گهندهڵیهکانی پشتیوان رحمان سەرۆکى شارەوانی ناحیەى قوشتەپە
Wednesday, 19/10/2011, 12:00
(پشتیوان رحمان) یەکیکە لەو سەرۆک شارەوانیانەى کە لە هەلبژادنى شارەوانى دا بوو بە سەرۆک شارەوانى ناحیەى قوشتەپە کە دەکەویتە لاى باشورى شارى هەولێر بە دوورى کیلۆ مەتر وە باکورى شارى کەرکوک بە دوورى کیلۆ مەتر یە کیکە لە بێ خزمەترین ناحیە کانى کوردستان سەرەڕاى ئەوەى کە یەکیکە لە کۆنترین ناحیەکانى سەر بە شارى هەولێر .
(پشتیوان) خاوەنى دیبلۆمە لە وەرزش کە شەهادەکەى هیچ بەیوندیەکى بە پوستەکەیەوە نیە ئەوەى جیگاى گالتە جاریە و شەرمەزاریە پشتیوان و ئەندامەکانى شارەوانى کە هەموویان سەر بە پارتین بەر لەوەى دەنگەکانى هەڵبژاردن لێک جیابکریتەوە لە لایەن ئەندامان و کادیرە هاوڕێەکانیانەوە پیرۆز باییان لێ کراوە؟؟؟ یانى دەرچوونی ئەوان پەیوەست نەبوو بە هەڵبژاردنەوە بەڵکو پەیوەست بوو بەر رەزامەندى حزب ئەویش پارتى !؟
(پشتیوان رەحمان) , بەر لەوەى ببێت بە سەرۆکی شارەوانى قوشتەپە بەرێوەبەرى قوتابخانەى (بەیانى) سەرەتایی بوو کە دەکەویتە نیوان کۆمەڵگاى گردکرۆست و مزورى . پشتیوان بە لە بوونى بە سەرۆک شارەوانى خاوەنى هیچ بوو , ئەى ئیستا ؟؟؟ لە بابەتەکە دیار دەکەویت .
پشتبوانى ئیستا پشتیوانى بەر لە هەڵبژاردن نیە , بۆیە من لە ریگەى کوردستنا پۆستەوە دەمەویت لاپەرى تاوانەکانى ئەم سەرۆک شارەوانیە گەندەلە و خیانەت کارە هەلدەمەوە , ئەوەشمان بیر نەچێت (پشتیوان) , دوو براى ترى لە حزب و حکومەت خاوەنى پۆستن ئەویش (کامەران و لقمان)ە, کامەران لە حزب دا لقە و وە لقمان یش مختاریکى گەندەلە و لە دوکانەکەى دا دەوامى مختارى دەکات و بێ ئەوەى کەس بتنوانیت پێى بلیت بۆ وا دەکەیت.
گەندەڵیەکانى (پشتیوان) هەر لە سەرەتاى دەست بەکاربوونیەوە سەرى هەڵداوە ئەویش بە وەرگرتنى پارچە زەوى لە هەولێر کە بۆ خۆى و ئەندامەکانى وەرى گرتووە , وەرگرتنى زەوى لە دەرەوەى قوشتەپە مەررامى ترى لە پشتەوە بوو ئەویش لە باسەکامان دەخەینە روو .
زۆربەى ئەندامەکان و پشتیوانیش پیشتر مووچەیان هەبوو بەلام کاتێک لە شارەوانى دەست بەکار بوون ئەو مووچانە وەک خۆیان مانەوە وە تا چەند سالێک بەردەوام بوو کە ئەوە پێچەوانەى یاسایە لە وڵاتیکدا گەر یاسا هەبێت , پشتیوان بە حوکمى ئەوەى زیاتر لە ئەندامەکانى دەست رۆتر بوو هەڵسا بە پەراوێز خستنى ئەندامەکانى شارەوانى تا گۆرەپانى گەندەڵى بۆ خۆى چۆڵ بکا , بەڵام ئەندامانى شارەوانى هەر لە خۆ ڕا بەبێ پاداشت ئەو گۆرەپانەى بۆ چۆڵ ناکەن.
کاتیک لە قوشتەپە پارتى زەوى دابەش کرد بەسەر ئەندامەکان و لایەنگران و پیشمەرگەکانى بەناوى زەوى بۆ کریچى دابەش کرا لەو کاتە دا هەر یەکە لە ئەندامانى شارەوانى لەلایەن پشتیوانەوە زەویان پێدا کە رووبەرەکەى (300) مەترە بەناوى خوازراو یا بەناوى خزم و کەسەکانیان زەویان وەرگرت ئەم وەرگرتنى زەویەش وەک بۆندێک وابوو لە نیوان ئەندامانى شارەوانى و پشتیوان . لەوکاتە بەدواوە ئەندامانى شارەوانى بێکاربوون لە شارەوانى چونکە پشتیوان بەڵێنەکەى بەجێ هینا ئەوانیش پێویست بوو لە سەریان بوندەکە یا پەیمانە کە نەشکێنن و گۆرەپانەکە چۆڵ بکەن , بەلام پرسیار ئەوەیە ئایە (پشتیوان) لەو گورەپانە چۆڵە بەدەستى بەتاڵى هاتەدەرەوە ؟؟؟ نا !!! ئەى چی کرد؟؟؟ چى بوو ؟؟؟
زۆربەى زۆرى خزم و کەسەکانى پشیتوان سودمەند بوون لە وەرگرتنى زەوى وە زۆربەیان بەو مەرجە زەویان لە پشتیوان وەرگرتبوو کە نیوەیی بیت واتە 150 مەترى هەر زەویەکى 300 مەترى بۆ پشتیوان بێت , بەڵام هەندیکیان مەرجەکەیان جیاواز بوو وەک ئەوانى پێشتر نەبوو مەرجەکەیان ئەوە بوو کە پشتیوان بڕێک پارەى کەم بدات بەو کەسەى کە زەویەکەى بەناوى وەرگیراوە وە کەسەکەش بەتەواوى دەست بەردارى تەواوى زەویە (300) مەتریەکە بێت بڕى پارەکەش ئەوەندەى من زانیبێتم (10) وەرەقە بوو وە.
ئەو زەویانەى کە دابەش کران بەناوى کرێچى کە دەبوو (100%) بۆ خەڵکى قوشتەپە بێت بەڵام وا نە بوو نە بۆ کرێچى بوو نە بۆ خەڵکى قوشتەپە ش بوو زەویەکان نزیکەى (450) زەویە کە ئەگەر بیکەینە دوو نیوە یانى بیکەینە دوو بەش بەشێکى بۆ خەلکى پارتى قوشتەپە بوو وە بەشەکەى تری بۆ خەڵکانى دەرەوەى قوشتەپە بوو .
بە حوکمى ئەوەى (خدر) ناویک لەو کاتەدا مەسئول ناوجەى قوشتەپە بوو مەنتک بوو زۆر بەى زۆرى مەنتکەکانى گوندەکانى دەوروبەرى قوشتەپە بە پێدانى بەرتیل بەم (خدر)ه توانیان زەوى وەربگرن,لە ئەسل دا دەبوایە هەموو کەسێک پشتگیرى موختارى هەبیت جا زەویان پی دەدا بەڵام ئەوانە لە رێگەى موختارەکانى قوشتەپەوە تونیان پشتگیرى موختار بە دەست بێنن چونکە موختارەکان بۆ خویان لە ریکخراو و ناوچەکان دەوامیان دەکرد.
لەو سەردەمە دا (روشدى) مدیرى ناحیەى قوشتەپە بوو کە براى (مەهدى خوشناو)ە , لەیەکیک لە موختارەکان دەپرسیت بۆ پشتگیریت داوە بە خەڵکى دەرەوەى قوشتەپە ئەویش دەڵێت ریکخراوو ناوچە بۆیان ناردوومە و میش کردوومە.
تۆ بڵێت پشتیوان بەوەندەوە وەستابێت و چی تر زەوى وەرنەگرتبێت ؟؟؟
لە پێشدا وتم پشتیوان و ئەندامەکانى شارەوانى لە هەلێر زەویان وەرگرت ئەوەش وەک فێڵێک وا بوو تا ئەگەر لە شوێنى تر زەوى وەرگرن هەست پێ نەکرێت نەزانرێت!!!؟ ,رەنگە ئێوە پرسیار بکەن و بڵێن ئەرێ هەموو زەویەکان ئەولەویاتیان ناچێتەوە هەولێر؟ منیش دەڵێم بەڵێ! دەچیتەوە هەولێر بەلام چوون وکەى؟؟؟.
پێشتر بەریوە بەرایەتى تاپۆ تەنیا لە هەلێر هەبوو بەلام ئیستا چەند لقێکى لێ بووتەوە بەمەش شتەکان ئاڵۆز بوون کەس سەرەدەرى لێ دەرناکەت ,بۆ نمونە گەر کەسێک لە سنورى قەزاى خەبات زەوی وەربگرێت ناوەکەى داخل دەکرێت بزانن جارێکى تر لەو سنورە زەوى وەرگرتوە یانا , بەلام کاتێک ئەم ناوانە دەچێتەوە هەولێر ئەوەى بۆ ناکریت کە بزانن لە هەولێر زەوى وەرگرتوە یانا ؟؟؟
بۆیە پشتیوان ئەمەى قوستەوەو تایبەت دواى دەمگرتنى ئەندامانى شارەوانى بەدەم چەور کردنیان بە پارچە زەوی , هەڵسا بە پەیوەندى کردن بە چەند سەرۆک شارەوانى دوور لە قوشتەپە ئەوانیش سەرۆک شارەوانى (سۆران)و (شەقلاوە), بوون بۆ ئەوەى رێکەوتن نامەیەکى قۆڵ برینى خەڵکى (قوشتەپە و سۆران و شەقلاوە)بکەن ئەویش ئەوە بوو.
هەریەکەیان زەوى بۆ ئەوەى تریان دابین بکات لە سنوری شارەوانى یەکتر یانى سەرۆکى شارەوانى سۆران لە قوشتەپە زەوى وەربگرێت وە پشتیوانیش لە سۆران زەوى وەربگرێت وە بۆ شەقلاوەش بەهەمان شێوە ئەوەى چیگاى تێرامان بێت ئەوەیە لەگەل هەندێک لە کەسانى شارەوانى هەولێر ئەم کارەیان بەهاوبەشى ئەنجام کردوو وە بۆتایبەت (اسیماعیل)ی شارەوانى هەولێر بۆیە ئیستاشى لە گەل دا بێت پشتیوان لەگەل ئەو کەسانە هەفتانە یەکترى دەبینن و پشتیوان داوە تیان دەکات.
ئەوەى شایەنى باسە لە ناحیەى قوشتەپە سورانى و مزوورى تیدا دەژین سورانیەکان بریتین لە کەسانیک کە هەموو یاسایەکیان بەسەر دا فەرز دەکریت مەگەر کەسانیکى وەک (سالم کۆلە)ى مەسئول رێکخراوى پیشووى قوشتەپە و (لگیف)ى مەسئول ریکخراوى ئیستا هیچ یاسایەک نایان گرێتەوە و کە هەریەکەیان تەجاوزێکى گەورەیان دابریوە کە (سالم کۆلە) تائیستا دوو خانوى تەجاوزى هەیە بێ ئەوەى پشتیوان بتوانێت فزەبکات.
بەڵام ئەوەى هەژار بێت ئەوە بۆى نییە هێچ کارێک بکات بگرە ئەگەر یاسایش بێت وەک قەدەغە کردنى چاک کردنەوەى خانوى خۆشیان کە مدیر ناحیەى ئێستا بەناوى (جوان) قەدەغەى کرد ووە لە خەڵکى سۆرانى بەڵام مزووریەکان شوێنى تەجاوز دەکەنە خانوو وە هیچ کەسێک ناتوانێت پیشیان پێ بگرێت چونکە دەڵێن ئیمە سەر بە ماڵی بارزانین بۆیە مدیر ناحیەیەکى وەک (روشدی)ش کە خۆى زۆربە عەدل و مهم دەزانی نەیتوانى رێگەیان لێ بگریت تاواى لێ هات رۆژێک (روشدى) لە ناو مزووریەکان سوکایەتى پێ دەکریت و هەر بە هۆیەشەوە بوو روشدى دەستى لە کا کیشایەوە کە یەکیک بوو لە و کەسانەى ئاگادارى دابەش کردنى زەویەکانى قوشتەپە بوو کە لە وەو پێش باسمان کرد.
ئەوەى جێگاى ئاماژەیە هیچ مدیر ناحیەیەک ناتوانى خۆى بگریت لە قوشتەپە بەهوى مزوریەکانەوه چونکە سوکایەتیان بە هەموو مدیر ناحیەیەکى قوشتەپە کردو وە وە بوونەتە گالتە جاڕى دەستى مزوریەکان لە کاتى داەش کردنى زەویەکان (روشدى) مدیر ناحیە بوو پاشان (جوان) پاشان (جەمال مەنتک) کە گەندەڵیەکەى سنورى تێپەراند بوو وە پاشان (سەربەست) پاشان جارێکى تر (جوان) نیان هینایەوە لە حاڵى حازردا جوان مدیر ناحیەیە .
ئەو (سەربەست)ەى کە لە سەرەوە ناویم هیناوە یەکیکە لە مدیر ناحیەى قوشتەپە کە نزیکەى مانگ و نیوێک بەر لە ئێستا لە مدیر ناحیەیی لابرا بە هوى ئاشکرا بوونى گەندەڵێەکانى کە پەپێڕى پشتیوان و مشیر ناویک ناسراوە (مشیر) بەپیی زانیاریەکانى پێم گەیشتوو وخۆشم دڵنیایم لێ کردەوە مدیرى بەدالەى قوشتەپەیە کە خۆی و خیزانى و کچەکەی و چەند کورێکى لە بەدالە دەوام دەکەن وام پێگەیشتوە کە یەکیک لە کورەکانى لە بەریتانیایە و لە بەدالەى قوشتىپە موچە وەر دەگرێت .
(سەربەست) و (پشتیوان) و(مشیر) و (واحد کاکە رەش) کە لە شارەوانى دەوام دەکات بەڵام نازان پۆستەکەى چییە بە هاوریی سەر مێز ناسراون , سەربەستى مدیر ناحیەى قوشتەپە کەوتم ماوەیەکە لە مدیرى ناحیەیی لادراوە ئەونیە کەناردرا بێتەوە ماڵەوە بەڵکو کراوە بەمدیر ناحیەى دارەتوو واتە لەگەڵ (جوان) جێگایان ئاڵوگوڕ پێ کراوە , ئەوسەربەستەى کە وتم لە گەل پشتیوان هاورێی سەرمێزن لە جێگەى پارە دان سەربەست بەدەم خواردنەوە و مەستیەوە لە یەکیک لە نادیەکان زەویەکى داوە بەکەسێک وەک دیارى سەر مێز لە گەرەکى (ژین)دا.
ئەوسەر بەستەى کە هیچ رێزێکى بۆ کەسێکى سۆرانى دانە دەنا بەڵام لە منداڵێکى مزوورى ئەترسا , رۆژێک مزووریەک دەچێتە لاى و پیی دەڵێت (2000) مەتر زەویم دووێت بۆ سوپەر مارکێت بەلام سەربەست رازى نابێت بۆیە مزووریەکە پێی دەڵێت ئەوە فلانە شوێن دەکەمە سوپەر مارکێت وە تۆش گەر ئازایت پۆلیس دەنێریت لە کاتەوە چیتر نەیتوانیوە رێگرى لێ بکات.
بێنەوە سەر باسى پشتیوان و دوا هەوالەکانى ئەوزەرووى خوێن خۆرە بزانین کە دەڵێن پێشریش بەعسى بوو وە؟
(پشتیوان لە پرۆژە چاک سازیەکەى کە(مەسعود) رایگەیاندوو وە لە لیستى گەندەڵ کارانە و ریزبەندى دواى (180)یەمین کەسى بەر کەوتوو وە, بەڵام من سەرسامم وتیان ئەو کەسە دەدریتە دادگا بەڵام کەى رەواى حەقە مسعود خۆى تاوان بارەو دەیە وێت تاوان باران بداتە دادگا؟؟؟!!! پەندێکى کوردی هەیە دەڵێت (تا ساحەب ماڵ دزى گرت دز ساحەب ماڵى گرت), بە هەر حاڵ پشتیوان دڵنیایە لە کەسانەى کە پشتگیرى لێدەکەن کەسانى بە هێزن لە حیزب داو دەتوانن دادگاشى بۆ بکەنە مێزى خواردنەوە لە گەڵ دوو زەوى نەکردبێت و رزگارى ئەکەن.
بەڵام پشتیوان ئیستا تێرى خواردو وەو هەر رۆژە لە ولاتیک پیاسە دەکات دەیەوێت دەست لە کار بکێشیتەوە !! بێگومان ئەیە وێت بازرگانى بکا, بۆیە نامەى دەست لە کار کیشانەوەى پێشکەش کردوو وە و چاوەروانى وڵامە.
بەهیوام رووى رەشى ئەم ناپاکەتان بۆ ئاشکرا بوو بێت وباش بیناسن بۆ رۆژى خوى بۆیە لێر کۆتایی پێدەهینم و بەڵێن بە خوینەران دەدەم لە مەو لا یەکە یەکەى بەرپرسانى قوشتەپە روو وە نا پاکەکانیان بخەینە روو تا خەلکى بەرووى مکیاژ كراویان فیرو نەخۆن و نەخەڵەتین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست