ئاگاداری!!! بزاڤی گۆلهن پێڤاژۆیه‌کی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر جڤات وپه‌روه‌رده‌ی کوردی..
Monday, 30/05/2011, 12:00
ئێمه ده‌مانه‌وێت لێره باس له ته‌وه‌رێکی پڕ هه‌ستیار بکه ین که ئه‌مڕۆکه هه‌رێمی کوردستانی باشووری خستۆته مه‌ترسییه‌وه ئه‌ویش بزاڤی گوله‌ن ه.
دیاره دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له ئیراق ده‌ستی وولاتانی دراوسی ئاوه له بۆته‌وه که له ناو ئه هه‌رێمه به بیانووی جۆراچۆر خۆیان بخزینن بۆ ناو دارایی و ده‌سه‌لات و هه‌تا ده‌گاته به‌روه‌رده و ئایدیولۆژی. که به بڕوای به‌نده په‌وه‌رده و ئایدیۆلۆژی مه‌ترسی ترین قۆناخن که بێگانه بتوانێت ده‌ستی تێوه‌ردانی تیا بکات و ئایندهی خه‌لک و جڤات قۆرخ بکات.
یه‌کێک له‌و هێزه مه‌ترسی دارانه بزاڤی فه‌تحوللا گوله‌نه که له کوردستانی باشوور جێی خۆی گرتووه و ته‌شه‌نه ده‌کاته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. ئه‌م هێزه به هێزی سێ یه‌می تورکیا ناسراوه له‌دوای هێزی ئه‌رته‌ش و هێزی پارتی داد و گه‌شه ی ئه‌ردۆگان. هه‌ر چه‌نده له ڕووکه‌شه‌وه به بزاڤێکی ئاینی ئیسلامی مۆدێرنیته و نه‌ک سیاسی خۆی ناساندووه و له ناو هه‌موو دام و ده‌زگاکانی تورکیا به په‌له په‌ره ده‌ستێنێت له پۆلیس و مامۆستا‌و پرۆفیسۆر و قازی وبازرگان و ڕۆژنامه‌نووس و سیاسه‌تمه‌دار هتد..... وخاوه‌ن ڕۆژنامه‌ی " زه‌مانی ئه‌مرۆیه" له تۆرکیا ئه‌م بزاڤه له ڕووی کاریگه‌ری له‌سه‌ر جڤاتی تورکی ئه‌گه‌ر به‌هێزتر نه‌بێت که‌متر نی یه له سازمانی مافیای ئه‌رگه‌نه‌کۆنی که‌مالیزم له‌ناو دام و ده‌زگاکان و نه‌ته‌نها له تورکیا به‌لکو له نزیکه‌ی په‌نجا وولاتی جیهانی خه‌ریکی کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و زانکۆ و کۆلێجی حرفه‌یی ڕادیو و ته‌له‌فزیۆنه . بۆ کۆمهلکایهکی تورکی ئیسلامی. له وولاتانی ڕۆژاوا بزاڤی گوله‌ن هه‌روه‌ک بزاڤی پروتستانیزم له ناو ئیسلام له قه‌له‌م ده‌درێت. به‌لام به‌توندی له ژێر چاودێری سیاسه‌تمه‌دارانی وولاتانی ڕۆژاوایین. هه‌روه‌ها له ڕوکه‌شدا ئه‌م بزاڤه داخوازی گرێدانی ئیسلامه به زانست. جیا له بزاڤه ئیسلامی ئه‌کانی دی له جیهان.
بابزانین ئه‌و بزاڤه چی یه له کووی هاتووه و بۆ چ مه‌به‌ستێک کار ده‌کات.؟؟
فه‌تحوللا گوله‌ن کێ یه؟:
(فتح الله گوله‌ن)
موحه‌ممه‌د فه‌تحوللا گوله‌ن له دایکبووی 1938 له ویلایه‌تی ئه‌رزه‌ڕۆم نووسه‌ر و ئیمام و زانا‌و گوتاربێژ ئاینی ئیسلامه له زانکۆی ئیلاهیات به‌ناوی " ئیسلامی ئهنادولیایی" تورکیایه و یه‌کێکه له شاخه‌کانی بزاڤی نۆرچی یه. بزاڤی نۆرچی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر به بزاڤی شێخ به‌دیع وزه‌مان و زانای ئیسلامی کورد سه‌عیدی نوورسی که له دایکبووی دێی" نوورسه " سه‌ر به شاری بتلیسی کوردستان تورکیا یه 1866-1960. ئیسلامی گوله‌ن " ئیسلامی کۆمه‌لایه‌تی" یه له ڕووکه‌شدا باوه‌ڕی به خه‌بات و لێبوردنه و دووره له هه‌ر جۆره تیرۆریسم و هه‌روه‌ها باوه‌ڕی به دهنوستاندنه له نێوان ئاینه‌کانه له‌گه‌ل ڤاتیکان و ناوه‌نده جۆله‌که‌کان په‌یوه‌ندی هه‌یه. له تورکیا له‌ژێر ناوی مرۆڤێکی میانه‌ڕۆ و له‌هه‌مان کاتدا به مه‌زهه‌بی له‌قه‌له‌م ده‌درێت .وپشتیوانی له حیجاب بۆ ئافره‌تان ده‌کات و خێزانی لایه‌نگره‌کانی ده‌بێ حیجابیان له‌سه‌ر بێت. فه‌تحوللا گوله‌ن ئێستا ته‌مه‌نی له حه‌فتا سالی دا یه‌و له ویلایه‌تی پنسیلڤانیای ئه‌مریکا ده‌ژیت.
(زانای ئیسلام شێخ سه‌عیدی نوورسی)
گوله‌ن له سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه وه‌ک کارمه‌ندێکی میسیونهری بهلاوکهرهوهی ئاینی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی و بیروباوه‌ڕی بدیع وزهممان شێخ سه‌عیدی نوورسی له رۆژهه‌لاتی تورکیا بوو و خه‌ریکی کردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ئابووری یه‌کان و په‌روه‌رده‌و فێرکرن بوو. و له‌دوایی هاته ئه‌زمیر و له‌وێ وانه‌ی ئاینی له زانکۆی ئه‌زمیر داوه‌ته‌وه و له لایه‌نگرانی کودتای جونتای فاشیستی تورکیا بووه له سالانی ههشاکان و هه‌ر له‌وێ خه‌رێکی ره‌هه‌ندێکی ئاینی بوو تا له ده‌ره‌وه‌ی وولات بێته دامه‌زراندن به مه‌به‌ستی :
1. کردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ئاینی ئیسلام له‌ده‌ره‌وه‌ی وولات به‌ر له‌وه‌ی وولاتانی وه‌ک ئیران یا سعودی ههلسێن به‌و کاره.
2.په‌روه‌ده کردنی چینێکی چهپهلتر دوای 10-15 سال بۆ به‌ڕێوه بردنی وولات ئه‌وه‌ش به‌رهه‌مه‌که‌ی ئێستا وا پێده‌گات.
3.پروپاگه‌نده کردن بۆ تورکیا و به‌لاوکردنه‌وه‌ی کولتوری تورک له ناو میلله‌تانی دیکه.
4. کردنه‌وه‌ی ڕووی بازرگانی ئه‌و وولاتانه له‌گه‌ل تورکیا.
دوای 25 سال ئه‌مرۆ بونیادی فتحوللا گوله‌ن له 52 ولاتی جیهان له کاردایه و به هه‌زاران قوتابخانه‌و بنکه‌ی ته‌ندروستی و فیرکردن و ڕاهێنانی له تورکیا و له ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کردۆته‌وه. و به گوته‌ی خۆیان ههرساله به هه‌زاران که‌س له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی تورکی ڕاده‌هێنرێن که ئه‌مانه پێداویستی خووێندن و نوستنیان بۆ ڕێکده‌خرێت له‌لایه‌ن بنکه‌ی گوله‌ن. و چالاکیان له ئه‌مریکا و بریتانیا و بۆسنه و ئه‌فریقا و ئازه‌ربیجان و سیبری و تورکمنستان و پاکستان و هه‌تا ده‌گاته به‌نگلادش هه‌یه فێربوون به دوو زمانی تورکی و ئینگلیسی یه. مامۆستاکان له زانکۆکانی تورکیا به‌رهه‌م دێنن که شاره‌زایی باشیان هه‌بێت له زمانی ئینگلیسی و هه‌موویان له ته‌مه‌نی 25-35 سالیدان و ڕه‌وانه‌کردنیان بۆ ئه‌م ناوه‌ندانه له‌ده‌ره‌وه‌ی تورکیا.
چوارچیوه‌ی بڕگه‌کانی قوتابخانه‌کانی گوله‌ن له‌م باره‌ن:
1. پهرهوی کردنی ده‌ستووری فیربوونی ئه‌و وولاته‌ی تیایدا چالاکی ده‌کرێت.
2. لابردنی لایه‌نی هه‌ستیاره‌کان بۆ خوێندکاران که دوچاری گێکهلیان بکات.
3. به‌هێز کردن و په‌ره‌سه‌ندنی لایه‌نی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری و مێژوویی تورک.
4. هه‌لگوتن به ڕێبه‌رانی ئه‌و ولاتانه‌ی که تیایدا چالاکی ده‌کرێت و ڕێز گرتن له داب و نه‌ریته‌کانیان.
بودجه‌ی ئه‌م چالاکیانه: دابین ده‌کرێن له لایان سه‌رۆکی ئه‌و وولاتانه و هه‌ندێ له کومپانیه کان و هه‌ندێکیش حکومه‌تی تورکیا دابینی ده‌کات.
فهحوللا قولهن له‌لایه‌ن سه‌رانی تورکیا وه‌ک ئوزال و ئه‌جه‌وید و سلیمان دیمیرێل یارمه‌تی دراوه و هه‌روه‌ها ئه‌ربه‌کان و جیلهر وسه‌ره‌ک کۆمار گول و ئه‌ردوگان پالپشتی لێوه ده‌که‌ن. ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا شاره‌زایی و خوێندنه‌وه‌ی زۆر باشی هه‌یه و له نزیکه‌کانی ره‌هه‌ندی گوله‌نه به‌لام بۆ پارتی داد و گه‌شه کار ده‌کات.
جومگه سه‌ره‌کیه‌کانی جالاکی یه‌کانی فه‌تحوللا گوله‌ن ئه‌وه‌یه:
1. دابڕانی ئایین له سیاسه‌ت.
2. ئاشنا کردن و نزیک کردنه‌وه خه‌لک له ره‌هه‌ندی ئه‌تاتۆرک.و له وانه‌کانی په‌روه‌رده ئاماژه به قسه‌کانی ئه‌تاتورک ده‌کرێن وه‌ک سه‌رچاوه. بۆ نموونه دروشمی قوتابخاناکانی گوله‌ن له ئازه‌ربایجان ده‌لێت ڕێگای ئه‌تا (ئاتاتۆرک) خزمه‌ته به ئازه‌ربایجان .
(ئه‌تاتۆرک) (ئیمپراتوری عوسمانی)
دیاره پاپۆری ئاشتی تورکی که له لێواری غه‌ززه هاتبوو گهمارۆکردن له‌لایه‌ن ئیسرائیل ده‌ستی بزاڤی گوله‌نی تیای بووه که بووه هۆی ڕه‌خنه گرتن له ئیسرائیل.
بزاڤی گوله‌ن له نێوان سێ ڕه‌هه‌ندی عوسمانی و که‌مالیزم و نوورسی ناو تورکیا ههلکولاوه . که‌واته خه‌ونی تورکه‌کان به په‌ره‌سه‌ندن ودووباره داگیر کردنی میلله‌تان دووه‌میان سازش له‌گه‌ل ئه‌وروپا و رۆژاوا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی نه‌ژادپه‌ره‌ستی سیه‌م یان سوود وه‌گرتن له تیوری ئاینی ئیسلامی شیخ سه‌عیدی نوورهسی بۆ گرێدانی ئیسلام به زانست و له هه‌مان کاتدا ڕۆژئاوا به‌تایبه‌ت لایه‌نه مه‌سیحی یه‌کان که ئه‌مڕۆکه زۆر ده‌ترسێن له په‌ره‌سه‌ندنی ئیسلام و ئیسلام پێشبڕکی هه‌یه له گه‌ل ئاینی مه‌سیحی له جیهان .(گلادسیون وه‌زیری ئینگلیسی پێشوو له ژووری مه‌جلیسی بریتانیا قورئانی به‌رز کرده‌وه و ووتی تا زه‌مانێک په‌وه‌ندی خه‌لکی موسلمان له‌گه‌ل ئه‌م قورئانه هه بێت ئێمه ناتوانێن هێچ حوکم مان به‌سه‌ریان هه‌بێت پێویسته په‌یوه‌ندی ئه‌م خه‌لکه له‌م قورئانه دوور بکه‌ین تا بتوانین به‌سه‌ریانه‌وه زال بین). گوله‌ن له بۆچوونی خۆیه‌وه بۆ تیوری ئیسلامی نوورسی ئه‌و مه‌ترسی یه‌ی ئیسلام له‌سه‌ر ئاینی رۆژاوایی که‌م ده‌کاته‌وه و ئه‌وه‌ش خالێکی سه‌رکه‌وتنه و چرای سه‌وزه بۆ مه‌سیحی یه‌کان بۆ پێشوه‌چوون له جیهان بۆ یه‌شه ڕۆژئاوایه‌کان هه‌موو ئه‌م خالانه‌ی گوله‌ن به پۆزیتیڤ ده‌زانن و پێشوازی لێده‌که‌ن. گوله‌ن له به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژئاوایه که ئه‌مڕۆکه خۆی ده‌کا به ئهلتیرناتیڤی ئیسلام بۆ ڕۆژئاوایه‌کان ولهبهژهوهندی تورکیا یه بۆ به‌لاو کردنه‌وه‌ی خه‌ونی نه‌ژادپه‌ره‌ستی که‌مالیزم بۆ تورکه‌کان له ناو میلله‌تانی وولاتانی ئیسلامی.
30/6/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست