شەش مانگ لەزیندانەكانى پارتی دا (بەشی چوارەم و کۆتایی)
Monday, 15/06/2009, 12:00
ئەم وێنانە دەرونیان هەژاندم چونكەبریتى بوون لەچەندین وێنەى خەڵكانى بێتاوان كەبە ناهەق شەهیدیان كردبوون پرسیارم لێكردن ووتم باشە ئێوە ئەم دروشمانەى هەڵتان واسیون بۆچیتان هەڵواسیوەخۆ ئێوە پێچەوانەى ئەو دروشمانە مامەڵە لەگەڵ بەندكراوان دەكەن چۆن دەبێ كەسێك كارێكى نەكردبێ ئێوە بەزۆر بەسەریدا بسەپێنن ؟! كامەران وەڵامى دامەوەووتى ووس خوێڕى دەم درێژى مەكە دەنا خراپت بەسەر دێنم تۆ ئەوە نیت رەخنە لەلەفەرموودەى سەرۆك بگرى چاك بزانە ئەوەى ئێمە پێت دەڵێین دەبێ بیڵێى ئەمرۆ نا مانگێكى كە هەردەبێ دان بەم تاوانەدا بنێى ئەگەر بەقسەمان بكەى وەعد بێ بەسەرى سەرۆك ئازادت دەكەین ووتم راست ناكەن ئەگەر راست دەكەن پێم بڵێن ئەو كچەتان بۆ كوێ برد كە تا بەیانى لێتاندا و بەزۆر ئیعترافتان پێكرد كەسیخورى بۆ ئیسرائیل دەكا خۆ ئەوهیچى لەهیچ دانەبوو چیتانلێكرد چارەنووسیتان بەرەوكوێ برد ووتیان تۆ چۆنت زانى دیارەتۆش پەیوەندیت هەیە لەگەڵ ئەم گروپەى كە سیخورى ئیسرائیلن ووتم نەخێر بەڵام من تا بەیانى نەخەوتملەدەنگەدەنگى ئێوەو هاواروقبژەى ئەوكچە كە پێم وایە بێتاوان بێ وهیچى لەهیچ دانەبێ ووتیان نا نا دیارە تۆش پەیوەندیت هەیە بەم مەسەلەوە ووتم نەخێر ئەگەر پەیوەندیمهەبێ یان ئەو كچە پەیوەندى هەبوایە نەك ئێوە سەرووى ئێوەش نەیان دەتوانى بیگرن چونكە ئیسرائیل پێویستى بەكەسێك نیە كەبێدەسەڵات بێ خەڵكانى دەسەڵاتدار دادەنێ كە ئەمجۆرە كارانەیان بۆ بكا ئەمە ئیشى ئێمە مانان نیە ! ووتیان دیارە تۆ زۆر شارەزاى ؟! ووتم نەخێر من شارەزانیم قسەى خەڵكە دەیڵێمەوە هاتنەوە سەر باس ولێكۆڵینەكەیان ووتیان ئێستا پێمان بڵێ و دانبەتاوانەكەتا بنێ ماندوومانمەكە دەنا ئەشكەنجە وات لێدەكا هەرچى كردووتە پێمان بڵێى جا خۆت قسە دەكەى یان بەقسەت بێنین ووتم منهیچم بۆ ووتن نیەجگە لەوەى كە ئەوەى ئێوە بەسەر منیدا دەسەپێنن راست نیە و دوورە لەراستى باوەرتانهەبێ من دوورم لەوكارانە قسەكانمتەواونەكردكەوتنە گیانم بەسۆندەو شەق وزللە وجنێو بەجۆرێك ئەوەى ناوى ویژدان بێ نەیان بوو تا بورامەوە كەبەهۆشى خۆم هاتمەوە هێندەم زانى منیان بردبۆوە ژوورێ كەژێر قاندرمەكە بوو ئیتر نەمدەزانى چ كاتێكە ئازارى جەستەشم هێندە زۆر بوو كە بەتەواوى بێزار بوو بووم حەزم دەكرد زوو بمرم و نەجاتم ببێ چونكە مردن لەوە خۆشتر بوو لەوەى كە هەمووكاتێك بێن وئازارم بدەن بێ ئەوەى هیچم كردبێ بەڵام ئەوان گوێیان نەبوو لەهیچ نەدەگەیشتن هەركامێكیانلەوەى تر خراپتر بووجیاوازیان نەبوولەخراپیدا بۆ بەیانیەكەى یەكێكبانگى كردمووتى ئەمبەتانیەى چێرت هەڵگرەووەرەبەدوامدا سەركەوت بۆ قاتى سەرەوە منیش بەدواید كەچوومە سەرەوەهەرچوار دەورەىئەمشوێنە سیمبەند بوو هەمووشى كارەباى لەسەر بوو هیچ كاتیش كارەبا نەدەبرا هەركاتێك كارەباى نیشتمانى دەبرا یەكسەر مۆلیدە خۆى ئیشى دەكرد ئەو چەكدارە ووتى بەتانیەكەت هەڵتەكێنەبا تۆزەكەى لێبێتەوە منیش بەتانیەكەملەسەر بان هەڵتەكاند بەتەنیشتى راست وچەپمدا دەمروانیە ئەملاولا زانیم لەكوێم مەحاڵ بوو دەرچوون لەوشوێنە مەگەر بەمردوویى دەرچیت زۆر بێ هیوابووم دواى هاتنە خوارەوەم پێیان ووتم ئێوارەخۆت ئامادە بكە ئیشمان پێتە لەدڵى خۆمدا ووتم ئیشى چى جگە لەلێكۆڵینەوەو لێدان قابیلە خۆ چیتر نازانن ووتم باشە ئێوارە داهات بانگیان كردم ووتیا میوانماندێ پرسیارت لێدەكەن وەڵامیان بدەوە بۆت دەنووسن ئەوەى نووسیویانە بیخوێنەوە ووتم باشە منیان بردە ژوورى لێكۆڵینەوە ئاویان دامێ لەگەل پارچەیەككێك پاشان جگەرەیەكیان دامێ هێندەى پێنەچوو میوانەكانیان هاتن میوانەكان بریتى بوون لەچەند كەسێك كەبەرگى سەربازیان لەبەر دابوو كەنەهاتن بیان بینم كەیەكیان پلەى مقدم بوو یەكى تریان ملازم بوو لەگەڵ چەند پاسەوانێك هەموویان سەركەوتنە قاتى سەرەوە تەنها دوو پاسەوان نەبێ كەلەخوارەوە مانەوە منیش لەژوورى لێكۆڵینەوە لەگەڵ یەكێك لەچەكدارەكانى ئەو شوێنە بووم هەرجەیووت چیت پێدەڵێن بەقسەیان بكە دەنا بەرنابى منیش دەمزانى ئەمیش لەوان خراپترە هەربۆیە هیچ حسابێكم بۆ نەكرد وەڵامم نەدایەوە پاشان هاوكارەكەى كامەران هاتەخوارەوە كەئەویش لەسەرەوە بوو چاوى بەپاسەوانەكانى میوانەكانكەوت بەخێر هاتنى كردن دیاربوو بەزمانى عەرەبى قسەیان دەكرد زانیم كەئەمان كورد نین ئەفسەرەكانیش هەر عەرەب بوون گومانى هاوپەیمانیەكەى بەعس وپارتى لەمێشكم دروست بوو زانیم ئەمان ئەفسەرى رژێمن هاتوون بەڵام بۆچى نازانم ! لەدوایدا ئەوكەسەى كە هاتەلام ووتى ئێستا ئەوبرادەرە دێتەلات هەندێ پرسیارت لێدەكا بەراستى وەڵامى بدەوە ووتم باشە دەربارەى چى پرسیارم لێدەكا ووتى منیش نازانم بەس ئەوەندەدەزانم كەكاریا بەچەند پرسیارێكە وەڵامیان لێمان دەوێ كەسێك هات كەجلى مەدەنى لەبەردابوو تەسجیلێكى بچوكى پێ بوو كاغەزێكى دامێ ووتى ئەوەم بۆ بخوێنەوە تەسجیلەكەشى دانابوو كە دەنگم تەسجیل كات سەیرم كردهەمان تۆمەتە دەیانەوێ بەدەنگى خۆم تاوانەكانبخوێنمەوە منیش كارەكەم رەت كردەوە ووتم من شتى وا ناخوێنمەوە ووتیان هەر دەمانەوێ بۆمان بخوێنیەوە هیچ نیە هەرئەوەندە خوێندتەوە ئێمە كارمان بەسەرتەوەنامێنێ منیش ئامادەنەبووم كە هاوكاریان بكەمزۆریان هەوڵدا هیچ سوودى نەبوو لەپاشان منیان بردەوە شوێنى خۆمووتیان هیچ دەنگت لێوەنێ دەنا هەڵت دەواسین من هیچ قسەم نەكرد چومەوە شوێنى خۆم تا درەنگانى شەو میوانەكانیان نەرۆیشتن دیاربوو لەسەرەوەهەر قسەیان دەكرد بەڵام من بەباشى تێنەدەگەیشتم چونكەلێمەوە دوور بوو ئیتر تا بەیانى هیچ لەگۆر نەبوو سبەى نیوەرۆ منیان بردەوە ژوورى لێكۆڵینەوە یەكەمجاربوو بەنیوەرۆ لێكۆڵینەوەم بكەن ئەمجارە زۆریان ئەشكەنجەدام من هیچ شتێكم نەدركاند كەزانیان بێ سوودە ووتیان وەرە ئیمزامان بۆ بكە لەسەر ئەمكاغەزە كاغەزەكە هیچى لێ نەنەسرابوو تەنها ناوى خۆمنەبێ ووتم بۆ چیە وتیان هەردەمانەوێ ئیمزات وەرگرین لەگەڵ پەنجەومۆر منیش وەك شتەكانى تریان رەتم كردەوە بەزەبرى لێدان تەنها ئیمزایان پێ كردم هەربەفشە چەند خەتێكم بەكاغەزەكەداهێنا پاشان منیان بردەوە شوێنەكەى خۆم ئیتر لێیان نەپرسیمەوە تاشەوێكدرەگهاتن منیان هێنا دەرەوەو چاویان بەستم وكەلەپچەیان لەدەستمكرد ووتیان گەردنمان ئازاد كەووتم بۆ كوێمدەبەن ووتیان بەرت دەدەین ووتم ئەى بۆ بەمشەوە بۆ رۆژ نابێتەوە ووتیان نەوەك ئێرە بزانیەوە پاشان منیان سوارى سەیارەك كردو رۆیشتن هەژدە شەولەوێ بووم بەرێكەوت هەستم كرد لەئاستى ترافیك لایتێك سەیارەكە وەستا یەكى تر هات درێژەى بەلێخورینى سەیارەكەدا ماوەیەكە زۆر بەڕێگاوەبوو تاگەیشتنەشوێنێك لەوێ وەستان یەكێكلەوان هاتەو خوارەوە لەدەرگاى دا پاشان زەنگێكى لێدا دەرگایان كردەوە سەیارەكە چوە ژوورێ ووتیان دابەزەمنیش دابەزیم هەندێكرۆیشتین لەوێ وەستاین نزیكەى دەدەقێكدەبوو پاشان من خۆم پێرانەگیرا یەكسەر دانیشتم لەدوایدا هەستم كرد گونیەیەكیان بەپێش دەمى ئێمەدا راكێشا نازانمچى بووبەڵام لەوە دەچوو شتێكى قورسى تیابێ لەپاشن منان بردە خوارەو كەژێر زەمینێك بوو چاویان كردمەوە زۆر تاریك بوو مایەوە دەستەكانم بەروناكى لایت خەریك بوون كەلەپچەكە لەدەستم بكەنەوە لایەكیان كردەوە ئەوى تریان هەر نەكرایەوە زۆریان هەوڵدا ماوەى 20 دەقیقەیەكى پێوەبوون ئەنجا كرایەوە لێدانێكى چاكیان لێدام و رۆیشتن شوێنێكى زۆر چۆڵ بوو بۆنێك كە مێشكى پڕ كردبووم بۆنێكى ئێجگار ناخۆش كەبەبۆنى مریشكى سەربردراو دەچوو تەنها ئاستى سەرئەرزم لێ دیاربوو كەپەنجەرەیەكى ئێجگار بچووك بوو لەوێوە تەماشاى دەرەوەم كرد بەهەرشێوەیەك بوو خەوم لێكەوت بەیانى دوو چەكداردەرگایان لێكردمەوە بۆ سەرئاو كەهاتمەوە بچمەوە ژێر زەمینەكە ووتیان وەرە ئێرە لاى ئێمە دانیشە نان بخۆ منیش چومەلایان دانیشتم نان وچام خوارد یەكیان پێى ووتم تۆ لەسەرچى گیراوى ووتم بەبێ تاوانى منیان گرتووە ووتى لەكوێ سجن بووى تائێستا ووتم نازانم ووتى چۆن نازانى ووتم نابەخواى نازانم كەمنیان گرت قوماشیان بەسەرادام كەهاتمە ئێرەش شەوبوو چاوم بەسترابوو ووتى ئەى ئێرە كوێیە ووتم بەخواى ئەوەش نازانم ووتى باشە ئەو رۆژە پشوو بوو ووتى بەرپرسەكەمان لەوانەیە نێت چونكە ئەمرۆ پشووە ووتم باشە ووتیان برۆ خوارەوە قەدەغەش بوو كەلاى ئێمە نانت خوارد لەبەر ئەوەى پشووە بانگمان كردى . ئەو شوێنە كەسى لێنەبوو لەم دوو چەكدارە لەدوایدا چومە ژێر زەمینەكە تا پێش نیوەرۆ بەجۆرێ بۆنەكەى شەوێ مێشكى پڕكردبووم توشى سەرئێشەیەكى زۆرناخۆش بوو بووم پێش نیوەرۆ یەكێك دەرگاى لێكردمەوە ووتى وەرە سەرەوە منیش سەركەوتمە سەرەوە بینیم پیاوێكى پیر لەوێ وەستا بوو برۆكانى هێندە گەورەو سپى بوو زۆر بەئێرانى دەچوو دووسێ پاسەوانى لەچواردەورە وەستابوون یەكسەر پرسیارى لێكردم ووتى كێ تۆى هێناوەتە ئێرە ووتم نازانم ووتى ئەى لەكوێ گیرابووى تۆیان هێنایە ئێرە ووتم نازانم ووتى باشە برۆ خوارەوە دوایى خۆم پرسیار دەكەم بزانم كێشەت چیە و لەسەرچى گیراویت چومەوە خوارەوە نیوەرۆ یەكێك هات دەرگاى لێكردمەوە ووتى وەرە سەرەوە چووم ووتى برۆ دەمووچاوت بشۆ تۆزێك خۆت فێنك بكەوە پاشان وەرە نانت بۆ تێدەكەین لەگەڵ ئێمە نان بخۆ سەیرم بەقسەكانیان دەهات بەم شێوەیە رەفتارم لەگەڵ بكەن ووتم باشە دواى ئەوەى نانم خوارد لەگەڵیان ووتیان جارێ مەچۆ خوارەوە لێرەبە هەستم كرد مەبەستێكیان هەیە لەم كارەیان لەدوایدا هەستم كرد كە بەدوو چەكداریان خەریكى پاك كردنەوەى ژێر زەمینەكە بوون دواى كاتژمێرێك منیان بردەوە شوێنى خۆم كە خاوێن كرابۆوە بۆنە ناخۆشەكەى نەمابوو كات گەیشتە ئێوارە نانیان بۆ هێنام ئەوەى نانەكەى بۆ هێنام ووتى ئاگاداربە لێكۆڵینەوەت هەیە ئەمشەو ووتم باشە شەو دوو لەپاسەوانەكانى بەرپرسى شوێنەكە كەنیوەرۆ بینیمن هاتن دەست وچاویان بەستمەوە منیان برد بۆ قاتى دووەمى ئەو شوێنە كەچووم هەمان ئەوبەرپرسە بوو كەنیوەڕۆ هات وپرسیارى لێكردم دیاربوو ئەوزانیاریانەى كەلەسجنى پێشووى بۆ باس كردم ووتى پێشەكى پێت دەڵێین كە دان بەتاوانەكانت دابنێى چونكە بەڵگەكان تاوانبارى تۆ دەردەخەن ناشتوانى حاشایان لێبكەى جا بۆخۆت ڕێگایەكیان هەڵبژێرە یان دان پیانان یان ئەشكەنجە ومردن ئێمە نامانەوێ گیانى خۆت لەدەست دەى دەمانەوێ هاوكاریمان بكەى بەهاوكارى تۆ ئێمە ئازادت دەكەین ودەچیتەوە ناو ماڵ وحاڵى خۆت جا چى لەوە خۆشترە بەئارامى لەناو كەس وكارەكەتدا بژیت و دوور بیت لەناخۆشى و ئەشكەنجە ووتم من هیچم لەهیچ دانیە باوەر بكە ئێوە بەهەڵەداچوون من تاوانێكم نەكردووە ئەگەر تاوانێكم بكردایە نەدەهاتم بەتەواوى بۆم شیكردەوە كەچۆن هاتووم بۆ هەولێرو ناونیشانى ئەو دكتۆرەشم دایە كەباوەرم پێ بكات كە مەوعیدم هەبووە بچمەوەلاى بەڵام نەیسەلماند ووتى ئێمە باوەر ناكەین چونكە ئەوزانیاریانەى كەلەسەر تۆ هاتووە هەمووى راستەو جێگاى متمانەن لەبەرئەوەى تۆ شارەزاى ئێمە نیت جارێ ئێمە دەرفەتێكت پێدەدەین كە بیرى لێبكەیتەوە تاسبەى نیوەرۆ بیرى لێبكەوە رێگایەك هەڵبژێرە ئێمە نامانەوێ ئەشكەنجەت بدەین دەمانەوێ راستیەكانمان بۆ روون كەیتەوە وچیتر پاشان منیان بردەوە شوێنەكەم دواى ماوەیەك یەكێك هات دەرگاى كردەوە و كاغەزێك وقەڵەمێك و چرایەكى دامێ ووتى ها لەم كاغەزەدا چیت هەیە بینووسە تاسبەى نیوەرۆ بۆمان بنووسە ووتم باشە شەو نەمدەزانى چى بنووسم و باسى چى بكەم هەرچەندى كردم نەمدەزانى چى بكەم ئایا تاوان بۆ خۆم بنووسمەوە یان كاغەزەكەیان بەسپیەتى بدەمەوە چونكە هیچ رێگایەكى ترم نەبوو دەبوایە یەكێكیان بكەم بەناچارى هەندێ شتم نووسى كەبریتى بوون لەوەى كەمن بێتاوانم هیچ تاوانێكم نەكردووە پاشان ئێوە بەزەییتان هەبێ و خاوەن بەزەیى بن بەرانبەرم من ئەگەر كارێكى لەم جۆرەم كردبێ لەخۆم دەترسم وناوێرم بێم بۆ ئێرە جا چاوەروانى بەززەییتانم ئێوەش خاوەن ویژدانن و ئامادەشم سوێند بخۆم لەبەرانبەر جەنابتان ئیتر هەرچۆنێك بوو خەوتم بەیانى هیچیان پێ نەووتم دەوروبەرى نیوەرۆ بوو ئەوەى دوێنێ شەو كاغەزو چرایەكەى بۆ هێنام ووتى كاغەزەكانم بدەوە منیش دامێ رۆیى تاشەو هیچیان لەگەڵ نەكردم شەو بەهەمان شێوەى دوێنێ شەو هاتن و منیان بردە ژوورى لێكۆڵینەوەلێدانێكى وایان لێدام كەهیچ وەسفێكى درندایەتى ناكرێ بەشێوەیەك ئەوەى ویژدان بێت
نەیان بوو بەسێ كەس هەموو لەشیان شین ومۆر كردمەوە لەتاو ئازارى لەشم و بێتاقەتیم یەكسەر بوورامەوە ئاگام لەخۆم نەما پاشان هەندێ ئاویان كرد بەلەشمدا هاتمەوە هۆشى خۆم دیسان بردمیانەوە خوارەوە بۆسبەى شەو نەهاتن شەوى دواتر هاتنەوە بردمیان بۆ لێكۆڵینەوە بەڵام ئەمجارە لێیان نەدام تەنها ئەو بەرپرسە هەندێ قسەى لەگەڵ كردم ووتى تۆ لەدەستى من دەربازت نابێ جا دان بەتاوانەكانت دابنێ چونكە ئێرە لە لێكۆڵینەوەى مەسعود بارزانیش بەهێزترە بۆخوات پێدەڵێم هاوكار دەكەى باشە دەنا خراپت بەسەردێ ووتم من هیچم نیە لەوەى كە ووتومە قابیلە خۆ بۆخۆم تاوان بۆ خۆم دروست ناكەم ووتى باشە ئێمەو تۆو بەیانى بۆدواجار پێت دەڵێم بیر لەخۆت بكەوە ئەگەر بیر لەخۆشت ناكەیەوە بیرلە بنەماڵكەت بكەوە ووتم من هیچم لەمە زیاتر نیە ووتى ئەوەى تەقینەوەى لەزاخۆكرد لەلاى من دانى بەتاوانەكەى نا كەكۆسرەت ناردبووى بۆ تەقینەوە پاشان بیركەوە ئەوشەوەى كەهاتى بۆ ئێرە ماوەیەك لەپێش ژێر زەمینەكە وەستابووى گونیەیەكیا بەپێشتدا برد دەزانى چى تیابوو ووتم نەخێر ووتى ئەوە كەللە رەقێكى وەك تۆ بوو ئیعترافى نەدەكرد تا لەكۆتایدا لەپیاوەتیمان خست و گیانى كردە قوربانى كەللە رەقیەكەى جا بۆ دواجار پێت دەڵێم چارەنووست بەدەستى خۆت دیارى بكە ئیتر خۆت و بریاردانى خۆت من هەر لەسەر قسەى خۆم سووربووم ووتم من هیچم نەكردووە ئێوە بەزۆر دەتانەوێ كێشەم بۆ دروست بكەن من چیترم بۆ ووتن نیە جگە لە بێتاوانیم ووتى باشە بزانین چۆن دەبێ منیان بردە خوارەوە بەڵام بەبەردەوامى ئەشكەنجەى جۆراوجۆرم دەخوارد بۆماوەى شەش مانگى تەواوئەشكەنجەكان بریتى بوون لە هەڵواسین لێدان بەكێبڵ بەستنەوە تا بەیانى بە پەنجەرەوە برسى كردنم پاشان كارەبا لێدان لەپەنجەى گەورەى قاچم جگە لە زللەو شەق وبەدار لێدان من بەهۆى زللەوە گوێم لەدەست داوە و بەردەوام بیرى لێدەكەمەوە چەندین باسم كەت كردووە چونكە نامەوێ باسى بكەم لەبەر هۆى ئەوەى كەژیان دەچێتە مەترسیەوە ئەگەر هاتوو هەردوو بنەماڵە دەسەڵاتیان لەدەست نەما ئەوكات سكاڵا تۆماردەكەم لەسەر ئەو كەسانەى كەمەبەستمە بیاندەم بەدادگا چونكە ناوێرم ناوى كەس بێنم زیان بەژیانم دەگات كەسیش ئامادەنیە من بگرێتە خۆى ئەوەى لەم چوار بەشە بینیتان هیچ موبالەغەیەكى تێدانیە لە بیرێكى هەڵقوڵاوى راستەقینە هاتۆتە ئەم سایتە پیرۆزو خۆشەویستە من لێرە كۆتایى بەم بابەتە دێنم بەڵام چەند ووتەیەكم هەیە بۆ خوێنەرانى خۆشەویست تكام وایە تێم بگەن من بوختان بۆ پارتى ناكەم ناشڵێم یەكێتى خراپ نیە من تاكو ئێستا لەلایەن یەكیەتیەوە هیچم بۆ نەكراوە تاكو ئێستاش ناسنامەم نیە لە كۆمەڵەى زیندانیە سیاسیەكان چونكە ناتوانم پەیوەندى بەوانیشەوە بكەم چونكە باوەرم بەكەس نیە مافى مرۆڤ لەگوێى گایا خەوتووە تائێستاش چەندین ماڵ لەهەولێرو شوێنەكانى تر هەیە رۆڵەى كوردى تیا ئەشكەنجە دەدرێ كەناتوانن قسە بكەن سڵاو لەرۆحى پاكى ئەو زیندانیانەى كە لە گرتووخانەكاندا لەژێر ئەشكەنجەیا شەهید بوون سڵاو لەگیانى پاكى ئەوسنوورداشەى كەیەك دەقیقە بینیم پاشان بەرەو مەرگیان برد سڵاو لەگیانى پاكى كاكە فازیل كەتۆمەتى پەكەكە پاش مان گرتن لەخواردن لەسێدارە درا سڵاو لەگیانى پاكى هەمووتان بۆ ئەوبنەماڵانەى كەتائێستا رۆڵەكانیان بێسەرو شوێنە تكایە دەنگ بە لیستى كوردستانى مەدەن بۆ ئاسودەبوونى رۆحى پاكیا بۆئەوەى لەگۆرە نادیارەكەیان شادكەن تكاتان لێدەكەم دەنگى خۆتان مەدەنە ئەولیستەى كە رۆڵەكانتانى بێسەرو شوێن كرد لەهەردوو حیزبى دەسەڵاتدار چونكە دەنگ دان بەهەر كامێكیا دەنگ دانە بەوەى تر دەنگ بدەن بەلیستى گۆڕان لیستى پێكەوە ژیان وئاسوودەیى و بەختیارى دەنگ بدەن بەكاك نەوشیروان تا مافەكانتان بگەرێنێتەوە بۆتان تكایە تكایە تكایە دەنگ مەدەن بەلیستى خیانەت ودرندەیى .........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست