کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی لایه‌نگره‌ ناتوانێت ببێت به‌ ناوبژیکه‌ر!

Monday, 07/11/2011, 12:00






سه‌ره‌دانه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ تورکیا که‌ ڕۆن و ئاشکرایه‌ بۆ چ مه‌به‌سته‌، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه‌ که‌ پکک نه‌کوێته‌ داوی ئه‌و نه‌یارانه‌ی که‌وا پیلان داده‌ڕێژن بۆ چه‌ککردن هێزی پاراستی گه‌ل و له‌ناوبردنی چالاکوانه‌ به‌ڕوومه‌ته‌کانی باکووری کوردستان. .
خه‌باتی ڕزگاری خوازی کورده‌کانی باکوور هه‌ر له‌ سه‌ده‌ی ڕابردوو تا ئه‌مڕۆ پڕه‌ له‌ گیانفیدای و قوربانی وکۆمه‌لکوژی. ئه‌و خه‌باته‌ هه‌ر له‌ دامه‌زراندی جمعیتی تعالی وترقی له‌ ئه‌ستانپۆل وبه‌درخانیان له‌ ده‌ڤه‌ری بۆتان و شۆڕشی شێخ عوبیدوللای نه‌هری وشۆڕشی سه‌عیدی پیران و شێخ ڕه‌زا دێرسمی و سه‌رهه‌لدانی ئارارات به‌ سه‌رکردایه‌تی ئیحسان نوری پاشا دا ده‌گاته‌ پزوتنه‌ی چه‌کداری پکک یه‌ک له‌دوای یه‌ک دژی ده‌سه‌لاتدارانی تورکی فاشێست ده‌جه‌نگه‌ن بۆ مافی ئازادی مرۆڤی کورد و به‌ده‌ستهێنانی ناسنامه‌ی کوردی. هه‌ربۆیه‌ش ده‌سه‌لاتدارانی تورک له‌هه‌ر جولانه‌وه‌یه‌کی کورد له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان سل ده‌که‌ن، و ده‌یانه‌یت کاریگه‌ری خۆیان هه‌بێت بۆ له‌ناوبردنی دۆزی کورد.
له‌دوای هێڕشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئیراق له‌ 1991 و کۆچبه‌ربونی به‌ کۆمه‌لی کورد به‌ره‌و سنووری تورکیا، ده‌رگایه‌کی نوێ بۆ تورکیا کرایه‌وه‌ که‌ بتوانێت له‌ ڕیگای دوو پارتی بازرگانیکه‌ر وکوردفرۆش ده‌ستی خۆی له‌ کوردستانی باشوور تێوه‌ربده‌ن.
سه‌رکرده‌ی هه‌ردوو پارتی بنه‌ماله‌ جه‌لال تاله‌بانی و مه‌سعود بارزانی به‌ده‌سته‌وا یارمه‌تی هێزی تورکیا یان داوه‌ که‌ بنکه‌ سه‌ربازی و سیخۆڕی خۆیان له‌ کوردستانی باشوور دابمه‌زرێنن. و ئه‌و کاره‌ش هه‌ر له‌په‌ره‌سه‌ندایه‌ تا ده‌گاته‌ ئه‌مڕۆ. و ئێستاکه‌ ده‌سه‌لاتداری تورکی جگه‌ له‌ بنکه‌یه‌کی بازرگانی مل ئه‌ستوور، توانویه‌تی له‌ناو کاروباری هه‌موو دامه‌زراوه‌و و بڕیار وبه‌ڕێوه‌بردن وفه‌رهه‌نگ له‌کوردستانی باشووڕ ده‌ست وه‌ر بدات. ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای که‌ به‌شی شێری هه‌یه‌ له‌ به‌رهه‌می نه‌وتی کوردستان به‌ناوی نه‌وتی تورک . هه‌ربۆیه‌ش له‌ به‌رهه‌می ئه‌و ده‌سته‌ بالایه‌ی تورک له‌ کوردستانی باشووڕ ده‌بینین هه‌ستی ووشیاری چه ند چه‌واشه‌ کراوه‌، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ سه‌قه‌ته‌ی که‌ دوژمنی کورد به‌رۆژ ه‌ ئێواران دایده‌ڕێژیت له‌نێو هه‌موو مالێکی کورد دا. به‌یارمه‌تی هه‌ردوو ده‌زگای پاراستن و زانیاری. و ئه‌مڕۆکه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ک بوونی نیه‌که‌ به‌دروستی کار بکات له‌خزمه‌ت هاولاتیان و دلخۆشی یه‌ک بێت بۆ دوارۆژی دۆزی نه‌ته‌واتی کورد. هه‌ر بگره‌ له‌ پاڕله‌مان و ڕاگه‌یاندن و پرۆژه‌کان و یاسا هه‌موویان به‌ نێوی فیفتی فیفتی و یاسای خێله‌کی به‌ڕێوه‌ ده‌برێن، که‌ ئه‌نجامه‌که‌شی له‌ قازانج دوژمنانه‌ و له‌ پله‌ی یه‌که‌م تورکیایه‌. مومکین نیه‌ هه‌ردوو سه‌ره‌ک مافیا بتوانین بڕیارێک ده‌ربخه‌ن بێ ڕاوێژکاری له‌گه‌ل میتی تورکیا، یا ئه‌وه‌ی میتی تورکی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌بێت. ئا ئه‌وه‌یه ئازادی کورد له‌ کوردستانی باشوور و سه‌به‌خۆیی سه‌رکرده‌ی هه‌ردوو حیزبی مافیا. کار گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی که‌ عه‌ره‌به‌کانی ئیراق ناتوانن چیدی له‌و شه‌رمه‌زاری یه‌ قه‌بوول بکه‌ن.
هه‌ردوو حیزبی مافیا له‌ 1994 تا 1998 به‌ هه‌زاران ڕۆله‌ی کوردیان کرده‌ قوربانی به‌ناوی شه‌ڕ دژی پکک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌لاتدارانی تورکی فاشیست ، و تا ئه‌مڕۆکه‌ توتی ئاسا به‌ چالکوانانی برا کورده‌کانی باکوور ئێژن تیرۆریست. و هیچ کاتیک ده‌سه‌لاتدارانی تورکییان رێسوا نه‌کردووه‌ له‌ کردوه‌ دڕندانه‌کانیان دژی هاولاتیانی کوردی باکوور، به‌لکو به‌ پێچه‌وانه‌ ده‌ستخۆشیان له‌ تورک کردووه‌ و سه‌رزه‌نشتی کورد یان شان به‌شان میدیا نه‌ژادپه‌ره‌سته‌کانی تورک کردووه‌.
تورکیا ئه‌مرۆکه‌ له‌ قه‌یرانێک دایه‌ به‌رانبه‌ر دۆزی نه‌ته‌وایه‌تی که‌رد له‌ کوردستانی باشوور، و ئه‌و قه‌یرانه‌ش نه‌ پکک و نه‌ بدپ ده‌توانن سازشی له‌سه‌ر بکه‌ن ، جونکه‌ قه‌یرانێکی چینایه‌تی فه‌رهه‌نگی یه‌ ، نه‌ک قه‌یرێکه‌ له‌ نێوان ده‌وله‌ت و دوو ڕێکخراوی سیاسی.
مه‌سعود بارزانی ده‌یه‌وێت قه‌یرانه‌که‌ی خۆی له‌ماله‌وه‌ له‌گه‌ل خه‌لکی کوردستانی باشوور دابپۆشێت به‌ناوی ناوبژیکه‌ر بکه‌وێته‌ نیوان تورکیا و پکک، میدیاکانی هه‌ریم به‌وه‌ سارقال بکات ، سه‌رۆکی هه‌ره‌می کارتۆنی با پێشه‌کی سه‌ره‌ که‌چه‌لی خۆی ده‌رمان بکات و چاره‌سه‌ری بۆ خه‌لکی دی نه‌دۆزێته‌وه‌ . ناوبژێکه‌ر یه‌که‌م ده‌بێ بێ لایه‌ن بێت ، مه‌سعود لایه‌نگری ده‌سه‌لاتی تورکیا یه‌. سه‌ره‌خۆشی له‌ کوژراوه‌ تورکه‌کان ده‌کات وله‌هه‌مان کات سه‌رزه‌نشتی کورده‌کان ده‌کات و بێده‌نگه‌ له‌ په‌لاماری ئاسمانی تورک بۆ سه‌ر هاونیشتمانانی کوردی باشوور و باکوور. ئه‌مه‌ ده‌بی چۆن بڕوای پێبکرێت که‌ بێلایه‌نه‌ له‌ ناوبژی کردنیدا. کورده‌کانی باکوور ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕیکه‌وتنێک له‌گه‌ل تورکیا بکه‌ن گه‌ره‌که‌ هێزی بێلایه‌ن له‌ نێوانیان به‌شدار بێت و دووه‌م پێوێسته‌ وولاتانی ئه‌وروپا وئه‌مریکا تیا به‌شدار بن وه‌ک بێلایه‌ن تا ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌ ترۆریستی یه‌ له‌سه‌ر کورد لابدرێت و کورد وه‌ک جه‌مسه‌رێکی هاوسه‌نگ ڕێزی لێبگیرێت له‌ دانیشتنه‌کاندا ،سێیه‌م بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌کان ببنه‌ به‌لگه‌ی مێژوویی و له‌ پاش په‌رده‌ و شاراوه‌ له‌ خه‌لک ئه‌نجام نه‌درێن.
مه‌سعود بارزانی ته‌نیا وه‌ک سه‌رکرده‌ی هیزبی بنه‌ماله‌یه‌ک و کابرایه‌کی سه‌رمایه‌دار به‌ قاچاخچیتی نه‌بێت لای تورکه‌کان ئه‌رزشێکی دی نیه‌. تورکیا ده‌زانێت مه‌سعود چه‌ند خۆفرۆشه‌ بۆ تورکیا ،و بۆشی ئه‌و کابریه‌یان وه‌رگرتووه‌ ،و ده‌زانن بایی چه‌نده‌، هه‌ربۆیه‌ش به‌کاری دێنن بۆ کارێکی وا که‌له‌ قازانج تورکیا بێت.
بدپ و پکک و گشت پارته‌ چالاکوانای نه‌ته‌وه‌یی کوردی باکوور پێویسته‌ فریوی ئه‌وه‌ نه‌خۆن، بڕوا کردن به‌و‌ دوو بونه‌وه‌ره‌ پاشه‌ل پیسه‌ وه‌ک جلال تاله‌بانی و مه‌سعودی مه‌لا مسته‌ڤا خیانه‌ته‌ و په‌شیمانی له‌دوایه‌ ، و پێویسته‌ دووره‌ په‌رێز بن له‌و دوو ماره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و باوه‌ڕی یه‌ی به‌ده‌ستیان هیناوه‌ له‌ ناو جه‌ماوه‌ر له‌ده‌ستی نه‌ده‌ن. و بزانن که‌ سه‌نگی کوردی باکوور له‌ ئاست کوردستان و جیهان ریشه‌ی چه‌قاندووه‌ و لاوازی له‌لای تورکه‌کانه‌. مه‌به‌ست لێره‌دا قورسایی هێزی چه‌ک و فرۆکه‌ نیه‌ ، به‌لکو هێزی جه‌ماوه‌ره‌ . هه‌لسوورێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی مافی ڕه‌وای کورد ده‌بێ ووریا بن که‌ ئه‌و هێزه‌ جه‌ماوه‌ری یه‌ نه‌ک ته‌نیا له‌ناو کورد به‌لکو له‌ناو تورک وگه‌لانی دیکه‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌په‌ره‌سه‌ندندایه‌، و ئه‌وه‌ش مایه‌ی دلخۆشی یه‌ بۆ هه‌ر کوردێکی نیشتمان په‌روه‌ر، که‌ ڕۆژی ڕزگاری کورد و کوردستان له‌ده‌ست داگیرکه‌ران و پارته‌ خۆ فرۆشه‌کانی کورد له‌ ئاسۆیه‌کی نزیک وپڕشه‌نگدایه‌.


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە