شەش مانگ لەزیندانەكانى پارتی دا (بەشی یەکەم)
Saturday, 06/06/2009, 12:00
یانزەساڵ لەمەوبەر لەم مانگەدا بوو چومەهەولێر بەمەبەستى سەردانى كردنەوەى دكتۆر لەگەرەكى سێتاقان نزیك گەسى سێتاقان بەیانى نانم نەخواردبوو بەنیازبووم بچم نان بخۆم هەرئەوەندەم زانى بەسێ مێكزەمینى پارتى وەك كەسێكى زۆرگرنگ دەستگیر بكەن بۆم دابەزین بێ هیچ پرسیارێك منیان خستە ناو یەكێك لەمێكزەمینەكانیانەوە سەریان نزم كردم وپارچە قوماشێكیان بەسەردادام ماوەى دەدەقێك بەبێ وەستان رۆیشتن تاگەیشتنە شوێنێك كەنەمدەزانى كوێیە بەدووچەكدار قۆڵیان گرتم ودایان بەزاندم من هیچم نەدەدیت جگە لەپێڵاوەكانم نەبێت پاشان فرێیاندامە حەمامێكى بچوك بێ لێپێچینەوەو بەتەنگەوەهاتنم تائێوارە بەوهاوینە لەم شوێن شێدارە زۆرم تینوو برسى بوو بەناچارى ئاوى حەمامەكەم دەخواردەوە هەرچۆنێك بوو خۆم راگرت .تا ئێوارەهات یەكێك هات و لەفەیەكى بۆ هێنام ووتى ئەمە بخۆ و خۆت ئامادەكە لێكۆڵینەوەتە (تحقیق) لێكۆڵینەوە لەچى؟ زەلامم كوشتوە! دزیم كردووە! ستەمم لەخەڵك كردوو!؟ نازانم ماوەى نیوسعاتێكى پێچوو كەس نەهات بەلامەوە پاشان دوو كەس هاتن ومنیان بردە ژێر قاندرمەیەكى بچوكى تاریكى گەرم كەجێگاى مناڵێكى بچوك بوو ماوەى سعاتێك لەوێ مامەوە كەس نەهات لەوەدەچوو چاوەروانى كەسێك بكەن بێت پاشان دووكەسى تر هاتن قۆڵبەستیانكردم بەپشتێنێكى رەش بەڕادەیەك توندیانكرد كەخوێن هاتووچۆى نەدەكردلەناودەستەكانم لەدوایدا چاویشیان بەستم بەپشتێنێكى ترهەریەكەیان لەلایەكمەوە قۆڵى گرتم وبەرێكەوتین بۆ یەكێك لەژوورەكان دایان نیشاندم لەسەر كورسیەك هەستم كرد كەكەسى لێنەبوو پاشان یەكێك هات و پرسیارى لێكردم ناوت چیە خەڵكى كوێى و........چەندین پرسیارى تر.كۆتایى پرسیارەكەى ئەوەبوو بۆچى هاتیە هەولێر؟ منیش ووتم بۆسەردانى دكتۆر هاتووم كاتى سەردانم بوو ئەمرۆ كەدەبوایە بچم ئەوەبوو منیان هێنابۆ ئێرە. زۆربەنامرۆڤانە ووتى درۆمەكە تۆهاتووى بۆ تەقینەوە پێشتریش 3جارى تر تەقینەوەت كردوو بۆ یەكێتى پێم بڵێ چەندت پارە وەرگرت لەبرى تەقینەوەكان ؟ منیش پێداگریم كرد كەوانیە ئینكاریم زۆر كرد سوودى نەبوو .ووتم ئەمەم بۆ هەڵبەستراوە دوورە لەراستى پاشان هەرئەوەندەم زانى یەكێك شەقێكى لەناو دەمدام پرى ناودەمم بوبەخوێن كەوتمە خوارەوە لەسەر كورسیەكە پاشان بەدوو كەس پێیان دەنا بەسینگ وسكم بەشەق وپێلەقە هەموو لەشیان شین ومۆركردمەوە خۆێن لەلوت ودەمم نەدەگیرسایەوە لەپاشان ئەوكەسەى پرسیارى لێدەكردم ووتى بەسە هەستم كرد كەژوورەكەیان چۆڵ كرد لەدوایدا یەكێك هات و ووتى ئەوە كێ وایلێكردووە عەیب ناكەن چى كردووە بۆ واتان بەسەر هێناوە وەرن دەست وچاوى بكەنەوە دەمزانى درۆ دەكاوتاكتیكە بەكارى دێنێ دەنا ئەوەى لەگەڵ ئەمانە بێ ویژدانى نیەوهیچ ئینسانیەتى نیە ونابێ بەخاوەنى و بەسەد ئاو پاك نابێتەوە هاتن دەست وچاویان كردمەوە منیان دانیشاند لەسەر هەمان كورسى ئەوى تازە هاتبوو پرسیارى لێكرد ووتى ئەمە لەسەر چى گیراوە ووتى زانیارى لەسەر هاتووە بەنیازبووە تەقینەوە بكا 3 جارى تریش تەقینەوەى كردووە بەڵام نەتوانراوە دەستگیر بكرێ ئەو كەسەى ترم بەدەنگى ناسیەوە كەپیشتر پرسیارەكانى لێدەكردم كابرا رووى كردەمن ووتى ئەوەى ئەم دەڵێ راستە ؟ ووتم نەخێر هەرگیز من كارى وام نەكردووە پاشان من هیچ پەیوەندیەكم لەگەڵ سیاسەتدا نیە ئەگەر شتێكم بەخۆم شك بێ چۆن دێمە هەولێر هەرگیز نایەم پاشان من بۆچى تەقینەوە بكەم من كەسێكم تائێستا ئازارى هیچ گیانلەبەرێكیشم نەداوە نەك تەقینەوە بكەم و چەندین خەڵك بفەوتێنم سەرى لەقاند ووتى فایلەكەیم بۆ بێنن بزانم چى تیایە فایلێكیان بۆ هێنا كەلەناویدا نزیكەى 20 كاغەزێكى تیا بوو ووتى راستە تۆ تۆمەتبارى بەتەقینەوە من مۆڵەتێكت پێدەدەم بیرى لێبكەوە تا سبەى شەو ئەگەرنا وات بەسەردێنم بەكونى دەرزیدا ئاودیو ببى ! ئەگەر دان بەم تاوانەدا بنێى ئەوا ئازاد دەبى دەچیەوە ماڵ وحاڵى خۆت منیش هەرچى قسەیەكم كرد گوێى پێنەدام تەنها ئەوەى ووت وڕۆیشت ووتى گوێم لەهیچ نابێ ئەمشەو سبەى شەو گوێم لەقسەدەبێ ! دووكەس هاتن منیان بردە هەمان ژێر قاندرمەى كەلەوێوە هێنایانم شوێنێك بوو هەرخوا بزانێ چۆن بوو تابڵێى بەوهاوینە گەرم بوو ئەوەى روناكیش بێ تیاى نەبوو دەبایە چۆكم بهێنمە سەر سینگم بۆئەوەى جێگەم ببێتەوە دەنا دەرگاش پێوەنەدەدرا ئەو دەرگایەى كەسێ قوفڵى پێوە بوو .
چاوەروانى بەشى دووەم بن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست