عه‌باسی ڤیدیۆ و زاواکه‌ی
Monday, 07/09/2009, 12:00
عه‌باسی ڤیدیۆ و زاواکه‌ی
پێش هه‌مو شتێک داوای لێبوردن ده‌که‌م له خوێنه‌ری به‌ڕێز ،بۆ که‌م و کۆڕی له ئاست و شێوه‌ی نوسینه‌که‌م،من نوسه‌ر نیم و له هه‌مو ته‌مه‌نم له‌وانه‌یه ئه‌و په‌ری چوار پێنج نامه‌م نوسیبێت .پێشئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بنوسم، لێره‌وه پسیارم له خه‌ڵک و براده‌رانم له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات که پسیارم لێیان کرد هه‌ر گاڵته‌یان هات به‌م که‌سه و وتیان ئێوه‌ی دانیشتوی کوردستان حه‌زتان له مرۆڤی فشه‌که‌ر و درۆزنه چونکه نه‌مان بیستوه تا ئێستا پاکێک گه‌ڕابێته‌وه بۆ خاکی ووڵات و رێزی لێ گیرابێت چ له لای میدیاکان یان حزبه‌کانه‌وه .به‌لام
تکا تان لێده‌که‌م وه‌کو کوردێکی دڵسۆز ئه‌و چه‌ند ڕیزه‌ی خواره‌وه که به کورتی و به کوردی نوسراوه خه‌می لێ بخۆن و بیوروژێنن چونکه ماوه‌یه‌که هه‌ڵکه‌وت زاهیرێکی تر له سوید دروست بووه ، کورد و کوردستانه خوێناویه‌که‌م ئه‌وه‌نده ئه‌نفالچی و تازه جاشی دوای ڕاپه‌ڕینی بینی ئیتر هه‌ر خوێنی لێ ده‌ڕژێت و لێی ده‌ڕژێت ، برینه‌که ئه‌وه‌نده قوڵه باوه‌ڕ ناکه‌م به ماوه‌یه‌کی درێژ خایان چاک بێت، به‌ڵام هیوام ئه‌وه‌یه خراپتری لی نه‌یه‌ت . خه‌ڵکی دڵسۆز پڕن خه‌فه‌ت ده‌خۆن که ئه‌و شتانه ئه‌بیستن وه ئه‌بینن ، من باوه‌ڕ ده‌که‌م که زۆر که‌س به به‌ڵگه‌وه شت ئه‌بینێت له‌م بابه‌ته گه‌نده‌ڵانه به‌ڵام هه‌موو که‌سێ تاقه‌تی نی یه بنوسێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه چونکه پێان وایه وه‌زعه‌که ناگۆڕێت له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو حیزبه خوێن مژه هه‌ر که‌سی گه‌نده‌ڵی وه‌کو خۆیان ئه‌وێت .به هه‌ر حال پێم باشه دزه‌کان ده‌ستنیشان بکرێن و خه‌ڵکه بێ ده‌ستلاتکه بیاناسێت،ئه‌م شتانه بۆ مێژو باشن چونکه ئێمه‌ی کورد نابێت شته‌کان زوو له یاد که‌ین و بێ ڵێکۆلینه‌وه، هه‌ر که‌سه و هات خۆی کرد به قاره‌مان و دڵسۆز به به‌رپرس و سه‌رۆکی خۆمانی داینێن .
هیوادارم له‌و چاو پێکه‌وتنه‌ی که پیو که‌ی مێدیا کردویه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ردی کورده گوێ بگرن ، هه‌ردی درۆی زل زل ده‌کات له‌و چاو پێکه‌وتنه، من ویژدانم قه‌بوڵی نه‌کرد بێ ده‌نگ بم له وه زیاتر وه ئه‌مه یه‌که‌م جاریش نیه ئه‌م کوڕه درۆ بکات ، هه‌ر وتومه هه‌قم نیه حه‌تمه‌ن یه‌کێک له‌سه‌ری ده‌نوسێت که‌چی ئه‌م گه‌نده‌ڵه به ئاشکرا ڕیکلامی درۆ بۆ خۆی ده‌کات وه ئه‌م حساب بۆ که‌س ناکات وا دیاره عه‌باسی ڤیدییۆی خه‌زوری پله و پایه‌ی زۆر به‌رز بووه پشتی قایمه ، چونکه به داخه‌وه لای ئه‌م دوو حیزبه پله و پایه به پێی گه‌نده‌ڵی به خه‌ڵک ده‌به‌خشرێت چه‌ندێک گه‌نده‌ڵتر بیت ئه‌وه به مسۆگه‌ری پله‌و پایه‌ت به‌رزتر ده‌بێت .
درۆکانی له‌چاو پێکه‌وتنه‌که‌دا :
.باوی هه‌ڵکه‌وت زاهیر نه‌ماوه،وا دیاره عه‌باس ڤیدیو و هه‌ردی کورده
جێگری ئه‌ون ،به‌ڵام جاری ناویان به قه‌ی هه‌ڵکه‌وت ده‌ر نه‌کردوه.
. باس له ڕێکخراو ده‌کات که دووره له‌ڕاستیه‌وه هه‌ر خۆیه‌تی وه هیچ ڕیکخراو، یان دائیره‌یه‌کی سویدی له‌گه‌ڵ نیه . جگه له‌وه که ماڵ په‌ڕێکی ئاساییه هه‌موو که‌سێک به بڕێک پاره ده‌توانێت ماڵپه‌ڕێک بۆ خۆی بکاته‌وه .
.باسی شه‌هاده ده‌کات که جارێ وه‌ری نه‌گرتووه ،چونکه ده‌رنه‌چووه به ته‌واوه‌تی،جارێ چه‌ند ده‌رسێکی ماوه.ئه‌گه‌ر شه‌هاده‌ی هه‌یه با بفه‌رمێت له‌م ماڵپه‌ڕه بڵاوی بکات و به‌دروم خات.
.ده‌ڵێ خه‌لک ده‌بات بۆ کوردستان،ئه‌وه راسته که‌سی نامۆسیقی و فاشلی وه‌ک خۆی ئه‌دۆزێته‌وه که بێ ئاستن و که‌س ئیشیان ناداتێ له سوید و بلیتی کوردستانیان بۆ ده‌بری تا کو خۆیشی به خێزانه‌وه سه‌فر له گه‌ڵیاندا بکا که له سه‌ر حسابی شه‌هید و ئه‌نفالی گه‌له‌که‌مان .
.ده‌ستکورتی عه‌یبه نییه،ماڵی ئه‌م هه‌ردییه له کوردستان به خێری خه‌ڵک ده‌ژیان،ئه‌وه‌نده ده‌ستکورت بوون،به هه‌زار دروو و فێل خۆی گه‌یانده ئه‌ورۆپا چونکه خۆیان بنه‌ماڵێکی قاچاخچی و قۆڵ بڕن ئه‌وه شتێکی ئاشکرایه هه‌موو که‌سێک له سلێمانی ده‌زانێت وه ناوبانگی ستار کورده‌ی برای هه‌ردی ده‌ناسن که به ج ته‌عدایێک خه‌ڵکی گه‌یاندۆته ئه‌وروپا جا بۆ براکانی تریشی، که چی ئێستا که دێته‌وه بۆ ئێره هه‌زار پۆز به سه‌رخه‌ڵک(به تایبه‌ت گه‌نج)ی داماوی ئه‌م وڵاته‌م ده‌کات،ده‌سکورتی و نه‌بوونی خۆی له بیر چوو،خوا خیری خه‌زوری عه‌باسی ڤیدیو، ببۆرن عه‌باسی دز نه‌نۆسێت.
بۆ گوێ گرتن و بینینی ئه‌م دزه، کرته له‌سه‌ر ئه‌م دوو لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
هه‌رچه‌نده میدیای کوردی تاوان باره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ کاتێ لێ کۆڵینه‌وه ناکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی چاو پێکه‌وتنی له‌گه‌ڵده ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر سوریش بزانن ئه‌م که‌سه درۆ ده‌کات .
http://pukmedia.com/kurdish/Hwal/27-06-2009/news27.html
http://www.ikan.se/
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست