کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌مکوتکردنی ئازادی چی لێده‌وه‌شێته‌وه‌؟

Monday, 04/04/2011, 12:00







نامه‌یه‌کی کراوه‌ بۆ ده‌سه‌لاتی کوردی.

ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌می ده‌که‌یته‌وه‌ ده‌لێت له‌ کوردستانی باشوور هه‌رێمێکی فیدرالی دیموکراتیکمان هه‌یه‌ و ده‌مانه‌وێت پرۆسه‌ی دیموکراتیک له‌ کۆمه‌لگاکه‌مان بچه‌سپێنین.. جارێک هه‌رگیز نابێ دیموکراسی به‌واتای ڕێژه‌ی زۆرێنه‌ لێکبدرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر وا بێت هه‌موو پرینسیپی دیموکراسی تێکده‌شێوێت. له‌ جیهانی پێشکه‌وتوودا ووشه‌ی دیموکراسی‌ له‌گه‌ل مافی مرۆڤ ته‌واکه‌ری یه‌کترن بزانین له‌پراکتیکدا ده‌سه‌لاتی ناوه‌ندی عیراق و ده‌سه‌لاتی هه‌رێمی کوردستان له‌و واژه‌یه‌ چۆن ێتێگه‌یشتوون. ده‌سه‌لاتی ناوه‌ندی عیراق له‌سه‌ر بنچینه‌ی تایفه‌گه‌ری دامه‌زراوه‌ که‌ شیعه‌ و عه‌ره‌ب زۆرینه‌ن ومافی کورد وه‌ک که‌مینه‌ پارێزراوه‌ تا ئه‌وکاته‌ی هێزی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌یه‌ و ده‌سه‌لاتی ناوه‌ندی به‌غدا خۆی نه‌گرتۆته‌وه.‌ هه‌رکاتێک ئه‌و دوو فاکته‌ره‌ گۆڕان مافی که‌مینه‌ی کوردیش ده‌که‌وێته‌ مه‌ترسی. له‌ناو هه‌رێمیش ده‌سه‌لاتی هه‌رێم به‌داخه‌وه‌ هه‌ر چه‌ند ته‌مه‌نی درێژتر ده‌بێت ده‌بینین یاساکانی له‌باری دیموکراسی و مافی مرۆڤ گورجتر ده‌بێته‌وه‌ وداخوازی هاولاتیان هه‌ر دێت چڕتر ده‌بنه‌وه‌. ئه‌وه‌ش کارێکه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی دیموکراسی یه‌. بۆ نموونه‌ چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر یاسای ئازادی ڕۆژنامه‌وانی له‌لایه‌ن پاڕله‌مانه‌وه‌ هاته‌ چه‌سپاندن. خه‌لک هه‌رزوو ناڕازیبوونی خۆیان له‌ دژی ئه‌و بڕیاره‌ ده‌ربڕی تاکار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ناچار کرا پاشه‌کشه‌ بکات له‌ واژۆکردنه‌که‌ی له‌ سه‌ر بڕیاری پاڕله‌مان..
هه‌موومان ده‌زانین دیارده‌ی گه‌نده‌لی له‌ ناو سیستمی هه‌رێم له‌ ئه‌ندازه‌ به‌ده‌ر باوه‌ و ده‌سه‌لاتیش نکۆلی له‌م دیارده‌یه‌ نه‌کردووه‌ که‌ هه‌یه‌ و زۆر جار به‌لێنیشی داوه‌ مه‌رزێک بۆ ئه‌م گه‌نده‌لی یه‌ دابنێت. به‌لام تا ئێستا به‌داخه‌وه‌ نه‌مانبیستووه‌ نه‌ فه‌رمانبه‌رێک ڕاپێچی دادگا کرابێت ونه‌ فه‌رمانبه‌رێکیش سزا درابێت له‌سه‌ر گه‌نده‌لی . ئه‌وه‌بوو له‌ ئه‌نجامی بێده‌سه‌لاتبوونی ده‌سه‌لات وه‌یا هه‌نگاو هه‌ڵنه‌هێنانی ده‌سه‌لات له‌ڕاست ئه‌و گه‌نده‌ڵکارانه‌ خه‌لک ڕژایه‌ سه‌ر شه‌قام و ئه‌مه‌ش کارێکی ڕه‌وایه‌ له‌هه‌ر کۆمه‌لگایه‌ک خۆپیشاندان ڕوویداوه‌ و ڕووده‌دات جا به‌مۆله‌ت بێت یا بێمۆله‌ت.
سه‌رۆکی حکومه‌ت و سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ جیاتی سوپاسی ئه‌و خه‌لکه‌ بکه‌ن وا به‌ دلسۆزی بۆ ولات هاتوونه‌ته‌ شه‌قام و بانگی نه‌هێشتنی گه‌نده‌لی ده‌که‌ن وه‌لامی خۆپیشاندانده‌رانی به‌ توند و تیژی و تا ڕاده‌ی کوشتن دایه‌وه‌. ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی ده‌سه‌لات مایه‌ی لاوازی ده‌سه‌لات ده‌گه‌یێنێت. که‌ ناتوانێت به‌ سه‌رده‌مانه‌ هه‌لسوکه‌وت له‌گه‌ل خۆپیشانده‌ران بکات به‌لکو هه‌مان مێتودی تاکڕه‌وی به‌کار دێنێت که‌ کاته‌که‌ی چه‌ند ده‌هه‌یه‌که‌ ئێکسپایر بووه‌. یان ئه‌وه‌ی سه‌رۆکانی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ ده‌یسه‌لمێنن خۆیان به‌شێکن له‌و گه‌نده‌لێیه‌ له‌و حاله‌ته ش سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌ت شه‌رعی یه‌تیان نامینێت و مافی ده‌نگده‌رانه‌ ئه‌گه‌ر که‌مینه‌ش بن داوای دادگایان له‌سه‌ر سکالا بکه‌ن له‌ دادگایه‌کی بێلایه‌ن و عادیلانه‌.
هه‌موومان ده‌زانین خه‌لک بۆیه‌ خۆپیشاندان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی ده‌روونی خۆی ده‌رببڕیت جا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات به‌نداو دامه‌زرێنێت و ڕێگری له‌ ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌سته‌ ده‌روونی یه‌ی خه‌لک بکات ئه‌وساکه‌ خه‌لکیش ناچار ده‌بێت چ ئاشکرا وچ شاراوه‌ متمانه‌ی به‌ ده‌سه‌لات نه‌مێنێ و ئه‌رزشێکی بۆ ده‌سه‌لات نامێنێت‌ ئه‌وکاته‌ خه‌لک پێشێلی یاسای ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ ده‌کات وپه‌نا بۆ به‌کارهێنانی مێتودی تر ده بات بۆ ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆزی خۆی. ده‌سه‌لات له‌و حاله‌ته‌ ناتوانێت:
1. متمانه‌ی خه‌لک بۆ خۆی بگه‌ڕێنیته‌وه‌.
2. چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و زه‌خمه‌ی که‌ له‌ ئه‌نجامی مێتۆدی ده‌ره‌وه‌ی یاسایی که‌ خه‌لکه‌که‌ ڕووی تێکردووه‌ بکات.

ده‌سه‌لاتیش ناتوانێت بارودۆخی ئه‌مڕۆ بگه‌ڕێنیته‌وه‌ بۆ دواوه‌ بۆ سالانی ‌ 1991-2003 به‌تاقیکردنه‌وه‌ی خه‌لک له‌ برسیتی و نه‌بوونیدا. هه‌لو مه‌رجه‌کان ئه‌مڕۆکه‌ گۆڕاون. جا ڕێگای چه‌ره‌سه‌ری هه‌ره‌ ته‌ندروست ئه‌وه‌یه‌ بۆ ده‌سه‌لاتێک که‌ بیه‌وێت دیموکراسی پیاده‌ بکات به‌ر له‌وه‌ی کار له‌ کار بترازێت‌ ده‌بێ له‌ ئه‌لف و بێی فه‌رهه‌نگی دیموکراسی یه‌وه‌ ده‌ست پێبکات که‌ (ئازادی هه‌ستی مرۆڤه‌) ئه‌ویش ئازادی به‌ خۆپیشاندان و ئازادی ده‌ربڕین وئازادی ڕۆژنامه‌وانی یه‌ که‌مافیێکی سه‌ره‌تایی هاولاتیانه و به‌شێکه‌ له‌ بڕگه‌کانی یاسای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و مافی مرۆڤ و هیچ کاری له‌گه‌ل نایه‌ته‌ کردن جگه‌ له‌وه‌ی ڕێگایان پێ بدرێت و هه‌رێمی کوردستان په‌یره‌وی لێ بکات.
ئه‌گه‌رچی ڕه‌وشت گۆڕین کارێکی قورسه‌ بۆ ده‌سه‌لات به‌لام له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موومانه‌. ئه‌گه‌ر بێت و ده‌سه‌لات نه‌یه‌وێت یا نه‌توانێت له‌گه‌ل یاسای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان خۆی هه‌ماهه‌نگ بکات ده‌بێ چاوه‌ڕانی ئه‌وه‌ش بکات که‌ خه‌لک متمانه‌ی پێ نامینێت و ڕۆژانی دژوار چاوه‌ڕێی ده‌کات ئه‌وکاته‌ نه‌ پاره‌ و نه‌چه‌ک ونه‌ پشتیوانی دوژمنانی دراوسێ که‌لکی نادات و هه‌مووی لێ هه‌ڵه‌گه‌ڕێ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە