له زانکۆی جیهان هێشتا ره‌فتاری به‌عس و شوێنه‌واری به‌عس به‌رده‌وامی هه‌یه (به‌شی یه‌که‌م)
Monday, 04/02/2019, 19:57
شێرزاد ئیسماعیل
ه‌مجه‌د سه‌رۆکی زانکۆ وکاره خراپه‌کانی له نێو زانکۆی جیهاندا:
ئه‌مجه‌د سابیر ده‌لۆ یه‌کێکه له‌و به‌عسیه چه‌په‌ڵانه‌ی که چالاکانه له هه‌وڵدایه بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی که‌لتوری به‌عس له کوردستان، ئه‌م ئه‌مجه‌ده ئێستا سه‌رۆکی زانکۆی جیهانه له هه‌ولێر، زۆربه‌ی ژیانی له به‌غدا بردۆته سه‌ر وبه ته‌واوه‌تی خۆی ته‌رخانکرد بوو بۆ ڕێبازی به‌عس،له ته‌مه‌نی 25 ساڵیه‌وه خزمه‌تکاریان بووه،دوایی به زه‌ماله‌ی به‌عس ناردویانه بۆ یه‌کێتی سۆڤیه‌ت گوایه بۆ خوێندن و له پاڵیشیدا کاری سیخوڕی کردوه، که گه‌ڕاوه‌ته‌وه گه‌یشتۆته پله‌ی ڕه‌فیق و دوایی پله‌ی به‌رزکراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌ندام شوعبه، تا بۆته به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل(مجلس الشعب) له ناوچه‌ی گرنگی( زویه) له به‌غدا که پۆستێکه ته‌نها ده‌درێت به به‌عسیه گه‌وره‌کان،له هه‌مان کاتدا ته‌نسیب کراوه بۆ تصنیع عسکری و بۆته یه‌کێک له‌به‌رده‌سته‌کانی گۆڕبه‌گۆڕ حسین کامل و بۆته جێی متمانه‌ی و چه‌نده‌ها ئه‌رکی پێ سپاردوه، له‌سه‌ر و به‌ری هێرشی ئه‌مریکادا ساڵی 2003 بۆ سه‌ر عێراق به‌رپرسیاریه‌تی چه‌ند شانه‌یه‌کی چه‌کداری جه‌یشی شه‌عبی بووه، که به‌عس ده‌ڕوخێ ماوه‌یه‌ک له ترسا خۆی ده‌شارێته‌وه و تادوای ڕوخانی به‌عس له به‌غدا ماوه‌ته‌وه، دوایی له‌به‌ر نه‌مانی ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی به‌عسی ڕوخاو تا بیپارێزن به بێده‌نگی خۆی ده‌خزێنێته کۆلیجێکی ئه‌هلی له به‌غدا به ناوی الرافیدین، تا ساڵی 2006 له‌گه‌ڵ ماڵی باجگردا یه‌کتری ده‌گرنه‌وه و بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی زانکۆیه‌کی ئه‌هلی دێته ئاراوه و ئه‌مجه‌د ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌بردن و دابینکردنی کادری وانه‌بیژی هه‌مووی له‌سه‌ر من و دابینکردنی دارایی‌ش ماڵی باجگر، ئیتر حیکایه‌تی ئه‌م میراتگره‌ی به‌عس له به‌غداوه ده‌گوازرێته‌وه بۆ هه‌ولێر، باجگره‌کان زه‌ویه‌کی فراوان به‌ده‌ستده‌خه‌ن له گه‌ڕه‌کی حی عسکری هه‌ولێر، ئه‌مجه‌دیش هه‌رجی مامۆستای کۆنه به‌عسی هه‌یه له به‌غدا و خواروی عێراقه‌وه ده‌یانهێنێته هه‌ولێر و زانکۆیه‌ک ده‌که‌نه‌وه به ناوی جیهان، له‌سه‌رێکی تریشه‌وه ڕه‌زامه‌ندی تورکیا وه‌رده‌گرن و گرێیده‌ده‌ن له‌گه‌لیاندا و تورکه‌کان ناوی Cihan ده‌نێن له‌و زانکۆیه و لۆگۆکه‌شیان بۆ دیزاین کردون، ئێستاش لۆگۆکه‌یان ناوی سیهانی له‌سه‌ره نه‌ک جیهان. دامه‌زراندنی زانکۆی جیهان خاڵی وه‌رچه‌رخانه به‌ره‌و داڕمانی خوێندنی باڵا له کوردستاندا.
خۆزگه ئه‌م به‌ناو زانکۆیه به‌ڕاستی مه‌ڵبه‌ندێکی زانستی ده‌بوو و لاوانی کوردی په‌روه‌رده ده‌کرد و پێده‌گه‌یاند، سه‌د حه‌یف و مخابن نموونه‌یه‌کی هێند ناشرین و قێزه‌ونیان داهێنا که به ده‌یان ساڵ شوێنه‌واری تێکده‌ریان ناسڕێته‌وه ، ئاوێکیان ڕشت به زه‌حمه‌ت هیشک بێته‌وه، خوێندنیان کرد به بازرگانی و بیزنس ( ڕاسته باجگره‌کان بیزنسمانن، به‌ڵام ئه‌مه واناگه‌ێنێت که له بنه‌ڕه‌تدا ویسبێتیان حاڵی زانکۆکه‌یان به‌م جۆره‌ی لیبێت که ئه‌مجه‌د به‌م ڕێیه خواره‌دا بردی، له‌وانه‌یه مه‌به‌ستی باجگره‌کان دامه‌زراندنی زانکۆیه‌کی مۆدێڕن بوو بێت که خزمه‌تی زانست و کۆمه‌ڵی کورده‌واری بکات له هه‌مان کاتیش‌دا ببێته سه‌رچاوه‌یه‌کی داهات بۆیان، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی تا ئێستا هه‌ر ئه‌مجه‌دیان لا باشه و به قسه‌ی ده‌که‌ن) ، ئه‌وه‌یان فێری قوتابیه‌کانیان کرد که دانی پاره گه‌ره‌نتی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌یه، به واتایه‌کی دی کات به‌سه‌ر به‌ره‌و کرێی خوێندن بده و بڕوانامه له باخه‌ڵدایه، ئه‌مه‌ش تێکده‌رترین کارێکه بۆ ڕوخاندنی پایه‌کانی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵی کورده‌واری، چونکه وه‌ک عه‌ره‌ب ده‌ڵێت(الشهادة بلا استحقاق کالعملة بلا غطاء) یانی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه ىێ شایسته بوون وه‌ک دراوێک وایه که به‌رامبه‌ری نه‌بێت، ئه‌وه‌ی به‌عس پێی نه‌کرا یان نه‌یکرد ئێستا ئه‌مجه‌د ده‌لۆ به کارامه‌یی جێبه‌جێی ده‌کات، له کوردستانیش به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌کان بوونه پاڵپشتیان، به سه‌دان کارمه‌ندی بێ بڕوانامه به سایه‌ی ئه‌م جۆره زانکۆیانه‌وه بوونه خاوه‌نی بڕوانامه، بۆ نموونه له به‌شی یاسا که چه‌ند هه‌ستیار و گرنگه، پڕۆگرامه‌کانی خوێندن و یاساکان هه‌مووی به زمانی عه‌ره‌بیه، که‌چی قوتابیه‌که هیچ عه‌ره‌بی نازانێت و پرسیاری تاقیکردنه‌وه‌کان به عه‌ره‌بیه و ئه‌م به کوردی وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ریش ئه‌چێت به‌سه‌رکه‌وتویی، له هه‌مووی سه‌یرتر مامۆستای وانه‌که به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک عه‌ره‌به و کوردیش نازانێت، کێ سه‌ر له‌م مه‌ته‌ڵه ده‌رده‌کات، ئه‌مه‌یه خوێندن له‌م جۆره زانکۆیانه، ئیتر ده‌بێت به‌های ئه‌و بڕوانامانی چی بن؟ ئایا ئه‌مه تێکدان و ڕوخان نێه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م زانکۆیه ئاستی زانستی به‌رز بوایه، بۆچی ئه‌مجه‌دی سه‌رۆک زانکۆ کوڕه‌که‌ی خۆی ده‌نێڕێته وڵاتی میسر بۆ خوێندن؟
به‌د ئه‌مجه‌د له 2007 ه‌وه باجگره‌کان کردویانه‌ته سه‌رۆک زانکۆ، تا ساڵی 2015 وه‌زیری خوێندنی باڵا له به‌ر به‌عسێتی له پۆسته‌که‌ی لایبردوه، به‌ڵام هه‌ر له جیهان ماوه‌ته‌وه وه‌ک راوێژکار ، له ساڵی 2016 دا د.فوئاد مه‌ولود شه‌ریف که دکتۆرای هه‌یه له ماتماتیکدا له جێگه‌ی دانراوه که که‌سێکی ئه‌کادیمی به‌ڕێز بووه، ئه‌مجه‌د له ژێره‌وه هه‌ر خه‌ریکی تێکدان و به‌ربه‌ست دروستکردن بووه بۆ د. فوئاد تا دوای دوو ساڵ له سه‌ره‌تای2018 د.فوئادیان لابردوه به فیتی ئه‌مجه‌د و ئه‌مجه‌د کراوه‌ته‌وه به سه‌رۆکی هه‌مان زانکۆ ، بۆیه‌ی پارتایه‌تیان له د. فوئاد داوه و گوتوویانه کوڕه پلکی فه‌لاح مسته‌فای به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی پارتیه و ده‌بێت بگۆڕدرێت(چونکه ئێستا یه‌کێتی زاڵه له زانکۆی جیهان) ، له‌و ماوه‌ی دوو ساڵه‌ی که به‌د ئه‌مجه‌د لابراوه له سه‌رۆکایه‌تی زانکۆ له هه‌وڵ و ده‌ست ماچکردندا بووه تا به پلانێکی تۆکمه توانیویه‌تی بگه‌ڕێته‌وه پۆسته‌که‌ی و مووچه‌یه‌کی موفت له باجگره‌کان وه‌رده‌گرێت (10-14 ملیۆن دینار مانگانه) ، سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌و وه‌زیره‌ی ئه‌مجه‌دی لاداوه هه‌مان ئه‌و وه‌زیره‌یه که دایناوه‌ته‌وه به سه‌رۆکی زانکۆ، هه‌رچه‌نده ئه‌م وه‌زیره وه‌ک ده‌ڵێن گوتبووی هه‌رگیز جارێکی دی ئه‌مجه‌د ناکه‌مه‌وه به سه‌رۆکی زانکۆ، که‌چی کردی، پرسیار ئه‌وه‌یه چ نهێنیه‌ک هه‌یه؟
ئه‌وانه‌ی له نزیکه‌وه ئاگادارن وه‌ڵامیان ئه‌وه‌یه: زۆر کادری سه‌ر به یه‌نک که له و.خ.ب بوون ئێستا ڕاژه‌یان گواستۆته‌وه بۆ لای ئه‌مجه‌د وله جیهان کارده‌که‌ن، ئیتر هه‌ر له نوێنه‌ری یه‌کێتی له یه‌کێتی مامۆستایانی کوردستان که به‌رپرسی کۆمیته‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستیانی زانکۆی یه‌نکیشه تا لایه‌نگره‌کانیان له‌وێ بارگه‌یان خستوه، جگه له کڕینی به‌شێکی زۆری ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی تایبه‌ت له و.خ.ب، ئیتر رێگا ته‌خت بووه بۆ ئه‌مجه‌د هه‌رچی بوێت ده‌یکات به پشتگیری و.خ.ب. هیچ چاودێریه‌کی توندی له‌سه‌ر نه‌ماوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست