تا که‌ی باوه‌ڕیمان به حیزبی ئوپوزیسیون هه‌بێت ؟
Saturday, 02/04/2011, 12:00
ئه‌وه دیسان مفاوه‌زاته نه‌وشێروان ده‌یکات له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتداری به‌عس ئاسا؟
له‌بارودۆخێکی دژوار وه‌کو ئه‌م ڕۆژانهکهجهماوهری کوردستانی باشوور تیایدا تێده‌په‌ڕێنێت ئه‌رکی ڕۆشه‌نبیران و ڕۆژنامهبوێرهکانه ههلسنگاندنێکی توکمه‌ی ئه‌و قهیرانهبکهن بۆ خه‌لک. و ئامانجێکی ڕۆشه‌ن بدرێت به‌جه‌ماوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌سه‌ر لێشیواوی و پچران پچران نه‌میننه‌وه. .وبۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر بێ ترس له‌م سه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ری ولات بتوانێت یه‌کتر بگرینه‌وه وبتوانن به دروشمی یه‌ک ده‌نگ داخوازی خۆی ده‌رببڕیت.
کۆمه‌لگای کوردی ئه‌مڕۆکه له یه‌ک ئان و کاتدا قه‌یرانی له‌گه‌ل دوو ده‌سه‌لاته یه‌کێکیان له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتی کوردی یهدووهمیان له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتی عه‌ره‌بی ناوه‌نده له‌به‌غدا یه. ده‌سه‌لاتی ناوه‌ند بگره تا ئێستاش مژاری سه‌رژمێری و دیاریکردنی ناوچه کوردییاکان نه‌ته‌نیا یهکلایهنهکردۆتهوه له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتی کوردی به‌لکو ڕۆژ به‌ڕۆژیش قه‌یرانه‌کانمان له‌گه‌لیان قۆلتر ده‌بێته‌وه و دۆزی کورد ده‌خاته بن گه‌ڕ. نوینه‌رانی هاوپه‌یمانی نه‌ته‌نیا هیچ پێشخستنێکی وایان ئه‌نجام نه‌داوه له به‌غدا به‌لکو له‌زۆر له بواره‌کان پاشه‌کشه‌ی گه‌وره‌ی کردووه له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسه هه‌ستیارانه‌ی به‌به‌ت به‌کورد و کوردستانه. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هۆکاری ئه‌و بارودۆخه ده‌بینین هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م دوو قه‌یرانه ده‌سه‌لاتی دوو حیزبهکوردی یه‌کانن که بهزانابوونی له‌ماوه‌ی ئه‌و بیست ساله‌ی دوای ڕاپه‌ڕینی 1991 تا ئێستا پاوانی سیاسی کوردیان گۆڕی له‌خه‌باتی کوردی له‌گه‌ل دوژمنی ده‌ره‌کی بۆ خه‌باتی کوردی بۆ چاره‌نووسێکی نادیار . تا ئه‌وه‌ی له‌و میانه‌دا ده‌سه‌لاتی حیزبی کوردی بتوانێت مه‌زنترین ده‌سکه‌وت به‌ده‌ست بێنێت ئه‌ویش تالانکردنی جه‌ماوه‌ری کوردی وچه‌سپاندنی ناوچه‌گه‌رێتی وئاریشهی زمان و نه‌خوێنده‌وارکردنی خه‌لک و ڕیشهداسهپاندنی سیاسه‌تی بنه‌ماله وخزم خزمانهو و قه‌تیس کردنی ده‌نگی کۆمه‌لگای کوردی یه. و له‌لایه‌کی تریش یارمه‌تیدانی دوژمنان بۆتواندنهوهی پرسی نه‌ته‌وه‌یی کوردی به‌رانبه‌ر پاره‌و چه‌ند ئیمتیازیکی کاتی به‌ده‌سه‌لاتی کوردی.
ده‌سه‌لاتی کوردی تم وتم یاری یان به‌هه‌ست وسۆزی جه‌ماوه‌ری کوردی کردووه جارێک به و ناوه‌ی که‌له‌خۆیان ناوهکهدروشمێکهی لهڕیچهلهکهوه درۆیه ئه‌م دوو حیزبه سه‌لماندوویانه هیچ بنه‌مایه‌ک بۆ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌یی تیایان نیه. وه‌ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی بهڕێهوی ده‌به‌ن ده‌سه‌لاتی حیزبه و له‌وه‌ش خراپتر ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌یه هه‌موو کاتێکیش کورد و کوردستانیان فرۆشتووه به‌دوژمنان بۆ پاره و گیرفان. وجارێکی تر به‌ناوی فیدرالی که‌ئه‌وه‌ش درۆیه‌کی دیسان گه‌وره‌تره له‌گه‌ل خه‌لک کردیان بۆ ئه‌وه‌ی دزی خۆیان بکه‌ن و تاوانهکهبخهنه ئه‌ستۆی ده‌سه‌لاتی به‌غدا وهه‌رکاتێک ته‌نگاو کران له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه سیناریۆیه‌ک له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتی ناوه‌ڕستی به‌غدا بێننه پێشه‌وه سیناریۆی وه‌ک گرێبه‌سته نه‌وتی یه‌کان و مووچه‌ی پێشمه‌رگه و مادده‌ی 140 و هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌کانی دابڕاو و هتد..... بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌لک و خۆ دزینه‌وه وخۆقورتارکردن له‌داخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ر. ده‌سه‌لاتی کوردی کاتێک خۆی ده‌کا به‌خاوه‌ن به‌رپرسیار ئه‌گه‌ر ره‌وشێک له‌به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماله بێت و نا به‌رپرسیاره ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه‌که له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نه بێت نموونه‌ش بێده‌نگ بوونی ده‌سه‌لات له‌ڕاست بومبارانی ئیران و هێڕشه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر کوردستانی باشوور. کهواتهدهسهلاتی کورد‌و ده‌سه‌لاتێکه له‌ناو ده‌سه‌لات له‌ناو ده‌سه‌لاتیکی تره. بۆیه جیا بوونه‌وه‌له عیراق زهرهرهبۆ په‌زه‌کانی و ته‌مه‌نی ده‌سه‌لات کورت ده‌کاته‌وه. ده‌سه‌لات به‌رده‌وام ده‌مانترسێنن که‌باسی سه‌ربه‌خۆیی نه‌که‌ین گوایه ئه‌و پرسه له‌گه‌ل جیوپولیتیکی کوردستان ناگونجێت. باشه بۆ بۆ کوسوڤۆ و باشووری سودان ده‌گونجێت بۆ بۆ کوردستان ناگونجێت؟ که‌واته ئه‌و ده‌سه‌لاته له خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد دا نیه.
خالێکی تری ئه‌م ده‌سه‌لاته پاڕله‌مانه که‌له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی دوو بنه‌ماله ده‌مه‌زراوه وبهفیفتی فیفتی دابه‌شکراوه ئه‌وه‌یان بۆیه والێکردووه بۆ هێنانه‌گۆرێی بیروکراسی و گه‌نده‌لی و سه‌رلێشێواندنی خه‌لک تاکو جه‌ماوه‌ر ماندوو بکات ودهسهلاتیش خۆی نه‌دات به‌ده‌سته‌وه و هه‌رچی خواستی بیکات و هیچ حیساب و کیتابی له‌گه‌ل نه‌کرێت. کابینه‌ی به‌رهه‌م سالح بلێت جوارسالمان گه‌ره‌که تا چه‌وتیه‌کانی کابینه‌ی پێنجه‌م ڕاستدهکه ینه‌وه ئێنجا ده‌ست بکات به‌خواری به ئیجراکردنی به‌لێنه‌کانی و تا ئه‌وکاته‌ش نۆره‌ی کابینه‌ی حه‌وته‌می نێچیرڤان دێت ئه‌ویش هه‌روه‌ها چوارسالی گه‌ره‌که تا کابینه‌ی به‌رهه‌م ڕاست ده‌کاته‌وه ئێنجا به‌لێنی خۆی ئیجرا بکات. هه‌روه‌ها ده‌سه‌لاتی دز و گه‌نده‌لی ئه‌م به‌زمه به‌م ڕهوالهته هه‌تا هه‌تایه په‌یره‌و ده‌کات ده‌نگی ئوپوزیسیونیش کپ ده‌که‌ن به‌چه‌ند ئیمتیازێک. ده‌سه‌لاتی ئه‌و دوو بنه‌ماله‌یه ئه‌مه‌یان کردۆتهرێبازێکی تازه که گه‌نده‌لترین ڕژێم نه‌یتوانیوه ڕێی تێببات به‌م جۆرهدهسهلاتداری یه. ئه‌مه ناتوانی ناوی لێبنێت حکومه‌ت به‌لکو هاوڕه‌نگی ده‌سه‌لاتی جه‌نه‌رال ئهیدید و چه‌ته‌کانی سوومالی یه.
وولاتانی ئوروپایی و ئه‌مریکاش له‌به‌ر بارودۆخی به‌غدا و له‌شکری ئه‌مریکا له‌عیراق نه‌بێت ئه‌وه‌نده بایه‌خ به‌ده‌سه‌لاتی کوردی ناده‌ن و به‌ده‌سه‌لات نایان ناسن. ئه‌وه ده‌بینین که ئه‌ردوگانی کوردکوژ خۆی کردووه به‌خاوه‌نی کوردستانی باشوور دێت بۆ هه‌رێم به‌ناوی کردنه‌وه‌ی فڕگه‌ی هه‌ولێر کهنهکاری ئه‌وه و نه ولاتی ئه‌ویشه بێ ئه‌وه‌ی هیچ حیسابێک بۆ کورد یا ده‌سه‌لاتی کوردی بکات. شه‌قامی هه‌ولێری ته‌نیا بهبایراقی تورکی دهخهملێننهوه و حیسابی مه‌سینه ههلگرێکیش بۆ سه‌رۆکمان ناکه‌ن.
هه‌شت ساله له‌ڕووخانی ڕژێمی به‌عس ده‌گوزه‌رێت ئێستاش ده‌سه‌لات به‌خۆی ده‌لێت دهسالاتمان ساوایه. بودجه‌ی کوردستان 11ملیارد دۆلارهبۆ ئه‌م سال (2011) بۆ چوار ملیون هاولاتی هه‌رێمی کوردستان. کهدهتانێت چوا ولاتی پیشه‌سازی له‌شێوه‌ی ولاتانی ئوروپی به‌ڕێوه‌ببات به‌م پاره‌یه. ده‌سه‌لاتی کوردی له 1991 تا ئێستا زیاتر له100 ملیارد دۆلاری پێگه‌یشتووه. که چوار وولاتی وه‌ک ژاپۆنی پی دروست ده‌کرێت ئه‌گه‌ر به‌راوورد بکه‌ین له‌گه‌ل وولاتانی دیموکراسی هه‌رێمی کوردستان پرۆژه‌یه‌کی ڕاست و دروستی نه‌بووه نه له ئاو نه‌له ووزه نه‌له قوتابخانه و نه‌له نه‌خۆسخانه هتد....... ڕاژه‌ی موچهگیر و خانه‌نشینه‌کان چه‌ند به‌رابه‌ری وولاتانی ئوروپاییه بێ ئه‌وه‌ی بچووکترین پیشه‌سازیمان ده‌ست پێکردبێت له‌م هه‌شت ساله.
کۆی ئه‌م ئامارانه ئه‌وه‌مان پێ ده‌لێت که‌ده‌سه‌لاتی کوردی له‌و ماوه‌یه‌ی ده‌سه‌لاتداری گرتووته ده‌ست هه‌ر خه‌ریکی داڕووتاندنی خه‌لکه و نیشتمان به‌ره‌و هه‌لدێر ده‌بات و نه‌ته‌وه‌ش ده‌توێنێته‌وه بۆ دوژمنان ئه‌مه ده‌بێ چ ناوی لێبنێن جینوسایدی نوێ به‌شێوه‌یه‌کی هێمنی ؟ نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ناو ده‌به‌ن که‌سه‌دان ساله دوژمه‌ن بهزوریش نه‌یتوانیوه ئه‌وه‌بکات!. کۆمه‌لگایه‌ک دروست ده‌که‌ن پاسیڤ و به‌ستراوه به‌موچه‌ی ده‌سه‌لات نامۆیه لهجومگی زانست و پیشه‌سازی.
ده‌سه‌لاتی هه‌رێم هه‌ر رێکه‌وتن و گرێبه‌ستێکی کردبێت به‌نهێنی و شاراوه له‌خه‌لک ده‌کات و بڕیار له‌ده‌ست چه‌ند که‌سێکی بنه‌ماله‌یه که له‌ڕووی میزاج دانوستاندن ده‌کات له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتدارانی بیانی. پارله‌مان و حکومه‌تیان دامه‌زراندووه وه‌ک مجلس وگنی پێشان ته‌نیا بۆ ناو وه‌ک کارتۆن بۆ پارێزگاریکردن له‌گه‌نده‌لی حیزب و بنه‌ماله. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌حیزب ڕێنمایی بکرێت به‌یانی مێشکی خه‌لکی پێدهشۆنهوه لهمیدیاکانیان.
حیزبه ئوپوزیسیونهکان له‌م میانه‌دا هه‌مان په‌تای حیزبی ده‌سه‌لاتیان گرتۆته‌وه وده‌وری پاوانخوازیان ده‌گێڕن تا نانبڕاوبن هاوار ده‌که‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه چه‌ند کورسی یه‌کی په‌رله‌مان و وه‌زیری یان پێبه‌خشرێت له‌گه‌ل پاره‌یه‌ک بۆ میدیا نه‌خۆشه‌که‌یان ببڕێته‌وه ئیدی هه‌موو هه‌ول و ته‌قه‌لایه‌کیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ پێش‌گرتن له‌خه‌لکی ناڕازیبوو و سیاسه‌تی به‌ناو ئوپوزیسیون په خه‌لک ده‌فرۆشنه‌وه و ڕووڕه‌شی ده‌سه‌لاتی پێ داده‌پۆشن . و به میدیای جیهان ده‌سه‌لمێنن که ده‌سه‌لاتێکی دیموکراسیمان هه‌یه. باکیان له‌وه نیه باره‌گانیان ده‌سووتێنرێت وه‌یا ئیهانه‌یان دێتهکردن له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌لاته‌وه ته‌نیا له‌خه‌می ئه‌وه‌ن که‌ده‌سه‌لات جار به‌جار ئاوڕێکیان لێبداتهوهو نانێکیان بۆ فڕێبدات تا ئه‌وه‌ی بێده‌نگ ده‌کرێن . هه‌ر وه‌ک ئه‌و مفاوهزاتهی جاران که‌له‌گه‌ل ڕژێمی سه‌ددام ده‌کرا .
کاروبارو وده‌سه‌لاتی پاڕلهمانیش ههربهئهندازهی خزمه‌ت و ده‌سه‌لاتی موسته‌شاره‌کانی مجلس وگنی ئه‌گه‌ر که‌متر نه‌بێت زیاتر نیه.
ئه‌گه‌ر بلێین ئوپوزیسیونمان هه‌یه له ناو پاڕله‌مان بابزانین کار و خه‌باتی حیزبه ئوپوزیسیونهکان له‌و پرسانه‌ی خواره‌وه چۆن بووه تائێستا:
1. حیزبی ئوپوزیسیون چ هه‌لوێستیان هه‌بووه لهجینوسایدکردنی هه‌له‌بجه له‌ئاستی عیراق و نێونه‌ته‌وه‌یی؟ و چه‌ند خه‌میان بۆ خواردووه له‌ناو میدیای جیهانی؟
2. حیزبی ئو پوزیسیون چ هه‌لوێستیان هه‌بووه لهدهرباز کردی تاوانبارانی کۆمه‌لکوژی کورد له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی کوردی یه‌وه له‌یاسا و چ هه ولێکیان داوه‌بۆ به‌دادگایی کردنی ئه‌م تاوانبارانه له‌دادگایه‌کی نێو نه‌ته‌وه‌یی؟.
3. حیزبی ئوپوزیسیون بۆ وا بێده‌نگه له‌و پارهدزراوانهی که‌خوێنی ئه‌و میلله‌ته‌یه و ده‌سه‌لات ئه‌وه چه‌ند ساله ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه و چ هه‌ولێک دراوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م پاره‌یه له‌ڕێگای یاسای نێو ده‌وله‌تی و ولاتانی ئوروپا بۆ خاوه‌نی خۆی که خه‌لکی به‌شمه‌ینه‌تی کوردستانه به‌تایبه‌ت خێزانی ئه‌و ئه‌نفال و ده‌ربه‌ده‌ر و شه‌هیدانه‌یه؟.
4. هه‌لوێستی حیزبهئوپوزیسیون چی بووهلهڕاست ده‌ست درێژی دوو رژێمی دوژمنی ئێران و تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان؟ و تا ئێستا جه‌ند جار خه‌لکیان بانگهێشت کردووه بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین وریسواکردنی بنکه جاسوسیه‌کانی تورک و ئێرانی له هه ولێر ؟.
5. هه‌لوێستی ئوپوزسیون چیه له‌ڕاست به‌عه‌رب کردنی زه‌وی وزاری هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک. و هێنانی "پرۆژه‌ی" وولاتانی عه‌ره‌بی که‌نداو و کۆمپانیای تورکی بۆ سه‌ر خاکی کوردستان بێ چاوخشاندنه‌وه وه‌یا لێکدانه‌وه‌یه‌کی دروست له ئایه‌نده‌ی ئه‌م پرۆژانه و کاره‌ساته‌کانیان به‌سه‌ر کوردستان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد؟.
6. ئوپوزیسیون چ خه‌مێکی خواردووه بۆ دانانی زمانێکی ستانده‌ری کوردی و بوژاندنه‌وه‌ی کولتوری ڕه‌سه‌نی کوردی بۆ کۆمه‌لگایه‌کی خاوێن و یه‌کگرتوو و خاوه‌ن ناسنامه ی کوردی؟
باسی که‌رکوک و ناچهدابڕوهکان و نه‌خشه‌ی هه‌رێمی کوردستانی باشوور ناکه‌ین ئه‌ویش به‌ره به‌ره له‌جێگای خۆی هه‌ر ڕۆژه‌و به‌بیانوویه‌ک دوژمنان پارچه‌یه‌کی لێده‌که‌نه‌وه یهیا ژێر به‌ژێر سه‌رۆکه‌کانمان ده‌یبه‌خشن به دوژمن.
کۆی ئه‌م پرسیارانه خه‌لکی کوردستان ده‌بی له‌خۆیان بکه‌ن تا بزانن حیزبه‌کانی کوردی بهئوپوزیسیونهوهش کۆمه‌لگای کوردی به‌ره‌و چ ئاقارێک بردووه و ده‌یبه‌ن. و چ ڕێگا چاره‌یه هه‌یه بۆ ڕزگاربوون له‌ده‌ست ئه‌م حیزبانه بهسهربلندی .
کۆمه‌لگای کوردی وبه‌تایبه‌ت پرسی نه‌ته‌وه‌یی کوردی له‌هیچ سه‌رده‌مێکدا وا خراپی به‌سه‌ر نه‌هاتووه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئیستا هه‌یه. ئه‌وه‌ش له‌به‌ر متمانه کردنی کۆمه‌لگای کوردی به‌حیزبه‌کانی کوردی به‌تایبه‌ت دوو حیزبی ده‌سه‌لات که‌له‌نێوان خۆیاندا کورد و دۆزی کوردیان شاره‌زاتر له‌دوژمن به‌ره‌و هه‌لدێر ده‌به‌ن . ئه‌و دوو حیزبه زه‌مانێک به‌ناوی ئهپوزیسیۆن ده‌ستیان به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی کوردی گرتبوو تاوه‌کو کورد هه‌رگیز نه‌گات به‌ڕزگاری. ئه‌مڕۆکه‌ش وا پارته ئوپوزیسیونهکان (گۆڕان و کۆمه‌ل و یه‌کگرتوو) به‌ده‌م و چاوێکی نوێ ده‌یانه‌وێت هه‌مان ڕێڕه‌و بگرنه پێش و هه‌مان سیناریو دووباره که‌نه‌وه.
کاریگه‌ریی ئه‌و حیزبه ئوپوزیسیونانه به‌هێزتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر وه‌ک رێکخراوی نهێنی کاریان کردبا له‌شوێنی ئه‌وه‌ی بڕۆنه ناو پارله‌مانی مجلس وگنی یه‌که‌ی بنه‌ماله وهیچیان پێ نه‌کرێ وته‌نیا خۆیان پێ سووک بکه‌ن.
ئه‌وه به‌ڕاسته ئوپوزیسیون ده‌یه‌وێت په‌ڕله‌مان بکات به چه‌قی چاکسازی له هه‌رێم له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاته یا پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته؟
کۆمه‌لگای کوردی پێویستی بهووشیاربوونهوه هه‌یه له‌م گه‌مه‌یه‌ی وا پێی ده‌کرێت به‌ده‌ست ئه‌م ده‌سه‌لاته که‌کۆی جومگی ئابووری و نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌لایه‌تی کوردی وا ده‌ڕووخێنێت بۆ دوژمن وبۆ به‌ژه‌وه‌ندی تاقمێکی چاوچنۆکی دوژمن په‌ره‌ست. ئه‌رکی هه‌ر مرۆڤێکی خاوه‌ن ویژدانه ئه‌مڕۆکه دیکومینته‌کان کۆ کاته‌وه و بخاته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر وبێده‌نگی نواندن له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و بێعهدهلهتی یه‌ی وا ده‌گوزه‌رێت له کوردستان ته‌نیا به قازانجی دوژمنانه‌و درێژه‌دانه به ده‌سه‌لاتی درۆزنی کۆردی .
گه‌نجان بابزانن ئه‌مڕۆکه رووحی گیڤارا و گاندی له ناو جه‌سته‌ی لاوانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست زیندوو بۆته‌وه بۆ شکاندنی بوتی دیکتاتۆره‌کان.
گه‌نجانی له‌خۆبوردووی کورد ! ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست نه‌ده‌ن ڕۆژ ڕۆژی ڕاپهڕینهبۆ وه‌دیهینانی ئاواته‌کانتان و ئاواتی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی وه‌ک شێر له‌به‌رانبه‌ر دوژمن ده‌وه‌ستانه‌وه و سلیان له‌مه‌رگ نه‌ده‌کرده‌وه و کاتێک بۆ په‌تی سێداره و مه‌رگ ده ڕۆیشتن سروودی ئه‌ی ره‌قیبیان ده‌گووته‌وه. ئێوه‌ش ئه‌مڕۆکه به‌چه‌کی زانست و هوشیاری سروودی ڕاپه‌ڕین ڕامالێن بلێنه‌وه و ڕوحی ئه‌و شه‌هیدانه زیندوو که‌نه‌وه با جیهان گوێی له ده‌نگی ئێوه بێت.
هه‌ربژی کورد و کوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست