ شایستەى ئەوە بێت جێگرى سەرۆكى ڕێكخراوى سۆشیال دیموكرات بیت
Monday, 07/03/2011, 12:00
هەولێر _ 7 / 3 / 2011
جەلال تاڵەبانى یەكێك لەخەسڵەتەكانى بریتییە لەوەى كاتێك كە بیەوێت كێشەیەك یان شەڕو كوشتارێك بەرپا بكات ، بەبیانوویەكى نابەجێ و گونجاو یا ئەوەتا ڕوو لەوڵاتێكى ئەوروپا دەكات ، یان دەچێتەوە كولانەكەى خۆى لەبەغداو لەگەڵ كۆنە مرۆڤــ كوژەكانى وەكو خۆى ئیعتیكاف دەكات ، ئەو مرۆڤە چەند ساڵێكە زۆر بێ شەرمانەو بەخوێنێكى ساردەوە دەستى بەخوێنى دەیان و سەدان كوردى هاووڵاتى و هاوزمانى خۆى سوور بووە ، جەلال تاڵەبانى خەزوورەكەیشى هەر لەزووەوە خەریكى پیلان گێڕان بووە ، ئەوەبوو هەر زوو پیلانێكیان لەدژى خوالێخۆشبوو هەمزە عەبدوڵڵا ڕێكخست بۆ ئەوەى لەپارتى دووربخەنەوە بەبیانووى ئەوەى ئەو زاتە بەڕێزە ئەفكارى ماركسییەتى هەبووە ، خودى هەمزە عەبدوڵڵا كاتى خۆى لەكەسێكى نزیكى خۆى قسەیەكى زۆر ڕاستى كردووە ، كە گوتوویەتى : (تا جەلال تاڵەبانى بمێنێ نە كوردو نەكوردستان خێر لەخۆیان نابینن) هەزار ڕەحمەت لەو بەڕێزە كە ئەو قسەیەى سەد دەر سەد ڕاستە ؛ تاڵەبانى نەك هەر خۆى دژى ڕۆڵەكانى گەلى كوردە ؛ بەڵكو كاریچكى واى كردووە كە مەسعود بارزانیش هەمان ڕێباز بگرێتە بەر ، ئەو ڕاستییەش لەو ڕووداوانەى ئەم دواییە بەروونى دەردەكەوێت كاتێك كە خۆى و هەڤاڵەكەى بەر لەساڵى شەست و شەش یەكێكیان بەرەو ئیتاڵیا تێى تەقاند و ، خۆیشى بەرەو ئاغاكانى لەكوەیت چوو بۆ ئەوەى بەشداریى ئاهەنگەكانى ئەو وڵاتەدا بكات ، بێ ئەوەى هیچ یەكێكیان بیر لەوە بكەنە كە كوردستان و خەڵكى كوردستان لەچ گرفت و میحنەتێكان ، پیموایە ئەو دوو زاتە ئەگەر زەڕەیەك غیرەتى كوردانەیان ببوایە خۆیان لەو گرفتانە نەدەشاردەوە ، لەوەیش سەیرتر تاڵەبانى لەم چەند ڕۆژەى دواییدا كە گەڕایەوە بۆ سلێمانى ئەوەبوو خیوەتەكانى خۆپیشاندەران سووتێنران ، ئینجا مەلا بهختیارەكەى یەكە پیاوى خۆى ڕاسپاردبوو بۆ ئەوەى بۆ ڕۆژى (7 / 3 / 2011) كێشەیەكى گەورە بخولقێنێ و خوێنێكى زێترى خەڵك و گەنج و لاوانى سلێمانى برژێنێت وەك تۆڵە سەندنەوەیەك لێیان ، چونكە ئەوان لەدژى و ئەو حزبەكەى و حزبى بنەماڵەكەى ئیمارەتى بارزانییەكان خۆپیشاندانیان كردووە لەدژى گەندەڵى و هەموو خراپەكارەكانیان ، بۆیە من پێشنیازێك دەخەمە بەردەستى ئێوەى بەڕێز كە ئەویش بریتییە لەوەى لەڕێگەى خۆتانەوە داوا لە فەرەنساو ئیشتراكییەتى نێو دەوڵەتى بكەن كە هەرچى زووە ئەو پۆستەى ڕێكخراوى سۆشیال دیموكرات چەند ساڵێكە بەهەڵە بەتاڵەبانیان داوە لێى سەحب بكرێتەوەو ، لەبەردەم دنیاى دەرەوەشدا لەهەمبەر ئەو كارە دوژمنكارانەى بەرامبەر بەگەلى كوردەوە كردوویەتى و بەردەوامە تیایدا ڕیسوا بكرێت ، بۆ ئەوەى چیتر لەوە زێتر لاف و گەزافى پێوە لێنەدات ، هەروەها بۆ ئەوەى دەوڵەتانى دنیا ئەو هەقیقەتە بزانن كە مرۆڤــ كوژێكى وەكو تاڵەبانى هەرگیز شایستەى ئەو پێگەیە نییە كە ئەوان بەهەڵە پێیان داوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست