هەرەشەو گوشارەكان خەڵكى سەیدسادق ناترسێنێت ورۆژى یەك شەمە خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت
Friday, 18/02/2011, 12:00
بەپەلە//هەرەشەو گوشارەكان خەڵكى سەیدسادق ناترسێنێت ورۆژى یەك شەمە خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت
پاش بڵاوبونەوەى هەواڵى دواخستنى خۆپیشاندانە جەماوەریەكەى سەیدسادق لەژێر گوشاروهەرەشەدا بەدەیان گەنج پەیوەندیانیان پێوەكردوین بەردەوام بونى خۆیا ن لەسەرخۆپیشاندان دوپات دەكەنەوە لەلێدوانى ئەوهاولاتیانەى سەیدسادق ئەوەیان راگەیاندو ترس ودلەراوكێ بلاوكردنەوەى پەشیمانمان ناكەنەوە لەو خۆپیشاندانە بۆداواى رەاوى شارەكەمان بریارمان لێداوە هەردەبێت سازبكرێت
ئەوەشیان راگەیاند مۆلەتى خۆپیشاندانەكە لەقایمقامیەتى سەیدسادق وەرگیراوە هەربۆیە پاراستنى ئەمنیەتى خۆپیشاندانەكە دەكەوێتە سەرهێزەكانى ئاسایش وپۆلیس لەناوچەكەو هەر روداوێكىنەخوازراویش رووبدات بەرپرسیاریەتیەكەى لەئەستۆى ئەوحزبەیە كەهەرەشەى لەهاوڵاتیان وسەرپەرشتیارانى خۆپیشاندانەكە كردوە
هەرلێرەشەوە ئەوەبۆراى گشتى وكۆمەڵانى خەڵك روون دەكەینەوە ئێمە لەپێناو داواى رەواى شارێك خۆپیشاندان دەكەین نەوەك نەك دژ بەحزب ولایەنێكى سیاسى یاخود حكومەتى هەرێمى كورد ستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست