له‌ سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌ی سه‌رده‌شتیان لێ تیرۆرکرد هێشتا سوکایه‌تی به‌ قوتابی ده‌کرێت....؟

Wednesday, 16/02/2011, 12:00


* په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌کانی هه‌ولێر که‌وتۆته‌ به‌رامبه‌ر کۆلێژی ئاداب که‌ ناوه‌راستیان ئه‌و شه‌قامه‌یه‌ شه‌هیدی ئازادیخواز و ڕۆژنامه‌ نوس سه‌رده‌شتیان لێ تیرۆرکرد.ئه‌و په‌یمانگایه‌ که‌ هه‌تا ئێستا یه‌کێتی قوتابیان وه‌ک هه‌واڵ به‌رێک ده‌ستی به‌ سه‌ر داگرتووه‌ هه‌ر له‌و رێگایه‌وه‌ کۆمه‌ڵێک قوتابی بگره‌ مامۆستاش به‌ قبول خاس وه‌رداگیرێن.ئه‌و خاڵه‌ گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌مه‌وێ باسی بکه‌م ئێستا ئه‌و په‌یمانگایه‌ چه‌ند به‌عسیه‌ک و کۆنه‌ جاشێک له‌ ژێر سێبه‌ری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتیدا به‌ رێوه‌ی ده‌به‌ن و وه‌ک و سیفه‌ته‌ هه‌میشییه‌که‌یان هونه‌رمه‌نده‌ شۆرشگێره‌کانیان ئیهمال کردووه‌ یه‌کێک له وان‌ مه‌عاونی په‌یمانگایه‌ که‌ پێشتر به‌عسی بوو ئێستاش به‌ ناوی هونه‌ر به‌ربۆته‌ گیانی ئه‌و قوتابیانه‌ به‌ قسه‌ی ناشرین و ته‌هدید کردنی قوتابیان که‌ وه‌ک و خۆی ده‌ڵێ فه‌سڵتان ئه‌که‌م که‌ وای لێهاتووه‌ که‌ چه‌ند جارێک قوتابییان خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه‌له‌ دژی ئه‌م که‌م وکوریه‌ زۆره‌ی که‌ هه‌یه‌ و رێگری لێکردونه‌ هه‌ر وه‌ک ئاغاکه‌ی. که‌ قوتابییان وه‌ک و ئه‌ ژیانه‌ ناله‌باره‌ی هه‌یه‌تیان چه‌ند جارێک له‌ لایه‌ن په‌یمانگاوه‌ مخێێاتیان لێ خوراوه‌ و چه‌ندین ئاله‌تی مۆسیقایان به‌ ناوی په‌یمانگا وه‌رگرتووه‌وئه‌و ره‌فتار به‌عسانه‌ فرۆشتوویانه‌ته‌وه‌ هه‌روه‌ها پاره‌یان له‌ کارنامه‌ی قوتابیان خواردووه‌. ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و په‌یمانگایه‌ی چاوه‌رێی درووست بوونی هونه‌رمه‌ندی لێ بکرێت له‌ کاتێک هه‌ر فیستیڤالێک یان کارێکی هونه‌ری ده‌کرێت تایبه‌ت به‌ په‌یمانگا یاخود زۆر جار بۆ ئاهه‌نگ گێرانی ده‌ره‌وه‌ش ده‌یانبه‌ن که‌ زۆربه‌ی بۆ لایه‌نگرییی کاری حیزبی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتییه‌ و دواتر یه‌ک له‌ سه‌ر چواری ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌ده‌ن به‌ قوتابییان که‌ بۆیان دانراوه‌ ئه‌وه‌ی تر هه‌ر وه‌ک ئاغاکانیان حه‌په‌لووشی ده‌که‌ن که‌ ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی جار به‌ سه‌رپه‌رشتی مامۆستای به‌شی مۆسیقا ئه‌نجام ده‌درێت که‌ له‌ ئێستاوه‌ ئه‌و قوتابییانه‌ بۆ کاری حیزبی به‌ کار ده‌هێنن دواتر ده‌یانه‌وێت هونه‌رمه‌ندی وه‌ک عه‌زه‌ی وه‌یسی لێ ده‌ربچێت که‌ بۆ برێک پاره‌ سوجده‌ بۆ ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ ببات ئا ئه‌مه‌یه‌ په‌روه‌رده‌ی ئه‌وره‌فتار به‌عسانه ‌ به‌ڵام دڵنیابن ئێوه‌ش له‌ گه‌ڵ ئه‌و راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌ی که‌ به‌ڕێوه‌یه‌ کۆتایییتان پێ دێت خۆتان و ئاغا مافیاکانتان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە