کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


رەخنەى تووند بەچەكووش تەنها دژ بە گەندەڵكارانى وەزارەتى ناوخۆ جـــوانە ...

Friday, 20/11/2009, 12:00


[رەخنە تووند بەچەكووش] كە درووشمى كوردستانپۆستە ، خۆى لەراستیدا پێویستە درووشمى هەموو میدیایەكى بوێر و جەربەزەى ئەمڕۆ بێت .. لەنێوان دوو قەوسدا ئەگەر بیەوێت بەراستى لایەنى هەرە كەمى گەندەڵى و ستەمكارییەكانى ئەمڕۆى واقیعى هەرێمى كوردستان بخاتە روو ، چونكە ئەمڕۆ گەندەڵى و خراپ بەكارهێنانى دەسەڵاتى رەهـــا وەك مۆرانە بەجەستەى قەوزاوى وڵاتەكەماندا بڵاوبۆتەوە ، پێوەرى نیشتمیانپەروەرى ئەوەنیە پێشتر چیتكردووە !! بەڵكە پێوەر ئەوەیە ئیستا چۆن خزمەتى نیشتیمان و خەڵكە رەش و رووتەكە دەكەیت ، من چیبكەم لەكەسێك پەنجا ساڵیش پێشمەرگە بووبێت ..بــــــــەڵام ئیستا دزو و جەردە و داوپێنپیس بێت ، هەرچەندە زۆرێكیش لەو شیرۆكانە خاوەن فایل و سیخوڕ و كاسەلێسى بەعس و دەزگا داپڵۆسێنەرەكانى دەرچوون ، ئەگەر بەناو خەباتى سیاسى و سەربازى پێوەربوونایە خـــــــۆ بەو خوێندنەوانە بێت سەدامى گەورە دیكتاتۆریش خەباتگێڕێكى مەزن بوو بۆ پارتەكەى و لەپێناو ئەو خەباتە هەوڵى تیرۆكردنى عبدالكریم قاسمیشى داو ماوەیەكى دوورودرێژیش زیندانى سیاسى بوو ، بەڵام كاتێ رەشمەى دەسەڵاتى لەدەستیەوە ئاڵان هەموومان شاهیدین چ نەهامەتیەكى بەسەر ئەم میللەتەدا هێنا ، بۆیە زۆرێك لە فیرعەونەكانى ئەمڕۆ بەهیچ جۆرێك لە فیرعەونەكانى دوێنێ باشترنین ، بەدەیان كەسى بێتاوانیان بەنهێنى و بەئاشكرا لەشەڕى ناوخۆ و پاش ناوخۆدا كووشت ، بەسەدان ئافرەت و بەتایبەتى ژنە شەهیدەكانى شەڕى ناوخۆ و خانمە جوانەكانى ئەم وڵاتەیان ئەتككرد و ناموسیانیان بەتاڵان برد ، كەسێكیش لەسەر ئەم تاوانانە لێپرسینەوەى لەگەڵ نەكرا و نەمانبیست كەسێك سەرى بتاشرێ و بهێنرێتە سەر كەناڵى میدیاكان .

ئەمانەى لاى سەرەوە پێشەكیەك بوون تاكو خوێنەر ئامادەبكەم بۆ كرۆكى بابەتەكەم كە چمكێكى هەستیارى گەندەڵكارى دەزگایەكى وەك وەزارەتى ناوخۆیە كە ئەركى بنەڕەتى پاراستنى سەر و سامانى هاوڵاتیانە ، بەڵام بەداخەوە بەشاهیدى هەموو خاوەن ویژدانێك زۆرێك لە ئەركەكانى ئەم وەزارەتە بەتاڵانبردنى سەر و سامانى هاوڵاتیان بووە بەتایبەتى لەلایەن هەندێ سەرى مەزنى گەندەڵكارەوە ، بۆیە لەم پێگەیەوە داواكارى رووبەرێكى ئازادى بیروڕادەربڕینم كە هیچ نەبێ لایەنى كەمى گەندەڵیەكانى ئەم وەزارەتە بخەمە ژێر كووتەكى رەخنەى تووندمەوە .

زەمەنى عوسمانى حاجى مەحموود گوزەشت .. هەزار جار ئەولا و ئەملاترچێ ، ئەڵێن تاقیكردنەوە باشترین بەڵگەیە بەڵام لەو زەمەنە زەبوونەدا كە باڵى رەشى تەكەتوول و دەستەرگەرێتى شەخسپەرستى سێبەرى قوورسى خۆى بەسەر هەموو شتێكدا كێشابوو .. بەهەق رۆژى هەزار جار تامى ستەممان ئەچێژا و لەگۆشتەوە بۆ ئێسك هەستمان پێدەكرد ، ئەڵێن مرۆڤ كە گیان لەدەست دەدات لە گۆڕەكەیدا دوو مەلائیكەت دێنەسەرى و نامەى ئەعمالى بۆ ئەخوێننەوە ، بەڵام ئێمە نەشمردبووین و ئینكیر و مونكیر وەك واشە بەسەرمانەوە بوون و ترپەى دڵ و ژمارەى هەناسەكانمانیان ئەژمارد ، ئەم دوو سیخوڕە پیسخۆرەش : عەمید سالارى كۆلێژى پۆلیس و عقید وشیار سەوزەبڵاخى بوون ، عوسمانى حاجى مەحموود چاوى تەنها ئەمان و كاندیدەكانى ئەمانى ئەبینى وەك لیوا رزگار و و لیوا خۆشەوى و لیوا عومەر و لیوا حەمە سەعید و عەمید فەرەیدوون عەمید ئاسۆى كارەبا و یەڵەنجاغى و ...هتد .

پاش عوسمانى حاجى مەحموود [هەزار رەحمەت لەكفن دز] بوو بە درووشمى هەموومان ، چونكە مامۆستا جەلالى تووند رەو بەزیادڕەویەوە شوێنەكەى كوێر نەكردووە بەڵكە كوولتورێكى ترى قێزەونى هێنایەكایەوە كە عوسمانى حاجى مەحموود بەدووربوو لێى ، ئەویش بەكارهێنانى جنێو و وتەى بازاڕیانەبوو .. ئەو جنێوانەى كە ئیمكان نیە حەمەى عەینە و حەسەنى شیرین لە پەنجاكانى سەدەى پێشوودا زاتیان كردبێ لەبەر سینەماكان و مەیانەكانا بەكاریانهێنابێ یادیان بەخێر ، لەناو وەزارەتى ناوخۆدا دووسەرچاوەى سەرەكى داهاتى دارایى مەزن هەیە [بێ لە بودجەى گشتى] ، كە ئەوانیش غەرامات و ئیراداتى مرورى و ئیراداتى كۆمپانیایى [ئارام/دۆلار] ە ، مامۆستا جەلالیش بەهەر بیست پەنجەكەى نینۆكى تەماعى لەم دوو سەرچاوەیە گیركردووە ، لەوانەیە خوێنەر هەبێ نەچێتە عەقڵیەوە كە مامۆستاى گەندەڵ تەنانەت ئەو هێڵى ئینتەرنێتەى بۆ باخەكەشى راكێشاوە بەتەواوى پێداویستیەكانیەوە لەسەر حسابى وەزارەتى ناوخۆ بووە ، بەڵێ ئەتوانن بپرسن و دڵنیابن ، ئەوە بەكارهێنانى ئامێرسازى میرى و سەرفكردنى پارە بەراست و بەچەپدا بۆ مەرامى شەخسى و تایبەتى ئاوخواردنەوە بووە بەلایەوە ، پاش زەمەنى عوسمان جەلال دەستەگووڵەكەى خۆى هەڵبژارد تاكو تاپێى ئەكرێ لەتایەكى ئەو داهاتە مەزنانە بدات ، بۆ ئەم مەبەستەش چەند دەروێشێكى بێكەسایەتى و لاواز و سەرڕاوەشێنى لەخۆى كۆكردەوە كە پیاوێكى پیاوانەیان تیا نەبوو ، بێگومان لەبەرئەوەى عەمید سالار سەرۆكى كۆمپانیایى ئارام بوو ئەوە لابردنى هــــــــــەر تەواو بـــڤە بوو ، بۆ تەمریركردنى زۆرێك لە كارەنایاساییەكانیشى هەندێ [تەها محیەدین مەعروف] ئاساى لەخۆى كۆكردەوە كەهەموویان پاشەڵ بۆگەن و لەكەداربوون بەشاهید و بەئیسپات ، لە وەزارەتى ناوخۆ لیوا حەمەسعید و عقید جوامێر و رائید سالارى دەستنیشان كرد ، رائید سالار ئیستا بەرپرسى بەشى یاساى وەزارەتە كەچى هەر ئەو بەشە ساڵێك لەمەوپێش تەوبیخى لەسەر گەندەڵى داوەى [عەجایب و عەجایب] ،حەمە سعید باراوى ئەوە بڕۆن لە ئەفسەرە كۆنەكانى هاتوچۆ بپرسن بزانن چۆن كاتێ بەڕێوبەرى هاتوچۆى سلێمانى بووە زاڵگە و تەنانەت فولكەكانى ناوشارى سلێمانیشى بەكرێ دابوو و سەرانەى لەهەمووان وەردەگرت ، ئەمە شتێك نیە نكوڵى لێ بكرێ ، كابرایە بەتایەفە لایەنگرى پارتین و هەڵویستیشى لە 31ى ئابدا گەواهى ئەم راستیە دەدات ، بۆیە كە یەكێتى هاتەوە ئەم عەقید بوو كەچى بۆ سووكایەتى پێكردن پێى رائیدێكیان كرد بە بەڕێوبەر بەسەریەوە بەڵام هێندە نەفس نزم بوو پێى قبوڵكرا ،عقید جوامێر یان [مارە رەق] وەك لە ئاسیش پێى ناسرابوو ، كەسێكە تەنانەت ركى لەخۆشى دەبێتەوە ، لەوەتەى چووە بۆ حەج بەئاشكرا بووە بەلایەنگرێكى ئاشكراى یەكگرتووى ئیسلامى و كاریان لەگەڵً دەكات و دژایەتى هەموو یەكێتیەكان دەكات ، مەگەر هەموو ئاسایشى سلێمانیش نەزانێ لەئاسایش بۆچى عەقید حەبیبى رەحمەتیان خستەشوێنى و تڕۆیان كرد ، ئیستا لیوا حەمە سەعید و عقید جوامێر گۆڵمەزێكى هێندە قوڵیان خوڵقاندووە كە ئاستەمە ئەمجارە بێ ئاو لێى دەربچن ، چونكە وەك عەرەب دەڵێ [قەتع الاعناق ولا قەتع الارزاق] بەڵێ عەقید جوامێر و لیوا حەمە سەعید بەفیتى پارتییەكان و رەزامەندى مامۆستا جەلالى گەندەڵ ، هەستاون تەرفیعى سەدان ئەفسەریان راگرتووە بەپاساوى ئەوەى بڕوانامەیان لەئاستى پێویستدا نیە ، وەكو خۆیان ماستەر و دكتۆرایان هەبێ !!؟ بەڵێ عەقید جوامێر لەبەرئەوەى مەسلەكیە نابێ پلەكەى بەهیچ جۆرێ لە عقید تێپەڕێ بەپێى یاساى سەربازى ، كەچێ بێ ئەوەى بەشدارى خولى پلەبەرزكردنەوەبكات خۆى یەكەم كەس ناونووس كردووە بۆ پلە بەرزكردنەوە لەخشتەى كانوونى 2010 دا ، بەڵام لەهەمان كاتدا بەسەدانى بەناوى بێ بڕوانامەیى یان بەتاوانى ئەوەى سەربازین لە خشتەكە بەدەركردووە ، جوامێر و حەمەسەعید ئەبێ بەیەقینى لەوە دڵنیابن كە ئەوان سەبەببكارى نانبڕینى سەدان ئەفسەرى دڵسۆز و پێشمەرگەى دێرینن كە هەموویان خاوەن ماڵو منداڵن و تەنها بژێوى ژیانیان مووچە كەمەكەیانە كە ئەوەشیان پێ رەوا نابینن ، بۆیە ئەبێ درەنگ یان زوو ئامادەیى ئەوەشیان تیابێ باجى نابڕاندنى ئێمەومامان بە قوورسى بدەن ئەگەر ماین و نەشمریدن راستى و دروستى ئەم بەڵێنە ئەسەلمێنین .

پاشتر ئەوە بۆ كاتێ هەڵمەتى گواستنەوەى ئەفسەرە سەربازییەكان دەستیپێكرد و ئەبوو هەمووان بگرێتەوە كەچى كاتێ گەیشتە سەرەى مولازم شكارى كوڕى مامۆستا جەلال و هەندێ ئەحباب و دەروێشى ترى مامۆستا خێرا فەرمانەكە راگیرا ؟؟؟ ، بۆ ئەوانەى واستەیان نەبوو و بۆ فەرماندەى گشتى دوورخرانەوە لەژنە شەلەكەن ؟؟!! یان لەبەرئەوەى وەك عەمید كەمال و ملازم شكار و موقەدەم عومەر ماستاوچى نین و هەندێ شتیان پێ قبووڵناكرێ ئیتر ئەبێ بێكەس كوژەبكرێن ؟؟!!!.

لەدەرەوەى وەزارەتى ناوخۆش بەدەیان ئەفسەرى موالــى مامۆستا وەك عەمید ئاسۆى كارەبا و عەمید هەڵۆ قەرەناوى و جەلال یەڵەنجاغى و بەڕێوبەرى پۆلیسى سلێمانى و هاتوچۆ و رەگەزنامە سەنتەرى زانیارى تاكو ئیستا هەرچییەكیان ویستووە بۆیان چۆتە سەر و دەموچاوى هەركەسێكیان بەدڵ نەبووبێت تڕۆیان كردووە و دژایەتیان كردووە .

هەر لێرەدا ئێمە پێمانخۆشە پشگیرى خۆمان لە گروپى ناوخۆ و ئەو ئەفسەرە خانەنشینە بەڕێزە بكەین كە چەند رۆژێك پێش ئیستا دوو بابەتیان لە كوردستانپۆستى بەڕێزدا بڵاوكردەوە و دەنگدانەوەیەكى بەرچاوى هەبوو لەناو ئەفسەر و كارمەندەكانى سلێمانیدا هەروەك چۆن بۆ ئەم دنیا و ئەو دنیا شاهیدى دەدەین كە هەموو پیت و رستەیەكى ئەو دوو بابەتە راستى و دروستى تەواو بوو ، هەرچەندە بەداخەوە بابەتى ئەفسەرە خانەنشینەكە زوو لابرا [ئەگەر بەهۆى بەكارهێنانى هەندێ وشەى زبرەوە بووە تكا لەكوردستانپۆستى بەڕێز دەكەین ئەو وشانە سانسۆر بكات و دوبارە بڵاوى بكاتەوە چونكە تەنها ئێمە ئەزانین چون وەك خۆى و لەنزیكەوە راستیە حاشاهەڵنەگرەكانى پێكابوو] .

پاشتر بەخوا و بەئەسحابە رەخنەى تووند بەچەكووش هەر لە گەندەڵكارییەكانى مامۆستا جەلال و وەزارەتى ناوخۆ جـــــــــــــوانە .

لەگەڵ رێزماندا بۆ هەموو لایەك


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە