کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


31ی ئاب رۆژی شوم و شه‌رمه‌زاری

Saturday, 27/08/2011, 12:00







پانزه‌سال به‌ر له‌ ئێستاو له‌ رۆژێکی وه‌ک ئه‌مرۆبه‌لام دور له‌ ئابرومه‌ند و سه‌روه‌ری ، بنه‌ماڵه‌ی پارتی وبارزانی وه‌کو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی کرێگیراوه‌یی خۆی ده‌ست له‌ناو ده‌ستیه‌که‌ی له‌گه‌ل رژێمی گۆربه‌گۆردا ده‌مامک هه‌لده‌ماڵێ وبه‌و په‌ری سه‌رشۆڕیه‌وه‌ پیاوه‌کانی به‌ سواری تانک وزرێپۆشه‌کانی به‌عس دێن هه‌ولێر داگیر ده‌که‌ن وهێزه‌کانی یه‌کیه‌تی وخه‌لکه‌ بێلایه‌نه‌که‌ی له‌ هه‌ولێر وه‌ده‌ر ده‌نێن ، ده‌بێ خه‌لکی کوردستان به‌ گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی ئه‌و رۆژه‌ له‌ یاد نه‌کا که‌ دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ بوو هێزه‌کانی داگیرکه‌ری سه‌دام به‌ هه‌ول وخه‌باتی گه‌لی کوردستان وه‌ده‌ر نرابون ئه‌وێ رۆژێ جارێکی تر پارتی وبارزانی که‌ ده‌لێن قوتابخانه‌ی کوردایه‌تیه‌ ده‌ستیان ده‌گرن وهه‌ولێریان پێ پیس ده‌که‌نه‌وه‌ .
براده‌رێکم ده‌گێرێته‌وه‌ ده‌ڵێ ئه‌و کاته‌ی سوپای داگیرکار به‌ یاوه‌ری به‌رپرسانی پارتی له‌ حه‌وشی په‌رله‌مان وته‌یه‌ک ده‌ده‌ن ده‌لێن ، له‌سه‌ر داوای بارزانی مه‌سعود و به‌ فه‌رمانی سه‌رۆکی فه‌رمانده‌ سه‌دام حوسێن خوا بیپارێزێ ئێمه‌ جوله‌مان کرد وهه‌ولێرمان له‌ چنگ کرێگیراوانی جه‌لال تاله‌بانی رزگار کرد ، ده‌لێ من له‌ ته‌ک به‌رپرسێکی پارتی وه‌ستابوم له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ وتی : (ئه‌مه‌یان پیس بوو) .
31 ی ئاب ئه‌و رۆژه‌ بوو که‌ به‌و هه‌موو شه‌رمه‌زاری وجاشایه‌تیه‌وه‌ فه‌ره‌نسۆ وتبوی رۆژی سه‌رفرازی وئازادیه‌ . به‌لێ گه‌ر ئه‌مه‌ رۆژی سه‌رفرازی وئازادی بێ قوتابخانه‌که‌ی کوردایه‌تیشتان ئه‌م جۆره‌ رێنماو ئامۆژگاریانه‌ فێری قوتابیه‌کانی ده‌کا بۆیه‌ ئێوه‌ش ئه‌مه‌ عه‌قلیه‌ت ودلسۆزیتانه‌ .
31 ی ئاب رۆژێکه که‌ ده‌بێ ئه‌م رۆژه‌ له‌ یاد نه‌که‌یت چونکه‌ رۆژی خیانه‌تی مه‌زنه‌ له‌ شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاری وئازادی کوردستان رۆژی ده‌مامک هه‌لمالینی جاشایه‌تیی پارتیه‌ رۆژی یه‌کلابونه‌وه‌ی جاشه‌ ره‌سه‌نه‌ کانه‌ .
بۆ ئه‌وه‌ی ماهیه‌تی پارتی به‌بێ رتوش بپارێزین ده‌بێ ئه‌م رۆژه‌ زیندو راگرین نابێ 31ی ئاب له‌ یاد بکرێ .
له‌م رۆژه‌و به‌م بۆنه‌یوه‌ داوا له‌ په‌رله‌مانتارانی سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌م کۆ ده‌نگیه‌ک بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه‌ ئاماده‌ بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته‌ به‌رده‌م دادگایه‌کی بێ لایه‌ن ، له‌ زیان وهۆکاره‌کانی بکۆلدرێته‌وه‌ و جاشی ستاندار بناسرێ ، ئه‌گینا رۆژێک له‌ رۆژان ئه‌م شه‌رمه‌زاریه‌شمان پێ ده‌فرۆشن هه‌روه‌کو شه‌رمه‌زاریه‌کانی تر که‌ له‌ شۆڕشی مه‌هاباد مه‌لا مسته‌فا قازی محه‌مه‌د جێ ده‌هێلێ له‌ کاتێکا خۆی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی کوردستان بوه‌ که‌چی هه‌ر له‌ یه‌که‌م ته‌قه‌و هێرشدا بۆ دیوی کوردستانی باشور راده‌کاو دواتر خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ بالوێزخانه‌ی روسیاو راده‌کاته‌ روسیا ، که‌ ئه‌مرۆ لێمان بۆته‌ کاروانه‌که‌ی ماوتسی تۆنگی چین ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و سه‌فه‌ره‌ راکردنه‌ به‌شداریان کردوه‌ ئه‌مرۆ بودجه‌ی کوردستانیان بۆ والا کراوه‌و به‌ ملیۆنه‌ها موچه‌ی خانه‌نشینیان پێ ده‌درێ جگه‌ له‌ چه‌ندین ئیمتیازاتی تر له‌ خانوو مه‌دالیای به‌ناو هاوه‌لانی بارزانی ، ئه‌مه‌ له‌جیات ئه‌وه‌ی دادگایی بکرێن ، پاداشت ده‌کرێن ، هه‌روه‌ها له‌ ئاشبه‌تالیه‌که‌ی 1974 دا کاتێک مه‌لا مسته‌فا رایگه‌یاند (کاری من ته‌واو) دواتر دێنه‌وه‌ ساحه‌که‌ خۆیان ده‌که‌ن به‌ کوێخاو هه‌موو ئه‌و هه‌لاتن وبه‌زینانه‌مان پێ ده‌فرۆشن ، بۆیه‌ ده‌ڵێم با ئه‌و هه‌لوێسته‌ شه‌رمه‌زاریانه‌ی ئێستا روو ده‌ده‌ن وئه‌کته‌ره‌کانیان له‌ ژیاندا ماون به‌ دۆکۆمێنت بکرێن وبخرێنه‌ به‌رده‌م دادگایه‌کی بێ لایه‌ن .
جگه‌ له‌و مه‌یدان چۆلکردنانه‌ی باسمان لێوه‌ کردن چه‌ندین پرس وروداوی تر هه‌ن که‌ تا ئێستا کێشمه‌ کێشمی له‌سه‌ره‌و بۆچونی خه‌لکه‌ شایه‌د حاله‌که‌ له‌گه‌ل بۆچونی ئه‌وان جیاوازیه‌کی 180 پله‌ی هه‌یه‌ له‌وانه‌ قه‌تل و عامه‌که‌ی کۆمه‌له‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ک به‌ فه‌رماندایه‌تی ئه‌ندازیار ئیبراهیم عه‌زۆ له‌ 1976 ، هه‌روه‌ها وروداوه‌کانی شه‌ری هه‌کاریی سالی 1978 له‌ نێوان ئه‌وان ویه‌کیه‌تی که‌ 700 که‌سی لێ کوژرا و ته‌فرو تاناو ده‌ربه‌ده‌ر بوو له‌ گرتن وله‌ ناوچون ،هه‌روه‌ها شه‌ری کۆرێ ی ساڵی 1991که‌ پارتی خۆی لێ کردوه‌ به‌ پاله‌وان له‌ راستیدا ته‌نها وانیه‌ چونکه‌ خه‌لکی ناوچه‌که‌ شایه‌دی روداوه‌کانن خۆیان ده‌زانن کێ شه‌ری ده‌کردو کێ رای ده‌کرد کێ بوو له‌ رقی پێشمه‌رگه‌کانی که‌ له‌گه‌ل ئه‌و رایان کردبوو جه‌مه‌دانیه‌که‌ی له‌ سه‌رکرده‌وه‌و دای به‌ عه‌رزا . هه‌روه‌ها هۆکاری هه‌لگیرساندنی شه‌ری ناوه‌خۆی سالی 1994 ئه‌مانه‌و چه‌ندین روداوی تر هه‌ن که‌ ده‌بێ یه‌کلایی بکرێنه‌وه‌ ئه‌گینا مێژوێک که‌ یه‌کلایه‌نه‌ ده‌نوسرێته‌وه‌ ده‌بێ چ مێژوێکی لێ ده‌رچێ (دۆم بێ وکلاش بۆ خۆی بکا)
ئه‌گه‌ر به‌رایی له‌م کاره‌ساتانه‌ نه‌گرن دلنیام که‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م بنه‌ماڵه‌ هی گه‌وره‌تر به‌رێوه‌ن دوای ئه‌وه‌ی که‌ جه‌لال تاله‌بانیش چوه‌ ریز ئه‌وان وبوو به‌ یه‌کێک له‌ ئه‌لقه‌ له‌گوێکانی بارزانی ، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو پاراستنی پۆستی سه‌رۆک کۆماره‌ کارتۆنیه‌که‌یدا که‌ لای هه‌موومان رون و ئاشکرایه‌ چۆن کوردو یه‌کیه‌تیی کرد به‌ قوربانی خۆی له‌و پێناوه‌دا بوو به‌ پیاوی ئه‌شهه‌دوبیللای بنه‌ماله‌.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە