ڕاوه ڕیوی که‌وته شه‌قامه‌کانی دیمه‌شق!.
Wednesday, 31/08/2011, 12:00
تینی ئازادی له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست هه‌روا بڵاو ده‌بێته‌وه ، ئه‌مجاره ڕیویهکهی دیمه‌شقه که‌وتۆته به‌ر په‌لاماردان وشهپکهی له‌سه‌ر تونده ، ئه‌وه چه‌ند مانگه ئه‌و ڕاوه به‌به‌رده‌وامی وقوربانی دان پێشه‌کی له ده‌رعا له دوای له حمێ و حما و لادقیه هه‌روا تا ئه‌وه‌ی گه‌یشته ناو شه‌قامه‌کانی دیمه‌شق. ئێمه لامان ڕۆنه که کهولهکهی ئاقیبه‌ت به‌به‌ر ئه‌مریکا ده‌که‌وێت و پۆستاڵی سه‌ربازی لێ‌دروست ده‌که‌ن . به‌ڵام ئه‌و ڕیویه هینده کالهبابی خنکاندووه که چار نه‌ماوه ده‌بێ هه‌ر بێته گرتن.
چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕژێمی ڕیویهکهی دیمه‌شق مامۆستایی ئایینی کوردپه‌روه‌ر ناودار شێخ خه‌زنه‌وی تیرۆر کرد، وهیڕشی نه‌ژادپه‌ره‌ستانه‌یان له یاریگه‌ی فوتباڵی شاری حه‌سه‌که برپاکرد ، که سه‌دان کوردی تیادا شه‌هید و بریندار لێکه‌وته‌وه، ئه‌وساکه شاره کوردی یه‌کانی سوریا و به‌تایبه‌ت شاری خۆڕاگری قامشلی سه‌رهه‌لدانیان ده‌ستپێکرد و زۆر شه‌هیدی دا ، نقهێک له سه‌رۆکه ڕووڕهشهکانی کوردستانی باشووڕ ده‌رنه‌هات .
له بری ئه‌وه ڕیویه قه‌شمه‌ره‌که‌ی ئێمه‌ش که به قه‌ڵ خۆر ناسراوه، ده‌ستخۆشی له ریویهکهی دیمه‌شق ده‌کات. و له پاداشی ئه‌وه‌ی له کۆشی ئه‌وان له‌دایک بووه وبه‌عس ناو‌کی بڕیوه ، به ملیون دۆڵاری خوێنی ئهنفالکراوهکمانی ده‌کاته گه‌رووی هاوتا خوێری یه‌که‌ی خۆی له دیمه‌شق. و له‌م نزیکانه‌ش ده‌رکه‌وت که به‌سه‌دان لۆری چه‌ک وتفاق و ته‌قه‌مه‌نی ئێرانی له حاجی ئۆمه‌رانه‌وه به‌ره‌و سنووری ڕه‌بیعه گویزراوه‌ته‌وه، بۆ یارمه‌تیدانی ڕیویهکهی دیمه‌شق .تاوه‌کو خۆی نه‌جات بدات له‌ده‌ست جه‌ماوه‌ری سوریا.
ئه‌وه‌ی جیگای نه‌گبه‌تی یه که به‌ده‌یان حزبۆکه‌ی "کوردی" له سوریا هه‌ن ، که گشتیان کت و مت له‌به‌رگیراوه‌ی حیزبه نهتهوهفرۆشهکانی هه‌رێمی خۆماڵین ، ئه‌و حیزبانه له به‌ر په‌یوه‌ندی ژێر به‌ژێریان له‌گه‌ڵ ڕیوهکهی دیمه‌شق ، نه‌یانتوانیوه ڕۆژێک خزمه‌تێک به دۆزی نه‌ته‌وایه‌تی کورد بکه‌ن ، ته‌نیا زماندرێژو و جاسوسی نه‌بێت. جاهیوادارین جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێری قامیشلۆ و حه‌سه‌که و عاموداو عفرین و حه‌له‌ب په‌ندیان له کوردستانی باشوور وه‌رگرتبێت و ووشیار ئه‌وه بن که ئه‌و حیزبۆکانه خۆیان نه‌که‌ن به که‌ڵه‌گا ونهبن به سه‌رۆک و ساوه‌ر به‌سه‌ریاندا. باوڕی به‌خۆ بکه‌ن و نوێنه‌ری ووشیار وکورد په‌روه‌ر هه‌ڵبژێرن. و زۆر ووشیار بن له حیزبه نه‌خۆشه‌کانی کوردستانی باشوور ، که دڵنیام داویان بۆ داده‌نێنه‌وه. هه‌روه‌ها برایانی کوردی ڕۆژاوا ئاگادار ده‌که‌مه‌وه که سه‌رکرده‌ی پاشه‌ڵپیس گه‌وره نه‌که‌ن. ئیتر هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بێت ڕزگاری جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست