پرۆژه یاسای ئازادی ڕیکخراوبوونی کرێکاری
Tuesday, 31/01/2012, 12:00
ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی له‌کوردستان
پرۆژه یاسای ئازادی ڕیکخراوبوونی کرێکاری
پێشینه‌یه‌ک بۆپێشنیار کردنی ئه‌م پڕۆژه یاسایه:
1- به‌جیا له‌وه‌ی که‌له‌کوردستان یاسایه‌کی کاری کرێکاری نییه که‌ماف وئازادیه‌کانی کرێکاران به‌ڕه‌سمی بناسێنێ وچۆنیه‌تی وه‌گه‌ڕخستنی هیزی کاری کرێکاران وفرۆشتنی به‌شێوه‌یه‌کی گونجاو له‌یاسایه‌کدا ڕێکبخات، هاوکات ئاستی که‌می کرێ وسه‌عاتکاری بێسنوری ڕۆژانه‌و نه‌بوونی زه‌مانه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ سه‌رجه‌م کرێکاران وهه‌لومه‌رجی سه‌ختی کار وڕووداوه‌کانی شوێنی کار.. ئاستێکی به‌رزی له‌چه‌وسانه‌وه‌ی کرێکاران داسه‌پاندووه وژیانی نه‌وه یه‌ک له‌دوایه‌که‌کانی کرێکاران وخێزانه‌کانیانی سپاردووه به‌یاساکانی بازاڕ، که‌به‌ته‌واوی به‌قازانجی خاوه‌نکارو کۆمپانیاکان وبه‌زه‌ره‌ری چینی کرێکاری کوردستان ته‌واوکردووه.
2- له‌لایه‌کی تریشه‌وه دابه‌شکردنی کرێکاران به‌سه‌ر هه‌ردووبه‌شی "که‌رتی تایبه‌تی وحکومی"دا، ناهاوتاییه‌کی گه‌وره‌ی له‌نێوان مافه‌کانی کرێکاران وڕیژه‌ی کرێ وسه‌عاتکاری ڕۆژانه‌و به‌هره‌مه‌ند بوون له‌بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وله‌وانه‌ش بیمه‌ی خانه‌نشینیدا پێک هێناوه.
3- یاسای وه‌به‌رهێنان که‌له‌کۆشه‌یه‌کی خۆیدا، وه‌گه‌ڕخسنی هێزی کار وچۆنیه‌تی فرۆشی هیزی کاری کرێکاران لا‌یه‌نێکی سه‌ره‌کیه‌تی، هیچ حسابێکی بۆ کرێکاران نه‌کرده‌وه وماف و زه‌حمه‌تی ئه‌م چینه‌ی کردۆته پاشکۆی خاوه‌ن کار‌و سه‌رمایه‌کان ویه‌ک لایه‌نه ده‌ستی ئاوه‌ڵاکردوون که‌به‌ده‌ر له‌یاسا ومافی هاوڵاتی بوونی کرێکاران هێزی کار بخنه خزمه‌تی خۆیانه‌وه.
4- ئه‌و سه‌ندیکایانه‌ی که‌به‌ناوی کرێکارانه‌وه دروستکراون، جگه‌له‌وه‌ی سه‌ندیکای حزبه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداره وبۆمه‌رامی حزبایه‌تی کارده‌کان، به‌درێژایی ته‌مه‌نی پێکهاتنیان کارێکی ئه‌وتۆیان بۆ کرێکاران نه‌کردوه وله‌ڕاستای جێگیرکردنی ماف وخواسته‌کانی کرێکاراندا هه‌نگاویان هه‌ڵنه‌گرتووه..
هه‌موو ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن که‌کرێکارانی کوردستان ونوێنه‌رانی کرێکاریی وڕێکخراوه‌کانیان چ له‌پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا وچ وه‌ک هاوڵاتیه‌ک ڕۆڵیان نییه‌و به‌ته‌واوی کراونه‌ته پاشکۆی یاساکانی بازاڕ‌و هه‌ڵسوکه‌وتی خاوه‌نکارو کۆمپانیاکان. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌ته‌واوی به‌رهه‌م وداهاتی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ڕه‌نج وماندوبوونی ئه‌م چینه به‌ڕیوه‌ده‌چێت.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی ئه‌م پڕۆژه یاسایه پێشنیار ده‌کا وته‌ئکید ده‌کاته‌وه که‌ئازادی ڕێکخراوبونی کرێکاریی وجێگریکردنی له‌یاساکانی هه‌رێمدا، یه‌که‌م مه‌رجی حه‌یاتیه بۆ ئه‌وه‌ی کرێکارانی کوردستان به‌هۆیه‌وه بتوانن داکۆکی له‌ماف وخواسته‌کانیان بکه‌ن وئالوگۆرێکیش له‌هه‌لومه‌رجی کاروژیانیاندا پێک بهێنن. ئازادی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کیش، به‌ئازادی وسه‌لماندنی مافه‌کانی کرێکارانه‌وه پێوانه ده‌کرێت.
ئه‌م پرۆژه یاسایه بوواری جێبه‌جێکردنی ئاڕاسته‌یه بۆ:
یه‌که‌م:حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
دووه‌م:په‌یوه‌ندیکانی ده‌ره‌وه
سێهه‌م:وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه
ماده‌ی یه‌که‌م:
1- ئازادی بێمه‌رجی پێکهێنانی سه‌ندیکا، ئه‌نجومه‌ن، کۆبوونه‌وه‌ی گشتی وشورا کرێکاریه‌کان وهه‌ر کۆڕوکۆمه‌ڵێکی تری کرێکاری له‌کارگه‌و ناوه‌نده‌کانی کارادا، که‌له‌لایان کرێکاران خۆیانه‌وه پێکده‌هێنرێن، مافێکی ڕه‌وای هه‌موو کرێکارانی کوردستانه. به‌م پێیه‌ش ئه‌رکی حکومه‌ت وده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانه که به‌بێ مه‌رج مۆڵه‌تی یاسایی به‌هه‌ر ڕیکخراوه‌یه‌کی کرێکاری بدا وهه‌موو ئه‌و پێداویستیه مادی ویاساییانه‌ی که‌بۆئازادی هه‌ڵسورانیان پێویسته دابین بکات.
2- هه‌رجۆره ده‌خاڵه‌تێکی خاوه‌نکراو ده‌ستێوه‌ردانی نیهاده‌کانی حکومه‌ت له‌کاروباری ڕیکخراوه کرێکاریه‌کاندا قه‌ده‌غه‌یه وبه‌کارێکی نایاسایی ده‌ژمێردرێت.
ماده‌ه‌ی دووه‌م:
به‌ڕه‌سمی ناسینی نوێنه‌رانی کرێکاران وڕێکخراوه‌کانیان له‌چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌و گرفه‌تانه‌ی که‌له‌کارگه‌و ناوه‌نده‌کانی کاردا له‌نێوان خاوه‌نکارو به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان وکرێکاراندا دێته‌کایه‌وه. به‌جۆرێک که‌له‌هه‌ر کێشه‌و گرفتێکدا کرێکاران له‌به‌رابه‌ر یاسا‌و دادگادا نوێنه‌رایه‌تیان زامن بکرێ.
ماده‌ی سیهه‌م:
ته‌رخان کردنی دوو نۆبه‌تی یه‌ک سه‌عاتی له‌دوو ڕۆژی جیای یه‌ک هه‌فته‌دا بۆ سازدانی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی کرێکاران له‌هه‌موو کارگه‌و ناوه‌نده‌کانی کاردا، بۆ کرێکاران تا له‌کێشه‌و گرفه‌ته‌کانی کار‌و ژیانی کرێکاران بکۆڵنه‌وه وڕیگا چاره‌ی بۆ بدۆزنه‌وه. ئه‌م کۆبونه‌وانه به‌بێ ده‌خاڵه‌تی خاوه‌نکارو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌نده‌کان وبه‌سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن کرێکاران خۆیانه‌وه سازده‌درێ وماوه‌که‌شی وه‌ک به‌شێک له‌سه‌عات کاری ڕۆژانه به‌موچه‌ی ته‌واوه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت.
مادده‌ی چواره‌م:
به‌مه‌به‌ستی دابینکردنی به‌کرده‌وه‌ی ئازادی هه‌ڵسورانی ڕێکخراوه کرێکاریه‌کان، حکومه‌ت ئه‌رکیه‌تی که‌موچه‌ی ته‌واو بۆ سکرتێر وئه‌ندامانی باڵای ڕێکخراوه‌کریکاریه‌کان ببڕێته‌وه وکارو هه‌ڵسوران وماندوبوونیان وه‌ک پیشه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به‌موچه بۆحساب بکات.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ته‌واوی ئه‌م ماددانه‌ی سه‌ره‌وه، له‌یاسای کاری کرێکاراندا جێگیر بکرێ وبه‌ڕه‌سمی بناسرێ. یاسای کاری کرێکاران وهه‌ر یاسایه‌کی تر که‌په‌یوه‌ندیان به‌وه‌به‌ر هێنان ووه‌گه‌ڕخستنی هیزی کاری کرێكارانه‌وه هه‌یه، نابێت پێچه‌وانه بێت به‌م ماددانه‌ی که‌له‌م پڕۆژه یاسایه‌دا هاتووه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌کان ئه‌م یاسایه جێبه‌جیبکه‌ن وبیخه‌نه بوواری کارپێکردنه‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
نوێنه‌رانی ڕێکخراوه کرێکاریه‌کان چاودێرن به‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی به‌نده‌کانی ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌وه.
ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی له‌کوردستان
5/1/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست