هه‌ولێک هیتله‌ر دای بۆ گه‌مارۆدانی روسیا و تیا شکه‌ستی هێنا ، ئه‌مریکا له‌هه‌ولی ساخ کردنهوهیدایه
Saturday, 18/02/2012, 12:00
نزیکه‌ی هه‌فتا سالهبهسهر ده‌سه‌لاتی نازی ئه‌لمان تێده‌په‌ڕێت، کاره‌ساتێک بوو، کهبووهمایهی جه‌نگی جیهانی دووه‌م و قوربانی دانی گیانی ملیۆنان مرۆڤ. ده‌سه‌لاتی نازی ئالمان هه‌ولیدا بۆ بالادهستبوون بوون له‌ئۆروپا و له‌جیهان. و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گه‌یشته‌ئه‌و باوهڕهکهدهبێ ده‌سه‌لات به‌سه‌ر ووزه‌ی جیهان دا بگرێت. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بالاده‌ستی هێزی ئاسمانی هه‌بێت له‌به‌رانبه‌ر دوژمنه‌کانی. سوپای ئه‌لمان بۆ ئه‌م مهبهستههیڕشیان برده‌سه‌ر باکووری ئه‌فریکا بۆ به‌ده‌ستگرتنی که‌نالی سویس کهشاڕهگی ده‌ربازبوونی که‌شتیه‌کانی جه‌نگی و نه‌وتی جیهانه. هێڕشی دووه‌می بۆ سه‌ر ڕووسیا بوو بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر چالهنهوتهکانی ئازه‌ربایجان. له‌م هه‌وله‌ی دویدا سوپای ئه‌لمان به‌خت یاوه‌ریان نه‌بوو. ڕووسیا وولاتێکی مه‌زن و ڕێگایه‌کی دریژ له‌به‌ر سوپای ئه‌لمان بوو بۆ گه‌ێشتن بهچالهنهوتهکانی ئازه‌ربایجان ، وێڕای سه‌رماو سۆلێکی بێنموونهبووههۆی شکه‌ستی سوپای ئه‌لمان له‌و جه‌نگه.
دوای ئه‌وه، ڕژێمی کۆمۆنیستی شوره‌وی بۆ ماوه‌ی په‌نجا سال شه‌ڕی ساردی ڕاگه‌یاند به‌رانبه‌ر کۆمه‌لی سه‌رمایه‌داری ڕۆژاوا. واتهبلۆکی رۆژاو. ئه‌و ڕژێمهجگهلهدهسگایهکی پرۆپاگهندهزهبهلاح ، که تیادا سه‌رجه‌م ئازادی بیرکردنه‌وی هاولاتیانی خۆی قه‌ده‌خه‌کردبوو به‌ده‌ر لهبیروڕای ده‌سه‌لات به‌ناوی کۆمۆنیزم، به‌مانایه‌کیتر،کۆمه‌لگای کۆمۆنیزم کرابوو به بهزیندانێکی داخراو بۆ کپکردنی ده‌نگی ره‌خنه‌گران له‌ده‌سه‌لات. ئه‌وه‌ش ئهوهندیتررۆژبهدوای ڕۆژ ڕه‌وشی ئابووری وولاتانی بلۆکی کۆمۆنیزم پاشکشهپێدهکرد، له‌ئاکاری ئه‌و سیاسه‌ته نادروسته، قه‌یرانیکی سیاسی ئابووری له‌ناو سیسته‌می کۆمۆنیزم ، ئه‌وه‌ش بووه‌مایه‌ی داڕمانی ژیرخانی ئابووری وولاتانی کۆمۆنیست.
شوره‌وی لهناوهڕستی هه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ئهوترسیان لهدلنیشت که‌ئه‌مریکا و ئۆرۆپای رۆژاوا له‌هه‌ولی ڕووخانی سۆڤیه‌تن به‌شه‌ڕ. بۆیهسۆڤیهت بۆ نزیک بوونهوهلهدهریای ئاوی گه‌رم ئهفخانستانی داگیرکرد، ئه‌گه‌رچی ڕووخانی ڕژێمی شاهه‌نشایی ئیران و کردنه‌وه‌ی ده‌رگای په‌یوه‌ندی کۆماری ئیسلامی ئیران له‌وسه‌رده‌مه به‌ڕووی سۆڤیه‌ت، هیوایه‌کی گه‌وره‌ی به‌سۆڤیه‌ت به‌خشی.
ڕوسه‌کان سیستمیکی کۆمۆنیزمی ساختهوشێواویان له‌ته‌مه‌نی سۆڤیه‌ت دامه‌زراندبوو وبه‌ڕێوه‌یان ده‌برد بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی وولاتانی ژیر قهلهمڕۆی خۆیان. په‌نگدانه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕازیبوانی گه‌یانده ئاستی تهقینهوهلهسهردهمی میخاییل گۆرباچێڤ. له‌ژێر دروشمی گلاسنۆست (ئازادی ده‌ربڕین) ، واتهلابردنی په‌رده‌ی درۆ ، که له ژێر ئالای کۆمۆنیزمی ساختهبهندکرابوو ، هه‌روه‌ها پرسترۆیکا واتهڕووکردنهوهی بازاڕی ئازادی ئابوری، گارباچێڤ توانی رووسه‌کان له‌م قهیرانهڕزگار بکات، و مانه‌وه‌ی ڕووسه‌کان وه‌ک هیزێکی گه‌وره‌ی جیهان له‌میژوودا بپارێزێت . ئه‌و سیاسه‌ته‌ی گارباچێڤ ته‌واوی هاوکێشه‌که‌ی سیاسی جیهانی گۆڕی. بهمانایهکیدی ، بۆ پێشخستنی ژیرخانی ئابووری وولاتانی ئۆرۆپای ڕۆژهه‌لات که‌تا ئه‌وده‌م بارگرانی یه‌کی ئابووری بوون له‌ئه‌ستۆی سۆڤیه‌ت ، گارباچێڤ گواستی یه‌وه‌و کردی به‌ئه‌ستۆی وولاتانی سه‌رمایه‌داری رۆژاوا. ڕووخانی یه‌ک له‌دوای یه‌کی سیستمی ئابووری وولاتانی ئۆروپای ڕۆژهه‌لات ، تا گهیشتهڕووخانی خودی سیسته‌می سۆڤیه‌ت. له‌ڕاسیدا گهرباچێڤ لهپڕیکا کۆی قه‌یرانی ئابووری له‌سه‌ر روسیا و وولاتانی ژێر قهلهمڕۆی دوور له‌نانه‌وه‌ی شه‌ڕێکی جیهانی بکاتهئهرکێکی جیهانی. هه‌رچه‌نده له‌و میانه‌دا چه‌ندین جه‌نگی خوێناوی لهیوگوسلاڤیا هاته‌کایه‌وه کهبهراوورد ناکرێت به‌جه‌نگی جیهانی. ئه‌مریکا وێڕای ههوالبهندهکانی له ئۆرۆپای سه‌رمایه‌دار ناچاربوون باجه‌که‌ی بده‌ن بۆ ئارامکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که. ڕوسیاش له‌و میانه‌دا تاڕاده‌یه‌ک به‌کڕی توانی له‌هه‌ولی ڕێکخستنه‌وه‌ی ناومالی داڕمای خۆی بێت.
سۆڤیه‌ت و حیزبهکۆمۆنیستهکانی ڕۆژهالهتی ناوه‌ڕاست:
جیگای ئاماژه‌یه، سیستمی کۆمۆنیزمی سۆڤیه‌ت کاریگه‌ریه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بوو لهسهرپهروهردهکردنی سه‌رجه‌م پارتهکۆمۆنیستهکانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست. پارتهکۆمۆنیستهکانی مه‌ڕ خۆمانی له‌شێوه‌ی توتی دههێنایهبهرههم. پارتهکۆمۆنیسهکانی ناوچه، له‌بری ئه‌وه‌ی چینێکی ڕۆشه‌نبیر وه‌به‌ربێنن، که‌چی ببوون بهدهروێشی ستالین و به‌دوای ده‌نگی ده‌فی پرۆپاگه‌نده‌ی سۆڤیه‌ت ملیان باده‌دا. هه‌ر ڕۆژ بهئاههنگێک سه‌مایان ده‌کرد که‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌تی سۆڤیه‌ت دا بوایه. له‌هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو که‌باوی چه‌پگه‌رایی زۆر هه‌بوو ، وه‌ک کالای پارچه ، کهسهیرت ده‌کرد ، هه‌ر که‌س و ڕیخراوێک پێیان شه‌رمبوو ئه‌گه‌ر نێوی چهپگرایی له‌سه‌ر نه‌بوایه، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست جاشکۆلهکانی قیادهموقتهئهوسهردهم، به‌خۆیان ده‌گۆت چه‌پگه‌را. هیچێکیش له‌و پارتهچهپانهتهحهمولی ڕهخنهلیگرتنیان له‌یه‌کتر و له‌خۆیان نه‌بوو، دهبایهبهلوولهی تفه‌نگ وه‌لامی ره‌خنه‌گرانی خۆیان بدایه‌وه. پارتیکۆمونیستی ئیراق و حیزبی تودهوپارتهکانی تری کۆمونیستی له‌بری ئه‌وه‌ی له‌سه‌نگه‌ری کریکاری له‌ناو شاره‌کان بمێننهوهوخهباتبکهن، خه‌باتی برۆلیتاریا یان گواستبوویهوهناوشاخهکانی کوردستان ، ده‌یانخواست له‌نیو چینی پێش فیودالیزمی کوردستانی کاوولکراو و له‌نێو ڕهوهندهمهڕدارهکان له‌نیو ئه‌شکه‌وته‌کان بهلوولهی تفه‌نگ شۆرشی دیکتاتوری پرۆلیتاریا پیاده‌بکه‌ن. ڕۆژێکیش نه‌یانده‌وێرا ڕه‌خنه یه‌کله سیاسه‌تی سۆڤیه‌ت بگرن کهپالپشتی له‌ڕژێمی خومینی و سه‌ددامی ده‌کرد. ئه‌و چهمکهناپوختهههروا به‌سه‌قه‌تی له‌ناو کۆمه‌لگای ئێمهمایهوهبێئهوهی بتوانن گۆڕانکاری یه‌ک له‌خۆیان بکه‌ن. ئه‌وه‌ش وایکرد تا ئه‌مڕۆی له‌گه‌ل بێت که‌ئیدی پارتی کۆمۆنیزم له‌به‌رچاو خه‌لک تا مێژوو ماوهسووک و ناشرینی بکرێت. نموونه‌ش پارتهکۆمونیستهکهی ئیراقه، دوای ههشتاسال له‌ته‌مه‌نی ، هه‌نۆکه گهیشتۆنهتهئهو باوه‌ڕه که‌ده‌بێ کڕنۆش بۆ پارتی بنه‌ماله‌ی دواکه‌وتووی بارزان ببه‌ن تانانێکی چاوشۆڕی به‌ریان که‌وێت و به‌زه‌لیلی بمێننه‌وه. خه‌لک ده‌بی چ چاوه‌ڕوانێکی هه‌بێت له‌پارتێکی کۆمۆنیزمی ئه‌و شێوه‌یه، که‌نه‌توانێت هه‌ست و سۆزی میلله‌ت به‌ره‌و خۆی ڕاکێشێت و هه‌لوێستی هه‌بێت دژی بێعه‌داله‌تی ئه‌و دهسهلاتهمافیایهی ههیهلهکوردستان. پارتهئیسلامی یه کۆنه‌په‌ره‌سته‌کانی دوێنێکه دروستبوون توانیویانه زۆرتر لهچهپڕهوهکان په‌ره‌بستێنن ، و هه‌ستی میلله‌ت به‌ره‌و خۆیان ڕاکێشن،ئه‌وه‌ش ده‌توانین ناوی لیبنێن تراژیدیای کۆله‌واری ڕۆشه‌نبیرانی چه‌پگه‌را، ونیشانه‌ی نهنگێ یه‌کی گه‌وره‌یه‌بۆ پارتهکۆمۆنیستهکانی ئه‌و گۆڕپانه.
له‌دوای ڕووخانی سیسته‌می کۆمۆنیزم ، ڕۆژاوایییه‌کان که‌زانیان ڕووسه‌کان نه‌ته‌نیا له‌ناونه‌چوون، به‌لکو گهڕانهوهناو ململانێی سیاسی جیهان بهڕهنگێکیتر و بههیزێکی نوێ. ئه‌مجاره جوله‌که و ئینگلیزه‌کان کهوتنهنانهوهی پیلانێکی نوێ بۆ له‌ناوبردنی ڕووسه‌کان . ئینگلیزه‌کان ئه‌مریکایان هاندا وه‌ک گهورههیزی جیهانی ئه‌و ئهرکهلهئهستۆ بگریت ، القاعده که‌ده‌ستکردی خودی خۆیانبوو، کردیان به‌بیانوو، و نه‌خشه‌یه‌کی نوی هاتهداڕژتن، بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر چالهنهوتهکانی جیهان، ئامانجیش گه‌مارۆدانی ڕووسه‌کان له‌باشووره‌وه، بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر کۆی ووزه‌ی جیهان.,
ئه‌فخانستان کهنزیکترین ڕێگای ڕووسهکانهبهرهو ده‌ریا لهباشووڕ، له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و ناتو داگیرکرا. ئیراق که‌هاوپه‌یمانی ڕوسه‌کان بوو ڕوخینرا و داگیرکرا. به‌دوای ئه‌وه‌ش له‌ژیرناوی به‌هاری عه‌ره‌بی، که‌ئه‌وه‌ش هه‌ربه‌رده‌وامی پیلانهگهورهکهی ئیمپریالیزمه، خه‌ریکن ڕووسه‌کان له‌که‌نالی سویس و ده‌ریای سوور و ده‌ریای میدترانهوهدهردهنێن. که‌ئیتر ڕووسه‌کان ته‌نیا هۆگریان ڕژێمی ئیسلامی ئیران ده‌مێنێته‌وه. ڕۆژئاوا بۆ ئه‌وکاره هه‌ر لهئیستاوهبهڕنامهی ناووکی ئیران کردۆتهبهبنیشتهخۆشه ، وله‌و ڕیگایه هه‌ولی لیدانی ئیران ده‌دات. به‌و شێوه‌یه ئیمپریالیزمی ڕۆژاوا بۆڕی ههناسهلهسهر ڕووسه‌کان بهنددهکات.
هیڕشکردنهسهر ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و ڤیتۆی ڕووسیا و چین له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ڕووژاوا له‌بڕیاری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئه‌و ڕاستی یهدهسهلمێنن. ڕووسه‌کان به‌هه‌موو هیزێک به‌رگری له‌سوریا ده‌که‌ن بۆ دانانی سنوورێک له‌زیاده‌ڕه‌وی و پیلانگێڕی ئیمپریالیزمی ڕۆژاوا. ڕۆژاوایه‌ک به‌ڕۆژی ڕۆناک چه‌ک ده‌دا به‌ڕژێمی فاشیستی تورک بۆ قڕکردنی کورد . له‌ڕووی درهندهییهوهڕژێمی تورکیا هیچ جیاوازی نیهلهگهل ڕژێمی ئه‌سه‌د و سه‌ددام حوسێن، به‌لام بۆ ئینگلیز و ئه‌مریکا ئه‌وکاره‌ی تورکیا ده‌یکات دژ به‌کورد ڕه‌وایه. ئهمهیهسیاسهتی دوفاقی دیموکراسی بورژوازی و ئیمپریالیزم.
ئه‌و قهیرانهئابووری یه‌ی ڕۆژاوا تێیکه‌وتووه له‌به‌رانبه‌ر گه‌شه‌ی ئابووری چین، هه‌ولی مان و نهمانهبۆ سه‌رمایه‌داری رۆژاوا. بۆیه ئیمپریالیزم به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا کهوتۆتهپهکوپۆ ،و کۆی توانای خۆی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر چالهنهوتهکانی جیهان، تا له‌و سۆنگهیهوهبالادهستی هیزی ئاسمانی به‌ده‌ست بهێنێت و ڕوسیا و چین بخاته‌ژێر ڕکێفی خۆی.
ئه‌گه‌ر سوریا بڕووخێت چ ڕووده‌دات؟
سوریا وولاتێکهخاوهن نه‌ته‌وه‌ی جیاجیا و ئایین و مه‌زهه‌بی جیاجیا له‌شێوه‌ی ئیراق. ڕوخانی به‌شار ئه‌سه‌د واتهڕووخانی حیزبوللای لوبنان. هه‌روه‌ها به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی به‌ره‌ی شیعه‌یه له‌ناوچه‌که. واتهههنگاوێکهبۆ نزێکبوونهوهلههێڕشکرنهسهر ئیران . ئه‌وده‌م ده‌شێت بگوترێت بارودۆخێک دێته‌ئارا له‌شێوه‌ی بارۆدۆخی سالی 1946 کاتێک ئیگلیزه‌کان باشووری ئیرانیان داگیرکرد و شوره‌وی کشایهناو خاکی ئیران له‌باکوور و پێشه‌وای نه‌مر له‌و ده‌رفه‌ته کوماری کوردستانی ڕاگه‌یاند.
ده‌زانین هه‌نگاوی دوای ڕووخانی سوریا هیڕشکردنهسهر ئیرانه، و به‌ئیحتیمالی زۆر ئه‌مریکا ئاماده‌کاری یه‌ک ده‌کات بۆ به‌رهه‌ڤکردنی هیزێکی وه‌ک موجاهدینی خه‌لق کهخۆفرۆشترین هێزی ئیرانین تابکرێن بهدهستنیشانگهری ڕژێمی داهاتووی ئیران. کهلهدواڕۆژ دهبیتهڕژێمێکی ئهلقهلهگوێ و گه‌نده‌ل نۆکه‌ری ئیمپریالیزم. ههرلهئیستاوهحیزبوللای لوبنان و ڕژێمی ئه‌سه‌د و ئیران و تاڕاده‌یه‌ک شیعه‌کانی ئیراق لهبهرهیێکن، تورکیا و کوردستانی باشووریش لهبهرهکهیترن. پارتی ئاکه‌په‌و ڕژێمی ئیسلامی ساخته‌چی ئه‌ردوگان بهئایدیولوژیای عوسمانی، ده‌سکیسی بۆ ئیمپریالیزم ده‌که‌ن بۆ لێدانی سوریا و هینانه‌کایه‌ی ده‌سه‌لاتێکی گه‌جه‌روگوجه‌ری دڕندههاوشێوهی خۆی له‌سوریا. بۆئه‌وه‌ی به‌ر له‌هه‌رشت مافی کورد که چه‌ند داڕماوهئهوهندیتر ویرانی بکات. له‌لایه‌کیتره‌وه تورکیا قه‌لخانی موشه‌کی له‌ڕۆژهه‌لاتی ئه‌و ولاته دامهزراندووهبۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی هه‌ر هیڕشی ڕووسیایه لهبارودۆخیکی ئه‌وتۆدا.
. ئه‌وه‌ی ئاشکرایه له‌کاتی ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د ، ئیراق و ئیران ناتوانن نه‌وت بفرۆشن. به‌مانایه‌کیتر گه‌مارۆی ئابووری له‌سه‌ر ئیران تونتر ده‌کرێت. کوردستانی باشوور له‌ڕێگای تورکیا دهبێتهباجدهری ئه‌وشه‌ڕه. بانگکردنی ئه‌م دوایی یه‌ی مه‌سعود و نیچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌مریکا لهکتوپریکا بۆ ئیمزاکردنی ڕێکه‌وتننامه‌کانی نه‌وتی ئیکسن ئۆیلی ئه‌مریکا بوو، و هه‌روه‌ها ڕێکه‌وتننامه‌ی توتال ئۆیلی فرانسا له‌گه‌ل هه‌رێمی بێ یاسای کوردستانی باشوور ئه‌و ڕاستی یانه ده‌سه‌لمێنن. که‌ئه‌گه‌ر هاتو حکومه‌تی ئیراق ببێت به به‌هاوپه‌یمانی ئیران ، ئهوهکوردستانی باشوور بهتورکیاوهدێتهلکاندن. و تورکیا ده‌ست به‌سه‌ر پترۆلی کوردستان دا ده‌گرێت، ئه‌وکاته تورکیا وه‌ک نووێنه‌رایه‌تی ئه‌مریکا وهیزی ناتودهبێته پارێزی به‌رژه‌وه‌ندی ئیمپریالیزم. ئهوساکهتورکیا ده‌ستی کراوه‌ده‌بێت بۆ به‌کارهینانی ههرجۆرهچهکیک بۆ کۆمه‌لکوژی کورد و ئیمپریالیزمیش ناچارهبێدهنگ بیت.
ڕووسیا چ هه‌ولێک ده‌دات له‌و بارودۆخه؟
ڕووسیا زۆر ئاگادارهلهم گه‌مه‌ی ڕۆژاوا، بۆیه هه‌رئیستا زۆر چڕ له‌هه‌ولی ئهوهدایهڕیگایهکی سیاسی بدۆزێتهوهکهدهستووری وولاتی سووریا بێتهگۆڕین ، وله‌وڕێگایه‌وه هه‌ولبده‌ن هه‌لبژارتن بێنهکردن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتێکی شه‌رعی له‌سوریا دروست بێت بێئه‌وه‌ی ڕووسیا سوریا له‌ده‌ست بدات ، هه‌روه‌ها تائه‌وه‌ی بیانووی هێرشکردنه‌سه‌ر ڕژێمی ئه‌سه‌د پوچهلبکهن و سیناریۆی لیبیا دووباره‌نه‌بێته‌وه. چونکهلهدهستدانی سوریا بۆ ڕووسه‌کان، واتهلهدهستدانی ده‌ریای میدترانهیه و هه‌روه‌ها له‌ده‌ستدانی ئیران ودوائامانج گه‌مارۆدانی ڕووسیایه. به‌مانایه‌کیتر سه‌رکه‌وتنی هه‌مان ئه‌و پیلانه‌ی هیتلهرهکهههفتاسال له‌مه‌وبه‌ر هه‌ولی بۆدا به‌لام شکه‌ستی تیا هێنابوو.
کورد چۆن ده‌توانێت ڕۆل ببینێت له‌و دۆخه؟
ئه‌فسووس کهدهسهلتدارانی کوردستانی باشوور نه‌ک بیئاگان له‌و سیاسهتهنێو نهتهوهیهدژ به‌کورد ده‌کرێت، به‌لکو یارمه‌تیده‌رن بۆ به‌هێزکردنی لایه‌نی دژ به‌کورد. به‌بی به‌ڕنامه‌و ئاگایی هه‌ر فه‌رمانێک ئه‌مریکا ده‌ریده‌خات و به‌تورکیا ڕایده‌سپێرێت بهپارتهدهسهلاتدارهکانی هه‌رێمی بێ یاسا ده‌گوازرێته‌وه له‌ژێر کاریگه‌ری تورکیا، ده‌سه‌لاتی میرنشینی باشووری کوردستانیش ده‌ست له‌سه‌ر سینگ فه‌رمانه‌کان جێبه‌جێی ده‌که‌ن. نه‌بوونی هێزێکی نه‌ته‌وه‌یی کوردی له‌گۆره‌پانی سیاسی، ده‌ستی ئه‌و چه‌ته‌و مافیانهئاوهلا ده‌کات بۆ له‌باربردنی ڕۆلی کورد ، و شکاندنه‌وه‌ی بارهکهبهسهر کورد له‌پاشه‌ڕۆژدا.
ئه‌گه‌ر نه، ده‌بینین ئه‌وقه‌یرانه له‌ناو جه‌رگه‌ی کوردستان تێده‌په‌ڕێت. نکولی ناکرێت کورد که ده‌توانێت ببێته فاکته‌رێکی ئیقلیمی و سیاسی کاریگه‌ر، وده‌توانێت گه‌وره‌ترین ڕۆلی هه‌بێت له‌و هاوکیشهسیاسی یه‌ی لهناوچهدهگوزهرێت. کورد ده‌توانیت تانکهرهنهوتهکان و لوولهنهوتهکانی هێلی نابوکو و باشووری کوردستان که به‌ناو خاکی کوردستان تێده‌په‌ڕێت تادهگاتهبهندهری جه‌یهانی تورکی بکهنهئارمانج، تا ته‌واوی هاوکێشه‌ی سیاسی ناوچهکهدێننهگۆڕین. ئه‌وه‌ش نهلهتوانای تورکیا و نهلهتوانای ئهمریکایهڕێگری له‌کورد بکات و به‌رگری لهلوولهنهوتهکان بکه‌ن. کورد ئهوکاتهدهبێتهفاکتهرێکی سیاسی به‌هێز ، ئه‌وساکه هه‌م ڕۆژاوا و هه‌م ڕووسه‌کان چاره‌نووسی کورد دێننه وهڕوژاندن له‌ئاستێکی جیهانی. ڕاگه‌یاندنی ده‌وله‌تی کوردی به‌درۆی شاخداری پارتی بارزانی دروست نابێت. بوونهدهولهت پێشینه‌ی زۆری گه‌ره‌که، خیالپلاوه ئه‌گه‌ر بڕوا بکه‌ین تا پارتی و یه‌کێتی سیاسه‌ت ده‌که‌ن ، نه‌ئه‌مریکا ونهئیگلیزو به‌تایبه‌ت تورکیا ڕیگا ناده‌ن کوردستان ببێت به سه‌ربه‌خۆ.
له‌ماوه‌ی بیست و یهکساله تا ئیستا پارتی و یه‌کێتی لهجاشاتی بۆ تورک و تلانکردنی وولات بچوکترین هه‌ولیان نه‌داوه‌بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌یه‌ک له قه‌باره‌ی شارێکی وه‌ک که‌رکوک، ته‌نانه‌ت کیشه‌ی ئهوشارهشیان قهتییس کردووهلهنێو گه‌مه‌ی سیاسی نیوان دوو حیزب و ولاتانی ئیقلیمی له‌پێناو مانه‌وه‌یان له‌ده‌سه‌لات به‌وجۆره. ههرکاتیکیش ده‌که‌ونه‌به‌ر ڕه‌خنه‌یه‌کی خه‌لک ، خێرا ماده‌ی 140 وڕاگه‌یاندنی ده‌وله‌تی کوردی دهکهنهڕۆژهڤی میدیا علوجهکانیان. کورد ده‌بی دهستبشوا له‌کورد بوونی ئه‌و دوو حیزبهدواکهووتووه درۆزنهخایینه. ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ده‌سه‌لاتی کوردی ئه‌مرۆ ، به‌رده‌وامی هه‌مان داروده‌سته‌ی سه‌ددامه ، به‌لام به‌شێوازێکی دواکه‌وتووتر ده‌سه‌لاتداری به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ده‌سه‌لاتێک له‌ژێرناوی ده‌سه‌لاتی کوردی، بۆتهپهرژینی ههتیوهبهعسی یه‌کانی دوێنی . کورد ده‌بی له‌مه‌ودوا له‌هه‌ولی ڕامالێنی میرنشێنهکانی بارزانی و تاله‌بانی دابێ. به‌تایبه‌ت له‌و ده‌رفه‌ته‌ی ڕهخساوهلهناوچه. سیاسه‌تی تورکیا هه‌ر ئه‌و سیاسهتهیهعوسمانی یه‌کان به‌درێژایی مێژوو دژی کورد کردوویانه ، له دوایی زۆر به‌هاسانی که‌کاریان پێنهماون ئه‌و میرنشینانه‌یان لابردووه. سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆشه‌نبیرانی تازه‌ی کورد ده‌بی په‌ند له‌و ئه‌زموونه‌ی مێژووی عوسمانی و میرنشینه‌کان وه‌ربگرن، کورد پێویستی به‌سیستمێکی ڕۆشه‌نبیری نیشتمانی و میللی نۆژه‌ن هه‌یه، که گونجاو بێت له‌گه‌ل سیاسه‌تی سه‌رده‌م. سیسته‌مێک که ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئامانجی سه‌ره‌کی بێت ، سیسته‌مێک بێت به‌ر له‌هه‌رشت شیاوبێت له به‌ڕێوه‌بردنی دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ و کارا بێت له‌دابینکردنی، بتوانێت وهزیروسهرۆک وگوزیرو هاولاتی یه‌کی ساده له‌یه‌ک ئاست بکێشێتهبهردهم دادگا، وله‌کاتی پێشێلی یاسا بتوانێت سزایان بۆ ببڕیته‌وه بێجیاوازی. سیسته‌مێک بێت دوور له‌ده‌سه‌لاتی حیزبی و فیودالی و گه‌نده‌لی.و له‌سه‌ر بنه‌مای پسپۆڕی و لێهاتوویی وپاکدامهنی بێتهدامهزراندن.
زیاده‌ڕه‌وی نیه ئه‌گه‌ر بلێین له‌کوردستانی باکوور پ‌ک‌ک خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری فراوانه، نه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دروشمه‌کانی پێشرهویکردنی شۆڕشی پرولیتاریا و کریکاریه، به‌لکو له‌به‌ر ئه‌و چهوسانهوهمیللی یهیهکهفاشیستهکان دژ به‌نه‌ته‌وه‌ی کورد ڕۆژانه ده‌یکه‌ن، پ‌ک‌ک بۆتهبژاری گه‌لی چه‌وساوه‌ی کورد. پ‌ک‌ک له‌دوای گرتنی سه‌رۆک ئاپۆ به‌داخه‌وه بۆته هێزێکی سیاسی وه‌ک لاشێکی بیسه‌ری لێهاتووه. گوایهئهو حیزبهبێ ڕیبه‌ر ئاپۆ ناتوانێت هیچ بیرکردنه‌وه‌یه‌کی هه‌بێت ، ته‌نانه‌ت ناتوانێت هیچ بڕیارێکیش ده‌رخات. ئه‌و لاوازی یه‌ی لای پ‌ک‌ک هه‌یه، تورکیا هه‌ستی پێکردووه. ههربۆیهئهوهچهند مانگێکه تورکیا سه‌رۆک ئاپۆی خستۆتهگۆشگیریهوهدوور له‌میدیاکان. ئه‌و سیاسه‌ته‌ش به‌رهه‌می هه‌مان سیاسه‌تی ستالینه، چه‌وت تێگه‌یشتنه له‌دیموکراسی له‌نێو حیزب‌دا، که‌کۆی حیزبه چه‌پگه‌راکانی کوردی له‌سه‌ر ئه‌و رێبازهبنیات نراوون. هه‌ر حیزبێک ڕه‌خنه‌گری له‌خۆی قه‌بول نه‌کات دواڕۆژی به‌یه‌ک شه‌خس ده‌به‌سترێته‌وه، و دهبێتهحیزبی ئه‌و شه‌خسه ته‌نیا ، بوونی حیزب له‌کوردستان له‌شێوه‌ی کۆمپانیای بازرگانی یه ، و تاپوکراوهبهناوی خاوه‌نه‌که‌ی ، ئه‌گه‌ر ئه‌و خاوه‌نه مرد و وارسی هه‌بوو، ئهوهخیزانهکهی خاوه‌نداری یهکهدهگرێته ده‌ست . وه‌ک حیزبی بارزانی و حیزبی تاله‌بانی و حیزبی قاسملۆ و حیزبی مهتدی و حیزبی مام باپیر وحیزبی حه‌مه‌ی حاجی وهتد. ئه‌گه‌ر ئه‌و کهسهئامادهنهبێت، ئه‌وه‌ئه‌و حیزبه داڕماوه ده‌مێنێته‌وه ئوچاخکۆر و کهسیتر ناتوانێت به‌ڕێوه‌ی بات.
گومان نیه، پ‌ک‌ک گه‌وره‌ترین پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌یه‌له ئاستی کوردستانی تا دهگاتهناو کورده‌کانی ڕووسیاش.. به‌لام که‌نه‌توانێت هه‌لوێست وه‌رگرێت ، و 99% هیزی خۆی خستۆته‌گه‌ڕ له‌پیناو سه‌رۆک ئاپۆ، ئاشکرایه پاشدهکهوێت له‌ڕووداوه‌کان. پ‌ک‌ک له‌وبارودۆخه‌دا ده‌توانێت وه‌ک تاکتیک ،سه‌رجه‌م توانای خۆی بۆ تێکدان و ڕوخاندنی ئابوری تورکیا بخاته‌گه‌ڕ. بێئه‌وه‌ی تێکه‌لاوی کیشهبێت له‌گه‌ل هیچ لایه‌نێکی کوردی. پ‌ک‌ک ده‌توانێت خۆی بکاتهبژارهبۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌ی کورد، ده‌توانێت حکومه‌تێکی بنکه‌فراوانی کوردی (کوردستانی) له‌ده‌ره‌وه‌ی وولات ڕایه‌ل بکات به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل هیزه‌کانی جه‌ماوه‌ری ناوه‌وه‌ی وولات. بۆ ڕاکێشانی پشتیوانی زۆرینه‌ی خه‌لکی تاراوگهبهرهو ئه‌و حکومه‌ته، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت کارا بێت لهلهئاستی جیهانی ، ئهوهخودبهخود هێزهخۆفرۆشهکانیش له‌گۆڕپانی سیاسی وه‌لاده‌نێت و لهپهک ده‌خات ، وخۆی دهبێتهبژاره ی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست